|
ئامانجه‌كاندا‌و به
تیكنیكی هه‌ڵگرتنی وێنه‌ی ئاسمانی ته‌یارن، هێرشیان كرده سه‌ر كوردستان.
نه‌وه‌كانی ئیمپراتۆریی
عوسمانی، پاش چه‌ند مانگ تاوتوێ‌و بیر‌وڕاگۆڕینه‌وه، له كۆڵی هه‌رێمه
كوردنشینه‌كه نه‌بوونه‌ته‌وه‌و به هه‌ڵ‌كرانی چرا سه‌وزی ئه‌مریكا، به‌رده‌وام
هێرشی ئاسمانی ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه به بیانووی راوه‌دوونانی چه‌كداره‌كانی
پارتی كرێكارانی كوردستان (P.K.K). یه‌كه‌مجار باڵوێزی ئه‌مریكا له ئانكارا
باسی له چرای سه‌وزی ئه‌و وڵاته نه‌كرد، به‌ڵام یاشار بیوك ئانێت، روونی كرده‌وه
كه پێشتر له‌م باره‌یه‌وه U.S.A ئاگادار كرابۆوه.
به‌رپرسانی سه‌ربازیی توركیه، ده‌ڵێن گوایه، زیانێكی زۆریان گه‌یاندۆته
چه‌كداره‌كانی P.K.K، به‌ڵام وه‌ك پێشینیان گوتوویانه "چه‌پۆك ته‌نیا به سه‌ری
بووكی بێ‌دایك‌و بابدا ده‌درێ"، لێره‌شدا ته‌نیا گونده‌كانی سه‌رسنووری
هه‌رێمی كوردستان كه‌وتنه به‌ر هێرشی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیه‌و هه‌ر
كێڵگه‌و دره‌خت‌و قوتابخانه‌كان سووتان‌و ژنێكیش له‌و نێوه‌دا گیانی له‌ده‌ست دا.
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كار‌وباری په‌نابه‌ران (UNHCR) له‌و
پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاند كه زیاتر له 1800 كه‌س ماڵ‌و زێدی خۆیان به‌جێ
هێشتووه‌و ئاواره‌ی ناوچه‌كانی دیكه بوون. ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له به‌غداش
له‌م باره‌یه‌وه ناڕه‌زایه‌تیی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه بێ‌ئاگاداركردنه‌وه‌ی
ئه‌وان، هێرشه‌كه ده‌ستی پێ‌كردوه.
ئه‌مریكایی‌یه‌كان له‌م نێوه‌دا نه‌یانده‌زانی چۆن هه‌ڵوێست بگرن. خانمی رایس
وه‌زیری كار‌وباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، له ناكاو گه‌یشته كه‌ركووك، له
لایه‌كه‌وه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌و ئاشتكردنه‌وه‌ی لایه‌ن‌و نه‌ته‌وه
پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌م شاره‌و له لایه‌كی دیكه‌وه، تا پێش به كورده‌كان بگرێ
تا به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی سوپای توركیه نه‌ده‌نه‌وه‌و هه‌روه‌ها
بۆچوونه‌كانی واشنگتۆن له‌مه‌ڕ دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وتی كه‌ركووك به‌سه‌ر
لایه‌نه‌كاندا بسه‌پێنێت.
وه‌ك ده‌زانین توركیه، له پڕ‌وپاگه‌نده‌كانی‌دا ده‌ڵێ، ئه‌و وڵاته مافی
ئه‌وه‌ی هه‌یه هێرش بكاته سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه كوردنشینه، چونكه چه‌كداره‌كانی
P.K.K له‌و هه‌رێمه‌ن‌و له‌وێوه خۆ رێك ده‌خه‌ن‌و هێرش ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له‌و
سه‌ر‌وبه‌نده‌دا، خانمی رایس به راشكاوی گوتی: "له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكا‌و
توركیه‌و عێراق دایه كه چه‌كداره‌كانی P.K.K چیدی چالاكی نه‌نوێنن."
ئه‌و كه‌سه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی خانمی رایس له عێراق به‌شداریی
نه‌كرد، رێبه‌ری به‌هێزی ئه‌م هه‌رێمه كوردنشینه، واته مه‌سعوود بارزانی بوو.
به‌ڕێز بارزانی به‌هۆی ئه‌م هێرش‌و په‌لاماره‌و لێدوانانه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی
سوپای توركیه، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین ئاماده‌ی ئه‌و دانیشتنانه
نه‌بوو.
هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا، كار‌و چالاكییه ئابوورییه‌كانی ناوه‌نده بازرگانی‌یه‌كانی
سه‌ر به سوپای توركیه كه له هه‌رێمی كوردستاندا خه‌ریكی ره‌گ داكوتانن،
زیاتر په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا‌و ئه‌مه‌ش چه‌شنێكی دیكه‌یه له داگیركاریی ئه‌م
هه‌رێمه.
توركه‌كان له‌و هه‌رێمه‌دا به هه‌زاران شێوه سه‌رمایه‌گوزاییان كردوه‌و به
به‌ربڵاوی خه‌ریكی چالاكین. بۆ روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه، باشتره ئاماژه
بكه‌ین به خه‌زانه‌ی تایبه‌ت بۆ پشتگیریی سه‌ردارانی سوپای تورك كه به Oyak
ناسراوه‌و له ساڵی 1961دا دامه‌زراوه، تا به پشتگیری خۆی له سوپاسالارانی
تورك، رێگا بۆ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیان له ئاینده‌دا، خۆش بكا‌و بتوانن له‌سه‌ر
ئاینده‌ی سیاسیی ئه‌و وڵاته شوێندارنه‌ر بن.
هه‌رچه‌ند له سه‌ره‌تادا ده‌گوترا ئه‌م خه‌زانه‌یه تایبه‌ته به دابین‌كردنی
ژیانی باشتر‌و خانوبه‌ره‌ی هه‌رزان بۆ به‌رپرسانی سوپا، به‌ڵام زۆری پێ‌نه‌چوو
ئه‌م خه‌زانه‌یه، بووه دایناسۆرێكی زه‌به‌لاحی ئابووری كه له بواره‌كانی
كار‌وباری بانكی، بیمه، كۆمپانیای نه‌وت، كۆمپانیا شیمایی‌یه‌كان، كۆمپانیای
چیمه‌نتۆ، توریزم‌و هتددا، كه‌وته چالاكی‌و هه‌ڵسووڕان. هه‌ربۆیه ئێستا
كۆمپانیای Oyak به یه‌كێ له 5 كۆمپانیا هه‌ره زه‌به‌لاح‌و به‌ده‌سه‌ڵاته‌كانی
توركیه دێته ئه‌ژمار. به پێی راپۆرتی میدیاكانی توركیه، ئاماژه به‌وه
ده‌ده‌ن كه 95% كار‌وباری ئه‌م هه‌رێمه له رووی ئابوورییه‌وه له كۆنترۆڵی
توركیه دایه‌و به‌و پێیه، كۆمپانیای Oyak ته‌نیا له‌م ساڵه‌دا 3 میلیارد یۆرۆ
داهاتی هه‌بووه.
ده‌گوترێ نزیكه‌ی 500 كۆمپانیا له شاری هه‌وڵێردا خه‌ریكی چالاكین‌و 380
كۆمپانیاش سه‌ر به وڵاتی توركیه‌ن‌و هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر‌و سلێمانی
به‌نرخی 650 میلیۆن دۆلار، له لایه‌ن كۆمپانیا توركه‌كانه‌وه بونیات نراوه.
وه‌ك زۆربه‌ی خه‌ڵك له میدیاكانه‌وه ده‌بیسین‌و ئاگادار ده‌بینه‌وه كه
كه‌ركووك له‌به‌ر خه‌زێنه نه‌وتی‌یه‌كه‌ی، شارێكی گرینگه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
ده‌یان ساڵه له نه‌وتی كه‌ركووك ده‌فرۆشرێت، به‌ڵام پسپۆڕانی ئه‌و بواره باس
له‌وه ده‌كه‌ن كه ده‌كرێ 500 چاڵاوی لـێ ئاوه‌دان بكرێته‌وه. ئه‌م شاره پڕ
له نه‌وته، شارێكی كه‌ڤناری كورده‌و ئه‌مڕۆ 1 میلیۆن كه‌سی تێدا
نیشته‌جێ‌یه‌و جگه له كورد، عه‌ره‌ب‌و توركمانیشی تێدایه. ئه‌م شاره له
سه‌دا دووی، كۆی پاشه‌كه‌وته نه‌وتی‌یه‌كانی جیهانی له ناخیدا شاردۆته‌وه‌و
یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵگای كشتوكاڵی له مێژوودا، له‌م ناوچه‌یه دۆزراوه‌ته‌وه. پاش
رووخانی سه‌دام، به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئاواره‌و راگوێزڕاوی ئه‌م
ناوچه‌یه گه‌ڕانه‌وه زێد‌و ماڵی خۆیان‌و ئێستاش له دۆخێكی دژوار‌دا ژیان
به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
كورده‌كان، ئه‌م شاره به پێته‌ختی كوردستان ناودێر ده‌كه‌ن‌و رێبه‌ری كوردان،
بارزانی ده‌ڵێ: "با ریفراندۆم بكرێ، تا خه‌ڵكی ئه‌م شاره بڕیار بده‌ن،
ده‌یانه‌وێ به‌شێك له هه‌رێمی كوردستان بن یان نه؟"
گه‌ر ئه‌م هه‌رێمه، بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كوردستان، به‌غدا كۆنترۆڵێكی ئه‌وتۆی
به‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی كه‌ركووكه‌وه نامێنێ‌و هه‌ربۆیه ده‌وڵه‌تی توركیه
ده‌یه‌وێ بكه‌وێته پێش دیپلۆماسیی كورده‌كانه‌وه‌و به‌و مه‌به‌سته‌ش هێرش
ده‌كاته سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه به بیانووی راوه‌دوونانی چه‌كدارانی پارتی
كرێكارانی كوردستان.
ده‌بوایه ریفراندۆم له‌ر ێكه‌وتی 15/11/2007دا به‌ڕێوه چووبا، به‌ڵام له ژێر
پاڵه‌په‌ستۆی ده‌وڵه‌تی به‌غدا‌و توركمه‌نه‌كانی سه‌ر به توركیه، ئه‌و
ریفراندۆمه بۆ مانگی مه‌ی 2008 دواخرا.
له‌و دۆخه‌دا، وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ترس‌و دڵه‌ڕاوكێی تایبه‌ت به‌خۆی
هه‌یه، گه‌رچی 160000 سه‌ربازی له‌و وڵاته‌دا جێگیر كردوه‌و تا ئێستا
راینه‌گه‌یاندوه كه له به‌رامبه‌ر هێرشدا، به‌رگری له سنووره‌كانی عێراق
ناكا، به‌ڵام بۆ ئه‌مریكا هه‌رێمی كورده‌كان له رووی ئابوورییه‌وه گرینگیی
زۆری هه‌یه‌و هه‌ربۆیه دوو هاوپه‌یمانی په‌یمانی ناتۆ له‌و پێوه‌ندییه‌دا شاخ
به شاخ بوون.
له مانگی رابردوودا، ده‌مامكه‌كان كه‌وتنه زه‌وی‌و ده‌ركه‌وت سه‌قامگیری له
هه‌رێمی كورداندا، له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكادایه‌و نه‌وتی شاری كه‌ركووك،
ده‌توانێ له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و وڵاته بشكێته‌وه. هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی
عێراق ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لـی ده‌كرێ كه له ده‌ستی ئه‌مریكایی‌یه‌كان
ده‌ربچێ، به‌ڵام بووكی ئه‌فسووناویی كوردستان، ئاسته‌مه چاوه‌دێری‌و كۆنترۆڵی
ئه‌مریكای به سه‌ره‌وه نه‌مێنێ.
* به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی رۆژنامه‌ی Vimaی یوونانی، له رێكه‌وتی 25/12/2007دا
ئه‌م وتاره‌ی بڵاو كردۆته‌وه. |