|
ساڵی چواره‌می رشته‌ی
حقووقی زانكۆی په‌یام نووری سنه له‌ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه دڕه‌نده‌كانی
ئیتلاعاتی سنه‌دا گیانی له‌ده‌ست دا.
ئیبراهیم لوتفوڵڵایی،
27 ساڵ ته‌مه‌ن رۆژی 16ی به‌فرانبار پاش هاتنه‌ده‌ر له زانكۆ له‌لایه‌ن هێزه
ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له
ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیتلاعاتدا راده‌گیرێ‌و له رۆژی 18ی به‌فرانباردا پاش
به‌ڕێكران بۆ به‌ندیخانه‌ی سنه چاوی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌وێ.
ئیسماعیل لوتفوڵڵایی، برای شه‌هید برایم له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ: "ئه‌و
له‌رۆژی چاوپێكه‌وتنیدا وره‌یه‌كی باشی بوو و باسێكی له ره‌وشی
ده‌ستبه‌سه‌رگه‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی نه‌كرد".
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: "رۆژی پێنجشه‌ممه، 20ی به‌فرانبار دووباره بۆ
چاوپێكه‌وتنی سه‌ردانی به‌ندیخانه‌مان كرد، به‌ڵام پێمانیان راگه‌یاند كه ئه‌و
بۆ دادگا نێردراوه. به‌م حاڵه‌ش به‌رپرسی به‌رێكردن بۆ دادگا، سه‌روان
محه‌ممه‌دی وه‌ها شتێكی به‌درۆ خسته‌وه‌و وتی كه‌سێكی به‌م ناوه‌م بۆ دادگا
نه‌ناردووه. پاش ئه‌وه سه‌ردانی لقی 4ی دادیاریمان كرد، له‌وێشدا وتیان
ناوبراو بۆ دادگا نه‌نێردراوه."
لێدوانه‌كانی براكه‌ی شه‌هید ئیبراهیم ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه وێده‌چێ ناوبراو
پاش رۆژی 18ی به‌فرانبار (چاوكه‌وتن به بنه‌ماڵه‌كه‌ی) له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا
كوژرابێ‌و كاربه‌ده‌ستانی رێژیم بۆ پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌م
جه‌نایه‌ته‌و ئاگاداربوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی له‌م كرده‌وه‌یه، درۆیان له‌ته‌كدا
كردبن.
له ئێواره‌ی رۆژی 25ی به‌فرانباردا ستادی به‌دواداچوون پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ئیبراهیمدا ده‌گرن. پاش چوونی باوك، دایك‌و زاوایه‌كی ناوبراو
بۆ ستاده‌كه مه‌ئموورێكی ئه‌منییه‌تی پێیان ده‌ڵێ كوڕه‌كه‌یان خۆی كوشتووه‌و
ده‌توانن ته‌رمه‌كه‌ی له به‌هه‌شتی محه‌ممه‌دی (قه‌برستانێكی سنه)دا
وه‌رگرنه‌وه. كاتێك ئه‌وان ده‌گه‌نه شوێنی قه‌برستانه‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ند
ماشینی هێزی ئینتیزامی‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هێزه‌كانی رێژیم به‌ره‌وڕوو
ده‌بن. هێزه‌كانی رێژیم پێیان ده‌ڵێن له كاتژمێر 6ی دوانیوه‌ڕۆوه تا 7ی
به‌یانی ئیمكانی به‌خاكسپاردنی نیه‌و ئێوه به‌یانی بێنه‌وه. هه‌روه‌ها
مۆڵه‌تی دیتنی ته‌رمه‌كه به بنه‌ماڵه‌ی ئێبراهیم ناده‌ن.
به‌ر له كاتژمێر 7ی به‌یانیی رۆژی 26ی به‌فرانبار، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید
ئیبراهیم جارێكی دیكه سه‌ردانی قه‌برستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام پێیان ده‌وترێ كه
ته‌رمی كوڕه‌كه‌یان كاتژمێر 11ی شه‌و نێژراوه‌و قه‌بره‌كه‌یان پێ نیشان
ده‌ده‌ن‌و هه‌ر له‌م رۆژه‌شدا قه‌بره‌كه سیمانكاری ده‌كه‌ن‌و به‌ردی له‌سه‌ر
داده‌نێن، بێ‌ئه‌وه‌ی رێوڕه‌سمه ئایینییه‌كان له‌م بواره‌دا جێبه‌جێ بكه‌ن.
له‌م باره‌یه‌وه ئیسماعیل لوتفوڵڵایی، ده‌ڵێ: "له قه‌برستانه‌كه‌دا قه‌برێكیان
پێ‌نیشان داین‌و وتیان ته‌رمی ئیبراهیم له‌وێدایه، له كاتێكدا به بتوون سه‌ر
قه‌بره‌كه‌یان داپۆشیوه! به‌ڵام ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك نازانین ئاخۆ ته‌رمی
ئیبراهیم له ژێر ئه‌و خاكه‌دایه یان نه؟"
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ئیتلاعات هه‌ڕه‌شه‌ی له بنه‌ماڵه‌ی لوتفوڵڵایی كردووه
كه هه‌واڵی پێوه‌ندیدار به كوژرانی گوماناویی كوڕه‌كه‌یان بڵاو نه‌كه‌نه‌وه‌و
رێوڕه‌سمی سه‌ره‌خۆشیی بۆ نه‌گرن. جیا له‌مه، دوو كوڕه‌كه‌ی دیكه‌شیان ده‌كوژن.
نیشان نه‌دانی ته‌رمی شه‌هید ئیبراهیم به بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ناشتنی ته‌رمه‌كه
بێ‌ئاگاداریی بنه‌ماڵه، هه‌ڕه‌شه‌ی هێما بۆكراو‌و نه‌بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ
سه‌لماندنی خۆكوژیی ناوبراو، ئه‌وه به‌روونی ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌م خوێندكار‌و
لایه‌نگره چالاكه‌ی حیزبی دێموكرات له لایه‌ن هێزه مرۆڤكوژه‌كانی
ئیتلاعاته‌وه شه‌هید كراوه.
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستییه‌ش، بنه‌ماڵه‌ی لوتفوڵڵایی‌و پارێزه‌ره‌كه‌یان
داوایان كردووه، ته‌رمی ناوبراو له قه‌بر ده‌ربهێنرێ‌و جه‌سته‌ی توێكاری
بكرێ. داخوازییه‌ك كه تا ئێستا به‌رپرسانی رێژیم هیچ وه‌ڵامێكیان بۆی نه‌بووه.
هه‌روه‌ها رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤیش خوازیاری لێكۆڵینه‌وه له‌مه‌ڕ
كوژرانه گوماناویی‌یه‌كان له ئێران‌دا له‌وانه كوژرانی ئیبراهیم لوتفوڵڵایی‌و
زه‌هرا به‌نی‌یه‌عقووب بووه.
ئه‌ندامێكی رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ له وتووێژ له‌گه‌ڵ رادیۆ
فه‌ردادا، وتی: "ئێمه ده‌مانه‌وێ كه پێڕاگه‌یشتن به هه‌ردوو مه‌رگه
گوماناویی‌یه‌كه بكرێ‌و ئه‌گه‌ر كاربه‌ده‌ستێكی فه‌رمی ده‌ستی تیایاندا
هه‌یه، دادگایی بكرێ."
ناڕه‌زایه‌تیی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ئیبراهیم‌و چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤ له
ئێران‌و جیهاندا‌و هه‌روه‌ها ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانی ناوبراو له
راگه‌یه‌نه‌كاندا بوونه‌ته هۆی ئه‌وه كه هێزه‌كانی رێژیم ترسیان لـێ‌بنیشێ.
هه‌ربۆیه به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، هێزه‌كانی سوپای پاسداران‌و ئینتیزامیی
رێژیم له سنه‌دا، له ئاماده‌باشیی ته‌واو دان‌و سه‌رجه‌م مه‌ره‌خه‌سییه‌كان
هه‌ڵ‌وه‌شاونه‌ته‌وه.
شه‌هیدكردنی ئه‌م چالاكه خوێندكاری‌و سیاسییه بۆته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی
نیگه‌رانییه‌كان له‌مه‌ڕ گیان‌و چاره‌نووسی به‌ندكراوانی سیاسی‌و خوێندكارانی
به‌ندكراو له به‌ندیخانه تۆقێنه‌ره‌كانی رێژیم‌دا.
به وته‌ی سامان ره‌سووڵپوور، ئه‌ندامی رێكخراوی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤی
كوردستان، ناوبراو پێشینه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردن‌و تاوانی نه‌بووه. به‌ڵام به‌چه‌ند
هۆیه‌ك، ماوه‌یه‌كی درێژ له ژێر به‌دواداچوونی هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كاندا بووه،
ته‌نانت چه‌ند جار بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چوونه‌ته ماڵه‌كه‌یان‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
له ماڵدا نه‌بووه، نه‌یانتوانیوه بیگرن.
هه‌رچه‌ند هێزه‌كانی رێژیم هۆی گرتنی ئه‌م خوێندكارانه‌یان رانه‌گه‌یاندووه،
به‌ڵام به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه ناوبراو به‌هۆی لایه‌نگری له حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران‌و چالاكییه خوێندكارییه‌كانیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر‌و پاشان له‌ژێر
ئه‌شكه‌نجه‌دا شه‌هید كراوه. پاش ناڕه‌زایه‌تیی رێكخراوه جیهانی‌و
نێوخۆیی‌یه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ له مه‌رگی گوماناویی زه‌هرا كازمی‌و دواتر
زه‌هرا به‌نی‌یه‌عقووب، رێژیمی كۆماری ئیسلامی ناچار بوو به پێكهێنانی دادگا
له‌مه‌ڕ چۆنیه‌تیی ئه‌م كرده‌وانه لێكۆڵینه‌وه بكا. به‌ڵام به‌هۆی
فه‌رمایشی‌بوونی دادگاكان‌و پێشگرتنی رێژیم له روونبوونه‌وه‌ی راستییه‌كان پاش
چه‌ند ساڵ له كوژرانی زه‌هرا كازمی‌و چه‌ند مانگ له كوژرانی زه‌هرا
به‌نی‌یه‌عقووب به ناو لێكۆڵینه‌وه‌كان به هیچ ئاكامێكی یاسایی نه‌گه‌یشتوون.
هه‌ربۆیه وێده‌چێ رێژیم له‌م پێوه‌ندییه‌ش (كوژرانی ئیبراهیم لوتفوڵڵایی)دا،
به كوسپ‌و ته‌گه‌ره نانه‌وه، به گومانی خۆی پێش له روونبوونه‌وه‌ی
راستییه‌كان بگرێ.
به‌ڵام ناوه‌رۆكی سه‌ركوكارانه‌و دژه مرۆڤانه‌ی كۆماری ئیسلامی‌و كوژران‌و
ئێعدامكردنی بێ‌هۆی هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئێران‌و كوردستان له ماوه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی ئه‌م رێژیمه‌دا‌و هه‌روه‌ها تیرۆری دژبه‌رانی رێژیم له
لایه‌ن تیرۆریسته‌كانیه‌وه‌و چه‌ندین‌و چه‌ند جه‌نایه‌تی دیكه، ئه‌وه به
روونی ده‌سه‌لمێنن كه بكوژی شه‌هید ئیبراهیم لوتفوڵڵایی‌و چالاكانی بواره
سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مافه مرۆڤی‌و خوێندكارییه‌كان‌و ... ته‌نیا‌و ته‌نیا
هێزه دڕنده‌كانی رێژیمی دژی مرۆڤی‌و سه‌ده نێوه‌ڕاستیی ئاخوندین.
هه‌روه‌ك چالاكانی مافه‌كانی مرۆڤی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ
مه‌حكوومكردنی ئه‌م جه‌نایه‌ته رایانگه‌یاندووه، ئیبراهیم لوتفوڵڵایی
خوێندكاری نه‌ناسراو‌و چالاكی كورد له ژێر سێبه‌ری هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی‌و
بێ‌ده‌نگیی راگه‌یه‌نه‌كاندا له هه‌مبه‌ر پێشێلكردنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری
مافه‌كانی مرۆڤی كورد، گیانی خۆی هێنایه هاوار تا زه‌نگی له خه‌وهه‌ڵسانی
راگه‌یه‌نه بێ‌هه‌ڵوێسته‌كان‌و ویژدانه خه‌وتووه‌كان لـێ بدا. |