|
نێوان سیستمی ئابووری‌و
كۆمه‌ڵایه‌تیی وڵات‌دا، ته‌واوی ویست‌و داخوازییه ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌كانی
نیشته‌جێی ئێران به پاساوی ئایینی به گاڵته ده‌گرێ‌و ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وته،
هه‌موو نێوه‌ڕۆكی ئیدئۆلۆژیكی شۆڕشی ئیسلامی له ئێراندایه.
ئه‌گه‌ر ئامانجی رزگاركردنی
شۆڕشی سوسیالیستی، گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ چینی كۆمۆنیستی له سه‌رانسه‌ری
جیهاندایه‌و له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سیستمی سه‌رمایه‌داریدا سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌گه‌ر
تراژێدیای فاشیسم بانگه‌وازی رزگاركردنی جیهان به پشتیوانیی بیر‌وڕای ره‌گه‌زپه‌رستانه‌و
پێكهێنانی شه‌ڕێكی ماڵ وێرانكه‌ری كرد به ئامانجی گه‌یشتن به خولیاكانی،
شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیش خاوه‌ن روانینێكی تایبه‌تی له جۆری مه‌زهه‌بی‌یه‌و
ئامانجی رزگاركردنی جیهانی ئیسلامه، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش بۆ به‌ره‌وپێشچوونی
ئاكام‌و ئامانجه دژه گه‌لییه‌كانی له شه‌ڕ‌و تیرۆر كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ.
لێره‌دا گوته‌یه‌كی به‌نرخی "جۆرج بێرنارد شا‌و" دێته‌وه یاد كه ده‌ڵێت:
"شۆڕشه‌كان هه‌رگیز له ره‌نج‌و ئازاری ته‌حه‌ممولكردنی قورسایی مه‌ینه‌تی
سه‌ره‌ڕۆیی كه‌م ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكوو ته‌ینا ئازاره‌كان له شانه‌یه‌كه‌وه بۆ
شانه‌یه‌كی دیكه ده‌گوازنه‌وه." بۆ تێگه‌یشتن له‌م گوته‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به
كورتی هێمایه‌ك بكه‌ین بۆ دوو شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌رانسه‌و ئوكتۆبری رووسیه،
پاشان ده‌گه‌ڕینه‌وه بۆ سه‌ر چوارچێوه‌ی شۆڕشی به‌ناو ئیسلامیی له ئێران‌دا.
شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌رانسه بێگومان یه‌كێ له رووداوه گرینگ‌و مێژووییه‌كانی
جیهانی رۆژئاوایه، به‌ڵام له گۆشه‌نیگایه‌كه‌وه شۆڕشێكی شكست خواردوو دێته
ئه‌ژمار. بۆ ئه‌وه‌ی دروشمی جوانی "ئازادی، به‌رامبه‌ری‌و برایه‌تی" له چاو
ترووكانێكدا جێگه‌ی خۆی دا به كه‌تواری رێژیمی تیرۆر‌و تۆقاندنی "رۆبسپێیر"و
هاوده‌ستانی. یه‌كه‌مین قوربانییانی شۆڕشی گه‌وره‌ی فه‌رانسه، بنه‌ماڵه‌ی
پاشایه‌تی‌و خزمه‌كانیان بوون، دواتر توێژی پارێزكار‌و رۆشنبیران‌و پاشان خودی‌و
ناخودییه‌كان... . "ئارتوور كێستلێر" له كتێبی "تاریكیی نیمه‌ڕۆ"دا ده‌ڵێت:
"مرۆڤی شۆڕشیی نفرین كراوه، چونكه ده‌ست ده‌داته كار‌و كرده‌وه‌یه‌ك كه
بۆخۆی لێی بێزاره، هه‌روه‌ك قه‌ساوێك مه‌ڕه‌كان سه‌ر ده‌بڕێ تا چیدیكه سه‌ری
مه‌ڕێك نه‌بڕیه‌ت، قامچی ده‌وه‌شێنێ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك فێر كات قامچی نه‌خۆن،
ده‌كوژێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك فێركات نه‌كوژرێن... ."
شۆڕشی ئوكتۆبری رووسیه بنه‌مای فیكری‌و بیر‌وبڕوای له شۆڕشی فه‌رانسه‌وه
پێ‌گه‌یشتووه. ئه‌و هه‌موو كاره‌ساته دژه مرۆییه له ژێر دروشمی پێكهێنانی
به‌رابه‌ری‌و له‌نێوبردنی جیاوازیی چینایه‌تی‌دا سه‌ریان هه‌ڵدا. رۆشنبیرانی
رووسی به ئیلهام له شۆڕشی فه‌رانسه، رووسیای ئه‌و كاته‌یان له رێگه‌ی
پێشكه‌وتن‌و چاكسازیدا به لاڕێدا برد‌و دوای سه‌قامگیریی حكوومه‌تی بلشویكی بۆ
خۆیان بوون به یه‌كه‌مین قوربانییه‌كانی ئه‌و شۆڕشه. به‌ڵام به هه‌موو
شێوه‌یه‌ك نابێت ئه‌م سێ شۆڕشه یانی شۆڕشی گه‌لانی ئێران، شۆڕشی گه‌وره‌ی
فه‌رانسه‌و شۆڕشی ئوكتۆبری 1917ی رووسیه له تایه‌كی ترازوودا دابنێین،
چونكه هه‌ركام له‌مانه پێكه‌وه جیاوازیگه‌لێكی به‌رچاویان هه‌یه. بۆ وێنه
شۆڕشی فه‌رانسه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو كوشت‌و بڕینه، شۆڕشێك بوو دژ به
زاڵبوونی ئایین به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا، به‌ڵام به پێچه‌وانه، شۆڕشی ئیسلامیی
ئێران شۆڕشێك بوو بۆ بووژانه‌وه‌ی مه‌زهه‌ب له به‌رامبه‌ر زاڵبوونی سیستمی
چه‌پی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا. هه‌رچه‌ند خه‌ڵكی ئێران بۆ پێكهێنانی
كیانێكی ئیسلامی خه‌باتیان نه‌كرد، به‌ڵام به‌هۆی دروستبوونی شه‌پۆلی
جه‌ماوه‌ر‌و یه‌كنه‌گرتوویی حیزب‌و رێكخراوه سیاسییه‌كانی ئه‌وده‌م‌و هاوئاهه‌نگ
نه‌بوونیان، تاقمێك به ناڕه‌وا‌و به ناوی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر‌و پێشه‌وایانی
ئایینی شیعه، توانییان له‌و هه‌له كه‌ڵك وه‌ربگرن‌و به‌هۆی نه‌بوونی
رێبه‌رییه‌كی خه‌ڵكی، له‌وپه‌ڕی چاوه‌ڕواننه‌كراویدا، له سه‌ر شه‌پۆله‌كانی
ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئێران له سیستمی پاشایه‌تی، شه‌پۆل سه‌واری بكه‌ن‌و
پاشان به هێوركردنه‌وه‌ی شه‌پۆله‌كان زه‌ریاش له مشتی خۆیاندا رابگرن.
به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر شۆڕشی فه‌رانسه دایكی شۆڕشه‌كانی دواتر به ئه‌ژمار
بێ، له‌م دایكه خراپكاره منداڵێكی ترسهێنه‌ر‌و نفرینی وه‌ك شۆڕشی رووسیه،
شۆڕشی كووبا‌و شۆڕشی ئێران له دایك بوون كه هه‌ركام له‌وانی دیكه
ترسهێنه‌رتر‌و شكست خواردووتره.
هه‌ر بۆیه به چاوخشاندنێكی كورت به‌سه‌ر مێژووی شۆڕشی ئیسلامی‌دا، به جوانی
ده‌رده‌كه‌وێت كه چۆن ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌و راپه‌ڕینه سه‌رانسه‌رییه له لایه‌ن
ئاخونده‌كانه‌وه به تاڵان برا‌و چلۆن شه‌پۆلی كوشت‌وبڕی خه‌ڵكی ئێران پاش 29
ساڵ هه‌ر رۆژ ره‌هه‌ند‌و لایه‌نێكی نوێ ده‌گرێته خۆی كه رووی شۆڕشی
فه‌رانسه‌و رووسیه‌شی سپی كردووه.
ده‌یه‌ی زه‌جر (فه‌جر) ده‌یه‌یه‌كه كه هه‌موو ئاوات‌و خولیاكانی كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی ئێران به‌فیڕۆ چوو‌و ئێستاكه جگه له نه‌هامه‌تی‌و نائومێدی، هیچ شتێك
ده‌ستی خه‌ڵكی ئێران‌و نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی نه‌گرتووه. ده‌یه‌یه‌ك كه
له 12ی رێبه‌ندانه‌وه ده‌ست پێ‌ده‌كا‌و له 22ی رێبه‌نداندا كۆتایی پێ‌دێت.
به‌ڵام ئه‌و شته‌ی كه سه‌یره، ناولێنانی ئه‌م ده‌یه‌ی زه‌جره‌یه كه لێره‌دا
به‌كورتی هێمایان بۆ ده‌كه‌ین.
12ی رێبه‌ندان، رۆژی گه‌ڕانه‌وه‌ی خومه‌ینی بۆ ئێران كه وه‌ك رۆژی خومه‌ینی،
رێبه‌ری‌و چاوه‌ڕوانی كرانه‌وه (فرج) ناودێر كراوه. له‌م سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی
چاوه‌ڕوانی پرس‌و باسه‌كان ئێگجار زۆرن، به‌ڵام ئه‌و شته‌ی كه رێبه‌رانی
رێژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ گه‌یشتن به ئه‌م مه‌به‌سته پێیان له‌سه‌ری
داگرتووه، دروستكردنی كه‌ش‌وهه‌وایه‌كه كه مێهدی زه‌مان ناچار به هاتنه‌وه
بكات. هه‌ربۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاش ساڵه‌كانی 57 تا ئێستا ده‌ستیان
داوه‌ته شێواندنی دۆخی ناوچه‌و جیهان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌ساد‌و گه‌نده‌ڵی تا
به‌ڵكوو ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌یان بێته دی.
13ی رێبه‌ندان، وه‌كو رۆژی شۆڕشی ئیسلامی، پته‌وكردنی بنه‌ماڵه‌و
گه‌وره‌یی‌و پێگه‌ی ژن ناوزه‌د كراوه، به‌ڵام له كوێی مێژووی كۆماری
ئیسلامی‌دا خاڵێكی ئه‌رێنی له‌سه‌ر پته‌وكردنی چوارچێوه‌ی بنه‌ماڵه‌و رێزگرتن
له ژن به‌رچاو ده‌كه‌وێت. ئێستاكه بنه‌ماڵه‌كانی ئێران به‌هۆی باری ئابووریی
خراپ‌و هه‌لومه‌رجی ناله‌باری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و زاڵبوونی فه‌رهه‌نگی ئیسلامی
سیاسی، تووشی نه‌خۆشی‌و لێكدابڕان بوون‌و به هیچ شێوه‌یه‌كیش ژن مافی ئه‌وه‌ی
نیه له ئاوه‌ها رێژیمێكدا باڵا هه‌ڵبدات‌و رۆژ نیه سووكایه‌تی‌و بێ‌ڕێزییان پێ
نه‌كرێت.
14ی رێبه‌ندان، رۆژی مه‌عنه‌وییه‌ت‌و بایه‌خه ئیسلامییه‌كانه. له‌ڕاستیدا
مه‌عنه‌وییه‌ت‌و بووژانه‌وه‌ی بایه‌خه ئیسلامییه‌كان له ژێر بیرۆكه‌ی سیاسی‌و
دژه‌گه‌لیی رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی‌دا به گه‌نده‌ڵیدا كێشراوه. دابه‌زینی
رێژه‌ی به‌شداربووان له رێوڕه‌سمه ئایینییه‌كان له چاو ساڵانی پێش له شۆڕشی
ئیسلامی‌دا، نیشانده‌ری ئه‌م راستیه‌یه كه "ئیسلام" به‌هۆی كه‌ڵكی ئاوه‌ژووی
رێژیم له ئێران‌دا، به ته‌واوی تووشی مانا دۆڕاوی بووه. جگه له‌مانه‌ش
سه‌ركوتی ده‌روێشه‌كان (به‌تایبه‌ت ته‌ریقه‌تی گونابادی) له ئێران‌دا، نیشانه‌ی
رێزگرتن له مه‌عنه‌وییه‌ته؟! هه‌ربۆیه په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی تیرۆر‌و
خۆكوژی، ته‌نیا ده‌سكه‌وتی ئه‌م دروشمه‌ی رێژیم‌و ده‌ست‌و پێوه‌ندییه‌كانیه‌تی.
15ی رێبه‌ندان، به‌ناو رۆژی مێهروه‌رزی‌و خزمه‌تگوزارییه. له ئێرانی
ئه‌مڕۆدا، زیندان‌و دوورخستنه‌وه‌و ئێعدام، پێكهاته‌ی دلۆڤانی‌و
خزمه‌تگوزارییه‌و لامان وایه شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م باسه وه‌ك سه‌هۆڵ بۆ شاهۆ
بردنه.
16ی رێبه‌ندان، رۆژی فه‌رهه‌نگ‌و ژیاری ئیسلامییه. له هه‌لومه‌رجی ئێستادا
جگه له توند‌وتیژی‌و فه‌رهه‌نگی تیرۆر‌و بینای ئایینی دروستكردن، چ شتێك له
فه‌رهه‌نگ‌و ژیاری خه‌ڵكی ئێران ماوه‌ته‌وه؟ جگه له هونه‌ری ره‌وزه‌و
حه‌وزه، چ هونه‌رێكی دیكه له ئێران‌دا هه‌یه؟! ئه‌و فه‌رهه‌نگ‌و شارستانییه‌ته
جگه له ئازار‌و هه‌ناردنی تیرۆر‌و تیرۆریست چ شتێكی پێشكه‌ش به جیهانی
فه‌رهه‌نگ‌و كولتوور كردوه؟
17ی رێبه‌ندان، رۆژی لاوان‌و به‌رهه‌مهێنانی زانست‌و خۆباوه‌ڕییه. لاوان هه‌ر
ئه‌و توێژه‌ن كه ئێستا به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو تووشی به‌كارهێنانی مادده
سڕكه‌ره‌كان هاتوون‌و وڵاتی ئێران له دوایین ئاماری بانكی جیهانیدا له‌مه‌ڕ
به‌رهه‌مهێنانی زانست، پله‌ی 114ی جیهان به‌ده‌ست ده‌هێنێ. لاوانی ئێران ئێستا
به‌هۆی نه‌بوونی میكانیزمی پێویست بۆ گه‌شه‌سه‌ندنیان، تووشی خه‌مۆكی هاتوون‌و
به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌و هه‌نده‌ران كۆچ ده‌كه‌ن‌و ته‌نیا شتێك كه هه‌ستی
پێ ناكرێ، خۆباوه‌ڕی‌و پشت به‌خۆ به‌ستنه، چونكه هاوكات له‌گه‌ڵ پشت به‌خۆ
به‌ستن‌و خۆباوه‌ڕی، به چه‌شنێكی دڕندانه سه‌ركوت ده‌كرێن.
18ی رێبه‌ندان، رۆژی ئیمان، له خۆبردوویی‌و شه‌هاده‌ته. ره‌نگه ئه‌مه ته‌نیا
ده‌سكه‌وتی رێژیم بێت كه ئێستاكه هه‌موو به‌كرێگیراوانی خۆی له ژێر ناوی
شه‌هیدبووندا بۆ دروستكردنی توند‌وتیژی‌و تیرۆر بار دێنێ‌و ئه‌م فه‌رهه‌نگه
میراتی زاڵی ئاوه‌ها رێژیمێكه.
19ی رێبه‌ندان، رۆژی سه‌ربه‌رزیی نه‌ته‌وه‌یی، خۆڕاگری‌و دژه ئیمپریالیست
بوونه.
20ی رێبه‌ندان، رۆژی دادپه‌روه‌ری ته‌وه‌ری‌و خه‌ڵك سالارییه.
21ی رێبه‌ندان، رۆژی یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی‌و هاوپێوه‌ندیی ئیسلامییه.
22ی رێبه‌ندان، رۆژی سه‌ربه‌خۆیی، ئازادی‌و كۆماری ئیسلامییه. به‌ڵام
له‌ڕاستیدا پرس ئه‌مه‌یه كه رێژیمێك كه خۆی له دایكبووی بیرۆكه‌ی
سه‌ده‌كانی نێوه‌ڕاسته‌و دژ به هه‌ر چه‌شنه پێشكه‌وتنێكه، ده‌توانێ باسی
سه‌ربه‌رزیی نه‌ته‌وه‌یی، سه‌ربه‌خۆیی‌و ئازادی بكات؟ ئایا رێژمێك كه به هیچ
شێوه‌یه‌ك باوه‌ڕی به مافه‌كانی خه‌ڵك نیه، ده‌توانێ باسی خه‌ڵكسالاری بكا؟
له نیزامێكدا كه منداڵانی ته‌مه‌ن 15 ساڵ، له سێداره ده‌درێن‌و به تاوانی
بیر‌وڕا ده‌ربڕین، حوكمی ئێعدامی به‌سه‌ر چالاكانی سیاسی‌و مافی مرۆڤ‌و
رۆژنامه‌وانان‌و خوێندكاران‌و لاوان‌دا ده‌سه‌پێندرێت، ده‌توانی باسی
دادپه‌روه‌ری بكه‌یت؟ له دۆخێك‌دا كه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی نیشته‌جێی ئێران،
به خۆئاگایی نه‌ته‌وه‌یی گه‌یشتوون‌و چاك ده‌زانن له كۆماری ئیسلامی‌دا
هه‌ڵاواردن هاوار ده‌كات، ده‌توانی باسی هاوپێوه‌ندی‌و یه‌كگرتوویی ئیسلامی
بكه‌یت، كاتێ كه ئیسلام واتاكانی چه‌واشه كراون؟ له حكوومه‌تێكدا كه
ته‌نانه‌ت تاك مافی سه‌ربه‌خۆیی نیه‌و هه‌موو ئازادییه‌كان سه‌ركوت ده‌كرێن، كێ
ده‌توانێ باسی ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆیی بكات؟
ئه‌مانه هه‌موو به‌رهه‌می نیزامێكی نایه‌كانگیر وه‌ك جمهووری‌و ئیسلامه كه
پێكه‌وه گرێدانی ئه‌م چه‌مكانه، ته‌نیا ئه‌وه‌ی لـێ ده‌كه‌وێته‌وه كه
خه‌ڵكی ئێران به درێژایی 29 ساڵ، هه‌ستیان پێ كردوه‌و جیهانی ده‌ره‌وه‌ش
هه‌م چێشتوویانه‌و هه‌م بینیویانه. هه‌موو ئه‌و ئازار‌و مه‌ینه‌تانه‌ی كه له
ناوی رۆژه‌كانی ده‌یه‌ی زه‌جردا به روونی خۆی پێشان ده‌دات‌و ده‌كه‌وێته
به‌رچاو، به‌رهه‌می به تاڵانبردنی راپه‌ڕینێكی خه‌ڵكی‌یه كه دواتر خه‌ڵكی
خسته ژێر سێبه‌ری مه‌ینه‌تی‌و رۆژه‌ڕه‌شی. به‌ڵام پرسیار ئه‌مه‌یه كه ئه‌م
رێژیمه به ئاوه‌ها روانین‌و تێڕوانینێك تا چ كاتێ ده‌توانێ ئازادییه‌كانی
خه‌ڵكی سه‌ركوت بكات‌و ویست‌و داخوازییه ره‌واكانی خه‌ڵك‌و نه‌ته‌وه ژێر
ده‌سته‌كانی ئێران به لاڕێدا به‌رێت؟ له‌م لاشه‌وه وڵاته بیانییه‌كان‌و زلهێزه
نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان تا چ كاتێ ئاماده‌ن بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی‌و
قازانجه‌كانی خۆیان، چاویان له‌سه‌ر له ژێر پێ‌خستنی ئاشكرای مافی مرۆڤ له
وڵاتی ئێران‌دا دابخه‌ن‌و به‌و هه‌موو گێره‌و كێشه‌ی كه رێژیمی كۆماری
ئیسلامی ده‌توانێت بۆ ناوچه‌كه‌و وڵاتانی جیهان دروستی بكات، ته‌حه‌ممولی
بكه‌ن؟ به‌ڵام به هه‌ر شێوه، مێژوو به جوانی پیشانی ده‌دات كه حكوومه‌ت‌و
نیزامگه‌لێك كه بنه‌ماكه‌یان تۆقاندن، توند‌وتیژی، سه‌ركوت، تیرۆر‌و كوشت‌و بڕ
بێت، هیچ كات نه‌یانتوانیوه به پشت به‌ستن به‌م كه‌ره‌سته دزێوانه، مانه‌وه‌ی
خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن. چوونكو درێژه‌داربوونی ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌بێته هۆی
سه‌رهه‌ڵدانی ئاگایی‌و راپه‌ڕین بۆ داخوازی مافی بنه‌ڕه‌تی له لای كه‌سانی
ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئاوه‌ها رێژیمێكدا‌و به‌م شێوه‌یه كه له ناخی تاریكی‌و
شه‌ودا، روونبوونه‌وه‌ی راسته‌قینه ده‌ست پێ‌ده‌كا‌و ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه
به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و ئاگاییه به تاڵان نه‌ڕۆن، ده‌یه‌كانی روونبوونه‌وه
(فه‌جر)و پێشكه‌وتن مانای راسته‌قینه ده‌گرنه خۆیان. |