|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
به‌رته‌سكبوونه‌وه‌ی بازنه‌ی خودییه‌كان، سروشتی سیستمه
سه‌ره‌ڕۆكان | |
18-11-1386
ره‌زا فه‌تحوڵڵانه‌ژاد
شانۆی هه‌ڵبژاردنی خولی هه‌شته‌می مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی رێژیمی زاڵ به‌سه‌ر
ئێران به دوای ره‌تی سه‌لاحییه‌تی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له چاكسازیخوازانی
حكوومه‌تی له لایه‌ن شوورای نیگابانه‌وه، پێی نایه قوناخێكی نوێوه. به‌ره‌نجامی
تاوتوێی سه‌لاحییه‌تی ئه‌وانه‌ی خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی شوورای
ئیسلامی ناونووس كردبوو، حه‌وتووی پێش راگه‌یه‌ندرا‌و نزیك سه‌د هه‌زار كه‌س له
كاندیداتۆره‌كان كه زۆربه‌یان سه‌ر به لایه‌نی به‌ناو رێفورمخوازان بوون، ره‌تی
سه‌لاحییه‌ت كران. له نێو ره‌تی سه‌لاحییه‌تكراوه‌كاندا كه‌سانێك ده‌بینرێن كه
ئه‌زموونی نوێنه‌رایه‌تیی چه‌ندین ده‌وره‌ی جۆراوجۆری مه‌جلیسی رێژیم‌و یان
كاركردن له پۆسته به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی ئاسته سه‌رووه‌كانی رێژیمیان له
كارنامه‌دا بوو. هه‌روه‌ها |
 | |
چه‌ند كه‌سێك له
كاندیداتۆره‌كانی به‌شدار له هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی هه‌شته‌م كه ئێستا له مه‌جلیسی
حه‌وته‌مدا نوێنه‌رایه‌تیی به‌ناو رێفۆرمخوازان ده‌كه‌ن، ره‌تی سه‌لاحییه‌ت
كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌م كه‌سانه له فیلتێری ره‌تی
سه‌لاحییه‌تی به‌ربڵاوی كاندیداتۆره‌كانی رێفورمخوازانی حكوومه‌تی بۆ ده‌وره‌ی
حه‌وته‌می مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی هاتبوونه ده‌ر. مه‌هدی كه‌رووبی، سكرتێری
گشتیی حیزبی ئێعتمادی میللی كه له باڵی رێفورمخوازانی حكوومه‌تی‌یه، ماوه‌یه‌ك
پێش له راگه‌یاندنی ئاكامی تاوتوێی سه‌لاحییه‌تی كاندیداكان، ره‌خنه‌ی توندی
له رێفورمخوازانی به وته‌ی ئه‌و توندڕه‌و گرتبوو‌و ویستبووی دڵی رێبه‌ری
رێژیم به‌خۆی رازی بكا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه كاتێك كه ستادی كار‌وباری
راگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردن، ئاكامی تاوتوێی سه‌لاحییه‌ته‌كانی راگه‌یاند، سه‌لاحییه‌تی
نزیكه‌ی 70%ی كاندیداتۆره‌كانی حیزبی ئێعتمادی میللی ره‌د كرابۆوه. دوكتور
عارف، جێگری یه‌كه‌می سه‌ركۆماری له ده‌وڵه‌تی خاته‌مه‌دی له هه‌ڤپه‌یڤین له‌گه‌ڵ
سایتی به‌هارستانی هه‌شته‌م (سایتی ستادی هاوپه‌یمانیی رێفورمخوازان) وتی: "ئه‌مه
یه‌كه‌مجار نیه كه ره‌تی سه‌لاحییه‌تی به‌ربڵاوی كاندیداكانی چاكسازیخوازان
روو ده‌دات، به‌ڵام ئه‌مجاره به‌رینتر بوو."
هۆكارگه‌لێكی جۆراوجۆر له به‌ربڵاویی زیاتری ره‌تی سه‌لاحییه‌تی كاندیداكانی
هه‌ڵبژاردنی نمایشیی ئه‌مجاره، شوێندانه‌رن، له گرینگترینی ئه‌و هۆكارانه
ده‌كرێ ئاماژه بكه‌ین به زه‌بوونیی پتری رێژیم به نیسبه‌ت وه‌ده‌ستهێنانی
هه‌ر جۆره ره‌واییه‌ك، زێده‌تربوونی گوشاره ده‌ره‌كییه‌كان له‌سه‌ر رێژیم‌و
هه‌روه‌ها به‌هێزبوونی بناژۆخوازیی ئیسلامی له ئاستی ناوچه‌كه. ئه‌و رێژیمه
سیاسییه‌ی كه نه‌توانێ هیچ جۆره ره‌واییه‌ك وه‌ده‌ست بێنێ، به شێوه‌ی
ئوتوماتیك شێوازێك ده‌گرێته به‌ر كه له‌ودا سه‌ركوتكردن بنه‌ڕه‌تی كاره‌كانه.
كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش، له‌م به‌شه له مێژووی ژیانی خۆیدا گه‌یشتووه‌ته
قۆناخی نه‌بوونی ره‌وایی‌و بۆیه یه‌كده‌ستكردنی رێژیم‌و هاتنه سه‌ركاری
نیزامییه‌كانی له پێناو سه‌پاندنی سیستمێكی سه‌ربازی ـ ئه‌منییه‌تی، خستۆته
رۆژه‌ڤی كاریه‌وه كه گه‌ر ئاوڕێك له ره‌وتی زۆرتربوونی ژماره‌ی ئێعدامه‌كان
له چه‌ند ساڵی رابردووی ئێران‌دا بده‌ینه‌وه، به روونی به‌م راستییه
ده‌گه‌ین. رێژیمی ئێران به هۆگه‌لی جۆربه‌جۆر‌و له‌وانه‌ش پرۆژه‌ی ناوكیی خۆی
كه‌وتۆته ژێر گوشاری نێونه‌ته‌ویی‌و به‌تایبه‌ت گوشاری ئامریكاوه‌و هه‌ربۆیه
وه‌ك هه‌ر سیستمێكی دیكه له وه‌ها بار‌ودۆخێكدا رێوشوێنی یه‌كده‌ستكردنی
رێژیم‌و له‌نێوبردنی هه‌ر ده‌نگێكی جیاوازی گرتۆته به‌ر. هۆكاری سێیه‌م كه
به‌هێزبوونی بناژۆخوازیی ئیسلامییه، هێزی ئیدئۆلۆژیك ده‌داته ئاڵا هه‌ڵگره
توندڕه‌و‌و له هه‌مان كاتدا ناواقیعییه‌كانی خۆی تا په‌ره به ده‌سه‌ڵاتی
سیاسیی خۆیان بده‌ن كه له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا، هێزێك سه‌رده‌كه‌وێ كه هه‌م
ئاڵاهه‌ڵگری لێڕوانینێكی زاڵ بێت‌و هه‌میش حاشا له بناژۆخوازیی ئیسلامی بكات،
هه‌ربۆیه به سه‌رنجدان به‌وه‌ی كه له ئێران‌دا، بناژۆخوازه ئیسلامییه‌كان
ده‌ره‌تانی خۆ نواندنیان هه‌یه، به‌ڵام به‌رامبه‌ره‌كه‌ی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا
نیه، كه‌وابوو بازنه‌ی خودییه‌كان له چوارچێوه‌ی توندڕه‌وترین بناژۆخوازه‌كاندا
به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه.
جۆرج بووش، سه‌ركۆماری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا، له سه‌فه‌ری ئه‌م
دواییانه‌ی خۆی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، پێی له‌سه‌ر پشتیوانیی ئا‌مریكا له
دێموكراسیخوازان‌و رێفورمیسته‌كانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت له دیمشقه‌وه تا تاران
داگرته‌وه، كه به سه‌رنجدان به‌و هۆكارانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ دان،
هه‌ر ئه‌و قسانه‌ی بووش بووه بیانوویه‌ك بۆ پڕ‌وپاگه‌نده‌ی نێگه‌تیڤی
ئوسوولگه‌را حكوومه‌تییه‌كان دژی رێفورمیسته حكوومه‌تییه‌كان. بۆ نموونه
رۆژنامه‌ی "كه‌یهان" كه له لایه‌ن نوێنه‌ری خامنه‌یی‌یه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێ،
له‌و هه‌له بۆ شكاندنی دژبه‌رانی ئوسوولگه‌راكان كه‌ڵكی وه‌رگرت. موجاهیدینی
شۆڕشی ئیسلامی كه زۆربه‌ی كاندیداكانیان ره‌تی سه‌لاحییه‌ت كراونه‌ته‌وه، له
نامه‌یه‌كدا روو له خامنه‌یی ده‌نووسن: "به بڕوای ئێمه ده‌بێ دامه‌زراوه‌و
بنیاتگه‌لێك وه‌ك كه‌یهان كه له كۆمه‌ڵگادا به ره‌نگده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی
خانه‌ی رێبه‌ری ناسراون، هه‌ڵسوكه‌وت‌و كرده‌وه‌گه‌لێكی به‌رپرسانه‌تر له‌مه‌یان
هه‌بێ." به‌ڵام ده‌سته‌و داوێنی رێبه‌ر بوونیش كارێكی بێ‌كه‌ڵكه، چونكه خودی
خامنه‌یی به روونی هه‌ڵوێستی خۆی له‌مه‌ڕ ئه‌م مه‌سه‌له ده‌ربڕیوه. ئه‌و له
لێدوانێكدا وتی: "ده‌بێ وریا بین كه هه‌ڵبژاردن نه‌بێته جێی گه‌مه‌ی
بێگانه‌كان، گرووپ‌و كه‌سه سیاسییه‌كان ده‌بێ سنووره‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ دوژمن
دیاری بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م سنوورانه كاڵ ببنه‌وه یان بسڕێنه‌وه، ئه‌وا
ئه‌و ئه‌گه‌ره له ئارادایه كه دوژمن ئه‌م سنوورانه ببه‌زێنێ یان كه‌سانێك
غه‌فڵه‌ت بكه‌ن‌و بكه‌ونه داوێنی دوژمنه‌وه." ئه‌م بابه‌ته كه سووڕی ده‌وران
به قازانجی هاتنه‌سه‌ركاری ده‌وڵه‌ت‌و مه‌جلیسێكی میلیتاریستی سووڕاوه، به
سه‌رنجدان به دوو هۆكاری بنه‌مایی به ڕوونی دیاره، یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه
هاوپه‌یمانیی ریفۆرمخوازان پێكهاتوو له سێ كه‌سایه‌تیی سه‌ره‌كی واته
محه‌ممه‌د خاته‌می، مه‌هدی كه‌ڕووبی‌و هاشمیی ره‌فسه‌نجانی، كه ئه‌م كه‌سانه
له بنیاتنه‌رانی ئه‌و رێژیمه‌و له به‌ڕێوه‌به‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی رێژیمن،
به‌ڵام ئێستا بۆ ئوسوولگه‌راكان بوونه‌ته غه‌یره‌خودی، دووهه‌م ئه‌وه‌ی هه‌ر له
بنه‌ڕه‌تڕا مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی به نیسبه‌ت پێكهێنانی ئاڵوگۆڕ یان
گۆڕانكاری بێ‌ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ده‌بینین كه ئوسوولگه‌راكان
سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ئورگانه بێ‌ده‌سه‌ڵاته‌ش له پاوانی خۆیاندا
بێ.
ره‌تی سه‌لاحییه‌تی ریفۆرمخوازه حكوومه‌تییه‌كان به هیچ جۆر ئه‌و واتایه
ناگه‌یه‌نێ كه له‌وانه‌یه ئه‌وان خه‌ڵكی بن‌و بنه‌ما هزرییه‌كانیان تۆزقاڵێك
دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئوسوولگه‌راكان هه‌یه، به‌ڵكوو هه‌ر هه‌موویان ته‌نیا له
شێواز‌و چۆنیه‌تیی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانی ئه‌و رێژیمه دواكه‌وتووه‌دا هێندێ
جیاوازیی بیر‌وبۆچوونیان هه‌یه كه خاته‌می له سه‌رده‌می سه‌ركۆماریی خۆیدا
زۆرجار ددانی به‌م راستییه‌دا دانا.
چاوه‌ڕوان ناكرێ ریفۆرمخوازه حكوومه‌تییه‌كان بتوانن له به‌رامبه‌ر ره‌تی
سه‌لاحییه‌تی به‌ربڵاوی كاندیداكانیان هه‌ڵوێستێكی توند بگرن، چوونكه هه‌م
نا‌وێرن له‌گه‌ڵ رای رێبه‌ری رێژیم دژایه‌تی بكه‌ن‌و هه‌میش خاوه‌نی پشتیوانیی
خه‌ڵكی نین. كه‌وابوو مه‌جلیسی هه‌شته‌می شوورای ئیسلامیی ئێران له باشترین
حاڵه‌تی خۆیدا ده‌بێته هاوشێوه‌ی مه‌جلیسی حه‌وته‌م، مه‌جلیسێك كه ته‌نیا به
باڵای ئاكار‌و پرۆژه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد هه‌ڵبڵێ‌و گوێڕایه‌ڵی
خامنه‌یی، رێبه‌ری نیزام بێت. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |