|
هێزه ئیتلاعاتییه‌كانی رێژیم،
خۆكوژیی! شه‌هید ئیبراهیمیان وه‌ك وه‌ڵامی! ئه‌م پرسیاره راگه‌یاندووه. به‌ڵام
هه‌م بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م شه‌هیده‌و هه‌م سه‌رجه‌م ویژدانه وریاكان‌و داكۆكیكارانی
مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران‌و جیهاندا، گومانیان له‌م وه‌ڵامه هه‌یه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م خوێندكاره ماف ویسته له رۆژی 18ی به‌فرانباردا، چه‌ند رۆژ
پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران، له به‌ندیخانه‌ی سنه‌دا چاویان پێی كه‌وتووه. شه‌هید
ئیبراهیم نه ته‌نیا بێ‌هیوایی به سه‌ریدا زاڵ نه‌بووه، به‌ڵكوو به وته‌ی
ئیسماعیل لوتفوڵڵایی (برایه‌كی شه‌هید) وره‌ی به‌رز بووه. واته هه‌ڕه‌شه‌و
ئه‌شكه‌نجه باوه‌كانی هێزه ئیتلاعاتییه‌كان، شوێنیان له‌سه‌ر خۆڕاگری‌و
وره‌به‌رزیی ناوبراو دانه‌ناوه. به‌م پێیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی كه ئیبراهیم
لوتفوڵڵایی له ئاكامی گوشار‌و ئه‌شكه‌نجه‌كاندا خۆی كوشتبێ، له ئارادا نیه.
هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر ئه‌م لایه‌نگره چالاكه‌ی حیزبی دێموكرات له وه‌ها ره‌وشێكدا
خۆی كوشتبێ، ئه‌مه هیچ له تاوانباربوونی ئه‌شكه‌نجه‌ده‌رانی رێژیم كه
پێكهێنه‌ری ئه‌و ره‌وشه بوون، كه‌م ناكاته‌وه.
هێزه ئیتلاعاتی‌و ئینتیزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ئیبراهیم، ته‌رمی ناوبراویان (ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ش به ته‌واوی
روون نیه كه ئه‌و قه‌بره‌ی به بنه‌ماڵه‌ی لوتفوڵڵایی نیشان دراوه، ته‌رمی
ئیبراهیمی تیایه یان نه؟) به‌خاك سپاردووه. شاردنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌م
خوێندكاره له خاكدا‌و مۆڵه‌تنه‌دان به بنه‌ماڵه‌كه‌ی بۆ دیتنی ته‌رمه‌كه، جیا
له‌وه‌ی كه هێزه ئیتلاعاتییه‌كان ویستوویانه شوێنه‌واره به‌جێماوه‌كانی
ئه‌شكه‌نجه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ون بكه‌ن، شتێكی دیكه ده‌رناخات. به شاردنه‌وه‌ی
ته‌رمی ئه‌م شه‌هیده، راستییه‌كان ناشاردرێنه‌وه. خودی كرده‌وه‌ی شاردنه‌وه،
راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره بۆ سه‌لماندنی تاوانباریی هێزه دیلكوژه‌كانی رێژیم
له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م جینایه‌ته‌دا.
به‌رپرسانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رێژیم له سنه‌دا، پاش ئاگاداركردنه‌وه‌ی
بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م شه‌هیده‌ی رێگای رزگاریی نه‌ته‌وه‌ی كورد، هه‌ڕه‌شه‌یان لێیان
كرد تا هه‌واڵ‌و ئاگایی له‌م پێوه‌ندییه‌دا بڵاو نه‌كه‌نه‌وه. ته‌نانه‌ت
هه‌ڕه‌شه‌یان له باوكی مه‌ینه‌ت چێشتووی ناوبراو كرد ئه‌گه‌ر رێوڕه‌سمی پرسه‌ی
بۆ پێك بێنێ، دوو كوڕه‌كه‌ی دیكه‌شی ده‌كوژن. له ئێواره‌ی 25ی
به‌فرانباره‌وه (رێكه‌وتی ئاگاداربوونی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید له جینایه‌ته‌كه)
تا چه‌ند رۆژ دواتر، قه‌برستانی "به‌هه‌شتی محه‌ممه‌دی" كه گوایه ته‌رمی
شه‌هیدی تیا نێژراوه (شاردراوه‌ته‌وه)، مزگه‌وتێك كه رێوڕه‌سمی سه‌ره‌خۆشیی
تیا به‌ڕێوه چوو‌و ...، له ژێر چاودێریی توندی هێزه‌كانی رێژیم‌دا بوون. بۆ
پێش‌گرتن له هه‌ر خۆپیشاندانێك كه وێده‌چوو بۆ ناڕه‌زایه‌تی له‌م كرده‌وه دژه
مرۆڤییه له سنه‌دا پێك هاتبایه، ئه‌و هێزه سه‌ركوتكه‌رانه له ئاماده‌باشی
ته‌واودا بوون. رێژیم كه به روونی ده‌یزانی كه‌س بڕوا به درۆی زه‌ق‌و
ئاشكرای "خۆكوژی" ناكات، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ته‌واوی رێوشوێنه
ئه‌منییه‌تییه‌كانی بۆ سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پاش جینایه‌ته‌كه گرته
به‌ر. به‌هۆی ترس له سه‌رهه‌ڵدانی راپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ری (هاوچه‌شنی
راپه‌ڕینی 84) هێزه‌كانی رێژیم ته‌نانه‌ت به گه‌مارۆدانی مزگه‌وتی ئه‌ده‌بی
سنه، رێوڕه‌سمێكیان كه بڕیار بوو له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ئیبراهیم
لوتفوڵڵایی‌و یه‌كیه‌تیی دێموكراتیكی خوێندكارانی كورده‌وه له‌م پێوه‌ندییه‌دا
به‌ڕێوه بچێ، هه‌ڵ‌وه‌شانده‌وه. گشت ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی رێژیم سه‌لمێنه‌ری
ئه‌وه‌ن كه ته‌نانه‌ت خودی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیش له سنه‌دا، بڕوایان به
ئیددیعای بێ‌بنه‌مای "خۆكوژی" نه‌بووه‌و بۆ شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان‌و
كپكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، ده‌سته‌و داوێنی خولقاندنی كه‌ش‌و هه‌وای
سه‌ركوت‌و زه‌بر‌و زه‌نگ بوون.
بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ئیبراهیم‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له رێكخراو‌و ناوه‌نده
نێوخۆیی‌و جیهانییه‌كانی داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ بۆ روونبوونه‌وه‌ی هۆ‌و
چۆنیه‌تیی شه‌هیدبوونی، خوازیاری له قه‌برده‌رهێنانی ته‌رمه‌كه‌و توێكاریی
جه‌سته‌ی شه‌هید له‌لایه‌ن پزیشكه بێ‌لایه‌ن‌و متمانه‌پێكراوه‌كانه‌وه بوون.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش له به‌یانیه‌یه‌كدا چۆنیه‌تیی
مه‌رگی شه‌هید ئیبراهیمی به گوماناوی زانی‌و خوازیاری لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو
له‌و پێوه‌ندییه‌دا بوو.
وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌و بێده‌نگیی رێژیم له به‌رامبه‌ر ئه‌م داخوازییانه‌دا
سه‌لمێنه‌ری ناڕاستیی "خوكوژی"و راستیی شه‌هیدبوونی ئه‌م خوێندكاره
لایه‌نگره‌ی PDKI له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سنه‌دایه.
كۆماری ئیسلامی له كوشتن‌و شه‌هیدكردنی دژبه‌رانی سه‌ره‌ڕۆیی ئاخوندی‌و
تێكۆشه‌رانی رێگای ئازادی‌و مافه‌كای مرۆڤ، له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا،
پێشینه‌یه‌كی ئابڕووبه‌رانه‌ی هه‌یه. بۆ نموونه چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، زه‌هرا
كازمی، هه‌واڵنێری ئێرانی ـ كانه‌دایی، له زستانی 85دا، ئه‌كبه‌ر
محه‌ممه‌دی، خوێندكاری خه‌باتكار‌و چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر زه‌هرا
به‌نی‌یه‌عقووب، پزیشكی 27 ساڵ ته‌مه‌ن له به‌ندیخانه‌و ده‌ستبه‌سه‌رگه‌كانی
رێژیم‌دا گیانیان له ده‌ست دا.
له ئاكامی ناڕه‌زایه‌تییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌و گوشاری ده‌وڵه‌تی كانادادا،
دادگایه‌كی رواڵه‌تی بۆ لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تیی مه‌رگی زه‌هرا كازمی پێك
هات. تا ئێستاش هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئه‌م به‌ناو دادگایه به‌لاڕێدابردنی ره‌وتی
لێكۆڵینه‌وه‌كان‌و شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان بووه. به‌م هۆیه‌وه هیچ هیوایه‌ك به
ده‌زگای سه‌ركوتكه‌ری دادوه‌ریی رێژیم بۆ روونكردنه‌وه‌ی راستییه‌كان‌و
سزادانی تاوانباران نیه. له‌م دادگا رواڵه‌تییانه‌دا نه ته‌نیا تاوانباران سزا
نادرێن، به‌ڵكوو ئه‌وه لایه‌نگرانی راستییه‌كان‌و پاریزه‌رانی بوێری
قوربانییه‌كانن كه سزا ده‌درێن.
كۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێ كوشتنی خه‌باتگێڕانی چالاكی بواره‌كانی مافه
نه‌ته‌وه‌یی‌و مرۆڤییه‌كان له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و له‌سێداره‌دانیان له
به‌ندیخانه‌كاندا بكاته كارێكی رۆژانه، باو‌و ئاسایی. ناڕه‌زایه‌تیی
ناوه‌نده‌كانی داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ له كوشتنی ئازادیخوازان‌و چالاكانی
بواره جۆراوجۆره‌كان، به‌تایبه‌تی ناڕه‌زایه‌تیی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ئیبراهیم
لوتفوڵڵایی له شه‌هیدكردنی، ده‌بنه هۆی ئه‌وه كه رێژیم له به‌ڕێوه‌بردنی
ئه‌م پیلان‌و سیاسه‌ته مرۆڤكوژانه‌یه‌دا، تاڕاده‌یه‌ك بسڵه‌مێته‌وه.
به‌رپرسانی ئیتلاعاتی رێژیم تا ئێستا به فه‌رمی هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركران‌و دواتر
شه‌هیدكردنی ئیبراهیم لوتفوڵڵایی‌یان رانه‌گه‌یاندووه. ده‌وترێ ناوبراو پێشتر
له ژێر به‌دواداچوونی هێزه ئیتلاعاتییه‌كاندا بووه‌و چه‌ند جاریش بۆ
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌م خوێندكاره مافخوازه سه‌ردانی ماڵه‌كه‌یانیان كردووه
كه به‌هۆی نه‌بوونی ناوبراو له ماڵدا نه‌یانتوانیوه بیگرن.
شه‌هید ئیبراهیم لایه‌نگرێكی چالاكی PDKI بوو. هه‌ربۆیه به تۆمه‌تی پێوه‌ندی
له ته‌ك حیزبی دێموكرات‌دا له لایه‌ن هێزه ئیتلاعاتییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر
كرا‌و به تاوانی ئازادیخوازی‌و مافخوازی‌و ملكه‌چنه‌بوون له به‌رامبه‌ر
زۆرداری‌و سه‌ره‌ڕۆیی‌دا له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌و هێزانه‌دا شه‌هید كرا.
گرتن‌و شه‌هیدكردنی ئیبراهیم لوتفوڵڵایی، ده‌نگی مافخوازیی ناوبراوی كپ
نه‌كرد. مه‌رگی شه‌هید ئیبراهیم بوو به هاوارێك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌نگی
نه‌ته‌وه‌یه‌كی ماف پێشێلكراو‌و هه‌روه‌ها زڕاندنی خه‌وی سه‌ره‌ڕۆیی‌و له خه‌و
هه‌ڵسانی ویژادنه خه‌وتووه‌كان. |