|
و: دیاره دامه‌زراندنی
كۆماری كوردستان له‌و كاته‌دا یه‌كێك له هۆكاره‌كانی روودان‌و پێكهاتنی،
رۆژئاوا‌و رۆژهه‌لات بوو.
من له‌و بڕوایه‌دام كه
شه‌ڕی سارد له‌وێڕا ده‌ستی پێ‌كرد. هه‌نگاوی یه‌كه‌م له شه‌ڕی سارد له
جیهاندا، له كوردستانی ئێران ده‌ستی پێ‌كرد. بێگومان ئه‌وكات ئیتفاق (رێككه‌وتن)
له نێوان هه‌ر دوولادا درووست بوو، واته رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاوا كه موعالجه‌ی كێشه‌ی
ئه‌و وه‌خته كه له ده‌وروبه‌ری سۆڤیه‌ت یان له‌گه‌ل سۆڤییه‌ت، به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی
ئێران كه هه‌موومان ده‌زانین كۆبوونه‌وه‌ی پۆشدام پێك هات، پاشان هی ماڵتاب‌و
پاشان هی ئێران‌و دواتر هی واڵتاش پێك هات، واته چوار كۆبوونه‌وه له‌و كاته‌دا
پێك هاتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی جیهان به‌گشتی. چوونكه هه‌موو ده‌زانین
به‌رده‌وام كه شه‌ڕی گه‌وره روو ده‌ده‌ن، شه‌ڕی جیهانیی یه‌كه‌م‌و شه‌ڕی
دووهه‌می جیهانی، به‌دوایدا ئاكامی ده‌رده‌كه‌وێ. به گوێره‌ی میزانی هێز، نه‌تیجه‌ی
سیاسیش ده‌رده‌كه‌ون. ئه‌و وه‌خته دیار بوو كه هێزی هه‌ر دوولا وه‌ك یه‌ك‌و به‌رابه‌ر
بوو، ته‌وازونێك هه‌بوو له نێوان رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاوادا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئیتیفاق
دروست بوو. یانی هه‌ر دوو لایه‌ن موحتاجی یه‌كتر بوون. لایه‌ك نه‌یتوانی لایه‌كی
دیكه لابه‌رێ. له‌به‌ر ئه‌وه زۆر كێشه‌ی جیهانیان چاره‌سه‌ر كرد. مه‌سه‌له‌ی
ئاڵمان، پرسی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین بوو، مه‌سه‌له‌ی سۆڤییه‌ت‌و ده‌وروبه‌ری سۆڤییه‌ت.
له‌و چاخه به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ر دوو لا پارێزرا. پێكهاتنی كۆماری كوردستان، یه‌كێك
له‌و رووداوانه بوو كه ئێمه ئێستا باسی ده‌كه‌ین. پاشان له نێوان ئه‌واندا
دڵئێشه درووست بوو، وتووێژ هاته ئاراوه. دیاره سۆڤییه‌ت موساوه‌مه‌ی كرد له
سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ی دووباره، دیاره له لایه‌كی دیكه‌وه قازانجی كرد. به‌ڵام
له‌و كاته‌دا ئه‌و هه‌نگاوه، واته دامه‌زراندنی كۆمار، هه‌نگاوێكی مێژوویی بوو.
چ به نسیبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و چ به نیسبه‌ت نه‌ته‌وه‌كانی دیكه، هه‌ستی
ئازادیخوازی كه ده‌یانهه‌ویست سه‌ربه‌خۆیی پێك بێنن، له‌به‌ر ئه‌وانه به باوه‌ڕی
من، دیسان ده‌ڵێم، رووداوی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان به سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه
گرێ‌دراو بوو، واته كاریگه‌ریی ده‌ره‌وه له باندۆری نێوخۆ زیاتر بوو. ئه‌و كات
ئه‌و رووداوه به‌و چه‌شنه خۆی ده‌نواند.
پ: كاك سه‌لاح، رۆڵی حیزبی دێموكرات له پێكهاتنی كۆماری كوردستان به‌گشتی‌و
رۆڵی پێشه‌وای نه‌مر له‌م پێوه‌ندییه‌دا چۆن هه‌ڵ‌ده‌سه‌نگێنن؟
و: له‌ڕاستیدا ئه‌وكات وه‌ك رۆڵی حیزب، بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژووی كورددا بوو
كه رێكخراوێك دابمه‌زرێ، به‌و شێوه مۆدێرنه. ئێمه هه‌موومان ده‌زانین كاتێك
یه‌كیه‌تیی سۆڤییه‌ت پێك هات، به پێی ئه‌و كات‌و بیر‌وباوه‌ڕی ئه‌وكات،
چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه ته‌ڤگه‌رێكی شۆڕشگێر له ئاستی هه‌موو جیهاندا ده‌ركه‌وێ،
ئه‌و بزووتنه‌وه شۆڕٍشگێره سێ به‌شن، به‌شێك وڵاتی سۆسیالیستین به
سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت، به‌شێكی دیكه بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری‌و پارته
كۆمۆنیسته‌كانی له وڵاتانی ئورووپا‌و وڵاتانی دیكه، به‌شی سێهه‌م
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخواز بوون.
ئه‌وكات ئیستراتێژیی سۆڤیه‌تی وابوو كه ئه‌وكات زۆر وڵات هه‌بوون كه
عه‌شایری‌و دواكه‌وتوو بوون، پڕۆلتاریا هیچ دیار نه‌بوو، پیشه‌سازی نه‌بوو،
بیریان له‌وه كرده‌وه كه سیستمێك بۆ ئه‌و وڵاتانه پێك بێنن، ئه‌ویش حیزبه
دێموكراته‌كان دابمه‌زرێنن. هه‌موومان ده‌زانین فیرقه‌ی دێموكراتی ئازه‌ربایجان،
حیزبی دێموكراتی كوردستان‌و له وڵاتانی دیكه‌ش شتی وا په‌یدا بوون. واته
ته‌نیا حیزبێك وه‌ك گه‌لانی كۆمۆنیست یان پڕۆلتاریا نه‌بن، به‌ڵكوو حیزبگه‌لێك كه
ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌رچاو بگرن، كه جووتیار‌و عه‌شایر زۆرترن، مه‌سه‌له‌ی
دین‌و ئایین هه‌یه، ئه‌وانه هه‌موویان هاتنه دی. له‌به‌ر ئه‌وه له‌و كاته‌دا
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی كورد به‌گشتی، پێویستییه‌كی زۆریان به رێكخستن‌و
حیزب هه‌بوو، رێكخراو بۆ ئۆرگانیزه‌كردنی خه‌بات‌و تێكۆشان. هه‌موومان ده‌زانین
شۆڕش‌و سه‌رهڵدان له زۆربه‌ی پارچه‌كانی كوردستان پێك هاتن، به‌ڵام رووخان،
چوونكه رێكخراو نه‌بوون. له‌به‌ر ئه‌وه دامه‌زراندنی حیزبی دێموكراتی
كوردستان، پاش كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد هه‌نگاوێكی زۆر گرینگ‌و ئیستراتێژیك
بوو، من له‌م بڕوایه‌دام یه‌كه‌مین رێكخراوی كوردی له جووڵانه‌وه‌ی
ئازادیخوازانه‌ی كورددا بوو كه به‌و چه‌شنه، مۆدێڕن‌و خاوه‌ن پرۆگرام‌و پێره‌وی
نێوخۆ بوو، خاوه‌ن كۆنفرانس‌و كۆنگره بوو. ئه‌وه شتێكی نوێ له كوردایه‌تی‌و
جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازیی كورد بوو، بۆیه حیزبی دێموكراتی كوردستان،
ده‌یتوانی رۆڵێكی گه‌وره بگێرێ. هه‌موومان ده‌زانین نوخبه (بژارده)، رۆشنبیر،
شاعیر، نووسه‌ر‌و زانایانی كوردستان به‌گشتی له‌و حیزبه‌دا جێیان گرت. ئه‌وه
رۆڵێكی گه‌وره بوو، ئه‌و شانازییه بۆ حیزبی دێموكرات‌و كه‌سایه‌تیی پێشه‌وا
قازی محه‌ممه‌دی نه‌مر ده‌گه‌ڕێته‌وه، چوونكه رۆڵی پێشه‌وا زۆر به‌رچاو بوو،
رۆڵی ئایینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی وای كردبوو كه بیر له پێكهێنانی كیان‌و
ده‌وڵه‌تێكی كوردی بكاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه رۆڵی پێشه‌وا زۆر بوو‌و له
راستیدا ده‌توانین بڵێین پێشه‌وا فیداكاریی كرد، ژیانی خۆی‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی
له‌ده‌ست دا. ئه‌و یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌یه كه له مێژووی كورددا هه‌موو كات وه‌ك
مرۆڤێكی فیداكار‌و پێشكه‌وتوو له بیرماندا زیندوو ده‌بێ‌و ئێستاش هه‌ر
پێشه‌وایه. له‌به‌ر ئه‌وه رۆڵی حیزبایه‌تی له جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازیی
كورد‌و له كوردایه‌تی‌دا، بۆ یه‌كه‌مین جار له حیزبی دێموكرات‌دا ده‌ستی پێ
كرد، ده‌بێ ئه‌و شته ته‌سبیت بكه‌ین.
پ: هه‌ر وه‌ك ئاماژه‌تان پێ كرد، حیزبی دێموكرات كاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤی هه‌بووه
له سه‌ر جووڵانه‌وه‌ی كورد به‌گشتی‌و به‌تایبه‌تی له دامه‌زراندنی كۆماری
كوردستاندا. به ڕای جه‌نابتان له سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كه‌مدا بزاڤی
رزگاریخوازانه‌ی كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان پێویسته چ وانه‌گه‌لێك
له‌و كۆماره وه‌ربگرێ؟
و: به‌ڕاستی زۆر لایه‌ن هه‌ن بۆ سوود‌و كه‌ڵكوه‌رگرتن له ئه‌زموونی كۆماری
كوردستان: یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه مه‌سه‌له‌ی رێكخستن شتێكی گرینگه، واته كاری
سیاسی‌و ده‌وڵه‌تی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌بێ رێكخراو سه‌ر ناكه‌وێ. دووهه‌م
ئه‌وه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی كورد ده‌بێ بزانێ رۆڵی سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی
زۆر كاریگه‌ری له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد هه‌یه.
لایه‌نی دیكه‌ش مه‌سه‌له‌ی دیپلۆماسییه. ئه‌وكات به‌رامبه‌ر رێَژیمی شا هێندێك
هه‌ڵه روویان دا. دیاره ئه‌وكات كورد له بواری دیپلۆماسیدا كز‌و لاواز بوو، بۆ
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بزووتنه‌وه‌ی كورد ده‌بێ ئاگادار بێ، كه پێویستی به كادری
دیپلۆمات‌و چالاك‌و ئه‌كتیڤ هه‌یه كه بتوانێ دانوستاندن له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ر
بكا‌و بۆ ئه‌م بواره ئاماده‌و په‌روه‌رده بكا.
مه‌سه‌له‌ی دیكه پرسی نه‌ته‌وه‌یی‌یه. هه‌موومان ده‌زانین كه كۆماری كوردستان
تابعێكی نه‌ته‌وه‌یی تێدا دیار بوو، بۆ نموونه رۆڵی بارزانیی نه‌مر كه دواتر
بوو به پارتی دێموكراتی كوردستان، ئه‌وكات له كۆماری كوردستاندا رۆڵی هه‌بوو‌و
كاتێك كه كۆمار راگه‌یاندرا، نوێنه‌ری كوردی توركیه‌و سووریه‌ش له‌وێ هه‌بوون.
بۆ نموونه له سووریه قه‌دری به‌گ له‌وێ به‌شدار بوو. بۆ ئێمه مه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وه‌یی شتێكی گرینگه، ده‌بێ دانوستاندن، پێوه‌ندی‌و رۆحی نه‌ته‌وه‌یی
هه‌ر بۆنه‌یه‌ك، چ مه‌سه‌له‌ی حیزبی، كیان یان ده‌وڵه‌ت بێ له نێو كورده‌كاندا،
به‌هێز بێ. ده‌بێ له‌بیرمان نه‌چێ جووڵانه‌وه‌ی كورد، بزووتنه‌وه‌یه‌كی
نه‌ته‌وه‌یی‌یه. راسته هه‌ر پارچه‌یه‌ك جوغرافیای تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، تێیدا
خه‌بات‌و چالاكیی خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌موویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر بنچینه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی. ده‌بێ ئه‌وه بزانین بۆ مه‌سه‌له‌ی كیان‌و ده‌وڵه‌ت، ئه‌زموونی
كۆماری كوردستان له‌به‌رچاو بگرین، واته بێ كادری زانا‌و خوێنده‌وار پێك نایه،
زه‌حمه‌ته. ده‌بێ ژێرخانه‌كانی دروست بكرێن. بۆ نموونه ئێستا كوردستانی عێراق
كه‌ڵكی له‌و ئه‌زموونه‌ی كۆماری كوردستان وه‌رگرت، كادری ئاماده هه‌بوو،
ته‌نانه‌ت كه له نێو شۆڕشدا بوون، هه‌وڵی په‌روه‌رده‌كردنی كادری پسپۆڕیان دا،
به‌ڵام حیزبی دێموكرات ده‌رفه‌تی پێویستی نه‌بوو، هه‌تا كادر په‌روه‌رده‌و
ئاماده بكا بۆ به‌ڕێوه‌به‌ریی ده‌وڵه‌ت. چوونكه به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت له
شۆڕش‌و خه‌باتی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا زه‌حمه‌تتره. هه‌ر بۆیه زۆر ئه‌زموونی
به‌نرخ له بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی كورددا هه‌ن، هه‌موو شۆڕش‌و
سه‌رهه‌ڵدانه‌كانی كورد كه له ژێر ده‌ستی عوسمانی‌و سه‌فه‌وییه‌كاندا روویان
داوه، یان ئه‌و شۆڕشانه‌ی كه له كوردستانی توركیه‌و ئێران پێك هاتوون‌و ئه‌و
خه‌باته سیاسییه‌ی كه له كوردستانی سووریه‌و خه‌باتی سیاسی ــ چه‌كداری
له كوردستانی عێراق، ده‌بێ له هه‌موویان سوود‌و كه‌ڵك وه‌رگرین، له
سه‌ره‌وه‌ی هه‌مووشیانه‌وه كۆماری كوردستان.
پ: پێكهاتنی كۆماری كوردستان چه‌نده كاریگه‌ریی هه‌بووه له سه‌ر
په‌ره‌سه‌ندنی پره‌نسیپ‌و كولتووری دێموكراسی له پراكتیكی بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازانه‌ی كوردستاندا؟
پێشتر باسمان كرد، بێگومان دامه‌زراندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌سه‌ر
بناخه‌یه‌كی دێموكراتیك دامه‌زرا. هه‌روه‌ك ده‌بینین كه ناوی حیزب، حیزبی
دێموكراته، له پراكتیكدا مه‌سه‌له‌ی دێموكراتیك له نێو رێكخراوه‌كاندا شتێكی
زۆر حه‌ساسه. به‌ڕای من نه ته‌نیا حیزبی دێموكرات، به‌ڵكوو هه‌موو حیزب‌و
رێكخراوێك له هه‌موو شوێنێك ده‌بێ به‌رده‌وام ئاگاداری گۆڕانكاری‌و پێشكه‌وتن
بێ، به تایبه‌تی بۆ مه‌سه‌له‌ی پڕۆگرام. هه‌موومان ده‌زانین هه‌ر وڵات‌و
كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌ره‌وپێش ده‌ڕوا، قۆناخی نوێ دێنه ئاراوه. بزووتنه‌وه‌ی
ئازادیخوازانه‌ی كورد‌و حیزبه كوردییه‌كانیش ده‌بێ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له
به‌رچاو بگرن. واته ئه‌گه‌ر گۆڕانكاری روو نه‌ده‌ن، پرۆژه‌كان شكست دێنن. ئێمه
له خه‌باتی خۆمان له هه‌ر چوارپارچه‌دا ده‌ڵێین كه با ئه‌و رێژیمه
ده‌سه‌ڵاتدارانه بگۆڕدرێن، باشه ئێمه بۆ خۆمان نه‌گۆڕین؟ ئێمه به‌ر له‌وه كه
ئه‌و داوایه بكه‌ین، ده‌بێ هه‌ڵسه‌نگاندن له سه‌ر خۆمان‌و له نێوخۆماندا
بكه‌ین. واته مه‌جال هه‌یه‌و به‌رده‌وام باشتر قووڵكردنه‌وه‌ی دێموكراسی له
نێو رێكخراوه‌كاندا گۆڕانكاری له هه‌موو بواردا، به‌تایبه‌ت له به‌رنامه‌دا،
هه‌تا كه‌سایه‌تییه‌كان بگۆڕدرێن‌و خوێن‌و جیلی نوێ بێته مه‌یدان. ئه‌و شتانه
بوونه‌ته پرسێكی گرینگ له نێو بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی كورددا، واته
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌زموون‌و ته‌جرووبه‌یان هه‌یه، با تۆزێك خۆیان بده‌نه
دوا‌وه مه‌جال بده‌ن به گه‌نجه‌كان‌و سه‌رپه‌رشتی بكه‌ن‌و بیر‌و بۆچوونی خۆیان
باس بكه‌ن، خه‌باتی خۆیان رانه‌وه‌ستێنن. نموونه‌ی نزیك له خۆم دێنمه‌وه،
ماوه‌ی 3 ساڵ له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندی‌و په‌سندی هاوڕێیانم وازم له رێبه‌ریی
حیزبه‌كه‌م هێنا‌و ئێستا ئه‌ندامێكی عادی حیزبه‌كه‌مم، خزمه‌ت به‌وان ده‌كه‌م.
به‌ڵام ده‌بێ رێگا بده‌ین به كه‌سی دیكه كه بێنه مه‌یدان. به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر
خۆمان نه‌گۆڕین، مافی ئه‌وه‌مان نیه كه بڵێین با فڵان رێژیمیش خۆی بگۆڕێ.
هه‌موو ده‌زانین بوومه‌له‌رزه له جیهاندا رووی داوه، واته كاتی شه‌ڕی سارد
نه‌ماوه، خه‌نده‌قێكی جیهانی نه‌ماوه، بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی گشتی
جیهانی، ئیستراتێژی‌و درووشمه‌كانی خۆی به ته‌واوی گۆڕیون. ئێستا بزووتنه‌وه
ئازادیخوازه‌كان وه‌ك خۆیان نه‌ماون، جاران به‌شێك بوون له ته‌ڤگه‌ری شۆڕشگێری
جیهانی به سه‌رۆكایه‌تیی سۆڤیه‌ت، ئێستا ئه‌و شتانه هه‌موویان نه‌ماون، بۆ
نموونه بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی به گشتی كاتێك كه فڵان شوێن یان كۆمه‌ڵگا
دۆسته، یان دوژمنه، ئه‌و شته ئێستا نه‌ماوه. ئێمه هه‌موومان دژی ئه‌مریكا
وه‌ك ئیمپریالیزمی جیهانی خه‌باتمان كردووه، ئێستا دۆستی كورده، ئێستا
ئه‌مریكا به ناوی مافی مرۆڤ‌و مافی نه‌ته‌وه‌كان‌و مافی ژنان‌و پێشكه‌وتنی
ئابووری‌و عه‌داڵه‌ت درووشمه‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه، باشه ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌ی
كه رووی داوه، حه‌ق نیه كه‌مێك كاریگه‌ری‌و ته‌ئسیر له ئێمه‌و
بزووتنه‌وه‌كه‌مان بكا. به ڕای من ئه‌و كێشانه‌ی كه له نێو حیزبه
سیاسییه‌كان‌و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی كورددا روو ده‌ده‌ن، هۆكاری یه‌كه‌م
ئه‌وه‌یه، واته گۆڕانكاری راوه‌ستاوه. كاتێك گۆڕانكاری رابوه‌ستێ، كێشه‌ی
بچووك ده‌ست پێ ده‌كه‌ن‌و پاشان گه‌وره ده‌بنه‌وه، حه‌تا كاریگه‌ری له سه‌ر
داهاتوو ده‌كا. بۆیه كاتێك حیزبێكی دێموكرات ده‌ست به كار بێ‌و فیداكاری بكا،
ئه‌وه به‌و مانایه نیه كه رابوه‌ستێ‌و هیچ شتێك نه‌كا. نه، رۆژانه كاری
ده‌وێت‌و ده‌بێ كاریگه‌ری بۆی وه‌ربگیردرێ، گۆڕانكاری وه‌ك قۆناخی سیاسی،
چۆن له جیهان، رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و ئێران روو ده‌ده‌ن، ئێستا ئه‌وه له
ماوه‌ی 30 تا 50 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ئایا گۆڕانكارییه‌ك رووی داوه؟ هه‌ر بۆیه
بزووتنه‌وه‌ی كورد ده‌بێ ئه‌و شتانه بخاته به‌رچاو، ده‌نا مه‌سه‌له‌ی كورد
چاره‌سه‌ر نابێ.
پ: به‌ڕای به‌ڕێزت كاریگه‌ریی كۆماری كوردستان له سه‌ر پارچه‌كانی دیكه‌ی
كوردستان، به‌تایبه‌ت له سه‌ر كوردستانی بنده‌ستی سووریه چۆن بوو‌و جه‌نابتان
چۆن لێكی ده‌ده‌نه‌وه؟
و: بێگومان هه‌ر رووداوێك له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان روو بدا، كاریگه‌ریی له
سه‌ر پارچه‌كانی‌تریش ده‌بێ، یانی كوردستان هه‌موو پێكه‌وه گرێ دراوه،
هه‌رچه‌ند كوردستانی رۆژئاوا له‌گه‌ڵ كوردستانی رۆژهه‌ڵات سنووری نیه، به‌ڵام
وه‌ك له سه‌ره‌وه باسم كرد، نوێنه‌رێكی ته‌ڤگه‌ری كوردی سووریه له‌وێ بوو،
پێوه‌ندی‌و دانوستان هه‌بوو، كاریگه‌رییه‌كانی كۆماری كوردستان له سه‌ر هه‌موو
كۆمه‌ڵگای كوردستان هه‌بوو، چوونكه یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌ت‌و كیانی كوردی بوو كه
پێك ده‌هات، پێشتر ئه‌و شته وه‌ك نه‌زه‌رییه‌و هیوایه‌ك بوو، له‌ناكاو
ده‌وڵه‌تێكی كوردی له كوردستانی ئێران پێك هات، ئه‌وه له بورای مه‌عنه‌وی،
سیاسی‌و بزاڤه‌وه كاریگه‌رییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو، هه‌روه‌ها دۆسته‌كانی
كوردیش ده‌ركه‌وتن، وه‌ك سۆڤیه‌ت. سۆڤیه‌ت له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا هاوكاری
له‌گه‌ڵ كۆمار كرد، هه‌تا بوو به‌هۆی ئه‌وه كه شۆڤیه‌ت باشتر بزانێ كه كورد
له كوێ هه‌ڵكه‌وتوون، بزووتنه‌وه‌ی كورد له كوێیه، ئه‌وان هێشتیان كه كورد
بڕۆنه سۆڤیه‌ته‌وه، دیالۆگ بكه‌ن، چوونكه وه‌ك دۆست ناسران. كاریگه‌رییه‌كانی
كۆماری كوردستان زۆر بوون، ته‌نانه‌ت له كوردستاندا زۆر به‌ربڵاو بوو، بۆ نموونه
نه‌مر مه‌لا مسته‌فا بارزانی ئه‌زموونی باشی له كۆمار وه‌رگرت، كوردستانی
سووریه‌ش به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له بواری سیاسی‌و راگه‌یاندنه‌وه
كاریگه‌ریی هه‌بوو له ئه‌ده‌بیاتی بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی كورد له سووریه،
راسته وه‌ك باسم كرد سنووری نه‌بوو، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی دیكه
ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو. من بۆخۆم زۆر سه‌ربه‌رزم كه له‌مێژه پێوه‌ندیی سیاسیم
له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكرات‌و سه‌ركردایه‌تیی حیزبی دێموكرات هه‌یه، شانازی
ده‌كه‌م به‌و پێوه‌ندییانه‌ی كه له‌گه‌ڵ دۆستانم له حیزبی دێموكرات‌دا هه‌مه‌و
ئێمه هیچ درێغییه‌كمان بۆ پێوه‌ندی‌و وتووێژ نه‌كردووه، له كوردستانی سووریه
ئه‌و شته دیاره، له كۆماری كوردستاندا تا ئێستا به‌رده‌وام كاریگه‌ریی
هه‌بووه‌و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كوردستانی سووریه هه‌بووه.
پ: رێزدار به‌دره‌دین، دوایین وته‌تان بۆ ئه‌م وتووێژه چیه؟
و: ئێمه به بیر‌وباوڕێكی نه‌ته‌وه‌یی فێری كوردایه‌تی بووین، ئێمه پێمان
خۆشه له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان بزووتنه‌وه‌ی كورد به‌هێز بێ، یه‌كگرتوو
بێ، خۆی بگۆرێ‌و به‌ره‌وپێش بروا. زۆر نه‌خۆشی له نێو بزووتنه‌وه‌ی كورددا
هه‌ن، هیوادارم ئه‌و شتانه نه‌مێنن، هه‌تا له ئاستی بزووتنه‌وه‌ی كورد، له
ئاستی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان، كاتی ئه‌وه هاتووه كه چوارچێوه‌یه‌ك دروست
ببێ. ئه‌مڕۆ ئێمه هه‌موومان ده‌زانین كه نه‌خشه‌ی سیاسی له هه‌ر چوارپارچه‌ی
كوردستان گۆڕاوه، جاران ئه‌مانگوت بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیی كورد بریتییه له
فڵان حیزب‌و فڵان حیزب. ئێستا وا نیه، بۆ نموونه راسته حیزبه‌كان هه‌ن، به‌ڵام
خه‌ڵكی سه‌ربه‌خۆ، رۆشنبیر، نووسه‌ر‌و بزووتنه‌وه‌ی لاوان‌و ژنانیش پێك هاتوون،
ئه‌وانه هه‌موویان بزووتنه‌وه‌ی كورد پێك دێنن كه له‌م قۆناخه‌دا ئه‌م
جووڵانه‌وه‌یه ته‌مسیل ده‌كه‌ن، من هیوادارم كه له هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان
ئه‌و شتانه پێك بێن‌و ئه‌و هیوا‌و ئاواتانه‌ی ئێمه بێنه دی. |