|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دوكتور ره‌فیق سابیر | |
18-11-1386
هه‌ڤپه‌یڤین: فوئاد خاكی‌به‌یگی
پ: به‌ڕێز د.ره‌فیق سابیر، له 62 ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا كۆماری كورستان دامه‌رزا،
ئێوه هۆكاره‌كانی دامه‌زران‌و ره‌وشی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان چۆن شرۆڤه ده‌كه‌ن؟
و: له هه‌لومه‌رجێكی سیاسی‌و جیهانی زۆر ناسك‌و تایبه‌ت دامه‌زرێنرا، ئه‌وكات
زۆربه‌ی دنیا له شه‌ڕێكی جیهانی دابوو له‌گه‌ڵ نازیسم دا‌و به هۆی ئه‌و شه‌ڕه،
ئه‌و |
 | |
دووژمنه هاوبه‌شه‌وه‌وه،
بۆ یه‌كه‌مجار سۆڤیه‌ت‌و وڵاتانی رۆژئاوا، لێك نزیك بوونه‌وه‌و له هه‌مان
كاتیش‌دا هاوپه‌یمانییه‌كی هاوبه‌شیان پێكهێنا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه
جیهانییه كه هه‌ڕه‌شه‌ی له هه‌ردوولا ده‌كرد له نێو به‌رن. ئه‌وه بوو به هۆی
ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه به‌ره‌ی هاوپه‌یمانان، وڵاتانی رۆژئاوایی‌و سۆڤیه‌ت
پێكهاتبوو دژی ئا‌ڵمانیا له ساڵی 1341 هاتنه نێو ئێرانه‌وه، كه هاتنه نێو
ئێرانه‌وه، وڵاتی ئێران ته‌نیا سه‌روه‌ری‌و سه‌رداری خۆی له ده‌ست نه‌دا‌و به‌ڵكوو
تا راده‌یه‌كیش لاواز بوو به تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی كه سوپای هاوپه‌یمانانی
لـێ‌بوو. سۆڤیه‌تییه‌كان سه‌ره‌تا كه له ئازه‌ربایجانه‌وه هاتن، ئیدی ئه‌و
ناوچانه سه‌ره‌تا به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی كه‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتییانه‌وه. خه‌ڵكه‌كه‌ش
هه‌ست‌و بیری نه‌ته‌وه‌یی یان ناسیونالیستی پاڵی پێوه نان كه ئه‌وان له نێو
ناوچه‌كانی ئازه‌ربایجاندا خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه، ئه‌وه بوو له دیسامبری 1945دا
به كۆمه‌ك‌و پشتگیری سۆڤیه‌تییه‌كان حكوومه‌تێكی ئازه‌ربایجانی تایبه‌تیان پێك
هێنا‌و بۆ یه‌كه‌مجار له ئازه‌ربایجاندا زمانی ئازه‌ری بوو به زمانی ره‌سمیی
خوێندن. له كوردستان‌و به تایبه‌تی ناوچه‌ی مه‌هاباد‌و ده‌ورووپشتی، هه‌ر له
سه‌ره‌تای چله‌كانه‌وه، سه‌ره‌تایه‌كی نوێی بزاڤی ناسیونالیستی له‌و به‌شه‌ی
كوردستاندا ده‌ركه‌وتبوو، له‌وێ كۆمه‌ڵێك چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رووناكبیری‌و
سیاسیی ده‌ستی پێكردبوو كه له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ندێك پره‌نسیپ‌و بۆچوونی نه‌ته‌وه‌یی،
خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی یه‌ك بخات‌و به‌دوای ئامانجێكی نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌شدا بكه‌وێت.
بزاڤی ناسیونالیستی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و له ناوچه‌كانی‌تری كوردستاندا
دره‌نگتر ده‌ركه‌وت‌و به‌شێك له هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه بوو كه له باكوور و باشووری
كوردستاندا هه‌ر له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، لاوانی كورد ده‌رفه‌تێكیان بۆ
ره‌خسابوو كه له ناو ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی كه خوێندنگای مۆدێڕن بوون
بخوێنن‌و پێبگه‌ن‌و بگره به ده‌یان‌و سه‌دان كادری رووناكبیری كورد له‌و ده‌زگایانه‌دا
پێگه‌یشتن. به‌ڵام له ئێران ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ كورد نه‌ڕه‌خسا. له‌به‌ر ئه‌وه
خوێندنی مۆدێڕن له ئێران دواكه‌وت، دووهه‌میش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێك له كورد
به هۆی ئه‌وه‌ی كه سوننه بوون له نێو سیستمی شیعه مه‌زهه‌بی قاجاڕییه‌كان‌و
ده‌وڵه‌تی ئێران‌دا، جێگه‌یان نه‌ده‌بووه‌وه كه پۆستی گرینگ له حكوومه‌تدا وه‌ربگرن.
له به‌ر ئه‌وه له ساڵی 1942 كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك كه وه‌كوو ئه‌نجامێكی ئه‌و
چالاكییه رووناكبیرییه سیاسییانه دامه‌زرێنرا، ئه‌مه هه‌ر بۆ خۆی وه‌رچه‌رخانێكی
گه‌وره بوو له بزاڤی ناسیونالیستیی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا‌و له هه‌مان
كاتیش‌دا ئاماژه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه بزاڤی ناسیونالیستی له‌و به‌شه‌ی
كوردستانیشدا پێبگات‌و به‌ره‌وپێش بڕوات. كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك له ماوه‌ی 3 ساڵ
كاركردنیدا به نۆبه‌ی خۆی بیری نه‌ته‌وه‌یی‌و كولتووری نه‌ته‌وه‌یی بڵاوكرده‌وه
تا راده‌یه‌كیش له نێو لاوان‌و خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تایبه‌تی وه‌كوو
گوتم له ناوچه‌ی مه‌هاباد دا. كاتێك كه سۆڤیه‌ته‌كان گه‌یشتن، ئه‌مان وه‌كوو
فاكته‌رێكی ده‌ره‌كی‌و یارمه‌تیده‌رێكی گه‌وره بوون بۆ ئه‌وه‌ی كه كۆمارێكی
دێموكراتیكی كوردستان دابمه‌زرێ‌و به‌لای كه‌مه‌وه له‌و رووه‌وه كه ئه‌و
ناوچه‌یه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران‌دا نه‌مابوو، به‌ڵام له ناوخۆشدا زه‌مینه‌یه‌كی
ئۆبژكتیڤی له‌بار پێشگه‌یشتبوو بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌سته‌ی رووناكبیر‌و
ناسیونالیستی كورد به خۆیاندا بچنه‌وه‌و بیر له چاره‌نووسی خۆیان بكه‌نه‌وه‌و
خۆیان جڵه‌وی كاره‌كان بگرنه ده‌سته‌وه. له‌و سه‌روبه‌نده‌دا بوو كه پێشتر
حیزبی دێموكراتی كوردستان له 1945دا دامه‌زرێنرا، ئه‌مه ئیدی ته‌كانێكی دیكه
یان گوڕێكی دیكه بوو به‌و رێكخستنه كه پێشتر له ئارادا بوو. ئه‌وه بوو كه
مانگێك دوای دامه‌زرانی كۆماری ئازه‌ربایجان، له مه‌هابادیش كۆماری كوردستان
راگه‌یه‌ندرا‌و له ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌ی ته‌مه‌نیشیدا به لێهاتووانه‌وه توانی
بیسه‌لمێنێ كه به‌ڕاستی كورد ده‌توانێ له‌و به‌شه‌ی كوردستانیشدا خۆی به‌ڕێوه
به‌رێت. ئه‌وه‌ی كه زۆر گرینگ بوو و بۆ ئێمه ماوه‌ته‌وه له كۆماری كوردستان
یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان به ره‌سمی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی كورد له‌و به‌شه‌دا
راگه‌یه‌ندرا كه زمانی كوردی زمانی ره‌سمی‌یه‌و هه‌ر ئه‌و زمانه‌شه كه من‌و
تۆ ئێستا پێی ده‌دوێین. له هه‌مان كاتدا ئه‌م زمانه‌ش به‌كار هات. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك
چالاكی رووناكبیری‌و كولتووری‌و رۆژنامه‌وانی زۆر گرینگ‌یان پێ‌درا. له چاو ئه‌و
ته‌مه‌نه كورته‌ی خۆیان‌و له چاو كه‌م ئه‌زموونی‌و له چاو ئه‌و ده‌رامه‌ته كه‌مه
كه هه‌یان بوو، كۆمه‌ڵێك كاری زۆر گرینگكیان له‌و باره‌وه كرد.
پ: كاك دوكتور، هه‌روه‌ك به‌ڕێزت ئاماژه‌ت پێ‌كرد، د.قاسملوو، له كتێبی"چل ساڵ
خه‌بات له پێناوی ئازادی‌دا" باس له‌وه ده‌كات كه له‌سه‌ر بنه‌ما
ته‌شكیلاتییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك (كۆمه‌ڵه‌ی ژیانه‌وه‌ی كورد) حیزبی
دێموكراتی كوردستان داده‌مه‌زرێ، جه‌نابت رۆڵی حیزبی دێموكراتی كوردستان له
پێكهاتنی كۆماری كوردستان چۆن ده‌بینی؟
و: له راستیدا وه‌كوو ئاماژه‌م پێ‌كرد، حیزبی دێموكرات به دڵنیاییه‌وه له‌و
پرۆسه‌یه‌دا هه‌بوو، ئه‌گه‌ر له دامه‌زراندنه‌كه‌شی فاكته‌ری یه‌كه‌م نه‌بووبێ،
یان تاكه فاكته‌رێك نه‌بووبێ، به دڵنیاییه‌وه بۆ پێكهێنانی ئه‌و حكوومه‌ته‌و
ئازاد كردنی ئه‌و ناوچانه‌ی كه له چێر ده‌سه‌ڵاتی‌دا بوو، به‌ڵام له رووی
به‌ڕێوه‌بردنه‌وه‌و حوكمڕانییه‌وه ده‌ورێكی زۆر باشی گێڕا‌و سه‌لماندیشی كه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه وه‌كوو گوتم بزاڤی ناسیونالیستی زۆر ساوا بوو له‌و به‌شه‌ی
كوردستاندا، به‌ڵام به هۆی ئه‌و لێهاتووی‌یه‌ی كه پیشانیان دا ده‌ركه‌وت كه له
ماوه‌ی ئه‌و 5 ساڵه‌دا كۆمه‌ڵێك كادری باش پێگه‌یه‌نرا وه‌كوو كادری سیاسی،
كادری ئیداری، ... به‌ڵام كۆماری كوردستان به گشتی ده‌كرێ له دوو
فاكته‌ره‌وه سه‌یری بكرێ، یه‌كه‌میان له بنه‌ڕه‌تدا به‌رهه‌می ناكۆكی گه‌لی
كوردستان له رۆژهه‌ڵات وه‌كوو گه‌لێكی بنده‌ست بوو له‌گه‌ڵ نێوان ده‌سه‌ڵاتێك یان
ده‌وڵه‌تێك داگیركه‌ر، كه به‌رهه‌می ئه‌و ناكۆكییه بووه. ئه‌مه‌ش ئه‌و
زه‌مینه‌ی خوڵقاندووه و ده‌خوڵقێنێ‌و له ئێستاش‌و له داهاتوودا كه له
هه‌ركاتێك ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی له تاران یان ئه‌نقه‌ره یان له به‌غدا یان له
دیمشق، شكست بهێنێ، یان لاواز بێ، یان تووشی قه‌یرانێك ببێ، ئه‌وا ئه‌و
ناكۆكییه به زه‌قی ده‌رده‌كه‌وێ‌و خه‌ڵكی كوردستان هه‌وڵ ده‌دا خۆی داوای
مافه‌كانی بكا‌و جیا له مافه‌كانی هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌رزیش داوای جۆرێك
ده‌سه‌ڵاتێكی حوكمڕانی، جۆره به‌ڕێوبردنێك پێك بێنێ بۆ ئه‌وه‌ی كه ژیانی
رۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی رێك بخات. له 1979ش له دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران
شتێكی له‌و جۆره‌مان دیت به بێ ئه‌وه‌ی ناوی حكوومه‌تی كوردستانی لـێ‌بنرێت.
ئه‌مه فاكته‌ری یه‌كه‌میان بوو كه به‌رهه‌می ئه‌و ناكۆكیه‌یه كه تائێستاش
هه‌یه‌و هه‌تا پرسی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان
چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، من پێم وایه ئه‌و ناكۆكییه هه‌ر ده‌مێنێت. فاكته‌ری دووهه‌م
ئه‌وه‌یه كه ئێران بۆ خۆی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر وه‌زعه‌كه‌دا نه‌مابوو و بوونی
هێزی هاوپه‌یمانان له ئێران‌دا به تایبه‌تی سۆڤیه‌تییه‌كان له ئازه‌ربایجاندا
ئه‌مه‌ش بۆ خۆی یاریده‌ده‌رێكی به‌هێز بوو بۆ ئه‌وه‌ی كورد بتوانێ
ده‌ستپێشخه‌ری بكات‌و ئه‌و شێوه حوكمڕانییه به‌ده‌ست بهێنێ. حیزبی دێموكرات
وه‌كوو گوتم، وه‌ك نوێنه‌ری ئه‌وكاته‌ی گه‌لی كورد به دڵنیاییه‌وه ئه‌وان
داینه‌مۆی حكوومه‌ته‌كه بوون‌و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری ده‌ره‌كی دیكه‌ی
جیهانی‌و چ له ئاستی ئێران‌دا یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و حكوومه‌ته
پێك بێت.
پ: كاك دوكتور، له وته‌كانی پێشووتدا ئاماژه‌ت به‌وه‌دا كه بیری ناسیونالیستی
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا لاواز بووه، به‌ڵام ئێمه‌ش ده‌بینین كه یه‌كه‌م
كیانی كوردی له شێوه‌ی كۆماری، كۆماری كوردستان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا
داده‌مه‌زرێ‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه
وه‌كوو مه‌لامسته‌فای بارزانی له باشوور‌و قه‌دری‌جان له سوورییه‌وه بچنه
رۆژهه‌ڵات، كاریگه‌ریی كۆماری كوردستان له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان چۆن
بوو؟
و: كاریگه‌ریی كۆماری كوردستان پێش هه‌ر شتێك كاریگه‌رییه‌كی فیكری‌و سیاسیی
بوو. به‌و مانایه كه كۆمار توانی هیوایه‌ك به گه‌لی كوردستان بدات كه كورد
ده‌توانێ كه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش نه‌بێ سبه‌ی له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش
شێوه حوكمڕانییه‌ك له‌و جۆره پێك بهێنێ یان له مافی خۆبڕیاردانی چاره‌نووس
نزیك بێته‌وه، ئه‌مه دوای رووخانی حكوومه‌تی شێخ مه‌حموود له باشووری
كوردستان فێنومێنێكی نوێی نه‌ته‌وه‌یی بوو و دوای زیاتر له 20 ساڵ بێ‌ئومێد
بوون‌و بێ‌ئومێدكردنی كورد له‌وه‌ی كه به مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بگات، ئه‌مه
هیوایه‌كی به‌كورد به‌خشی له هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا، له
لایه‌كی دیكه‌وه تا ئه‌وكاته به‌گشتی خه‌باتی رزگاریخوازیی كورد خه‌باتێكی
گشتی‌و سه‌رتاسه‌ری بوو. كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك بۆ خۆی به‌شێك بوو له حه‌ره‌كه‌تێكی
فراونتر كه كۆمه‌ڵه‌ی هیوا بوو له باشووری كوردستاندا. له باكووری
كوردستانیشدا پێشتر حه‌ره‌كه‌تێكی له‌و جۆره ده‌ستیان پێكردبوو. له به‌ر ئه‌وه
ئه‌مه وه‌ك گوتم هیوایه‌ك بوو بۆ هه‌موو كورد. بۆیه ره‌نگه ده‌ره‌تانه‌كه
ئه‌وه‌نده بووبێ، له رووناكبیران‌و سیاسه‌تمه‌دارانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی
كوردستان روویان له‌وێ كرد‌و بایه‌خی ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ی له ژماره‌كاندا بێ
یه‌كه‌م ئه‌و بیرۆوبۆچوونه له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه پاڵی به‌و خه‌ڵكه‌وه نا تا
روو بكه‌نه ئه‌وێ‌و به‌ڕاستی وه‌كوو حكوومه‌تی خۆیان بزانن‌و حه‌سابێك بۆ ئه‌و
سنووره ده‌ستكردانه نه‌كه‌ن كه درووست كرابوو و، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ر
بۆ خۆی ئه‌مه سامانێكی سیاسی، رووناكبیری‌و عه‌سكه‌ریش بوو. به تایبه‌تی
بارزانییه‌كان كه هه‌روه‌ك هێزێكی سیاسی خوالـێ‌خۆشبوو مه‌لامسته‌فا بارزانی‌و
هه‌م وه‌كوو هێزێكی عه‌سكه‌ری به‌ئه‌زموون‌و كارامه‌و شه‌ڕكه‌ر توانایه‌كی
تریان به حكوومه‌تی كوردستان له مه‌هاباد به‌خشی.
پ: كاك دوكتور، ئێمه ده‌بینین دوای دامه‌زرانی كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك دا، له
رۆژه‌كانی دوای "كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك"دا، پێشه‌وا ده‌چێته نێو ریزی كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك
و دواتر ده‌بێته سه‌رۆكی ژ. ك‌و ده‌بێته رێبه‌ری حیزبی دێموكراتی كورستانیش،
به‌ڕێزت بیر‌و ئه‌ندێشه‌یه‌ی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د‌و رۆڵی پێشه‌وا له
دامه‌زرانی كۆماری كوردستاندا‌و هه‌روه‌ها هێنانه به‌رباسی بیری دێموكراسی له
62 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ نێو گوتاری سیاسیی كورد، چۆن شرۆڤه‌ی ده‌كه‌ن؟
و: به دڵنیاییه‌وه نابێ رۆڵی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د هه‌روه‌ك رۆڵی
كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك‌و حیزبی دێموكرات بزانین، ئه‌و وه‌كوو كه‌سی یه‌كه‌می حیزب‌و
كه‌سی یه‌كه‌می كۆمار، رۆڵێكی گرینگتر‌و بنچینه‌یی‌تری له كه‌سه‌كانی‌تر
هه‌بووه. ئێمه به‌داخه‌وه ئه‌و ئه‌زموونه زۆر كورت خایه‌ن بوو، ده‌رفه‌تێكی
زۆری نه‌دا كه كۆمه‌ڵێك مۆدێلی‌تری ئه‌و حكوومه‌ته ببینین، له حومكڕانی كردن
چ له مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی‌و چ له مه‌سه‌له‌ی كولتووریدا. به‌ڵام ئه‌و
شته كه‌مه‌ی كه به‌جێ‌ماوه، بۆ خۆی ئه‌وه ده‌رده‌خات كه حكوومه‌تی كوردستان
ده‌یتوانی ره‌وشێكی زۆر دوورتر و رۆڵێكی زۆر باشتر بگێڕێ له به‌ڕێوه‌بردنی
وڵاتێك‌و پێشكه‌شكردنی مۆدێلێك ئه‌گه‌رچی ره‌نگه قسه‌كردن له‌سه‌ر حكوومه‌تی
دێموكراتی كۆماری كوردستان پێویستی به زۆر لێكۆڵێنه‌وه‌و وردكردنه‌وه هه‌بێ،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێمه ده‌زانین ئه‌وه كۆمارێكی سه‌ربه‌خۆ نه‌بوو، دووهه‌م،
له ناوچه‌یه‌كدا بوو كه زیاتر له سه‌دا سی خاكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نه‌بوو،
سێهه‌م فه‌تره‌یه‌كی زه‌مانی كه‌م بوو، چواره‌م ده‌ستوورێكی دێموكراتیكانه‌ی
ئه‌وتۆ نه‌بوو، پێنجه‌م هێندێك ده‌زگای بنچینه‌یی نه‌بوو بۆ پاراستنی
دێموكراتی‌و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بوونی سۆڤیه‌ته‌كان له‌وێ به
دڵنیاییه‌وه بۆ خۆی ئه‌وه‌ی ده‌چه‌سپاند كه رێفۆرمی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و چینایه‌تی
له كۆمه‌ڵدا بكرێ تا هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ی دێموكراسی له هه‌مان كاتدا له
سه‌رده‌می حوكمڕانی كۆماری كوردستاندا حیزبی دێموكرات وه‌ك نوێنه‌ری ئه‌و
به‌شه‌ی خه‌ڵكی كوردستان له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه قبووڵ كرابوو و مونافسه‌ی سیاسی
نه‌بوو، ئۆپۆزیسیۆنێك یان كه‌سێك نه‌بوو كه هه‌وڵ بدات، خه‌باتی رۆژانه‌و
راسته‌وخۆ له دژی كۆمار بكات. له ئه‌زموونێكی وه‌هادا كه حكوومه‌تێك یان
ده‌سه‌ڵاتێك رووبه‌ڕووی نه‌یارانی خۆی ده‌بێته‌وه، ره‌نگه له‌و كاته‌دا مرۆڤ
بتوانێ باشتر روخسار‌و نێوه‌رۆكی دێموكراتانه‌ی ئه‌م حكوومه‌ته بزانێ. به‌ڵام
بایه‌خی حكوومه‌تی كوردستان ره‌نگه زۆر زیاتر له‌و رووه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر
بكرێ كه له مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی‌و بڵاوكردنه‌وه‌و جۆش پێدانی هۆشیاری
نه‌ته‌وه‌یی له به‌شه‌كانی دیكه كوردستان‌و له پێش هه‌موویانه‌وه له
رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا رۆڵێكی گرینگی گێڕا، له‌م رووه‌وه به بۆچوونی من
ئه‌زموونێكی نوێ بوو.
پ: روون‌و ئاشكرایه كه كۆماری كوردستان، كۆماری دێموكراتی كوردستان له
مه‌هاباد بوو، به‌ڵام زۆرجار له لایه‌ن ئه‌و مێژوونووسه شۆڤێنیانه‌وه به پێی
به‌ڵگه‌و دیكیۆمێنته‌كان، هیچكات كۆماری مه‌هاباد ئاماژه نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌م
نووسه‌ره شۆڤینیستانه ده‌ڵێن كۆماری مه‌هاباد، تا چه‌نده درووسته كه بڵێی
كۆماری مه‌هاباد‌و ئایا ئه‌وه درووسته كه بڵێین كۆماری مه‌هاباد؟
و: له راستیدا درووست ئه‌وه‌یه بزانین لایه‌نێك یان كه‌سێك چ ناوێك له خۆی
ده‌نێت، ناوی چیه، ده‌بێ هه‌ر به‌و ناوه‌وه باس بكرێ، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و
ناوه ره‌نگه بۆ مه‌به‌ستێكی سیاسیی به‌كار بێت، به‌ڵام بۆ خۆی ره‌وشی كۆمار،
ره‌وشێكی پێچاوپێچه، دۆخه‌كه زۆر ناسك‌و ئاڵۆزبوو ئه‌وكات، له هه‌ندێك له
وتاره‌كانی پێشه‌وادا، هه‌ست ده‌كه‌یت ئامانجی كوردستانێكی گه‌وره له پشت ئه‌م
كۆماره‌وه‌یه یان ئه‌مه بناخه‌یه‌كه بۆ كوردستانێكی گه‌وره، له هه‌ندێ
شوێنی رۆژنامه‌ی كوردستان یان وته‌كانی پێشه‌وادا، هه‌ست ده‌كه‌یت كه
مه‌سه‌له‌ی ئوتۆنۆمی بۆ یه‌كه‌مین جار باس ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و كاته
دۆخێكی زۆر ناسك‌و ئاڵۆز بووه، پێشم وایه كۆمار له ژێر فشارێكی نێوخۆیی
حكوومه‌تی ئێران‌و ته‌نانه‌ت ئازه‌رییه‌كانیش له ژێر ئه‌و فشاره‌دا بوون‌و له
ژێر فشارێكی ده‌ره‌كی سۆڤیه‌تییه‌كانیشدا بووه كه ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك
له‌گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوون كه كۆماری كوردستان كۆمارێكی سه‌ربه‌خۆ بێ، ئه‌وان بۆ
ئازه‌ربایجانیش له‌و باوه‌ڕه‌دابون كه مه‌سه‌له‌ی یه‌كپارچه‌یی خاكی ئێران
بپارێزرێ، به‌ڵام مانۆڕێكیش بوو بۆ ئه‌وان‌و یان جۆره فشارێكیش بوو كه
ده‌یانه‌ویست بۆ فشار خستنه‌سه‌ر حكوومه‌تی ناوه‌ندی كه‌ڵكی لـێ‌بگرن.
پ: كۆماری كوردستان ته‌مه‌نێكی كورت‌و 11 مانگ بوو، به‌ڕێزتان هۆیه‌كانی
رووخانی كۆماری كوردستان له‌چیدا ده‌بینی، كه ببێت به ئه‌زموونێك بۆ ئێستا،
ئێمه ده‌مانهه‌وێ ئه‌و هۆكارانه شرۆڤه بكه‌ین، كه ئه‌گه‌رچی
ده‌ستكه‌وته‌كانی له مێژووی كورددا به‌رچاوه‌و پڕبایه‌خه، به‌ڵام هۆیه‌كانی
رووخانی چی بوون؟
و: به‌ڕاستی هۆیه‌كان ره‌نگه زۆر ئاسان نه‌بێ ئه‌وا له دیدارێكی وه‌ها كورتدا،
باسیان بكه‌ین، هۆیه‌كان ئه‌ساسه‌ن به‌شێكیان نێوخۆیین‌و به‌شێكیشان ده‌ره‌كین.
به‌شه نێوخۆییه‌كه كه ئه‌گه‌ر ئێمه راشكاوانه قسه بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه
كۆمه‌ڵی كوردستان له‌و كاته‌دا نه‌گه‌یشتبووه ئه‌و ئاسته‌ی سیاسی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه كه بتوانێ به هێز‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌شێك له كوردستانی
رۆژهه‌ڵات رزگار بكات‌و خۆی بۆ خۆی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی دابمه‌زرێنێ، كۆمار بۆ
خۆی به‌رهه‌می ئه‌و دۆخه سیاسییه ناسك‌و ئاڵۆزه بوو كه دۆخی شه‌ڕی دووهه‌می
جیهانی بوو، له هه‌مان كاتدا ئه‌و ناوچانه وه‌كوو ناوچه‌یه‌ك كه سۆڤیه‌ته‌كان
هاتن، دوور له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی مایه‌وه‌و ئه‌مه پاڵی به حیزبی
دێموكراتی كوردستانه‌وه نا كه ده‌ستپێشخه‌ری بكات‌و حوكمڕانی بكات. ره‌نگه
به بیری سه‌ركرده‌كانی حیزبی دێموكرات یان ژ.كافیش دا نه‌هاتبێ كه رووداوێكی
ئاوا كوت‌وپڕ پێش ئه‌وه‌ی كه ئاوا میله‌ته‌كه پێ‌بگه‌ن، رووبه‌ڕووی
مه‌سه‌له‌یه‌كی تاریخی‌و نه‌ته‌وه‌یی ئاوه‌ها گه‌وره ببنه‌وه. بۆیه ئه‌و
فاكته‌ره ده‌ره‌كییه لێره‌دا فاكته‌رێكی زۆر گرینگ بوو كه توانرا له‌گه‌ڵ
كشانه‌وه‌ی رووسه‌كان یان پشت تێ‌كردنی رووسه‌كان له كورد، توانرا به ئاسانی
زه‌فه‌ری پێ بهێنێ، به تایبه‌تیش كۆماری ئازه‌ربایجان پێشتر رووخێنرا،
فاكته‌ری دووهه‌م ئه‌وه‌یه كه كۆمار له ناوچه‌یه‌كی زۆر بچووكی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستاندا پێك هات، كه له سه‌دا ره‌نگه بیست‌و پێنجی تێپه‌ڕ نه‌كات‌و
ئیستراتێژی‌ترین شوێنی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نیه، مه‌هاباد بۆ خۆی ئه‌وكاته
شارۆچكه‌یه‌ك بووه له راستیدا، له شوێنێكی ئیستراتێژی زۆر گرینگیشدا
هه‌ڵنه‌كه‌وتووه كه سنووری به وڵاتێكه‌وه هه‌بێ، به لای كه‌مه‌وه
بێ‌لایه‌ن بێ، له هه‌مانكاتدا به گشتی بزاڤی ناسیونالیستی له كوردستاندا
پێ‌نه‌گه‌یشتبوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به هێز‌و توانای خۆی حوكمڕانییه‌ك پێك بێنێ
ئه‌گه‌ر نه‌شتوانێ پێكی بێنێ، بتوانێ داكۆكی لـێ‌بكات. هیچ كۆمه‌كێكی جیهانی
نه رۆژئاوا‌و نه رۆژهه‌ڵات نه‌بوو، وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری هه‌موو دوژمن بوون،
له هه‌مان كاتدا له نێوخۆشدا كۆمار ده‌سه‌ڵاتێك بوو كه زیاتر له مه‌هاباد‌و
زۆربه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كانیشی له مه‌هاباد‌و بۆكان‌و ده‌ورووبه‌ری بوون.
پێكهاته‌ی عه‌سكه‌ری كۆمار جگه له بارزانییه‌كان، ئه‌وانی‌تر تێكڕا هێزی
عه‌شایر بوون، زیاتر هێزی ئه‌و خێڵانه بوون كه یان هه‌ستێكی نه‌ته‌وه‌ییان
هه‌بوو یان كه‌وتبوونه ژێر كاریگه‌ریی حیزبی دێموكرات‌و پێشه‌وا قازی
محه‌ممه‌د، یان بۆ هێندێ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تی خۆیان كه له عه‌شیه‌رتدا
شتی وا به‌دوور نیه، هاتبوونه ژێر سایه‌ی كۆماره‌وه‌و به‌شی ئه‌ساسی له‌شكری
كۆماریان پێك ده‌هێنا. ئه‌و هێزه‌ش بۆ خۆی ئه‌وه نیه كه دۆخه‌كه سه‌قامگیر
بكات، یه‌كه‌م هێزێكی رێكخراو نیه به چه‌كێكی زۆر ساده‌و سه‌ره‌تاییه‌وه‌و
له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و باوه‌ڕ‌و ئایدۆلۆژییه ناسیونالیستییه به‌هێزه‌شی
نه‌بووه كه بتوانێ به جۆرێكی‌تر رووداوه‌كان ببینێت‌و یه‌كگرتووانه‌تر‌و
به‌هێزانه‌تر له كاتی ته‌نگانه‌دا ده‌ست بكاته‌وه‌و یان رووبه‌ڕووی بێته‌وه.
ئیتر كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری له‌و جۆره به گشتی بوونه هۆی ئه‌وه كه كۆمار
بڕووخێت‌و هه‌لومه‌رجی جیهانییه‌كه گۆڕاو بوو به كێشه‌ی نێوان هاوپه‌یمانان
خۆیانه‌وه بۆ دابه‌شكردنی ناوچه‌كانی نفووزی خۆیان. بۆ نموونه یه‌كێك له‌و
ناوچانه یونان، كۆمۆنیسته‌كان له رۆخی ده‌سه‌ڵاتدا بوون‌و ده‌شیانتوانی
ده‌سه‌ڵاتیش بگرنه ده‌ست، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی رێككه‌وتنی یاڵتا ئه‌م
ناوچه‌یه دیاره بۆ وڵاتانی رۆژئاواییه‌و بۆ سۆڤییه‌ت نیه، كۆتایی به‌وه
هێنرا. ئێران زۆر پێش كۆتایی هاتنی شه‌ڕیش دیار بوو ئه‌مه ناوچه‌ی نفوزی
بریتانیا‌و ئه‌مریكایه كه وه‌ك هێزێكی نوێ ئه‌مریكا ده‌ركه‌وتبوو، له‌به‌ر
ئه‌وه ئه‌م هه‌موو پشتبه‌ستنه یه‌كجاره‌كی‌و سه‌د له سه‌دییه به
سۆڤییه‌ته‌كان دیار بوو وه‌كوو گره‌وكردنه له‌سه‌ر ئه‌سپێكی له‌ڕ یان ئه‌سپێكی
شه‌ل، بۆیه ره‌وشی جیهانی به گشتی له ئێران‌دا به قازانجی كۆماری كوردستان
نه‌بوو، چونكه له‌به‌ره‌یه‌كدا بوو كه شوێ& | | | |