|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
وتووێژ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دوكتور پشتیوان خۆشناو | |
18-11-1386
پ: كاك دوكتور، جه‌نابتان رۆڵی
كۆماری كوردستان له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی گه‌لی كورددا، چۆن هه‌ڵ‌ده‌سه‌نگێنن؟
و: بێگومان رۆڵی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد، رۆڵێكی زۆر زۆر گرنگه، چونكه
دامه‌زراندنی ئه‌م كۆماره، رووداوێكی سیاسیی هه‌ره گرنگی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه،
واته سه‌رده‌می پاش ته‌واوبوونی جه‌نگی جیهانیی دووهه‌م. |
 | |
هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نی
ئه‌و كۆماره تاڕاده‌یه‌ك ته‌مه‌نێكی كورت بوو، به‌ڵام هه‌تاكوو ئه‌مڕۆ كاریگه‌ریی
سیاسی‌و یاسایشی هه‌یه له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد له هه‌موو
پارچه‌كانی‌تری كوردستان. ئێمه نابێ له بیر بكه‌ین له سه‌رده‌می ئه‌و كۆماره‌دا،
دامه‌زراوه‌كان هه‌بوون، دامه‌زراوه‌كانی حكوومی، قه‌زایی دامه‌زران، وه‌له‌و به
شێوه‌ی ساكار، نابێ له بیر بكه‌ین ئاڵای كوردستان، ئه‌و ئاڵایه كه ئێستا له
هه‌رێمی كوردستانی عێراق به شێوه‌ی یاسایی هه‌ڵ‌دراوه، شانازیی پێوه ده‌كه‌ین،
یه‌كه‌مجار ئاڵای كۆماری كوردستان بووه له مه‌هاباد. جا من به دڵنیایی‌یه‌وه
ده‌ڵێم كه وا ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه شه‌هید بوون له پێناوی ئه‌و كۆماره‌دا، له
سه‌رووی هه‌موویانه‌وه شه‌هیدی گه‌وره، قازی محه‌ممه‌د، خوێنیان به فیڕۆ نه‌چووه،
به‌ڵكوو ده‌توانم بڵێم ئه‌و خوێنه ئه‌نجامی باشی لـێ كه‌وته‌وه، ناویشیان شه‌كاوه‌یه‌و
هه‌ر دیاره‌و ئه‌و كۆماره‌ش تاكوو ئه‌مڕۆ گرنگیی خۆی هه‌یه‌و شانازیی پێوه ده‌كرێ،
چونكه ـ دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه ـ له رووی سیاسییه‌وه، له رووی یاسایی‌یه‌وه
بۆ یه‌كه‌مین جار دامه‌زراوه‌كان دامه‌زران له مه‌هاباد، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
هاوكێشه سیاسییه‌كان‌و هاوكێشه ئابوورییه‌كانی جیهان له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی
كورد‌و ئه‌و كۆماره‌دا نه‌بوون، زۆر به داخه‌وه دوژمنانی كورد توانییان له ناوی
ببه‌ن‌و سه‌ركرده‌كانی شه‌هید بكه‌ن‌و له سێداره‌یان بده‌ن له مه‌یدانی چوارچرا‌و
تاكوو ئه‌مڕۆش ئه‌مه خه‌مێكی گه‌وره‌یه له دڵی هه‌موو كوردێكدا، له هه‌موو
ناوچه‌كانی دونیا كه تێیدا ده‌ژین. به‌ڵام دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، ره‌نجه‌كه
به‌فیڕۆ نه‌چووه، ئێمه ئێستا به‌رهه‌می ئه‌و كۆماره له‌به‌رچاومانه، ئیشه‌ڵڵا
سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌ره‌و باشتر ده‌چن‌و هه‌روه‌ها له كوردستانی ئێرانیش رۆژێك دێ،
میلله‌تی كورد له‌م پارچه‌ش به ئاواته‌كانی خۆی ده‌گا، له رێگای دێموكراسی،
له رێگای كاری ئاشتی‌و هه‌روه‌ها هه‌ر كارێكی شه‌رعی‌تر.
پ: كاك دوكتور بۆچی یه‌كیه‌تیی سۆڤییه‌ت رێگای نه‌دا سنوور جوغرافیایی كۆماری
له‌و چوارچێوه‌یه‌ی كه تێیدا پێك هاتبوو، بترازێ‌و به‌شه‌كانی جنووبی
كوردستانی ئێرانیش بته‌نێته‌وه، وه‌ك سه‌قز، سنه، كرماشان‌و ئیلام‌و... .
و: به‌ڵێ، خۆی من له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كه‌می جه‌نابتدا وتم هاوكێشه
سیاسییه‌كان‌و هاوكێشه ئابوورییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی كورد‌و له
به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌م كۆماره ساوایه‌دا نه‌بوون. واته به واتایه‌كی‌تر هاوكێشه
سیاسی‌و ئابوورییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی رێژیمی په‌هله‌ویدا بوون، كه ئه‌وان
دیپلۆماسییه‌تیان به‌هێزتر بوو، توانییان دیپلۆماسییه‌كه‌یان به‌كار بێنن، له‌گه‌ڵ
یه‌كیه‌تیی سۆڤییه‌ت‌و هه‌روه‌ها وڵاتانی‌تری هاوپه‌یمانان. ئه‌وه یه‌كێك له
هۆكاره‌كان بوو، هۆكاری‌تریش هه‌بوو، هۆكاری زاتی بێگومان، كۆماره‌كه‌مان كۆماری
كوردستان له مه‌هاباد، كۆمارێكی ساوا بوو له رووی سه‌ربازییه‌وه، له رووی
دارایی‌یه‌وه، له رووی رێكخستنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه هاوكێشه‌كان له
به‌رژه‌وه‌ندیی كورددا نه‌بوون، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه مه‌سه‌له‌ی نه‌وتی
ئێران بوو كه‌وا یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت كه وابزانم به گوێره‌ی ئێوه
ده‌یخوێنینه‌وه چه‌ند رێككه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئێران مۆر كرد بۆ
سوودوه‌رگرتن له‌و نه‌وته‌و به‌رهه‌مهێنانی. هه‌روه‌ها له لایه‌كی‌تره‌وه
هاوپه‌یمانانی‌تر، ئه‌مریكا‌و به‌ریتانیا نه‌یانویست كه‌وا یه‌كیه‌تیی سۆڤییه‌ت
پێگه‌یه‌كی هه‌بێ له ئێرانی په‌هله‌وی‌و ئه‌و پێگه‌یه، دواڕۆژ بگاته سه‌ر
سه‌رچاوه ئاوه گه‌رمه‌كان له كه‌نداو، جا ئه‌م هه‌موو هۆكارانه بوون كه‌وا
هاوكێشه سیاسی‌و ئابوورییه‌كان، له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد نه‌بوون، له‌به‌ر
ئه‌وه كۆماری مه‌هاباد به‌تایبه‌تی‌و گه‌لی كورد به‌گشتی، نه‌یانتوانی
به‌ره‌نگاری هێرشه‌كانی رێژیمی په‌هله‌وی ببنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه زۆر به
ئاسانی توانییان به‌داخه‌وه ئه‌م كۆماره له ناو ببه‌ن‌و سه‌ركرده‌كانی له
سێداره بده‌ن به غه‌در، به‌ڵام ئه‌م سه‌ركردانه هه‌میشه زیندوون، دووباره‌ی
ده‌كه‌مه‌وه، كۆماری كوردستان له مه‌هاباد له دڵی هه‌موواندا هه‌ر ده‌مێنێ.
پ: ئایا نه‌بوونی رێكخراوێكی وه‌ك یوئێن، واته به‌و شكڵه‌ی كه ئه‌وڕۆ هه‌یه،
یانی ئه‌گه‌ر رێكخراوێكی وه‌ك یوئێن له‌و سه‌رده‌مه‌دا ببوایه، ده‌بووه هۆی
ئه‌وه‌ی كه پشتیوانی له‌و كۆماره بكا؟
و: من وه‌كوو پسپۆڕێكی یاسایی‌و نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێم، نه‌خێر، بوونی رێكخراوێك
وه‌كوو یوئێن له‌و سه‌رده‌مه‌شدا باوڕ ناكه‌م كاریگه‌رییه‌كی وای هه‌بووایه كه
ئه‌م كۆماره له ناو نه‌چێ، چون رێكخراوی یوئێن‌و هه‌روه‌ها پێشتریش رێكخراوی
عصبه الاُمم (كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان) كاریگه‌رییه‌كی وایان نه‌بوو له شه‌ڕی
جیهانیی دووهه‌مدا. ئه‌وانه كاریان هه‌بوو، هه‌ر ئه‌وانه‌ش بوون رێكخراوی
یوئێنیان درووست كرد. به‌ڕای من ئه‌وه نه‌بووه هۆكارێك بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م
كۆماره. دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه، (ئه‌مه پێوه‌ندیی به دوو پرسیاره‌كه‌ی
سه‌ره‌وه‌ته‌وه هه‌یه) هۆكاری سه‌ره‌كی، هۆكاری نێوخۆیی‌مانه كه وا
بزووتنه‌وه‌یه‌كی رزگاریخوازی پته‌ومان نه‌بوو، به‌تایبه‌تی له رووی
سه‌ربازییه‌وه‌و هه‌روه‌ها هاوكێشه سیاسییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌دا
نه‌بوون، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر رێكخراوێك وه‌ك یوئێن هه‌با، نه‌یده‌توانی ئه‌م
هاوكێشانه بگۆڕێ به‌داخه‌وه.
پرسیار: له كۆتایی‌دا ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان له‌سه‌ر كۆمار شتێكتان هه‌یه كه
پێویسته بیڵێن له‌سه‌ر كۆمار، بفه‌رموون.
و: من كۆماری كوردستان له مه‌هاباد له رووی یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، تاكوو
ئێستا وه‌كوو نموونه‌یه‌كی یاسایی به‌كاری دێنم. یانی وه‌كوو رووداوێك كه وا
ئه‌م رووداوه بووه هۆی كه دامه‌زراوی یاسایی له نێو بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازیی گه‌لی كوردستان، حكوومه‌تێك هه‌بوو به ناوی حكوومه‌تی كوردستان،
ده‌زگای قه‌زایی هه‌بوو، هه‌رچه‌نده ساده‌و ساكار بوو، به‌هێز نه‌بوو، به‌ڵام
سه‌ركرده‌ی ئه‌م كۆماره شه‌هید قازی محه‌ممه‌د، توانی تاڕاده‌یه‌ك
چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی دروست بكا بۆ بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد،
ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی زۆر زۆر گرنگ بوو‌و ئێمه تاكوو ئێستا سوودی لـێ
وه‌رده‌گرین‌و دیسان ده‌یڵێمه‌وه ئه‌و ئاڵایه‌ی كه له‌وێ هه‌ڵ‌درا، ئێستا ئێمه
له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵی‌ده‌ده‌ین‌و شانازیی پێوه ده‌كه‌ین كه ئه‌وه
ئاڵایه‌كی ره‌سمییه، ئه‌وه ده‌لیلێكه كه‌وا ئێمه هه‌میشه، سوود وه‌رده‌گرین
له‌م ئه‌زموونه كورته‌ی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |