|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
هه‌ڤپه‌یڤین له‌گه‌ڵ دوكتور جه‌بار قادر | |
18-11-1386
پ: كۆماری كوردستان، وه‌كوو
قه‌واره‌یه‌كی سیاسی ـ نه‌ته‌وه‌یی، چۆن دامه‌زرا؟
و: لێره‌دا پرۆسه‌یه‌كی سیاسی دێته ئاراوه، ئه‌و پر‌وسه‌یه له دامه‌زراندنی
رێكخراوێكی سیاسی، له كۆكردنه‌وه‌ی خاڵێك له بڕیاردان له سه‌ر دامه‌زراندنی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی خۆجێی كه له هه‌ست‌و داخوازییه‌كانی خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵقوڵابێ،
به‌ڵام لێره‌دا هه‌روه‌ها |
 | |
فاكته‌رێكی نێوده‌وڵه‌تیش
هه‌یه كه وه‌كوو ده‌زانین، ئێران ئه‌وكاته دووبه‌شی له لایه‌ن سوپای بیانییه‌و
داگیركرابوو، له باكووری ئێران سوپای سۆڤییه‌تی جێگیر بوو، له باشووری ئێران
سوپای بریتانی دابه‌زی بوو، واته بارێكی وا هاتبووه ئاراوه كه خه‌ڵك ئه‌و
ده‌رفه‌ته بقۆزێته‌وه‌و هێندێك له‌و خه‌ونانه‌ی كه له مێژێ بوو، بتوانێ به‌دی
بێنێ، له جارانی پێشوودا ده‌بینین سه‌رهه‌ڵدان هه‌بوو، ململانێیه‌كی سه‌خت هه‌بوو
له نێوان بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كورد‌و ناوه‌ندی ئه‌و حكوومه‌تانه‌ی كه
كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه، واته دوو باری مێژووی له‌یه‌ك جیاواز،
فاكته‌ره‌كان هێندێكیان هاوبه‌شن، فاكته‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورد،
داخوازی كورد، هه‌وڵی كورد بۆ دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌ك كه خۆی تێدا ببینێته‌وه،
به‌ڵام هێندێك فاكته‌ریش هه‌بوون، كه فاكته‌ری نوێ بوون، كه ئه‌مجاره‌یان
رۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌بوو، وه‌كوو فاكته‌ری نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ڵوێستی نێوده‌وڵه‌تی،
كه جیاواز بوون به به‌راورد له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی‌تردا.
پ: ئایا درووست بوونی كۆماری كوردستان، زه‌رووره‌تێكی مێژوویی بوو؟
و: بۆ خۆی دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی بۆ كورد وا ده‌زانم هه‌میشه
پێداویستییه‌كی مێژووی بووه، به‌ڵام ئێمه لێره‌دا باس له ده‌رفه‌تێكی مێژوویی
ده‌كه‌ین، له‌وه كه باس له زه‌رووره‌تێكی مێژووی بكه‌ین. واته كورد له‌و
كاته‌وه كه بزووتنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی تێدا په‌یدا بووه، هه‌ستێكی
نه‌ته‌وه‌یی له ناو خه‌ڵكدا په‌یدا بووه، ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی
دامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی كوردی بووه یان به واتایه‌كی‌تر،
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی بووه كه ئه‌و جوغرافیا بگرێته‌وه كه كوردی
له‌سه‌ر نیشته‌جێیه. به‌ڵام لێره‌دا هه‌لێكی مێژووی هاتبووه كایه‌وه كه ئه‌و
خه‌ون‌و خواستانه‌ی كه له مێژه له نێو كورددا هه‌بووه كه بزووتنه‌وه‌ی
سیاسی‌و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی كورد نوێنه‌رایه‌تی كردوه،
هه‌وڵی داوه له‌و ده‌رفه‌ته كه‌ڵك وه‌ربگرێ. ده‌رفه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه به
هۆی هه‌ڵوێستی ئێرانه‌وه، بارێكی وه‌ها دێته كایه‌وه كه سوپایه‌كی بیانی
دێت ناوچه‌كه داگیر ده‌كات، تا ئه‌ندازه‌یه‌ك له ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی رزگاری
ده‌كات كه ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ركوتگه‌ر بوو، ده‌سه‌ڵاتێك بوو رێگه‌ی نه‌ده‌دا به
خه‌ڵك خواسته‌كانی خۆیان ده‌رببڕن، بۆیه هه‌موو رووداوه مێژوویی‌یه‌كان كه
هه‌مو خه‌ڵك ده‌یزانن، كه چۆن گه‌شه‌ی سه‌ند‌و گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی كه به
راگه‌یاندنی كۆماری كوردستان كۆتایی بێ. لێره‌دا ئێمه باس له ده‌رفه‌تێكی
مێژوویی ده‌كه‌ین كه هاتبووه ئاراوه‌و له‌گه‌ڵ خواسته‌كانی كورددا یه‌كی
گرته‌وه‌و ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی لـێ هاته دی كه له دامه‌رزانی كۆماری
كوردستاندا ده‌رده‌كه‌وێ.
پ: كاك دوكتور، ئێمه ده‌بێ چ په‌ندێك له كۆماری كورستان وه‌ربگرین؟
و: پێم وابێ له مێژوودا گوته‌یه‌ك هه‌یه كه خه‌ڵكی ده‌رس له رووداوه‌كانی
مێژوو وه‌ربگرێ، به‌داخه‌وه زۆرجار نه‌ك هه‌ر ئێمه زۆر گه‌لانی دنیا ئه‌و
په‌نده‌یان وه‌رنه‌گرتووه، بۆ نموونه، ئه‌گه‌ر ئورووپا به نموونه وه‌ربگرین،
ده‌بوایه دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی، شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی قه‌ت روو
نه‌ده‌دایه‌وه، دوای ئه‌و هه‌مووه ماڵوێرانییه. واته ده‌وڵه‌تان‌و
میلله‌ته‌كان په‌ند له‌و ئه‌زموونه مێژووییانه‌ی خۆیان وه‌رناگرن. به‌ڵام به‌لای
ئێمه‌وه پێم وایه رووداوه سیاسییه‌كان، گۆڕانكارییه سیاسیه‌كان كه له
كوردستاندا روویان داوه، وه‌كوو هه‌موو شوێنه‌كانی دنیا هه‌میشه ئه‌وه فه‌رز
ده‌كه‌ن كه هه‌ر نه‌وه‌یه‌ك خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێی هه‌بێ بۆ رووداوه‌كان، من
پێم وایه خوێندنه‌وه‌ی ئێستای ئێمه بۆ رووداوه‌كانی مێژووی كۆماری كوردستان،
دامه‌زراندن‌و له‌نێوچوونی كۆماری كوردستان، هێندێك جیاوازه له‌وانه‌ی پێش
خۆمان، هێندێك جیاواز ده‌بێ له‌وانه‌ی له پاش ئێمه دێن، چوونكه ئه‌مڕۆ خه‌ڵك
شاهیدی كۆمه‌ڵێك ئه‌زموونی تره له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندا، هه‌ر به‌شێك
به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆیه‌وه، هه‌وڵ ده‌دا له‌به‌ر تیشكی ئه‌م رووداوانه‌ی
كه روو ده‌دا، خوێندنه‌وه‌یه‌كی نوێی هه‌بێ. واته ئێمه ده‌بێ خوێندنه‌وه‌مان
له‌و بوارانه‌دا هه‌بێ كه بۆچی كۆماری كوردستان، نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێ،
بۆچی له نێو چوو، هۆیه راسته‌قینه‌كانی ببینین، راسته وه‌كوو لاپه‌ڕه‌یه‌كی
پرشنگدار له مێژووماندا ده‌بێ شانازی پێوه بكه‌ین، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ر
ئه‌وه‌دا ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه كه به چاوێكی ره‌خنه‌گرانه‌وه‌و به
خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه له رووداوه‌كانی بكۆڵینه‌وه. له‌و رووداوانه‌ی
چی فێر ده‌بین؟ بۆ نموونه كه ئه‌م ئه‌زموونه‌ی ئه‌مڕۆ له باشووری كوردستاندا
هه‌یه بتوانێ كه‌ڵكی لـێ‌وه‌ربگرێ‌و به‌هه‌مان ده‌رد نه‌چێ. ئه‌مڕۆ ئێمه بۆ
خۆمان له‌م ناوچه‌یه‌دا ده‌سه‌ڵاتێكی كوردیمان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
كۆمه‌ڵێك قه‌یران‌و كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی هه‌یه، ره‌نگ بێ ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌كی
قووڵمان هه‌بێ بۆ رووداوه‌كانی كۆماری كوردستان، بتوانێ په‌ندێكی زۆر گرینگی
لـێ‌وه‌ربگرین، بۆ نموونه هێزێكی سه‌ربازی كه درووست نه‌كرا، نه‌یتوانی خۆی
بپارێزێ، له‌به‌رانبه‌ر هێزی ناوه‌ندی دا دیفاع له خۆی بكات، گۆڕانكارییه‌كی
ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ها نه‌هاتبووه كایه‌وه، هه‌ڵبه‌ته من كاتێك ئه‌م
قسانه ده‌كه‌م، له هه‌مان كاتدا ئه‌و باره كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و مێژووییه
تێده‌گه‌م كه كوردستانی تێدا بووه، كه زۆر جیاواز بووه له‌م باره‌ی ئێستا،
كه ئه‌م باره‌ی ئێستا ده‌رفه‌تێكی زۆر گه‌وره‌تر ده‌خاته پێش چاوی ئێمه، ئه‌و
ده‌رفه‌تانه‌ی كه ئێمه ده‌بێ زۆر باشتر به‌كاری بێنین، بتوانین سه‌ركه‌وتنی
زۆر گه‌وره‌تر به‌ده‌ست بێنین وه‌كوو ئه‌وه‌ی كه كۆماری كوردستان به‌ده‌ستی
هێنا. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |