|
خۆیی بواردوو نه
ساتێكیش له په‌روه‌رده‌كردن‌و پێگه‌یاندنی مرۆكوژان وه‌ستاوه.
بۆ قوربانییانی تێرۆری
حكوومه‌تی تێرۆریستپه‌روه‌ری كۆماری ئیسلامی، فره جێگای خۆشحاڵییه كه له
جه‌ژنی 29 ساڵه‌ی دامه‌زرانی ئه‌م رێژیمه دژی خه‌ڵكییه‌دا، ته‌مه‌نی
مرۆڤكوژێكی بێ‌ره‌حم كورت كرایه‌وه‌و به سزای خۆی گه‌یشت. ئه‌و رێژیمه‌و
داروده‌سته‌كانی له جیاتی جێژن گرتنی 29 ساڵ كوشتن‌و بی ماڵ‌و حاڵكردنی خه‌ڵكی
بێ‌گوناحی ئه‌م سه‌رزه‌وییه خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی له‌ت‌وپه‌تی جه‌سته‌ی
تیرۆریست عیماد موغنییه بوون كه به‌زه‌یی به خه‌ڵكی بێ‌تاوانی ئاراژانتین نه‌كرد‌و
له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز‌دا كه ئه‌م تێرۆریسته به‌ڕێوه‌به‌ری بوو له
خوێندا شه‌ڵالی كردن.
عیماد موغنیه ئه‌و ترسنوكه بوو كه بۆ به ئاكام گه‌یاندنی به سیاسه‌تی ترس‌و
تێرۆر له سه‌رتای سه‌ده‌كانی هشتاوه خه‌ریكی كۆمه‌ڵكوژی، تێرۆر‌و بارمته‌گرتن
بووه. ئه‌م تێرۆریسته له ته‌ك كه‌سانی وه‌ك پاسدار چه‌مران له ناردنه ده‌ره‌وه‌ی
سیاسه‌تی تێرۆر بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێران، رۆڵی سه‌ره‌كیی گێڕا‌و پێكه‌وه
به ئاگری شه‌ڕی نێوخۆیی ده‌یان ساڵه‌ی لوبنان‌و فه‌له‌ستین‌و ناوچه‌كانی دیكه‌یان
كرد.
تێرۆریست عیماد خۆشتر، "ئوسامه بن‌لاده‌ن"ی هشتاكان بوو‌و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به ئه‌م چه‌ند وته‌یه‌ی له مه‌ر كوژرانی ئه‌م تێرۆریسته
هه‌ڵوێستی ئه‌مریكای راگه‌یاند: " بێ‌گومان پاش مه‌رگی ئه‌م تێرۆریسته، گه‌ردوون
شوێنێكی ئارام‌تر‌و ئاشتیخوازانه‌تره."
زۆرن ئه‌وانه‌ی كه رێگای نگریسی ئه‌و تێرۆریسته وون نه‌كه‌ن‌و، له‌وانه‌یه
دونیاش پاش مردنی ئارامی زیاتر به‌خۆیه‌وه نه‌بینیه، به‌ڵام لانی‌كه‌م به
نه‌مانی موغنیه ئاشتی‌و ئارامی له دڵی هه‌زاران قوربانیی سیاسه‌تی توند‌و
تیژی ئه‌م جنایه‌تكاره‌و ئه‌ربابه‌كانی وا چێ ده‌گرێ. ئه‌وانه‌ی له
ئارژانتین كه‌وتنه به‌ر ته‌وژمی كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه‌ی هێڵانه‌ی سیخوڕیی
كۆماری دژه مرۆڤیی ئێران‌و به‌كرێگیراوانی وه‌ك موغنیه ده‌بێ له‌وه خۆشحاڵ
بن كه دادپه‌روه‌ری به نه‌مانی ئه‌م مۆره‌ییه تا راده‌یه‌ك به جێ‌گه‌یه‌ندرا.
ئه‌وانه‌ی كه له كرده‌وه‌ی تێرۆریستیی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌یرووت،
له وڵاتێكدا كه حیزبووڵڵا به بارمته‌ی گرتووه، شینیان بۆ كه‌س‌و كاریان گێڕا،
ئه‌مرۆ ده‌بێ بزه‌یان له سه‌ر لێو بێت چوونكه دڵنیان له‌وه كه موغنیه چی تر
چوارده‌وری ئه‌م زه‌وییه ناپێوێت بۆ نێچیری ئازادیخوازان‌و چیدی خه‌ڵكی
بێ‌تاوان‌و خه‌ڵكانی تر خه‌مبار نابن‌و فرمێسك نارێژن.
بێ‌گومان مه‌رگی ئه‌م تێرۆریسته له هه‌موو زیاتر جێگای خۆشحاڵیی بۆ گه‌ڵی
كورده. رێژیمی دژی گه‌ڵی‌و دژه كوردی كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ك
بارهێنه‌ر‌و راهێنه‌ری موغنیه‌و هه‌زارانی وه‌ك ئه‌و توانی زه‌بر له سه‌نگه‌ری
ئازادیخوازنی ئێران بدا‌و قارنێ‌و قه‌ڵاتان بۆ خه‌ڵكی كورد پێك بێنن‌و شار‌و گوندی
كوردستان كاول بكا. ئه‌م نامرۆڤه‌و تفنگ‌به‌ده‌سته‌كانی به كوردستانیش بۆ راونان
وكوشتنی خه‌ڵكی كورد رازی نه‌بوون‌و سیاسه‌تی خوێنرێژی‌و كوردكوژییان گه‌یانده
دڵی ئورووپا. به‌ڵی موغنیه‌كان‌و ئه‌حمه‌دی نژاده‌كان وفلاحییانه‌كان
ره‌زایی‌یه‌كان‌و ده‌یان‌و سه‌دان جنایه‌تكاری دیكه بوون كه به بڕیاری
ئاخوندی جه‌نایه‌تكار، خامنه‌یی، گه‌وره پیاوی ئاشتی‌و ئازادیی كورد، دوكتور
قاسملوو له ڤییه‌ندا‌و كاك سه‌عیدو هه‌ڤاڵانیان له بێرلیندا له سێلاوی خوێندا
شه‌ڵال كرد. ده‌بێ بۆ گه‌لی كورد جێگای خۆشحاڵیی بێ كه مه‌رگی ئه‌م
تێرۆریسته ده‌رسێك بێت بۆ هه‌موو ئه‌و مرۆڤكوژانه‌ی كه له نێو كوردستان‌و له
ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێران‌دا راوی ئازادیخوازانی گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ن‌و
ئێستاش به‌رده‌وامن.
له‌وانه‌یه خێرا بێت تیبگه‌ین تێروریستان به نه‌مانی موغنیه چ زه‌بریكیان
وێكه‌وتبێ، به‌ڵام ئه‌وه روونه‌و تێرۆریستان ده‌بێ ئه‌وه‌یان له بیر بێت كه
مه‌رگی موغنیه مه‌رگی گشت تێرۆریستان‌و ئه‌ربابه‌كانیانی به‌دواوه‌یه. |