|
3 ـ سكرتاریا، 4 ـ لقه
ناوچه‌یی‌یه‌كان، فه‌سڵی چواره‌م: یاسای ماڵی، فه‌سڵی پێنجه‌م: راگرتن‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی
ئه‌ندامیه‌تی، فه‌سڵی شه‌شه‌م: پاكانه حیسابی به‌شداره‌كه، فه‌سڵی حه‌وته‌م:
پێداچوونه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه. بۆ پێشكه‌ش كردنی زانیاری زیاتر له سه‌ر ئه‌و
گرێبه‌سته سه‌ره‌تا پێشه‌كی گرێبه‌سته‌كه‌و دواتریش سه‌رجه‌م ماده‌كانی ده‌خرێنه
به‌ر چاو.
پێشه‌كی:
له حاڵێكدا هه‌موو گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌كان مافی ئه‌ویان هه‌یه چاره‌نووسی خۆیان
دیاری بكه‌ن‌و له ژێر سێبه‌ری ئه‌و مافه‌دا، ئازادن بار‌ودۆخی سیاسی خۆیان هه‌ڵبژێرن‌و
به شێوه‌ی ئازادانه گه‌شه به بووژانه‌وه‌ی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتوری
خۆیان بده‌ن، له حاڵێكدا زۆر گه‌ل‌و نه‌ته‌وه هه‌ن له ژێرده‌ستی‌و داگیركراویدا
ده‌ژین‌و رێگایان پێ نادرێ مافی چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن، له حاڵێكدا
پاراستنی ژینگه‌ی سروشتی به مانای پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی مافه‌كانی خه‌ڵك‌و
نه‌ته‌وه‌كانه به بریاردان له سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان،
له حاڵێكدا گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كی زۆر له لایه‌ن حكوومه‌ت‌و دامه‌زراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
سنووره‌كانه‌وه، ده‌بنه قوربانی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤـ، جیاوازی، ئازار‌و
ئه‌شكه‌نجه، گۆڕانی حه‌شیمه‌ت، داگیركراوی ده‌ره‌كی، تواندنه‌وه، كرده‌وه‌ی
تیرۆریستی، شه‌ڕی چه‌كداری، یاساكانی دژه تیرۆر، ژینۆساید‌و بێ به‌شی له
خاك‌و سه‌رچاوه سروشتیه‌كانی دیكه،
له حاڵێكدا ده‌بێ كه‌ڵك وه‌رگرتنی به بێ‌هۆ له هه‌موو شێوازه‌كانی توند‌وتیژی
له لایه‌ن حكوومه‌ته‌كانه‌وه به سه‌ر خه‌ڵك‌و نه‌ته‌وه‌كاندا مه‌حكووم بكرێ،
له حاڵێكدا دانپێدانان به زۆرینه‌یه‌ك له خه‌ڵك و نه‌ته‌وه‌كان له لایه‌ن
رێكخراوه‌كانی نێوخۆی حكوومه‌ته‌وه‌و نه‌بوونی شوێنێكی یاسایی بۆ خستنه به‌ر
باسی داواكانیان‌و به‌كارهێنانی مافه‌كانیان، زۆرجار ده‌گاته كێشه‌و له
ئاكامدا شه‌ڕی چه‌كداری،
له حاڵیكدا گه‌ڕان به دوای رێگاچاره به لایه‌ن گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌كانه‌وه
جیاوازه‌و به‌ستراوه‌ته‌وه به بار‌ودۆخی تاكه‌كه‌س، ئامانج‌و مێژوو، راده‌ی
پێبه‌ند بوون به پاراستنی مافه مه‌ده‌نی، ئابووری، سیاسی، كولتووری‌و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له نێو ئه‌و وڵاته‌دا كه بوونی هه‌یه بۆ دانپێدانان به
سه‌روه‌ری یان بوونی ئه‌وان به وڵاتێك له سه‌ر بنه‌مایه‌كی به‌رانبه‌ر له‌گه‌ڵ
وڵاته‌كانی دیكه،
له حاڵێكدا تێكۆشانێك پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل‌و نه‌ته‌وه بێ‌نوێنه‌ره‌كان به
شێوه‌ی كارێگه‌ر مافه ره‌واكانیان‌و كێشه‌كانیان بخه‌نه به‌ر چاو هه‌تا له‌و
رێگاوه سه‌قامگیری خۆیان به‌رنه سه‌رێ‌و په‌ره بده‌ن به ئاشتی له سه‌ر
بنه‌مای راسته‌قینه‌ی رێزدانان‌و تێگه‌یشتن له لایه‌نی به‌رامبه‌ر‌و
جیاوازییه‌كان،
كه‌واته له چوارچێوه‌ی ئه‌م گرێبه‌سته‌دا، گه‌ل‌و نه‌ته‌وه به‌شداره‌كان له
لایه‌ن ئه‌و نوێنه‌رانه‌یانه‌وه كه ئه‌م گرێبه‌سته‌ی واژوو كردووه، له نێوان
خۆیاندا رێكخراوی گه‌ل‌و نه‌ته‌وه بێ‌نوێنه‌ره‌كانیان دامه‌زراندووه.
فه‌سڵی یه‌كه‌م: یاسا گشتییه‌كان
مادده‌ی یه‌كه‌م:
پێویسته ئامانجی رێكخراوه‌كه یارمه‌تیدان بێ به گه‌ل‌و نه‌ته‌وه به‌شداره‌كان
بۆ خستنه به‌ر باسی هه‌ل‌و مه‌رجیان، پێداویستییه‌كانیان‌و ده‌ربڕینی
ناڕه‌زایه‌تی له كۆڕێكی یاسایی‌و هه‌روه‌ها پشتگیریه‌كی گشتی ئاشتیخوازانه
پێك بێنێ بۆ به ئامانج گه‌یاندنی ئاواته‌كانی ئه‌و گه‌ل‌و نه‌ته‌وانه.
ماده‌ی دووهه‌م:
به مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێشبردنی ماده‌ی یه‌كه‌م، پێویسته ئه‌م خاڵانه‌ی
خواره‌وه له به‌رچاو بگیرێن،
a ـ ئاسانكاری بۆ راوێژكاری، گۆڕینه‌وه‌ی بیر‌وڕا‌و ئه‌زموونه‌كان‌و هاوكاری
له‌گه‌ڵ یه‌كتر له نێوان ئه‌ندامه‌كان له ئاستێكی گونجاو‌دا،
b ـ یارمه‌تیدان بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له پێڕه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه‌كان‌و ئاژانسه
تایبه‌تییه‌كان‌و رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یی‌و ناوچه‌یه‌كانی دیكه،
c ـ راهێنان بۆ دیپلۆماسی هه‌مه لایه‌نه‌و چه‌ند لایه‌نه بۆ وێنه دیپلۆماسی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و پرنسیپه‌كانی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی،
d ـ راهێنان بۆ وه‌ده‌ست هێنانی پسپۆڕیی له وتووێژ‌و هاوكاری له
به‌ڕێوه‌به‌ری‌و دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره بۆ كێشه‌كان،
E ـ راهێنان له ئێستراتژی ئاشتیخوازانه‌و هاوكاری پسپۆڕانه له به‌ره‌و
پێشبردنی به‌رنامه‌و سیاسه‌ته ئێستراتژیكه‌كان،
F ـ پلانی وه‌ده‌ستهێنانی پسپۆڕی له پێوه‌ندی گشتی‌و یاسایی‌دا،
G ـ پێكهێنانی ده‌زگایه‌كی زانیاری بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی له
ڵایه‌ن به‌شدارانه‌وه وه‌ده‌ستهاتوون له نێو رای گشتی‌و ئه‌ندامانی خۆیدا،
H ـ هاوكاری بۆ گه‌شه‌دان به پرۆسه‌و دام‌و ده‌زگا دێموكراتیكه‌كان له
پێداچوونه‌وه به سه‌ر هه‌ڵبژاردن‌و راپرسیه‌كاندا،
J ـ هاوكاری بۆ په‌ره‌پێدان‌و به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی بۆ
پاراستنی ژینگه‌ی سروشتی له به‌رچاوگیراون‌و دانانی پرۆژه‌ی (sustainable
development)واته گه‌شه پێدانی ئابووری ناوچه‌كه بێ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی كانگا
ژێرزه‌وینیه‌كان،
مادده‌ی سێهه‌م:
A ـ رێكخراوه‌كه بۆ به‌رێوه‌بردنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی كاره‌كانی، ئه‌و كارانه‌ی
له ئه‌ستۆی گرتووه كه به‌و شێوه‌ی خواره‌وه چاوه‌دێری ده‌كرێ: 1 ـ
ئه‌نجوومه‌نی گشتی 2 ـ سه‌رۆكایه‌تی 3 ـ سكرتاریا
هه‌ركام له‌و ئۆرگانانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بێ به پێی ئه‌و چوارچێوه ده‌سه‌ڵاته‌ی
كه له‌م گرێبه‌سته‌دا بۆیان له‌به‌رچاو گیراوه كاره‌كانیان به‌ڕێوه‌به‌رن.
B ـ ئه‌و ئۆرگانانه‌ی له به‌شی (A)ی ئه‌م ماده‌یه‌دا، ناویان هاتووه ده‌بێ
له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌كی راوێژكارییه‌وه یارمه‌تی بدرێن‌و كاره‌كانیان به سوود
وه‌رگرتن له تواناكانی راوێژكاران‌و پێكهاته تایبه‌ت‌و جۆراوجۆره‌كانی وه‌ك
ده‌سته‌ی یاسایی، كۆمیسیونی راوێژكاری ژینگه یان چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان‌و
ئۆرگانه‌كانی دیكه راسته‌وخۆ له ژێر چاوه‌دێری ئه‌نجوومه‌نی گشتی،
سه‌رۆكایه‌تی‌و سكرتاریادا به‌ڕێوه ده‌چن.
ماده‌ی چواره‌م:
هه‌ركام له به‌شداربووان پێویسته، پێوه‌ره تایبه‌ت‌و گشتییه‌كان له به‌رچاو
بگرن كه بۆ هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كه بۆ گه‌یشتن به ئاكامی ئه‌رێنی‌و
له‌و كرده‌وانه‌ی كه زییان به چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كه ده‌گه‌یه‌نێ، خۆ
بپارێزن.
(فه‌سڵی دووهه‌م: یاساكانی بوونه ئه‌ندام)
مادده‌ی پێنجه‌م:
هه‌موو ئه‌و گه‌له‌و نه‌ته‌وانه‌ی خاوه‌نی نوێنه‌ر له
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا نین، ده‌توانن ببنه ئه‌ندام. بۆ سه‌ره‌تای بوونه
ئه‌ندام له به‌رچاو گرتنی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه پێویسته،
A ـ باوه‌ڕ به به‌رامبه‌ری نێوان هه‌موو گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌كان‌و مافی بێ
ئه‌ملا‌و ئه‌ولایان بۆ دیاریكردنی مافی چاره‌نووس،
B ـ پێبه‌ندبوون به ئیستاندارده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی مافی مرۆڤـ وه‌ك
جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤـ‌و گرێبه‌ستی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ مافه سیاسی‌و
نه‌ته‌وه‌یی تاكه‌كان، كه‌مینه زمانی‌و ئاینییه‌كان‌و ره‌شنووسی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ر مافی خه‌ڵكی خۆجێیی كه له لایه‌ن شوورای
مافی مرۆڤی UNه‌وه په‌سه‌ند كراوه،
C ـ پێبه‌ند بوون به پرنسیپی دێموكراتیك‌و دژایه‌تی توتالیتاریزم‌و هه‌ر
شێوه‌یه‌كی بناژۆیی ئایینی،
D ـ ره‌تكردنی تیرۆریزم وه‌ك ئامرازێكی سیاسی،
E ـ رێزدانان بۆ هه‌موو گه‌ل‌و گرووپه حه‌شیمه‌تییه‌كان بۆ وێنه زۆرینه‌و
كه‌مینه‌ی ئه‌و حه‌شیمه‌ته‌ی كه له وڵاتێكدا ده‌ژین، به‌ڵام خاوه‌نی زمان،
ئایین‌و نه‌ژادی جیاوازن،
F ـ به‌ره‌و پێشبردنی دێموكراسی، ئاشتی‌و رۆلی یاسا
مادده‌ی شه‌شه‌م:
بابه‌ته‌كانی ئه‌م ماده‌یه له‌م دوو خاڵه‌ی خواره‌وه پێكهاتوون.
A ـ كاتێك بوونی نه‌ته‌وه یان گه‌لێك ده‌سه‌لمێ كه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ویستی
وه‌دستهێنانی پێناسه وه‌ك نه‌ته‌وه یان گه‌ل‌و بڕیاردان له سه‌ر چاره‌نووسی
خۆیان هه‌بێ‌و خاوه‌نی میراتی گشتی بن كه بواره‌كانی مێژوویی، نه‌ژادی،
نه‌ته‌وه‌یی، زمانی، كولتووری، ئایینی‌و نیشتمانی له خۆ ده‌گرێ به‌شێك له‌و
خه‌ڵكه‌ی كه‌مینه پێكدێنن له به‌شێكی ئه‌و خاكه‌دا ده‌ژین كه هی با‌و
بابپیرانیان بووه‌و به هۆی پێوه‌ست بوونیان به وڵاتێكی دیكه‌وه له لایه‌ن
ئه‌و خه‌ڵكه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێن كه ئه‌وانه شیكردنه‌وه‌ی ئه‌م ماده‌یه
ده‌یانگرێته‌وه. (واته وه‌ك گه‌ل یان نه‌ته‌وه ده‌ناسرێن)
B ـ ئه‌و رێكخراوه‌ی ده‌بێته نوێنه‌ر پێویسته یه‌كێك له‌و مه‌رجانه‌ی تێدا بێ:
حكوومه‌ت، رێكخراوێكی یاسایی، بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئازادیخوازی یان ئۆرگانێكی
دیكه‌ی رێبه‌ری هه‌بێ یان له نێو گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌كه‌دا‌و یان له تاراوگه
وه‌ك به‌شێكی گرنگ له‌و خه‌ڵكه بێ كه رێكخراوه نوێنه‌رایه‌تیه‌كه ئیدیعا
ده‌كا نوێنه‌ریانه. ئۆرگانێكی نوێنه‌رایه‌تی ده‌بێ رێكخراوێكی گونجاو یان
یه‌كیه‌تییه‌ك بێ له دوو یا چه‌ند ئۆرگانی رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان گه‌لێك
پێكهاتبێ‌و یان رێكخراو‌و یه‌كیه‌تییه‌ك بێ كه له دوو یا چه‌نده گه‌ل یان
نه‌ته‌وه پێكهاتبێ. رێكخراوه‌كه كاتێك نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی،
ده‌بێ نوێنه‌رایه‌تیه‌كی به بیر‌و هزری راسته‌وه بكا، به‌رژه‌وه‌ندی
خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ره‌وپێش به‌رێ، فۆرمی به‌ڕێوه‌به‌ریی دێموكراتیكی هه‌بێ‌و به
دوور له توند‌وتیژی كاره‌كانی به‌ڕێوه به‌رێ.
مادده‌ی حه‌وته‌م:
ئه‌و گه‌ل یان نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه داخوازی به‌شداری له رێكخراوه‌كه‌دایه،
پێویسته ئه‌و زانیارانه‌ی له خواره‌وه هاتووه پێشكه‌شی سكرتاریه‌تی بكا
هه‌تا له رێگای سه‌رۆكایه‌تییه‌وه بۆ وه‌رگرتنی به ئه‌ندام لێكۆڵینه‌وه‌ی له
سه‌ر بكرێ.
A ـ كورته‌یه‌ك له مێژووی گه‌ل یان نه‌ته‌وه‌كه،
B ـ هۆكاری داخوازی بۆ بوونه ئه‌ندام له ناو رێكخراوه‌كه‌دا،
C ـ به‌ڵگه‌ی ته‌واو بۆ ده‌رخستنی پێكهاته‌ی نوێنه‌رایه‌تیه‌كه وه‌ك
رێكخراوێكی رێبه‌ر له نێو ئه‌و گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌دا كه ئیدعای رێبه‌رایه‌تیان
ده‌كا،
D ـ راگه‌یاندنی فه‌رمی به په‌یوه‌ست بوونی به‌م گرێبه‌سته‌و پرنسیپه
ئاشتیخوازانه‌كان،
E ـ به‌ڵگه له سه‌ر كاراكتێره دێموكراتیكه‌كانی پێكهاته‌ی رێبه‌ریی رێكخراوی
نوێنه‌رایه‌تی،
F ـ په‌یڕه‌و پرۆگرامی رێكخراوه نوێنه‌رایه‌تیه‌كه،
G ـ دواین راپۆرتی ماڵی‌و چالاكییه‌كانی ساڵانه‌ی رێكخراوه
نوێنه‌رایه‌تیه‌كه،
H ـ دانی هه‌قی ئه‌ندامه‌تی
مادده‌ی هه‌شته‌م:
به‌شداری له رێكخراوه‌كه‌دا، هیچ ئاماژه‌یه‌ك به پێكهاتن له نێوان گه‌ل‌و
نه‌ته‌وه به‌شدار بووه‌كان له‌مه‌ڕ به ئامانج، سیاسه‌ت‌و بیر‌و باوه‌ڕی ئه‌وان
له‌گه‌ڵ یه‌كتر ناكا‌و جگه له‌و شتانه‌ی له‌م گرێبه‌سته‌دا هاتووه هیچ رێكه‌وتن
یان هاوكاریه‌كی دیكه فه‌رمانی له سه‌ر نادرێ.
مادده‌ی ده‌هه‌م:
سه‌رۆكایه‌تی له سه‌ر پێشنیاری سكرتێری گشتی له سه‌ر هه‌موو كاره‌كان بڕیار
ده‌دا. ئه‌نجوومه‌نی گشتی ده‌بێ به زۆرینه‌ی ده‌نگ ئه‌و بڕیارانه په‌سه‌ند
بكا.
ماده‌ی یازده‌هه‌م:
سكرتێری گشتی، ده‌بێ زانیاریی پێشووی له سه‌ر داواكاریی هه‌موو ئه‌ندامان
هه‌بێ هه‌تا بۆ لێكۆڵینه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی پێشنیاریان بكا‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر
به‌شدارێك له بوارێكی تایبه‌تدا له سه‌ر داواكارییه‌ك گله‌یی هه‌یه له
ماده‌یه‌كی گونجاو‌و دیاریكراو به‌كاره‌كه‌یدا رابگا.
مادده‌ی دوازده‌هه‌م:
سه‌رۆكایه‌تی، ده‌بێ گرنگی بدا به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی
كه پێشتر وه‌رگیراون‌و وه‌رگرتنی ئه‌ندامێكی نوێ، نه‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن
به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان یان تێكدانی متمانه، پێكه‌وه گونجان‌و
یه‌كڕیزی رێكخراوه‌كه.
مادده‌ی سێزده‌هه‌م:
هه‌ركام له به‌شدارانی رێكخراوه‌كه هه‌قی ئه‌ندامه‌تی ساڵانه‌یان لێ
وه‌رده‌گیرێ، راده‌ی ئه‌و هه‌قه ئه‌ندامه‌تییه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی گشتی
یه‌وه دیاری ده‌كرێ. |