|
خه‌باتی گه‌لانی ئێران دوای
تێپه‌راندنی قۆناخگه‌لی جۆراوجۆر و بڕینی هه‌وراز و نشێوی زۆر سه‌ره‌نجام له‌رۆژی
22ی رێبه‌ندانی 57 رووخانی دیكتاتۆری شای لێكه‌وته‌وه. رۆڵی شۆڕشگێرانه‌ی
نه‌ته‌وه‌كه‌مان له خه‌بات بۆ له‌نێوبردنی سیستمی پاشایه‌تی‌و دامه‌زران و
هێنانه‌سه‌ركار و سه‌قامگیركردنی نیزامێكی كۆماری‌و به به‌رنامه‌و رێبازی
دێموكراتیكه‌وه شتێك نیه كه چاوپۆشی لێ بكرێت.
به‌ڵام، مخابن رووخانی رێژیمی
شا و گۆڕانی نیزامی پاشایه‌تی نه‌بوه هۆی وه‌دیهاتنی ویست و داخوازییه‌كانی
گه‌لانی ئێران به‌گشتی‌و گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی. به‌داخه‌وه
بۆ جارێكی دیكه سه‌ره‌ڕای دانی ئه‌و هه‌موو قوربانیی‌و خوێنه، ده‌سه‌ڵات كه‌وته
ده‌ست تاقمێكی كۆنه‌په‌ره‌ست و نه‌ریتخواز، كه هه‌ر له‌یه‌كم رۆژه‌كانی سه‌ركه‌وتنه‌وه
دژی ده‌ستكه‌وته‌كانی شۆڕش و ئاوات و ئامانجه‌كانی خه‌ڵك راوه‌ستان.
له‌ماوه‌ی نزیك به سێ ده‌یه‌ی رابردوودا كتێب و بابه‌تگه‌لی جۆراوجۆر له‌مه‌ڕ
شۆڕشی ساڵی 57و هۆ و هۆكاره‌كانی نووسراون و بڵاو كراونه‌ته‌وه. به سه‌رنجدان
به بایه‌خه مێژوویی‌و هۆكاره نێوخۆیی‌و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌و شۆڕشه، هه‌نووكه‌ش
تاوتۆكردنی هه‌ندێك له لایه‌نه‌كانی پێویستیی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه. یه‌كێك
له‌و بابه‌تانه‌ی كه جێگه‌ی تێڕامان و سه‌رنجی لێكۆڵه‌ران و مێژوونووسانی
مێژووی ئێرانه، پێوه‌ندی ئه‌و شۆڕشه له‌گه‌ڵ نوێخوازی‌و مۆدێرنیزمدایه. زۆریه‌ك
له لێكۆڵه‌رانی بیانی له‌و باوه‌ڕه‌دان و ته‌نانه‌ت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن
كه شۆڕشی رێبه‌ندانی ساڵی 57ی هه‌تاوی دژكرده‌وه‌یه‌ك بووه له‌به‌رانبه‌ر
نوێخوازیدا.
"ئێریك هابزم"، مێژوونووسی به‌ناوبانگی هاوچه‌رخ كه به‌شێك له په‌رتووكه‌كه‌ی،
به‌ناوی "سه‌رده‌می توندره‌وه‌كان و مێژووی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م" (1991ـ
1914) ته‌رخان كردووه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و سه‌نگ و شوژندانی شۆڕشی گه‌لانی
ئێران. ناوبراو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و شۆڕشه‌ی به شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ریی
سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه كه شۆڕشی
رێبه‌ندانی ساڵی 57 وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كه به به‌رنامه‌و پرۆسه مۆدێرن و
پێشه‌سازییه‌كان (جیا له به‌رنامه‌ی ته‌سلیحاتی) كه به شێوه‌یه‌كی خێرا‌و، به
پشتیوانی زلهێزیكی وه‌ك وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و، به به‌هره ورگرتن
له سامانه ژێرزه‌وییه‌كان، به‌تایبه‌ت نه‌وت كه له‌سه‌روبه‌ندی شۆڕشدا
نرخه‌كه‌ی له ئوپێك (1973) چه‌ندین به‌رانبه‌ر به‌رز بووه، پێكهات.
نووسه‌ری كتێبی "سه‌رده‌می توندڕه‌وه‌كان و..." له به‌شێكی دیكه‌ی
كتێبه‌كه‌یدا ئاماژه به سیاسه‌ته‌كانی شا له‌مه‌ڕ باشتركردنی دۆخی ژنان و
به‌رین كردنه‌وه‌ی فێركردن و بارهێنان ده‌كاو ده‌نووسێ: مۆدێرنیزه‌كردنی
(به‌قه‌وڵی خۆیان) فه‌رهه‌نگ و گۆڕانكاری له‌نێو كۆمه‌ڵگادا به دژی خودی
رێژیمی شا هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه. ناوبراو چاوپۆشی له به‌شداری‌و رۆڵی هێزه غه‌یره
مه‌زهه‌بییه‌كان له شۆڕشی رێبه‌نداندا ناكاو نوێخوازی ئه‌وان به شتێكی
ئیدئۆلۆژیك له قه‌ڵه‌م ده‌دات و ده‌ڵێت: شۆڕشی ساڵی 57ی ئێران یه‌كه‌م شۆڕش
بووه كه له‌ژێر عه‌بای بناژۆخوازی‌و مه‌زهه‌بی‌دا ئه‌نجام درا و سه‌ركه‌وتنی
به‌ده‌ست هێناو، جێگه‌ی رژێمێكی دیكتاتۆر، تیوكرات‌و پۆپۆلیستی گرته‌وه كه
له‌ژێر بیرۆكه‌ی ئاخونده‌كاندا بۆ سه‌ده‌كانی 7ی زایینی‌و بارودۆخی پاش
"هیجرت"و دورانی هاتنه‌خواره‌وه‌ی قورئان گه‌ڕایه‌وه. جێگه‌ی
وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی مێژوونووسان و لێكۆڵه‌رانی بیانی له‌سه‌ر
شۆڕشی ساڵی 57، لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه، ئه‌و شۆڕشه‌یان به شۆڕشێكی دژ به
نوێخوازی له‌قه‌ڵه‌م داوه. به‌ڵام ده‌كرێ بڵێین كه ئه‌و لێكۆڵه‌رانه، له
لێكدانه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا تووشی دوو هه‌ڵه‌ی لۆژیكی و مێتود لۆژیك
بوون.
1ـ لێكدانه‌وه‌و تاوتوێ‌كردنی ئه‌و لێكۆڵه‌رانه جۆرێك ئاكامگیری‌و
به‌رهۆگه‌راییه (معلول گرایی) كه دیارده‌كانیان به‌بێ سه‌رنجدان به
سه‌رچاوگه‌و هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان، له‌سه‌ر بناخه‌ی به‌رهۆ و ئاكامگه‌رایی
لێكداوه‌ته‌وه. له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و لێڕوانیه‌نه كه شۆڕشی 57ی ئێران كه
له‌سه‌ر بناخه‌ی بێ‌ئه‌ملاو ئه‌ولای ویلایه‌تیی ره‌های فه‌قیه دامه‌زراوه‌و،
ئه‌و جۆره سیستم و نیزامه‌ش به ئاشكرا دژایه‌تی له‌گه‌ڵ نوێبوونه‌وه‌و
نوێخوازی هه‌یه.
2ـ خاڵێكی دیكه‌ی جێگه‌ی تێڕامان ئه‌وه‌یه كه، زه‌بره‌زه‌نگ، سه‌ركوت،
هه‌ژاری، بێكاری، ئیعتیاد و رۆژڕه‌شی، له‌شفرۆشی، زیندان و ئیعدام و... بۆته
هۆی ئه‌وه‌یكه رووی رێژیمی پاشایه‌تیی سپی كاته‌وه. دیاره ئه‌وه به‌و
مانایه‌ی نیه كه زوڵم‌و زۆر‌و تاڵان‌و بڕین‌و سه‌ركوتی رێژیمی دیكتاتۆری
شامان له‌بیر چووبێته‌وه، كه بوونه هۆی به‌رپاكردنی شۆڕشێكی گشتگیر له
ئێران‌دا.
پرسیار ئه‌وه‌یه كه رێژیمی شا هه‌تا چه‌نده نوێخواز بووه؟ نكۆڵی له‌وه
ناكرێ كه له هه‌ندێك بواردا خوازیاری نوێخوازی له وڵات‌دا بووه، به‌ڵام ئه‌و
نوێخوازییه‌و مۆدێرنیزه‌كردنه‌ش ته‌نیا له چوارچێوه‌ی پێكانی ئامانج و
مه‌به‌سته‌كانی نیزامێكی دیكتاتۆری‌دا بووه. ئه‌گینا كڕین و به‌كارهێنانی
مۆدێڕنترین و گرانترین كه‌ره‌سته‌ی نیزامی نیشانه‌ی پێشكه‌وتن و نوێخوازی نیه.
هه‌روه‌ك له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا به روونی ده‌رده‌كه‌وێ، چ مه‌سه‌له‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و چ قه‌یرانی ئابووری ئه‌وكاتیش هه‌روه‌كوو ئێستا كه به دوو
به‌شی جیاواز (مۆدێڕن‌و سووننه‌تی) دابه‌ش كرابوو. نه‌بوونی پێوه‌ندی ئۆرگانیك
له‌نێوان ئه‌و دوو به‌شه‌دا یه‌كێك له هۆكاره‌كانی لێك ترازان و دواكه‌وتوویی
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری بووه.
رێژیمی شا سه‌ره‌ڕای پرۆپاگه‌نده‌یه‌كی زۆر بۆ ریشه‌كێش كردنی نه‌خوێنده‌واری‌و
به‌رینكردنه‌وه‌ی فێركردن و بارهێنان له وڵات‌دا، به‌پێی سه‌رژمێری ساڵی 1355،
بان له 54% كۆمه‌ڵگای ئێران نه‌خوێنده‌وار بوون. ئه‌وه له‌حاڵێكدا بوو كه
كۆمه‌ڵگای وڵاتانی جیرانی ئێران به ئیمكاناتێكی زۆر كه‌متر له ئێران،
پێشكه‌وتنی باشتر له‌گشت بواره‌كاندا وه‌ده‌ست هاتبوو.
سه‌ره‌ڕای له‌به‌رچاو نه‌گرتنی گشت ئه‌و مه‌سه‌لانه، ئێمه وه‌ك كورد نابێ
ئه‌وه فه‌رامۆش بكه‌ین كه چ رێژیمی دیكتاتۆری شا و چ رێژیمی كوردكوژ و ئازادی
خنكێنی ئاخوندی جیا له كاوڵكاری، كوشت و كوشتار، سه‌ركوت و داپلۆسین، ئیعدام،
زیندان و ئه‌شكه‌نجه، هه‌ژاری، بێكاری، ئیعتیاد‌و ده‌ربه‌ده‌ری‌و... شتێكی
دیكه‌یان بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان به‌دیاری پێنه‌بووه‌و پێشیان نابێ. رێژیمێك (شا) كه
بانگه‌شه‌ی گه‌یشتن به شارستانییه‌تی گه‌وره‌ی له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌كرد
خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی به‌ته‌واوه‌تی كۆنه‌په‌رست، به‌ستراوه‌و دیكتاتۆری بوو،
دژی ویست‌و داخوازییه‌كانی خه‌ڵك راده‌وه‌ستاو به راشكاوی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ
دێموكراسی‌و جیابیراندا ده‌كرد، پێشینه‌یه‌كی ره‌شی له سه‌ركوتی گه‌لانی ئێران
و به‌گشتی نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌تایبه‌تی دا هه‌بووه. شۆڕشی گه‌لانی ئێران
هه‌رچه‌ند له رووخانی رێژیمی پاشایه‌تی ته‌واو بوو. به‌ڵام دروشم‌و
ئامانجه‌كانی 22ی رێبه‌ندانی 57 له بنه‌مادا ئازادی، دادپه‌روه‌ری‌و
سه‌ربه‌خۆیی بوو كه دواتر له‌لایه‌ن خومه‌ینی‌و داروده‌سته‌كه‌یه‌وه له ئاخرو
ئوخری رۆژه‌كانی شۆڕشدا "كۆماری ئیسلامی" پێوه زیاد كرا‌و كۆماری ئیسلامیش
هه‌ر له یه‌كه‌م رۆژه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌دا ده‌ستی كرد به قه‌تڵوبڕ و زیندان
و ئێعدام و ته‌سفیه‌كردنی ئۆرگان و ناوه‌نده حكوومه‌تییه‌كان و هه‌نووكه‌ش پاش
نزیك به 3 ده‌یه ده‌سه‌ڵاتدارێتی كۆماری ئیسلامی هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌و
درێژه‌شی ده‌بێت.
دیاره وته‌زای كۆماری ئیسلامی‌و پێوه‌ندی "جمهوورییه‌ت" له‌گه‌ڵ "ئیسلامییه‌ت"
دوو چه‌مكی پارادۆكسیكاڵن، چونكه نیزامی كۆماری له‌سه‌ر بنه‌مای ویست‌و داوای
خه‌ڵك پێك دێت‌و ره‌وایی له خه‌ڵكه‌وه وه‌رده‌گرێ، به‌ڵام حكوومه‌تی ئیسلامی،
نیزامێكه كه به‌گۆته‌ی تیۆریسیه‌نه‌كانی ره‌وایی خۆی له ئاسمان و چه‌مكه
لاهوتییه‌كانه‌وه وه‌رده‌گرێت، هه‌ربۆیه كۆكردنه‌وه‌ی زه‌مین و ئاسمان، خۆی
له‌خۆیدا پێكناكۆكییه‌كی روون و ئاشكرایه.
گرنگترین هه‌ڵه‌یه‌ك كه ئۆپۆزیسیۆنی رێژیمی شا، 3 ده‌یه له‌مه‌وبه‌ر تووشی
هات، ئه‌وه‌بوو كه گه‌ڵاڵه‌و پلاتفۆرمێكی سیاسی‌و داڕێژراویان بۆ نیزامی پاش
رووخانی سیستمی پاشایه‌تی پێ نه‌بوو. هه‌ربۆیه كۆمه‌ڵێ ئاخوندی ده‌مارگرژ
توانیان به چه‌واشه‌كاری‌و كه‌ڵكی ئاوه‌ژوو وه‌رگرتن له هه‌ستی مه‌زهه‌بیی
خه‌ڵك، شۆڕشی گه‌لانی ئێران به لاڕی‌دا ببه‌ن و خۆیان به‌سه‌ر چاره‌نووسی
خه‌ڵكی ئێران‌دا بسه‌پێنن. گرینگ‌ترین وانه‌یه‌ك كه پێویسته ئۆپۆزیسیۆنی رێژیمی
ئاخوندی له شۆڕشی رێبه‌ندان وه‌ری بگرێ، ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ پێش رووخانی
ئه‌و رێژیمه، هه‌موو حیزب و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌و
پلاتفۆرمێكی دێموكراتیك، وه‌ك ئاڵترناتیڤی رێژیمی ئیسلامیی ئێران رێك بكه‌ون تا
هه‌م له‌لایه‌كه‌وه به‌پێی به‌رنامه‌یه‌كی روون و سیاسی بتوانن خه‌ڵك
ئۆرگانیزه بكه‌ن و له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر له ئێستاوه ئاڵترناتیڤی ئه‌و
رێژیمه دیاری بكه‌ن، تا جارێكی دیكه هیچ هێزێك نه‌توانێ ده‌ستڕه‌نجی خه‌باتی
چین و توێژه ئازارچێشتووه‌كانی ئێران به تاڵان به‌رێ. گۆمانی تێدا نیه كه
هیچ پلاتفۆرمێك به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی مافه ره‌واكانی گه‌لانی بنده‌ستی
ئێران، ناتوانێ وه‌ڵامێكی راسته‌قینه بێت به كه‌تواری ده‌رهه‌ستی سیاسی له
ئێران‌دا.
سه‌رچاوه‌كان:
رۆژنامه‌ی كوردستان
اتحادكار، ئۆرگانی مه‌ركه‌زی سازمانی "فدائیان خلق ایران" |