|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
فه‌رانسه، پێشڕه‌وی نوێی گوشاره‌كان | |
02-12-1386
?:
فاتیح ساڵحی
پاش ده‌رچوونی راپۆرتی 16 رێكخراوی هه‌واڵگریی ئه‌مریكایی له‌مه‌ڕ پڕۆگرامه
ناوكییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، به شێوه‌یه‌كی ده‌رهه‌ست، رۆڵی ئا‌مریكا كه‌م سه‌نگتر
له رابردوو خۆی نواند‌و ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆری دانا له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی
وڵاتانی 1+5 له‌سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران. هه‌ربۆیه |
 | |
كاربه‌ده‌ستانی هه‌لپه‌رستی
رێژیمی ئاخوندی به كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌م بار‌ودۆخه، هه‌وڵیان دا به چالاكییه
ناوكییه‌كانی خۆیان ره‌وایی ببه‌خشن‌و
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، هێمایان به نێوه‌ڕۆكی ئه‌و راپۆرته ده‌كرد‌و به شێوه‌یه‌كی
گشتی‌و به‌ربڵاو خه‌ریكی چه‌واشه‌كردنی ره‌وشه سیاسییه‌كه‌و ده‌ره‌نجامه‌كانی
ئه‌و راپۆرته بوون. ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ش له بیر‌وڕای گشتی‌دا، دۆخێكی پێك
هێنابوو كه چیدیكه له‌وانه‌یه ئامریكا‌و وڵاتانی 1+5 گوشاره‌كانیان بۆ سه‌ر
ئێران كه‌متر بكه‌نه‌وه. به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مه تاكتیكێك زیاتر نه‌بوو، چونكه
كه‌ش‌وهه‌وای زاڵ به‌سه‌ر چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵگای وڵاته یه‌كگرتووه‌كاندا له به‌ره‌به‌ری
په‌سندكردنی بوودجه‌ی شه‌ڕی عێراق‌و ئه‌فغانستان‌و هه‌روه‌ها ده‌سپێكردنی ركابه‌رییه‌كانی
ده‌وری پێشه‌كی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماریی ئا‌مریكا، دۆخێكی تایبه‌تی‌و هه‌ستیار
بوو. هه‌ربۆیه نه‌ده‌كرا ئا‌مریكا به هه‌بوونی كێشه‌گه‌لێكی نێوخۆیی كه گومانی
ئه‌وه‌ی لـێ ده‌كرا گه‌نگه‌شه‌ی له ئاستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وڵات‌دا لـێ‌بكه‌وێته‌وه،
وه‌ك رابردوو ئاڵاهه‌ڵگری گوشارهێنان بۆ سه‌ر ئێران بێت. بۆیه كاری تاوتوێ‌كردن‌و
نووسینی بڕیارنامه‌ی سێهه‌می گه‌مارۆكانی ئێرانی به سێ وڵاتی فه‌رانسه،
بریتانیا‌و ئاڵمان سپارد تا حكوومه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد هه‌ست نه‌كات كه گوشاره‌كان
كۆتاییان پێ‌هاتووه‌و به گوته‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زنیان به‌ده‌ست هێناوه.
له‌م ئه‌ركه نوێیه‌شدا فه‌رانسه رۆڵێكی گرینگی له ئه‌ستۆ بوو، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ هاتنه‌سه‌ركاری نیكۆلا ساركۆزی كه لایه‌نگری هه‌ڵوێسته‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی
ئا‌مریكا له‌مه‌ڕ ئێرانه، جگه له ساركۆزیش، بێرنارد كۆشنێر، وه‌زیری كار‌وباری
ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه به‌رده‌وام به دژی سیاسه‌ته چه‌وت‌و سه‌ره‌ڕۆكانی رێژیمی
كۆماری ئیسلامی بووه‌و له یه‌كه‌م رۆژه‌كانی هاتنه‌سه‌ركارییه‌وه به شێوه‌یه‌كی
توند له لێدوانه‌كانیدا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، هه‌ڵسوكه‌وتی كردوه. بۆیه فه‌رانسه
له ماوه‌ی 2 مانگی رابردوودا به هاوكاریی ئاڵمان‌و بریتانیا هه‌وڵی داوه ده‌ورێكی
نوێ له گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ئێران ده‌ست پێ بكات تا له‌م رێگه‌یه‌وه، كاربه‌ده‌ستانی
كۆماری ئیسلامی رازی بكات ده‌س له پیتاندنی ئۆران‌یۆم هه‌ڵبگرن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌وڵ ده‌دات بڕیارنامه‌ی سێهه‌می شۆرای ئاسایشی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ر ئێران به په‌سه‌ند بگات‌و بۆ گه‌یشتن به‌م قۆناخه‌ش ده‌زگای
دیپلۆماسیی خۆی خستۆته گه‌ڕ تا به ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی نیزامی ئاخوندی بسه‌لمێنێ
كه فه‌رانسه‌و ئورووپاش له‌سه‌ر دۆسییه‌ی ناوكیی ئێران هه‌روه‌ك ئا‌مریكا،
ئاماده نین ته‌ناهیی نێونه‌ته‌وه‌یی به بوونی ئێرانێكی ناوكی، تووشی قه‌یران‌و
بشێوی بێت.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا، لێدوانه‌كانی وه‌زیری به‌رگریی فه‌رانسه "هێرڤه مۆڕن" له
رێكه‌وتی 11ی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا له‌مه‌ڕ رانه‌گرتنی به‌رنامه‌ی دروستكردنی
چه‌كی ناوكی له لایه‌ن ئێرانه‌وه بوو به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌ورێكی نوێ له
گرژیی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران‌و فه‌رانسه. هه‌ر ئه‌م كرده‌وه‌ش كارێكی كرد
كه ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له دوایین سه‌ردانی خۆی له بووشێهر، هه‌مدیس به دژی
ئیسرائیل هه‌ڵوێست بگرێ تا به فه‌رانسه هۆشداری بدات كه ئێران ئاماده نیه هه‌ڕه‌شه‌كانی
فه‌رانسه بێ‌وه‌ڵام بهێڵێته‌وه. بۆیه به شێوازێكی ئاشكرا، ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد
رایگه‌یاند، كه "ئیسرائیل بوونه‌وه‌رێكی دزێوی سه‌هیۆنیزمه"و "ئه‌م بوونه‌وه‌ره
به كۆتایی هێڵی گه‌یشتووه". ئه‌م لێدوانه نابه‌رپرسیارانه‌ی سه‌ركۆماری
ئێران بوو به‌هۆی بانگهێشت كردنی باڵوێزی ئێران "عه‌لی ئاهه‌نی" له پاریس‌و
پێگه‌یاندنی ناڕه‌زایه‌تیی توند‌و فه‌رمیی وڵاتی فه‌رانسه، دژ به لێدوانه‌كانی
ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد. به‌ڵام كێشه‌كه لێره‌دا كۆتایی پێ نه‌هات‌و كه‌متر له 24
كاتژمێر باڵوێزی فه‌رانسه‌ش له ئێران "بێرنارد پووڵتی" له لایه‌ن وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه بانگهێشت كرا‌و، راشكاوانه پێی راگه‌یه‌ندرا كه ئه‌گه‌ر
فه‌رانسه بیهه‌وێ به شێوه‌یه‌كی دوژمنانه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌ڵسوكه‌وت بكات،
بێگومان ئێرانیش چاوێك به سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی خۆی له به‌رامبه‌ر فه‌رانسه‌دا،
ده‌خشێنێته‌وه.
به‌ڵام هه‌روه‌ك پێشتریش هێمامان بۆ كرد، ئه‌مه یه‌كه‌مجار نیه كه پێوه‌ندییه‌كانی
نێوان فه‌رانسه‌و ئێران تووشی تاری‌و گرژی ده‌بێت. له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ركاری
ساركۆزی‌یه‌وه، ئه‌م پرسه جارێكی دیكه سه‌ری هه‌ڵدابوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌یكه
له‌و كاته‌دا، ئێران نه‌یده‌ویست قه‌یرانی پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ فه‌رانسه،
پێوه‌ندییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ یه‌كیه‌تیی ئورووپا‌و وڵاتانی دیكه‌ی ئورووپادا
تووشی تێكچنراوی‌و ئاڵۆزی بكات، له خۆی نه‌رمیی نیشان دا. هه‌ربۆیه وێده‌چێ
ئه‌مجاره‌شیان چیدی له‌وه زیاتر له به‌رابه‌ر فه‌رانسه‌دا هه‌ڵوێست نه‌گرێ‌و له
رێگه‌یه‌كی سێهه‌مه‌وه دۆخه‌كه هێمن بكاته‌وه. چونكه ئێران له‌م باره‌وه خاوه‌ن
ئه‌زموونێكی زۆره. له كاتێكدا ئاڵمان له ماوه‌ی 6 مانگ له‌مه‌وپێشدا هه‌ر ئه‌و
رۆڵه‌ی له ئه‌ستۆ بوو كه ئێستا فه‌رانسه گرتوویه‌ته ئه‌ستۆ، وه‌ها كارێكی كرد
كه نه ته‌نیا هه‌لومه‌رجه‌كه‌ی به قازانجی خۆی قۆزته‌وه، به‌ڵكوو به سه‌ودایه‌ك
له‌گه‌ڵ ئاڵمان، دزێوترین تیرۆریستی كۆماری ئیسلامی "كازم دارابی"شی له رۆژی
جیهانیی مافی مرۆڤ له به‌ندیخانه‌ی ئاڵمان ئازاد كرد. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا
ئێستا ماوه‌یه‌كه خه‌ریكه خۆی له وڵاتی بریتانیا نزیك ده‌كاته‌وه تا سه‌رنجی
ئه‌م وڵاته بۆلای خۆی رابكێشێ‌و له‌م رێگه‌یه‌وه به فه‌رانسه بسه‌لمێنێ كه
ئێران وڵاتی قازانجه بۆ ئه‌وان، ئه‌گه‌ر ده‌ست له دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران
هه‌ڵبگرن.
له‌ڕاستیشدا ئه‌م واقعێكی تاڵه كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی چاك ده‌زانن
كه چۆن سه‌ودای له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، هه‌رچه‌ند میدیاكانی ئێران به شێوه‌یه‌كی
به‌ربڵاو هه‌وڵ ئه‌ده‌ن رواڵه‌تی فه‌رانسه به چه‌واشه‌كردنی راستییه‌كان له
لای خه‌ڵكی ئێران ره‌ش بكه‌ن‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین به‌ناو دیكۆمێنتیان
روو كردووه كه گوایه فه‌رانسه له كاتی دوورخرانه‌وه‌ی "خومه‌ینی" بۆ
فه‌رانسه‌دا، گه‌ڵاڵه‌ی تیرۆری خومه‌ینی داڕشتووه‌و هه‌روه‌ها له شه‌ڕی
ئێران‌و عێراقدا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو یارمه‌تیی رێژیمی سه‌دام حوسه‌ینی
داوه. به‌ڵام ئه‌مانه نابنه هۆی ئه‌وه‌یكه له‌م قۆناغه‌دا فه‌رانسه ده‌ست له
هه‌ڵوێستی خۆی هه‌ڵ‌بگرێ، چونكه ئێستا فه‌رانسه ده‌یهه‌وێ له وڵاتی
ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بیدا، پێگه‌ی سه‌ربازی دروست بكا‌و بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش پێویستی به دژایه‌تیی ئێران له‌م هه‌لومه‌رج‌و بار‌ودۆخه‌دا هه‌یه.
بۆیه كارناسان وا پێشبینی ده‌كه‌ن، كێشه‌ی نێوان فه‌رانسه‌و وڵاتی ئێران به‌م
زوانه كۆتایی پێ نایه‌ت‌و شیمانه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ، كێشه‌كه قووڵتر بێته‌وه.
ره‌نگه هه‌ر ئه‌م كار‌و كرده‌وانه‌ش بووبێتنه هۆی ئه‌وه‌یكه كۆماری ئیسلامی
به بیانووی پرۆژه‌ی فه‌زایی‌یه‌وه، مووشه‌كێكی دوورهاوێژ تاقی بكاته‌وه كه
به وڵاتانی ئورووپایی‌و ئا‌مریكا بسه‌لمێنێ كه تا چ راده‌یه‌ك ده‌توانێ
مه‌ترسییان بۆ دروست بكات. به‌ڵام له كۆتایی‌دا ده‌بێت بڵێین كه له هه‌لومه‌رجی
ئێستادا، باشترین هه‌ل بۆ فه‌رانسه هه‌ڵكه‌وتووه تا رووداوه‌كان به قازانجی
خۆی بشكێنێته‌وه‌و به ئێران بسه‌لمێنێ بۆ پاراستنی هێمنیی ناوچه‌كه‌و جیهان،
وڵاتانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له هه‌ر شوێنێ هه‌ست بكه‌ن
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ده‌توانن پێگه‌ی سه‌ربازی
دابمه‌زرێنن‌و ئێران چیدیكه ناتوانێ له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌دا
كه‌لێن‌و بۆشایی دروست بكا‌و به هه‌مووان رابگه‌یه‌نێ كه ته‌نیا ئا‌مریكا
نه‌یاری به‌رنامه‌كانمانه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |