|
جێماو له مه‌ر نێوه‌ڕۆكی
به‌رنامه‌ی ناوكیی ئێران" واته "پرۆژه‌ی خۆیی سه‌وز" روونكردنه‌وه‌كانی ئێران
ده‌رهه‌ق به جموجۆڵه گماناوییه ناوكییه‌كه‌ی "هاوسه‌نگه له گه‌ڵ ده‌رنجامه‌كانی
ئاژانس‌و یا لانی كه‌م دژاییه‌تیان نیه".
راپۆرته‌كه باشترین هه‌وڵی
ئاغای ئه‌لبه‌رادێعی بۆ شۆردنه‌وه‌ی پێشینه‌ی تارانه. له مانگی رابردوودا،
له سه‌ر كاناڵی ئێران، مه‌به‌ستی خۆی به باشی گه‌یاند‌و رایگه‌یاند كه
چاوه‌ڕوانه " ئه‌م كێشه‌یه‌ی ئه‌م ساڵه كۆتایی پێ‌بێ." و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش،
رووبه‌ڕووی شاره‌زایانی تكنیكی ئاژانس ده‌بێته‌وه‌و ئاكامی راپۆرته‌كانی
پێشوو له مه‌ر شك‌و گومانه‌كان واژۆ ده‌كاته‌وه‌و مۆڵه‌ت به به‌كرێگیراوانی
ئه‌حمه‌دینژاد ده‌دات ده‌ستیان له دارشتنی ئه‌م راپۆرته‌دا هه‌بێت كه ئیزن به‌م
رێژیمه بدات نوسخه‌یه‌كی سڵامه‌تتری له به‌رامبه‌ر ئاژانس دا هه‌بێت، با وابێ.
راپۆرتی ئه‌لبه‌رادێعی كارێكی بێ‌نرخ‌و بێ‌به‌های كۆ كردۆته‌و كه له راستیدا
پێگه‌و جێگای ئه‌م رێكخراوه‌ی كه ئه‌و به‌ڕێوبه‌ری ده‌كات تێك داوه.
به‌ڕێزیان كه‌ڵك له خه‌ڵاتی ئاشتیی نوبێل وه‌رده‌گری به دروستكردنی
سیمایه‌كی پارێزه‌رێكی تكنۆكرات كه خوازیاری ئاشتی‌و دادپه‌روه‌رییه له
سه‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت. له راستیدا، ئه‌و ئینسانێكی سیاسیه‌و بۆ بێزاری له
رۆژئاوا‌و ئیسرائیل هان ده‌درێ كه به عقلانییه‌تێكی یه‌كلایه‌نه‌ی بۆ نه‌جاتی
رێژیمه دڵخوازه‌كانی له چه‌نگ تاوانی په‌ره‌دان به چه‌ك.
ئاغای ئه‌لبه‌رادێعی له ساڵی 1997دا به‌ڕێوه‌به‌ڕیی ئه‌م ئاژانسه‌ی
به‌ئه‌ستۆوه گرت. له ژێر چاوه‌دێریی جه‌نابیان‌و به‌بێ ئاگایی ئاژانسه‌كه‌ی،
ئێران كه‌لوپه‌لی پیتاندنی نهێنیی سازكرد‌و به پێی لێكدانه‌وانه‌كانی
ئاژانسه‌كانی سیخوڕیی ئه‌مریكا له ساڵی 2003دا، ئێران خه‌ریكی داڕشتنی
به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوكیی نهێنی بووه. هیند‌و پاكستان ته‌قینه‌وه‌ی ناوكییان
تاقی كرده‌وه‌و ئاغاخان، باوكی به‌رنامه‌ی ناوكی پاكستان تكنۆلوژی ناوكی له
ده‌رووبه‌ری جیهان‌دا بڵاو كرده‌وه.
له ساڵی 2003 دا، رێبه‌ڕی لیبی، محه‌ممه‌د قه‌زافی دانی به هه‌وڵه نهێنییه
ناوكییه‌كه‌ی خۆی نا. به‌ڵام وه‌ڵامی ئاغای ئه‌لبه‌رادێعی؟ به تاوانی
تێپه‌ڕین له ئاژانس له دژی ئه‌مریكا‌و بریتانیا بوو. كاتێك ئیسرائیل له چه‌ند
ماوه‌ی رابردوودا هێندێك بنكه‌ی گۆمانلێكراوی ناروونی ناوكی سووریای بۆردمان
كرد (ئه‌ویش نه‌ناسراو له لایه‌ن ئاژانسه‌وه) ئاغای ئه‌لبرادێعی به
رۆژنامه‌وانی نیویوركر، سیمونی هیرشر راگه‌یاند كه ئه‌و بنكه‌یه "وێناچێت
شوێنێكی كه‌لوپه‌لی ناوكی بێت"، بێ ئه‌وه كه ئاژانسه‌كه‌ی هیچ سه‌ردانێكی
ئه‌و بنكه‌یه‌ی كردبێت.
تكنۆكراته‌كانی شاره‌زای IAEA نهێنییانه سكاڵایان به میدیا گه‌یاندووه كه
راپۆرتی دوایی له سه‌ر ئێران بۆ گه‌یاندنی مه‌به‌ستی سیاسیی
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی ئاماده كرابوو. له راپۆرتی 2004 دا جه‌نابیان هه‌وڵی
ئاماژه پێنكردن به ته‌قه‌لای ئێران بۆ كرینی جۆره ئاسنێك بوو كه بۆ
پاشه‌كه‌وتی ئه‌تۆمی گرینگه. هه‌روه‌ها له هه‌مان راپۆرتدا ئیزن نه‌دانی
رژێمی ئێران به بینینی بنكه‌ی ناوكی‌و نیزامیی پارچین كه هێندێك وێنه‌ی
سه‌ته‌لایتی، جموجۆلی تاقی‌كردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تومیی تیا نیشان ده‌دا،
ئاماژه‌ی پێ‌نه‌كرا.
له راپۆرتی دوایی‌دا زۆرشوێن بنكه‌ی دیكه كه گومانی جموجۆڵی ناوكییان له
سه‌ره باسیان لێ‌نكراوه‌و ئه‌مرۆ ئه‌لبه‌رادێعی به‌و ئاكامه گه‌یشتووه كه
ئه‌م روونكردنه‌وانه‌ی ئێران " هاوسه‌نگه له گه‌ڵ زانیارییه‌كانی به‌رده‌ستی
ئاژانس."
به‌ڕێوه‌به‌ری IAEA، سووره له سه‌ر به هێندنه‌گرتن‌و بێ‌نرخكردنی دیپلۆماسیی
ئه‌نجومه‌نی ئاسایش. هاوكات له گه‌ڵ سه‌فه‌ره‌كه‌ی بووش بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین بۆ
گۆڕینی رای وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان به نیسبه‌ت ئێران، ئه‌لبه‌رادێعی له كاناڵی
تلویزیونیی قاهیره‌دا داوای له وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد به پێچه‌وانه‌ی
داخوازه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن‌و له سه‌ر هاوكاری كردنی ئێران‌و سزا
نه‌دانی ئه‌م وڵاته پێی داگرته‌وه.
له هه‌وڵدان بۆ بێ‌ئاكام مانه‌وه‌ی گه‌مارۆكان، ئه‌لبه‌رادێعی مه‌به‌ستی
ئاژانسه‌كه‌ی شه‌رمه‌زار ده‌كات‌و به پێچه‌وانه‌ی هه‌وڵه‌كانی كرده‌وه‌ی
نیزامی زیاتر هانی گرتنه‌به‌ری ده‌دات. |