|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
گرێبه‌ستی UNPO (به‌شی دوهه‌م‌و كۆتایی) | |
18-12-1386
یووسف فه‌قیهی
فه‌سڵی سێهه‌م:
یاسای شێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی
به‌شی یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌ن
مادده‌ی چوارده: ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ پێكهاته‌یه‌ك بێ له پێ‌سپێراوانی ئه‌و
نوێنه‌ری گه‌ل‌و |
 | |
نه‌ته‌وانه‌ی كه له
رێكخراوه‌كه‌دا ئه‌ندامن ئه‌رك‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و نوێنه‌رانه له لایه‌ن ئه‌م
گرێبه‌سته‌وه دیاریكراوه.
مادده‌ی پانزده‌هه‌م: هه‌ر نوێنه‌رێك له ئه‌نجومه‌ندا ده‌نگێكی هه‌یه.
مادده‌ی شانزده:
هه‌موو به‌شدارانی رێكخراوه مافی وه‌ك یه‌كیان له ده‌نگدان‌و ده‌نگ وه‌رگرتن له
ئه‌نجومه‌نی گشتیدا هه‌یه به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌ركه‌كانی ئه‌ندامه‌تیان به‌جێ‌گه‌یاندبێ،
بۆ وێنه هه‌قی ئه‌ندامه‌تی ساڵانه‌یان دابێ.
مادده‌ی حه‌ڤده:
ئه‌نجومه‌ن لانیكه‌م 18 مانگ جارێك ده‌بێ كۆبوونه‌وه بكا‌و له حاڵه‌تێكدا كه
زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی به‌شدار له رێكخراوه‌كه یان سه‌رۆكایه‌تی‌و یان سكرتێری
گشتیی داوا بكه‌ن، ئه‌نجومه‌ن ده‌توانێ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی پێك بێنێ.
رێكه‌وت‌و شوێنی هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌بێ له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
گشتی، سه‌رۆكایه‌تی‌و سكرتێری گشتییه‌وه دیاری بكرێ. له حاڵه‌تێكدا كه
ئه‌نجومه‌نی گشتی له 18 مانگدا كۆبوونه‌وه‌ی نه‌گرت، سه‌رۆكایه‌تی‌و 40
له‌سه‌دی ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه ده‌بێ له‌سه‌ر رێكه‌وت‌و شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی
ئه‌نجومه‌نی گشتی بڕیار بده‌ن، كه نابێ له كاتی ئه‌و بڕیاره‌وه هه‌تا كاتی
ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كه زیاتر له 60 رۆژ بخایه‌نێ.
مادده‌ی هه‌ژده:
له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ به‌رنامه‌ی كاره‌كه‌ی كه
له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گشتی‌و سكرتێری گشتیی داڕێژراوه،
په‌سند بكا.
مادده‌ی نۆزده:
له كۆتایی هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، ئه‌نجومه‌ن سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵده‌بژێرێ. سه‌رۆك‌و جێگره‌كه‌ی له ماوه‌ی نێوان ئه‌و
كۆبوونه‌وه‌یه هه‌تا كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی گشتی ئه‌و ئه‌ركه
به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
مادده بیست:
ئه‌نجومه‌ن به ده‌نگی زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
بڕیاره‌كانی په‌سند ده‌كا.
مادده‌ی بیست‌و یه‌ك:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گشتی یان سكرتێری گشتیی ده‌توانن، كه‌سایه‌تییه‌كان،
رێكخراوه حوكمی‌و مه‌ده‌نییه‌كان‌و یان حكوومه‌ته‌كان بانگهێشت بكه‌ن هه‌تا وه‌ك
چاوه‌دێر له كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی گشتیدا به‌شدار بن.
ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ له‌سه‌ر ماف‌و ئه‌ركه‌كانی ئه‌و چاوه‌دێڕانه به زۆرینه‌ی
ده‌نگ بریار بدات.
مادده‌ی بیست‌و دوو:
ئه‌نجومه‌نی گشتی پێداچوونه‌وه به راپۆرتی ساڵانه‌ی داراییدا ده‌كا‌و
په‌سندی ده‌كات.
مادده‌ی بیست‌و سێ:
ئه‌نجومه‌نی گشتی پێداچوونه‌وه‌ی به‌سه‌ر راپۆرتی سكرتێری گشتیی،
سه‌رۆكایه‌تیدا ده‌كا‌و رێگه‌چاره‌یه‌كی گشتیان بۆ داده‌نێ.
به‌شی دوهه‌م: سه‌رۆكایه‌تی
مادده‌ی بیست‌و چوار:
سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێ پێك هاتبێ له سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
گشتی‌و نۆ كه‌سی دیكه، هه‌موو ئه‌و به‌شدارانه ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه‌ن كه بۆ
ده‌وره‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی گشتی ئه‌و به‌رپرسایه‌تیه‌یان له ئه‌ستۆدایه.
مادده‌ی بیست‌و پێنج:
سه‌رۆكایه‌تی ده‌بێ له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی گشتییه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ.
مادده‌ی بیست‌و شه‌ش:
سه‌رۆكایه‌تی له ماوه‌ی به‌رپرسایه‌تیدا لانیكه‌م ده‌بێ سێ‌جار كۆبێته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی چۆنیه‌تی راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی خۆی به زۆرینه‌ی ده‌نگی
ئه‌ندامانی په‌سند ده‌كا.
مادده‌ی بیست‌و حه‌وت:
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركی چاوه‌دێری‌كردن به‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی هه‌موو سیاسه‌تی
رێكخراوه‌كه له ماده‌ی به‌رپرسایه‌تییه‌كه‌یدا له ئه‌ستۆیه. سه‌رۆكایه‌تی
نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی گشتی ده‌كا‌و هاوكاری نزیكی هه‌یه له‌گه‌ڵ
سكرتێری گشتیی به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كه.
به‌شیی سێهه‌م: سكرتاریا
مادده‌ی بیست‌و هه‌شت:
1ـ سكرتاریا ده‌بێ پێكهاته‌یه‌ك بێ له سكرتێری گشتیی كه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری
كاره‌كان ئه‌ركه‌كانی به‌جێده‌گه‌یه‌نێ‌و سندووقدارێك وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ریی كاره
داراییه‌كانی رێكخراوه‌كه خزمه‌ت ده‌كا.
2ـ سكرتێری گشتیی ده‌توانێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانی یه‌ك یان دوو هاوكار
هه‌ڵبژێرێ.
3ـ سكرتێری گشتیی‌و سندووقدار، ده‌كرێ ئه‌ندامی ئه‌و گه‌ل‌و نه‌ته‌وانه‌یش
نه‌بن كه له رێكخراوێكدا ئه‌ندامن‌و به پێشنیاری سه‌رۆكایه‌تی‌و به
په‌سه‌ندی ئه‌نجومه‌نی گشتی بۆ ماوه‌ی 3 ده‌وره ئه‌و به‌رپرسایه‌تییه
وه‌ئه‌ستۆ بگرن.
مادده‌ی بیست‌و نۆ:
ئه‌ركه‌كانی سكرتێری گشتیی به‌و پێیه‌ی خواره‌وه دیاریده‌كرێ:
aـ بۆ چاودێری كردنی رۆژانه به‌سه‌ر كاره‌كانی رێكخراوه‌كه‌دا
bـ بۆ نوێنه‌رایه‌تی‌كردنی رێكخراوه‌كه
cـ بۆ دانان‌و چالاك كردنی حیسابی بانكی به سوودی رێكخراوه‌كه، به هاوكاری
له‌گه‌ڵ سندوقدار
dـ پێشكه‌شكردنی راپۆرتی بارودۆخی ساڵانه‌ی به ئه‌ندامان، راپۆرتی نۆبه‌یی
به سه‌رۆكایه‌تی‌و راپۆرتی هه‌ل‌ومه‌رجی رێكخراوه‌كه به ئه‌نجومه‌نی گشتی.
ئه‌و راپۆرتانه ده‌بێ ئه‌و زانیاریانه‌ی خواره‌وه له خۆ بگرن. ناو و شوێنی
نوێنه‌رانی به‌شدار‌و ئه‌ندامانی سه‌رۆكایه‌تی، چۆنیه‌تی به‌رنامه‌ی كاری
ئه‌ندامان، شیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر بارودۆخی گشتی دارایی رێكخراوه‌كه‌و
شیكردنه‌وه‌یه‌ك له چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كه له یه‌ك ساڵی رابردوودا، بۆ
وێنه زیاد بوونی رێژه‌ی به‌شداران، گۆڕانكاریی یان چاكسازی له
گرێبه‌سته‌كه‌دا.
eـ بۆ رێكخستنی چالاكییه‌كانی به‌شه ناوچه‌ییه‌كان كاتێك كه داده‌مه‌زرێن بۆ
باشتر به‌رێوه‌بردنی ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی رێكخراوه‌كه.
fـ بۆ ئه‌نجام گه‌یاندنی هه‌ر ئه‌رك یان داوایه‌ك كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی
گشتی، سه‌رۆكایه‌تی یان به به‌شدارانه‌وه پێی ده‌سپێردرێ.
gـ بۆ راگه‌یاندنی چالاكییه‌كانی رێكخراوه‌كه به به‌شداران له‌رێگه‌ی
ماڵپه‌ڕی رێكخراوه‌كه، ئیمهیل یان هه‌ر ئامێرێكی ته‌كنیكی دیكه‌وه.
hـ بۆ ئاماده‌كردنی پلانێكی كاركردن بۆ رێكخراوه‌كه بۆ ده‌وری دواتری
ئه‌نجومه‌نی گشتی.
مادده‌ی سی:
ئه‌ركه‌كانی سندووقدار بریتین له:
aـ هاوكاری له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیدا.
bـ راگرتنی دارایی‌و لیسته‌ی حیسابه‌كان به شێوه‌ی یاسایی‌و وه‌ره‌قه‌ی
خه‌رجه‌كانی رێكخراوه‌كه‌و دانانی باڵانسێكی ساڵانه.
cـ پێشكه‌شكردنی راپۆرتێكی دارایی رێكخراوه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی‌و ئه‌نجومه‌نی
گشتی.
dـ پێشكه‌شكردنی بوودجه‌یه‌ك و پلانێكی دارایی بۆ ئه‌و ساڵه‌ی كه دادێ بۆ
وێنه سه‌رچاوه‌ی داهات.
به‌شی چواره‌م: به‌شه ناوچه‌ییه‌كان.
مادده‌ی سیی‌و یه‌ك:
به‌شه ناوچه‌ییه‌كان ده‌بێ به مه‌به‌ستی پشتگیری‌كردن له رێكخراوه‌كه‌و
چالاكییه‌كانی ده‌بێ بڕێك یارمه‌تی دارایی كۆ بكه‌نه‌وه. له به‌رنامه‌و
پێره‌وی نێوخۆی ئه‌و به‌شه ناوچه‌ییانه‌دا ده‌بێ پێ له‌سه‌ر ئه‌وه دابگیرێ
كه ئه‌وان به‌هیچ مه‌به‌ستێكی دیكه دانه‌مه‌زراون و ده‌بێ به روونی له‌گه‌ڵ
ئه‌م گرێبه‌سته‌دا خۆ رێك بخه‌ن.
فه‌سڵی چواره‌م: یاسای دارایی (ماڵی)
مادده‌ی سی‌و دوو:
سه‌رمایه‌ی رێكخراوه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامان، رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان،
یارمه‌تی كه‌سایه‌تییه‌كان و گرووپه‌كان و چالاكییه سه‌رمایه‌گوزارییه‌كانه‌وه
دابین ده‌كرێ.
مادده‌ی سی‌و سێ:
هه‌قی ئه‌ندامه‌تی ئه‌ندامه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی گشتییه‌وه دیاری
ده‌كرێ‌و ده‌بێ پێش كۆتایی 6 مانگی یه‌كه‌م بدرێ.
مادده‌ی سی‌و چوار:
سیستمی حیسابه‌كان ده‌بێ به‌گشتی له‌گه‌ڵ ستاندارده‌كان یه‌ك بگرێته‌وه. بۆ
وێنه پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر راپۆرتی دارایی له‌خۆ ده‌گرێ.
فه‌سڵی پێنجه‌م:
پاكانه‌حیسابی به‌شداره‌كه.
مادده‌ی سی‌و پێنج:
به‌شداره‌كان ئه‌گه‌ر پێیان خۆش بێ به ناردنی داواكارییه‌كی فه‌رمی بۆ
سكرتێری گشتیی ده‌توانن ئه‌ندامه‌تی خۆیان له رێكخراوه‌كه‌دا وه‌رگرنه‌وه.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌تی پێویسته له‌لایه‌ن سكرتێری گشتیی‌و
سه‌رۆكایه‌تییه‌وه وه‌ربگیرێ.
مادده‌ی سی‌و شه‌ش:
له حاڵه‌تێكدا كه رێكخراوه به‌شداره‌كه چیدی نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل یان
نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌كا، چالاكییه‌كانی راده‌وه‌ستێنێ، له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی دیكه‌دا
تێكه‌ڵ بێ یان هه‌ر گۆڕاننَكی قووڵی دیكه‌ی به‌سه‌ر حاڵه‌تی رێكخراوه‌كه‌دا
هاتبێ یان نیشانه‌یه‌ك ببینرێ كه ئه‌و رێكخراوه به‌شداره پێداویستییه‌كانی
ئه‌ندامه‌تی كه له‌م گرێبه‌سته‌دا هاتووه به‌ڕێوه نابات، سه‌رۆكایه‌تی له‌سه‌ر
پێشنیاری سكرتاریا ده‌توانێ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كورتی له‌سه‌ر بكا.
مادده‌ی سی‌و حه‌وت:
1ـ سه‌رۆكایه‌تی راپۆرته‌كه له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كه كۆ ده‌كاته‌وه‌و له‌سه‌ر
پێداچوونه‌وه‌ی سكرتاریا، بڕیار ده‌دا كه ئه‌و به‌شداره گرێبه‌سته‌كه‌ی پێشێل
كردووه یان له برێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانیدا هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی كردووه.
2ـ بێ هیچ ده‌مارگرژییه‌ك له‌سه‌ر به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م مادده‌یه، سه‌رۆكایه‌تی
له حاڵه‌تێكدا كه پێی وابێ پێشێڵكاری یان هه‌ڵه‌یه‌كی وای كردووه كه
ده‌بێ به خێرایی پێشی پێ بگیرێ، پێش پێداچووه‌نه‌وه‌كه‌ی سكرتاریا ده‌كرێ
بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ئه‌ندامه‌تییه‌كه‌ی رابگرێ.
3ـ راپۆرتی هه‌ر راگرتنێكی ئه‌ندامه‌تی ده‌بێ بدرێته‌وه به ئه‌نجومه‌نی
گشتی كه له‌وێدا داواكه په‌سند ده‌كرێ، ره‌تده‌كرێته‌وه یان بریارێكی
گونجاوی له‌سه‌ر ده‌درێ.
مادده‌ی سی‌و هه‌شت:
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه ئه‌و گه‌ل یان نه‌ته‌وه‌یه‌ی ده‌بێته ئه‌ندامی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك ئه‌ندامێكی پشتیوان له رێكخراوه‌كه‌دا بمێنێته‌وه‌و بێ
مافی ده‌نگدان له كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ندا به‌شداریی بكا.
فه‌سڵی شه‌شه‌م:
پێداچوونه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه
مادده‌ی سی‌و نۆ:
رێكخراوه‌كه به‌و مه‌رجه ده‌توانێ چالاكییه‌كانی رابگرێ كه:
به زۆرینه‌ی 2 له 3ی ئه‌ندامه‌كان ئه‌و بڕیاره بدا.
مادده‌ی چل:
شێوه‌ی جێبه‌جێكردنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه ده‌بێ له‌لایه‌ن
كۆمیته‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه بچێ كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی گشتی‌و سكرتێری
گشتییه‌وه دیاری بكرێ. (ئه‌م خاڵه له 28ی ئوكتوبری 2006دا په‌سند كرا).
فه‌سڵی حه‌وته‌م:
پێداچوونه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه
مادده‌ی چل‌و یه‌ك:
پێداچوونه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه ده‌بێ له‌لایه‌ن 2 له 3ی ئه‌ندامانی به‌شدار له
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتیدا په‌سند بكرێ. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئیمهیل بکه‌ن::. | |
| | | | |