|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
پاكستان، دوێنێ‌و ئه‌مڕۆ | |
18-12-1386
?
:حه‌سه‌ن سه‌لیمی
وڵاتی پاكستان كه له ساڵی 1947ی زایینی به سه‌ربه‌خۆیی گه‌یشت، گیرۆده‌ی
ناسه‌قامگیری قووڵی سیاسی، تێكهه‌ڵچوونه یه‌ك له‌دوای یه‌كه عه‌شیره‌تییه‌كان،
په‌ره‌گرتنی به‌رچاوی بناژۆخوازیی ئیسلامی‌و پاوانخوازیی نیزامییه‌كان بووه.
به بۆچوونی هێندێك له كارناسان، شێواویی ژیان له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌دا له نێوه‌رۆكی
خۆی‌دا، له پێوه‌ندیی ده‌ره‌كیی ئه‌م وڵاته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. له سه‌رده‌می
شه‌ڕی سارددا، |
 | |
پاكستان یه‌كێك له‌و
وڵاتانه بوو كه له ریزی هه‌ره پێشڕه‌وی خه‌بات دژی كۆمۆنیزمدا بوو. ئه‌مڕۆكه‌ش
پاكستان وه‌ك وڵاتێك به یه‌كێك له وڵاتانی دژی ته‌وه‌ری تیرۆریزم ده‌ژمێردرێ.
له وڵاتی پاكستان‌دا، ئه‌رته‌ش، ده‌ره‌به‌گه ناوچه‌ییه‌كان، گه‌وره‌كانی هۆزگه‌لی
مه‌زهه‌بی، ده‌زگا زانیارییه‌كان‌و رێبه‌ره عه‌شیره‌تییه‌كان، توخمی سه‌ره‌كیی
چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا پێك دێنن. ئه‌و دامه‌زراوه‌و چین‌و توێژانه‌ی
ئاماژه‌ی پێكرا، بۆ مانه‌وه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدا‌و پاراستنی پێگه‌ی خۆیان له
هاوكێشه‌كانی وڵات‌دا، بۆته هۆی پێكهاتنی هه‌لومه‌رجێك كه هێزه مه‌ده‌نییه‌كان،
دێموكراته‌كان، شارنشینه‌كان‌و كارپێكهێنه‌ره پیشه‌ییه‌كان، نه‌توانن كاریگه‌ریی
ئه‌وتۆ له‌سه‌ر هاوكێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دابنن‌و به‌كرده‌وه له‌و مافانه بێبه‌ش
ده‌كرێن.
دوای به سه‌ربه‌خۆیی گه‌یشتن‌و تێپه‌ڕكردنی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی چه‌ند
نیزامیی وه‌ك یه‌حیاخان‌و ئه‌یوب خان، ئه‌م بۆچوونه هاته ئاراوه كه پاكستان به‌ره‌و
ئه‌وه ده‌ڕوا دێموكراسیی تێدا ده‌سته‌به‌ر بكرێ، به‌ڵام دوو هۆكاری سه‌ره‌كی
هه‌میشه كێشه بوون له سه‌ر رێگای پاكستان بۆ بڕینی ئه‌م رێگایه كه به كورتی
هێمایان بۆ ده‌كه‌ین.
1ـ بناژۆخوازی: گرووپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه له پاكستان به‌رده‌وام بۆ به‌ده‌ستهێنانی
ده‌سه‌ڵات له ركابه‌ری دایه، بناژۆخوازانی دواكه‌وتوو‌و نه‌ریتین. ئه‌وان ته‌نیا
له به‌شێك له داهێنان‌و كه‌ره‌سه پێشكه‌وتووه‌كانی مۆدێڕنیته كه‌ڵك وه‌رده‌گرن
كه له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه په‌ره به بایه‌خه‌كانی مۆدێڕنیته كه له بنه‌ڕه‌تدا
رۆژئاویین نادا، ئه‌وانه هه‌موو باوه‌ڕه‌كان‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئاوه‌زته‌وه‌ری
سه‌رده‌می نوێ ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه. به‌مجۆره بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه بۆچی
بناژۆخوازیی پاكستان‌و رێبه‌ره‌كانیان، تا راده‌یه‌كی به‌رچاو پێ له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی
"قوتابخانه‌ی ئایینی"و پاشان دامه‌زراندنی قوتابخانه داده‌گرن. له "قوتابخانه"
به پێچه‌وانه‌ی دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه‌كانی دیكه‌ی وڵات، زانسته نوێیه‌كانی
وه‌ك شیمی، فیزیك‌و زانسته مرۆییه‌كان ناگوترێنه‌وه‌و قوتابیان ته‌نیا زانسته
نه‌ریتییه‌كان فێر ده‌بن. كه‌مته‌رخه‌میی ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی
پاكستان هه‌ر له سه‌رده‌می سه‌ربه‌خۆییه‌وه، هه‌رچی زیاتر بواری بۆ گه‌شه‌سه‌ندن‌و
په‌ره‌گرتنی بناژۆخوایی له پاكستان خۆش كردوه. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه
بناژۆخوازیی ئایینی‌و ئایینزایی له پاكستان به‌رده‌وام قوربانیی لـێ كه‌وتۆته‌وه.
2ـ ئه‌رته‌ش، ئه‌رته‌ش وه‌ك یه‌كێك له هێماكانی ده‌سه‌ڵات له پاكستان رۆڵی
سه‌ره‌كی له ژیانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌گێڕێ. له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌رته‌ش
خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت‌و له‌ڕاستیدا ده‌توانین بڵێین سه‌رووتر له یاسایه‌و
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌م شوێن‌و كاریگه‌رییه‌ی بووه كه توانیویه حكوومه‌ته
هه‌ڵبژێردراوه‌كان له ساڵه‌كانی 1988، 1993، 1995، 1996و 1999 وه‌لا بنێ.
هه‌موو ئه‌م حكوومه‌تانه له ژێر ناوی خه‌بات دژی گه‌نده‌ڵی له ده‌سه‌ڵاتدا
له‌سه‌ر كار لابراون. ئه‌م نه‌ریته مێژووییه به جوانی بۆمان روون ده‌كاته‌وه
كه بۆچی له دڵی هه‌شت هه‌ڵبژاردن كه له كاتی سه‌ربه‌خۆییه‌وه تا ئێستا
ئه‌نجام دراون، چوار جاریان حكوومه‌تی نیزامیی لـێ كه‌وتۆته‌وه‌و بۆچی
ئه‌رته‌ش ئه‌و ره‌وایی‌و تواناییه‌ی هه‌یه كه هه‌ر كاتێك به پێویستی بزانێ،
ده‌توانێ رێبه‌رانی هه‌ڵبژێراوی خه‌ڵك له ده‌سه‌ڵات بخات. بۆ نموونه ده‌توانین
ئاماژه به ئێعدامكردنی زوڵفه‌قار عه‌لی بۆتۆ‌و دوورخرانه‌وه‌ی بێنه‌زیربۆتۆ‌و
نه‌واز شه‌ریف بكه‌ین.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش وه‌بیر بێنینه‌وه كه گه‌نده‌ڵی یه‌كێك له‌و نه‌خۆشیانه‌یه كه
خه‌ڵكی پاكستان به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن. له وڵاتێكدا كه یه‌ك له سێی
حه‌شیمه‌ته‌كه‌ی له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین، ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌م وڵاته یان
به‌شێكی زۆری سامان‌و داهاتی وڵاتیان له رێگه‌ی خۆ ته‌یاركردن به چه‌كی
ناوكی ته‌رخان كردوه، یان خه‌ریكی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رچاوه
داهاتییه‌كانی پاكستان بوون، كه ره‌نگه ئاماژه‌كردن به‌هۆی رووخانی دوو
حكوومه‌تی بێنه‌زیربۆتۆ‌و نه‌واز شه‌ریف، به‌ڵگه‌ی ئه‌م راستییه بێت.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م به‌رچاو روونییه، چاوێك به‌سه‌ر بار‌ودۆخی ئێستا
پاكستان‌دا ده‌خشێنین. دوا به‌دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر په‌رویز
موشه‌ڕه‌ف سه‌ركۆماری پاكستان، به‌رپرسی دیوانی به‌رزی ئه‌و وڵاته ئیفتخار
محه‌ممه‌د چودری وه‌لا نا، زنجیره خۆپیشاندان‌و رێپێوانێك وه‌ڕێ‌خرا كه
ئاكامه‌كه‌ی بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌واز شه‌ریف‌و بێنه‌زیربۆتۆ. له‌ڕاستیدا
ئه‌وه ده‌سپێكی بوار خۆشكردن بۆ ناڕه‌زایه‌تییه‌كی به‌ربڵاو بوو، كه موشه‌ڕه‌ف
ناچار كرا له به‌رپرسیاره‌تیی ئه‌رته‌ش بكشێته‌وه. بۆیه موشه‌ڕف ناچار بوو
به‌ڵێنیی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و دێموكراتیك بدا. له ره‌وتی پڕ‌وپاگه‌نده‌ی
هه‌ڵبژاردن‌و گوشار خستنه‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی موشه‌ڕه‌ف، بێنه‌زیربۆتۆ تیرۆر كرا.
ئه‌گه‌رچی به تیرۆركرانی بۆتۆ زه‌برێكی گه‌وره له حیزبی خه‌ڵكی پاكستان‌و
لایه‌نگرانی ناوبراو كه‌وت، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین نرخی ئه‌و هه‌نگاوه‌یه كه
ئازادیخوازانی پاكستان خۆیان بۆ ئاماده كردوه.
سه‌ره‌نجام رێكه‌وتی 30/11/86ی هه‌تاوی، هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه چوو كه
تاڕاده‌یه‌ك ده‌كرێ بڵێین له كه‌ش‌وهه‌وایه‌كی ئازاد‌دا ئه‌نجام درا. له‌م
هه‌ڵبژاردنه‌دا حیزبی خه‌ڵكی پاكستان واته حیزبی بۆتۆ كه رێبه‌رییه‌كی
له‌ده‌ست ئاسف عه‌لی زه‌رداری دایه، ده‌نگی یه‌كه‌می هێنایه‌وه‌و حیزبی
موسلم لیگی پاكستان، حیزبی نه‌واز شه‌ریف بوو به دووهه‌م، به‌ڵام حیزبی موسلم
لیگی موشه‌ڕه‌ف به جیاوازییه‌كی به‌رچاو پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ست هێنا. به
واتایه‌كی دیكه له خواربوونی رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی حیزبی موسلم لیگی
موشه‌ڕه‌ف، ئه‌وه‌نده به‌رچاوه كه ته‌نیا ده‌توانێ له پارلمانی ئه‌و وڵاته‌دا
15 كورسیی هه‌بێ.
هه‌ر دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان، موشه‌ڕه‌ف رایگه‌یاند كه
ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ پارلمانی نوێ‌دا هاوكاری بكا، به‌ڵام دادوه‌رانی ئه‌م وڵاته
هه‌م خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رپرسی دیوانی به‌رزی ئه‌و وڵاته بوون‌و هه‌م
داوای ده‌ست له كار كێشانه‌وه‌ی موشه‌ڕه‌ف ده‌كه‌ن. له لایه‌كی دیكه‌وه
رێكه‌وتی 3/12/86 هه‌ردوو حیزبی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن، هاوپه‌یمانیی خۆیان بۆ
پێكهێنانی پارلمانی نوێ راگه‌یاند. ئه‌وانه به‌جۆرێك هه‌ڕه‌شه له ده‌سه‌ڵاتی
ئێستای سه‌ركۆماری پاكستان ده‌كه‌ن‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه وه‌لا بنرێت‌و دوور
نیه به له‌به‌رچاوگرتنی پێشینه‌ی سیاسی‌و پێكهاته‌ی حه‌شیمه‌تی ئه‌و وڵاته
په‌رویز موشه‌ڕه‌ف‌و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌ك حكوومه‌ته‌كانی پێشووتری پاكستان به
مێژوو بسپێردرێ.
سه‌رچاوه:
گۆڤاری اطلاعات سیاسی ـ اقتصادی ـ ژماره 40 ـ 239 |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |