|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
به‌شدارینه‌كردن به واتای جیاكردنه‌وه‌ی لایه‌نگران‌و
دژبه‌ران | |
18-12-1386
?
:ره‌زا فه‌تحوڵڵا نژاد
به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی نمایشیی ده‌وره‌ی هه‌شته‌می مه‌جلیسی شوورای
ئیسلامیی ئێران كه بڕیاره 24ی ئه‌م مانگه‌ی هه‌تاوی به‌ڕێوه بچێ، بووه‌ته
ته‌وه‌ری باسگه‌لێكی جۆراوجۆر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌باتی ئازادیخوازانه‌و
دێموكراسیخوازانه دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران. ئه‌م |
 | |
ئارگۆمێنته چه‌واشه‌كارانه‌یه
كه به‌شداریی خه‌ڵك له‌م به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌ی مه‌جلیسدا، له پێناوی بڕیاردانی
خه‌ڵك له‌سه‌ر چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌یان شوێندانه‌ره، تاڕاده‌یه‌كی زۆر ره‌نگی
كاڵ بۆته‌وه‌و ناڕاستییه‌كه‌ی بۆ هه‌مووان ده‌ركه‌وتووه. به‌ڵام هێندێ كه‌س ـ
جا چ له چوارچێوه‌ی خودی ده‌سه‌ڵاتدا‌و له ژێر ناوی زریقه‌وبریقه‌دار‌و له
هه‌مان كاتدا پێكناكۆك‌و چ له به‌رگی ئۆپۆزیسیۆنی رێژیم‌دا ـ ئه‌م ئارگۆمێنته‌یان
هێناوه‌ته به‌رباس كه له ماوه‌ی 29 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداریی كۆماری ئیسلامی‌دا، به‌شدارینه‌كردن
له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئاكامێكی ئه‌وتۆی لـێ نه‌كه‌وتۆته‌وه‌و ده‌ستكه‌وتێكی
بۆ خه‌ڵك به‌دواوه نه‌بووه، له‌ڕاستیدا ئه‌وان مه‌له‌سه‌كه سه‌ر‌وبن ده‌كه‌ن‌و
ده‌یانهه‌وێ به بێ‌هیواكردنی خه‌ڵك به نسیبه‌ت لێكه‌وته پۆزه‌تیڤه‌كانی به‌شدارینه‌كردن
له هه‌ڵبژاردن، به‌مجۆره خه‌ڵك راكێش بكه‌نه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ئه‌م ئارگۆمێنته چه‌واشه‌كارانه‌یه كه به‌شدارینه‌كردن
له هه‌ڵبژاردنه‌كان، هیچ ده‌ستكه‌وت‌و ئاكامێكی بۆ خه‌ڵك لـێ‌نه‌كه‌وتۆته‌وه، به‌گشتی
له چه‌ند لایه‌ن پێك هاتوون كه هه‌رلایه‌نه‌و به پێی داخوازی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
خۆیان ئه‌م باسه دێننه گۆڕێ. لایه‌نی یه‌كه‌م، به‌ناو رێفورمخوازانی حكوومه‌تین
كه شێوازێكی دووفاقیانه‌و پێكناكۆكیان گرتۆته‌ر به‌ر، له لایه‌كه‌وه خۆیان به
لایه‌نگری دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی خه‌ڵكی ده‌ناسێنن‌و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه
باڵه‌كانی دیكه‌ی نێو ده‌سه‌ڵات له‌وه دڵنیا ده‌كه‌نه‌وه كه په‌رۆشی‌و
ئامانجی سه‌ره‌كیی ئه‌وان له‌م به‌ناو چاكسازییه، هه‌ر قایمتركردنی كۆڵه‌كه‌كانی
رێژیم‌و مانه‌وه‌یه‌تی. ئه‌م لایه‌نه سه‌لماندوویانه كه به‌شێكن له ده‌سه‌ڵات‌و
لێی جیا ناكرێنه‌وه، بێده‌نگیكردنی چه‌ند رۆژه‌و دواتر شه‌رمه‌زاركردنی سه‌ركوتكراوانی
كاره‌ساتی خوێنینی كوی زانستگا له پووشپه‌ڕی 1378دا له لایه‌ن محه‌ممه‌د خاته‌می‌یه‌وه،
خه‌مساردیی محه‌ممه‌د خاته‌می به نیسبه‌ت له زیندان په‌ستاوتنی عه‌بدوڵڵا
نووری، یه‌كێك له وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی‌و هه‌روه‌ها بێده‌نگیكردن‌و
چاونووقاندن له داخستنی به‌كۆمه‌ڵی چاپه‌مه‌نییه‌كان له جۆزه‌ردانی 1378و
نموونه‌گه‌لێكی له‌م چه‌شنه، نموونه‌ی به‌رچاو‌و سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستییه‌ن.
ئه‌م لایه‌نه به كه‌ڵكی خراپ وه‌رگرتن له تێز‌و شێوازی رێفۆرمی هه‌نگاو به‌هه‌نگاوی
كارل پوپێر، ده‌یانویست به خه‌ڵك‌و ته‌نانه‌ت گرووپه پاسیڤه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن بقه‌بووڵێنن
كه ده‌ره‌تانی چاكسازی به قازانجی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك له خودی رێژیمی دواكه‌وتووی
كۆماری ئیسلامی‌دا هه‌یه. زۆرجار له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه جه‌خت كراوه‌ته‌وه كه
چاكسازی هه‌نگاو به هه‌نگاو له رێژیمێكدا مانای هه‌یه كه دێموكراتیك بێ‌و به‌رگه‌ی
ئازادییه تاكه‌كه‌سی‌و به‌كۆمه‌ڵه‌كان بگرێ، نه له رێژیمێكدا كه یاسای بنه‌ڕه‌تی‌یه‌كه‌ی
له هه‌ر لایه‌كه‌وه كه بۆی بنواڕی هه‌ر ده‌گاته‌وه وه‌لیی فه‌قیه وه‌كوو تاقه
كه‌سی بڕیارله‌ده‌ستی خه‌ڵك‌و هه‌روه‌ها رێژیمێك كه ئاسایشه‌كه‌ی به هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی
تاڵێكی قژ له ژێر رووسه‌ری ژنێكه‌وه ده‌كه‌وێته مه‌ترسی‌یه‌وه.
لایه‌نی دووه‌م له‌وانه‌ی ئه‌م ئارگۆمێنته چه‌واشه‌كارانه‌یه دێننه گۆڕێ،
كه‌سانێكن كه له ئیدئۆلۆژیی به‌رچاوته‌نگانه‌و توتالیتاری خۆیاندا نوقم بوون‌و
به گشتی مانه‌وه‌ی رێژیمی دواكه‌توو و دژه مرۆڤی كۆماری ئیسلامی به باشتر
ده‌زانن تا ئه‌وه‌ی كه بگۆڕدرێ‌و سیستمێك بێته سه‌ركار كه له‌گه‌ڵ یۆتۆپیای
ئه‌واندا ناته‌با بێت. ئه‌گه‌ر روونتر ئاماژه‌ی پێ‌بكه‌ین، ئه‌م لایه‌نه له
پارادایمی فیدراڵیزم، به‌تایبه‌تی فیدراڵیزمی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌دا تۆقیون‌و
هه‌ر ئه‌م ترسه‌یش وای كردووه كه به شێوه‌ی كاتی ببنه هاوئاهه‌نگی
ده‌سه‌ڵاتدانی پاشكه‌وتوو له ئێران‌دا. ماركسیسته ئۆرتۆدۆكسه‌كان‌و
شوینیسته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست، نه‌ته‌وه‌ی فارس له‌م لایه‌نه‌دا
جێ‌ده‌گرن.
لایه‌نی سێهه‌م له‌و كه‌س‌و گرووپگه‌له پێكهاتووه كه تووشی شكست‌و دۆڕانی
سیاسی هاتوون‌و له كاتێكدا له پاسیڤبوونی ته‌واو نزیك بوونه‌ته‌وه‌و له كار
كه‌وتوون، ده‌یانهه‌وێ له رێگه‌ی له‌ژێر پرسیارخستنی ئاكامه پۆزه‌تیڤه‌كانی
به‌شدارینه‌كردن له‌م شانۆگه‌له‌ی هه‌ڵبژاردندا، خۆیان بنوێنن‌و بڵێن ئێمه‌ش
هه‌ین. ئه‌مانه كه زۆربه‌یان گرووپگه‌لی بچووكی سیاسین، ته‌نیا بیر له
قازانجه كورتخایه‌نه گرووپی‌یه‌كانی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌یانهه‌وێ به
مه‌له‌كردن به پیچه‌وانه‌ی ره‌وتی رووداوه‌كان، له گۆڕه‌پانی كایه‌ی سیاسی
ئێران‌دا به‌شدار بكرێن. هیچ دوور نیه كه به‌شی به‌رچاوی ئه‌م لایه‌نه،
به‌ڕواڵه‌ت به‌ردی خه‌بات بۆ دێموكراسی‌و ئازادی له ئێران له سینگیان ده‌ده‌ن‌و
له كرده‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌زگای پڕ‌وپاگه‌نده‌ی ره‌شی كۆماری ئیسلامی‌دا سازاون.
یه‌كێك له‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه لایه‌نه ئاماژه‌پێكراوه‌كان ده‌یخه‌نه ڕوو،
ئه‌مه‌یه كه ده‌ڵێن به‌شداری له‌م شانۆگه‌له‌ی هه‌ڵبژادندا ده‌بێته هۆی
په‌ره‌سه‌ندن‌و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی كولتووری دێموكراسی. سه‌یر ئه‌وه‌یه كه له
پاش شۆڕشی مه‌شرووته له ساڵی 1285 به‌ملاوه، ئه‌مجۆره له هه‌ڵبژادن له
ئێران‌دا زۆر به‌ڕێوه چووه، به‌ڵام به‌شداری له‌وه‌ها به‌ناو هه‌ڵبژادنگه‌لێك،
نه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌و په‌ره‌سه‌ندنی كولتووری دێموكراسی لـێ‌ناكه‌وێته‌وه،
به‌ڵكوو به‌رزبوونه‌وه‌و په‌ره‌سه‌ندنی كولتووری ملدان به هه‌ڵبژادن له نێوان
خراپ‌و خراپتر‌و كولتووری خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ دۆخی هه‌بووی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئێستا كه چه‌واشه‌كارانه‌بوون‌و نادرووستبوونی ئه‌و ئارگۆمێنته‌ی كه ده‌ڵێ
به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژادنی نمایشی ده‌ستكه‌وتێكی ئه‌وتۆی به دواوه
نیه‌و هه‌روه‌ها لایه‌نگرانی ئه‌و بۆچوونه‌شمان شی كرده‌وه، پێویسته به
ئاكام‌و ده‌ستكه‌وته پۆزه‌تیڤه‌كانی به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژادن له پێناو
به‌ره‌وپێشچوونی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌و دێموكراسیخوازانه له ئێران‌دا ئاماژه
بكه‌ین.
به په‌سندكردنی ئه‌م بابه‌ته حاشاهه‌ڵنه‌گره كه رێژیمی كۆماری ئیسلامی،
رێژیمێكی سه‌ره‌ڕۆیه‌و رێفۆرم هه‌ڵناگرێ، كه‌وابوو، تێپه‌ڕین له‌م رێژیمه‌و
هێنانه‌سه‌ركاری رێژیمێكی خه‌ڵكی‌و دێموكراتیك ـ جا چ له رێگه‌ی
چه‌كدارییه‌وه بێ‌و چ له رێگه‌ی دیكه‌وه ـ وه‌كوو ئیستراتێژیی خه‌باتی
ئازادیخوازانه‌و دێموكراسیخوازانه خۆده‌نوێنێ. ئه‌م خه‌باته كه هه‌ر له
سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه‌و به شێوه‌ی جۆراوجۆر‌و
وێڕای بڕینی قۆناخی جیاواز هه‌ر درێژه‌ی هه‌بووه، له چه‌ند بواری جۆراوجۆردا
پێویستی به ئه‌سڵێكی گرینگ‌و زۆر پێویست هه‌یه، ئه‌ویش نیشاندانی پشتیوانیی
خه‌ڵكی له خۆی‌و پشت لێكردنی خه‌ڵك له رێژیمی ده‌سه‌ڵاتداره. بێگومان گۆڕینی
هه‌ر سیستمێكی سیاسی، مه‌سه‌له‌یه‌كی به‌ته‌واوی دابڕاو و جیا له پێوه‌ندییه
نێونه‌ته‌وه‌یی‌و ناوچه‌ییه‌كان نیه. له به‌روه‌ی كه ئێران هه‌ڵكه‌وتێكی زۆر
گرینگ‌و ده‌رهه‌ستی ژیۆپۆلتیكی‌و ژیۆئیستراتیژیكی هه‌یه، وڵاتێكه كه هاوكێشه
سیاسی‌و ئابوورییه‌كانی، له به‌راورددا زیاتر له‌گه‌ڵ پێوه‌ندییه
نێونه‌ته‌وه‌یی‌و ناوچه‌ییه‌كاندا لێك ئاڵۆزاون‌و زیاتر كار له‌یه‌ك ده‌كه‌ن.
كه‌وابوو، بۆ راكێشانی پشتیوانی هه‌رچی زیاتری نێونه‌ته‌وه‌یی‌و شوێن‌دانان
له‌سه‌ر بیروڕای گشتی‌و ده‌وڵه‌ته دراوسێكانی ئێران له پێناو رووخاندنی
كۆماری ئیسلامی‌و هێنانه سه‌ركاری سیستمێكی دێموكراتیكدا، پشتیوانی خه‌ڵكی
وه‌كوو مه‌سه‌له‌یه‌كی پێویست خۆده‌نوێنێ كه یه‌كێك له گۆڕه‌پانه‌كانی
نیشاندانی ئه‌م پاڵپشتی‌یه، به‌شدارینه‌كردنه له شانۆ جۆراوجۆره‌كانی
هه‌ڵبژرادن له ئێراندا‌و بایكوتكردنی به‌ره‌ی ده‌نگده‌ران به رێژیمه.
خه‌باتی ئازادیخوازانه‌و دێموكراسیخوازانه له ئێران‌دا، كاتێك له ترۆپكی
سه‌ركه‌وتن نزیك ده‌بێته‌وه كه به‌ره‌ی پشتیوانانی رێژیمی هه‌نووكه به
شێوه‌یه‌كی تا راده‌یه‌ك روون له به‌ره‌ی دژبه‌رانی ئه‌و رێژیمه جیا
بكرێته‌وه. به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له‌و شێوازانه كه له نێوان
ئه‌و دوو به‌ره دژبه‌ره‌دا له بنچینه‌دا سنوور داده‌نێ.
به‌شدارینه‌كردن له شانۆی هه‌ڵبژاردن له بوارێكی دیكه‌شدا له‌گه‌ڵ
تاكتیكه‌كانی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌و دێموكراسیخوازانه هاوته‌ریب‌و
هاوهه‌نگاوه. به‌سه‌رنجدان به‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامی وه‌ك هه‌ر رێژیمێكی
سه‌ره‌ڕۆی دیكه له كه‌ره‌سته‌گه‌لێكی جۆراوجۆر بۆ درزخستنه نێو ریزه‌كانی
دژبه‌رانی خۆی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ ـ دژبه‌رانێك وه‌ك كرێكاران، ژنان، نه‌ته‌وه
ژێرده‌سته‌كان‌و خوێندكاران كه داخوازییه‌كانیان له‌گه‌ڵ بنه‌ما‌و ئیدئۆلۆژی‌و
پێكهاته‌ی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌دا له پێكناكۆكییه‌كی قووڵدا به‌سه‌ر ده‌با ـ
كه‌وابوو به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژادن ئه‌م كه‌ره‌سته كۆن‌و سوواوه له‌كار
ده‌خات‌و ده‌بێته هۆی هاوده‌نگی‌و یه‌كگرتنی پتری نێوان نه‌ته‌وه‌كان‌و چین‌و
توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ یه‌كتردا.
رێژیمی ویلایه‌تیی فه‌قیهی كۆماری ئیسلامی به پێی یاسای
بنه‌ڕه‌تی‌یه‌كه‌ی، به هیچ جۆر ده‌ره‌تانێكی بۆ یاسا زه‌وینییه‌كان‌و
ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك نه‌هیشتۆته‌وه‌و ته‌نیا‌و ته‌نیا باوه‌ڕی به یاسای
میتافیزیكی هه‌یه‌و ئه‌م باوه‌ڕه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی
ده‌بینێ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به درێژایی ته‌مه‌نی ره‌شی خۆی، هه‌رده‌م
هه‌وڵی داوه وابنوێنێ كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك پشتیوانی رێژیمن‌و دۆخی
هه‌نووكه‌یی‌یان به‌دڵه. ئه‌م رێژیمه به وه‌رێخستنی خۆپیشاندانی رواڵه‌تی‌و
به نیشاندانی ریزگه‌لی به رواڵه‌ت درێژ له شوێنی ده‌نگدانه‌كاندا، وا
بانگه‌شه‌ی كردووه كه پشتی به خه‌ڵك به‌ستووه!. درۆی گه‌وره‌ی عه‌لی
خامنه‌یی، رێبه‌ری رێژیم چه‌ند رۆژ پاش به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانی نمایشی 22ی
رێبه‌ندانی ئه‌مساڵ، به ته‌واوی نیشانده‌ری ئاستی كه‌ڵكی ئاوه‌ژۆی رێژیم له
به‌شداری خه‌ڵك له وه‌ها شانۆگه‌لێكدایه، خامنه‌یی له كاتێكدا به‌شداربووان
له رێوڕه‌سمی 22ی رێبه‌ندانی رێژیم، ته‌نانه‌ت له ژماره‌ی به‌سیجی‌یه‌كان‌و
پاسداره‌كان‌و ئه‌وانه‌ی به ته‌واوی سه‌ر به رێژیمن كه‌متر بوو، باسی له
به‌شداریی به‌شكۆی! خه‌ڵك كرد‌و به‌م درۆ گه‌وره‌یه سه‌لماندی كه كۆڵه‌كه‌كانی
رێژیمه‌كه‌ی به هۆی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكه‌وه وه‌له‌رزه كه‌وتووه.
به‌م پێیه، به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنه شانۆییه‌كاندا ده‌بێته هۆكارێكی
به‌جێ بۆ مانۆڕدانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م رێژیمه سه‌ركوتكه‌ره‌و هه‌ر له سه‌ر
ئه‌م بنه‌مایه‌ش، به‌شدارینه‌كردن تێی‌دا، ده‌ره‌تانی كه‌ڵكاژۆ وه‌رگرتن لێی‌و
سه‌ر‌وبن نیشاندانی راستییه‌كان له لایه‌ن رێژیمه‌وه ناهێڵێ.
له زانستی سیاسی‌دا به‌شدارینه‌كردن له هه‌ڵبژاردن به سه‌ر دوو جۆردا دابه‌ش
ده‌بێ، یه‌كێكی به‌شدارینه‌كردنه به مانای په‌سه‌ندكردنی براوه یان
براوه‌كانی هه‌ڵبژادن‌و ئه‌وی دیكه، به‌شدارینه‌كردنه به مانای
ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له ته‌واوییه‌تی خۆیدا. گه‌ر رێژه‌ی به‌شداربووانی
هه‌ڵبژاردن له چه‌شنێك له به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌وره‌كانی پێشووی هه‌مان چه‌شن
جیاوازی زۆری نه‌بوو، ئه‌وا به‌شداربووان به ده‌نگده‌رانی پاسیڤ ده‌ژمێردرێن،
به‌ڵام له كاتێكدا كه جیاوازیی ژماره‌ی به‌شداربووان له خوله جیاوازه‌كاندا،
به‌رچاو‌و مانادار بێ، ئه‌وا به‌شداربووان هه‌ڵبژاردنیان بایكۆت كردووه‌و
به‌شدارینه‌كردنیان هه‌ڵگری په‌یامێكی سیاسی‌یه. محه‌ممه‌د خاته‌می، ئه‌كته‌ری
ناسراوی گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت، له ده‌وری هه‌شته‌می به ناو هه‌ڵبژاردنی
سه‌ركۆماریدا، به پێی ئاماره ده‌وڵه‌تییه‌كان له به‌راورد له‌گه‌ڵ ده‌وری
حه‌وته‌می به‌ناو هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماریدا، به ده‌نگی زیاتر بۆ جاری دووهه‌م
بوو به سه‌ركۆمار، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له
ده‌وری هه‌شته‌مدا به‌شدارییان نه‌كرد، 14 میلیۆن كه‌س به‌رامبه‌ر به 33%ی
كه‌سانی خاوه‌ن مافی ده‌نگدان بوو، له كاتێكدا له ده‌وری حه‌وته‌مدا 9 میلیۆن
له كه‌سانی خاوه‌ن مافی ده‌نگدان له هه‌ڵبژاردندا به‌شدارییان نه‌كرد، ئه‌م
جیاوازییه به‌رچاوه‌ی ژماره‌كان نیشانه‌ی به‌شدارینه‌كردنی چالاكانه‌و
مانادار‌و ئامانجدار بوو‌و سه‌رنجی راگه‌یه‌نه گشتی‌یه‌كانی نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی
ئێرانی بۆ لای خۆی راكێشا. له ده‌وری نۆیه‌می سه‌ركۆماریدا كه بووه هۆی
هاتنه سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی‌نژاد، به پێی ئاماره‌كانی
خودی رێژیم كه‌متر له60%ی خه‌ڵك له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌شدارییان كرد، كه‌وابوو
به تێپه‌ڕبوونی كات له ژماره‌ی به‌شداربووان له هه‌ڵبژاردنی نمایشی رێژیم
كه‌م بۆوه‌و به ژماره‌ی به‌شدارنه‌بووان زیاد بوو.
خاڵێكی دیكه كه له هه‌مبه‌ر شانۆی هه‌ڵبژاردن له ئێران‌دا شایانی باسه،
ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ری ساخته‌كاری‌و خستنه‌ڕووی ئاماری به ئه‌نقه‌ست هه‌ڵه
زۆره، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێ، به به‌شدارینه‌كردنی به‌ربڵاو تێی‌دا، ئیدی رێژیم
ناتوانێ ریزی به رواڵه‌ت درێژه‌ی ده‌نگده‌ران نیشان بدات.
به كورتی، به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردندا به واتای په‌سه‌ندكردنی زوڵم‌و زۆر‌و
هه‌ڵاواردن‌و سه‌ركوتكردنی خه‌ڵكی ئێران له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی‌و هه‌روه‌ها
به واتای به‌هێزكردنی رێژیمی سه‌ده نێوه‌ڕاستی‌و دواكه‌وتووی مه‌لاكانه‌و
به‌شدارینه‌كردن له‌و به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌دا به واتای بڵقی سه‌رئاو كردنی
سیاسه‌ته فریوده‌ر‌و به‌لاڕێدابه‌ره‌كانی رێژیم‌و هه‌نگاونان له پێناو
سه‌ركه‌وتنی هه‌رچی زووتری خه‌باتی ئازادیخوازانه‌و دێموكراسیخوازانه له
ئێراندایه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |