|
19-12-1386
?
:ره‌حیم ره‌شیدی
rahim.rashidi@gmail.com
هه‌موو ساڵێك چالاكانی بواری یه‌كسانی‌و به‌رانبه‌ریی مرۆڤه‌كان له خێزان‌و
كۆمه‌ڵگا‌دا، له‌گه‌ڵ هه‌موو ژنان بۆ دابین‌كردنی ژیانێكی دادپه‌روه‌رانه‌و
ئینسانی، رۆژی 8ی مارس، به‌رانبه‌ر به 17ی ره‌شه‌مه وه‌كوو رۆژی جیهانیی
ژنان رێز لێده‌گرن‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م خه‌باته ره‌وایه بۆ دابینبوونی ژیانێكی
باشتر هه‌رچی به‌ربڵاوترو چڕوپڕتر بكه‌نه‌وه.
رۆژی 8ی مارس به هۆی به‌ستێنه
مێژوویه‌كه‌ی له خه‌باتی ئینسانی‌و به‌رانبه‌ریی خوازانه‌ی یه‌كسانیخوازان‌دا
جێگه‌و شوێنێكی تایبه‌تیی هه‌یه. ده‌زانین رۆژی 8ی مارسی ساڵی 1908ی زایینی،
ژنانی كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێشی شاری نیۆیۆرك به‌نیازی به‌رده‌نه‌سه‌ری مووچه‌و
حه‌قده‌ستی پتر، بۆ باشتركردنی ژیان‌و گوزه‌رانیان، رێپێوانێكی هێمنانه‌یان وه‌ڕێخست
تاكوو له‌و رێگاوه سه‌رنجی خاوه‌ن كار‌و سه‌رمایه‌داره‌كان بۆ لای ژیان‌و گوزه‌رانیی
پڕ له كۆڵه مه‌رگیی خۆیان راكێشن. به‌داخه‌وه ئه‌م رێپێوانه هێمنانه‌یه‌ی
ژنان له لایه‌ن پۆلیسی شاری نیۆیۆركه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو سه‌ركوت كرا.
به چه‌شنێك چه‌ند كوشته‌و برینداری لێكه‌وته‌وه.
دوو ساڵ پاش ئه‌م رووداوه، ژنه تێكۆشه‌رو خه‌باتگێری ئاڵمانی، "كلارا زتكین"
له دووهه‌مین كۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانی سۆسیالیست كه له شاری كۆپێنهاك،
پێته‌ختی وڵاتی دانمارك دا پێك هاتبوو، پێشنیاری كرد بۆ رێزگرتن له خه‌بات‌و
تێكۆشانی ژنانی هه‌ژارو به‌شمه‌ینه‌تی جیهان به گشتی‌و خۆپیشانده‌رانی رۆژی
8ی مارسی ساڵی 1908ی زایینی به تایبه‌تی، ئه‌م رۆژه بكرێته رۆژی
نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان.
ساڵی پاشتر له به‌شێكی وڵاتانی جیهان، به تایبه‌ت له ئورووپا به شێوه‌یه‌كی
به‌ربڵاو یادی ئه‌م رۆژه كرایه‌وه‌و له ئاستێكی به‌رین‌دا رێز له تێكۆشانی
خه‌باتگێڕانی رێگای یه‌كسانی نرا.
ئێستا، رۆژی 8ی مارس، وه‌كوو رۆژی هاوپێوه‌ندیی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانی
یه‌كسانیخواز له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری وڵاتانی دونیادا یادی ده‌كرێته‌وه‌و
به‌رز راده‌گیرێت.
له وڵاتانی دواكه‌توو به‌ڵالێدراودا، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی
ئیدئۆلۆژیكی دواكه‌وتووانه‌دا گیریان خواردووه، سه‌ره‌رای زه‌برو زه‌نگی
ده‌سه‌ڵات، جێگیركردنی یاسا‌و نوڕمی دواكه‌وتوانه‌و نابه‌رابه‌ریخواز، ژنان‌و
پیاوانی تینووی ئازادی‌و ژیانێكی ئینسانی‌تر، له ژێر سێبه‌ری ترس‌و
دڵه‌راوكه‌دا، یادی ئه‌م رۆژه به‌رز راده‌گرن‌و به شێوه‌ی جۆراوجۆر ئه‌م رۆژه
یاد ده‌كه‌نه‌وه‌و خه‌باتی ره‌وای خۆیان په‌ره پێده‌ده‌ن.
چه‌ند وڵاتی زاڵ به‌سه‌ر كوردستان‌دا، رێژیمگه‌لێكی نادێموكراتیك حاكمن كه رێز
بۆ مافی مرۆڤـ دانانێن، له‌م سۆنگه‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاكامه كه له‌و چه‌شنه
كۆمه‌ڵگایانه‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌داڕێژراوو به مه‌به‌ستی جێگیركردنی
هێژموونیی پیاو سالاری‌و ده‌سته‌مۆكردن‌و جێگیر كردنی نابه‌رابه‌ری له هه‌موو
پێكهاته‌ی كۆمه‌لگا‌دا كار ده‌كرێت.
ئاشكرایه وڵاتی ئێران یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه كه بۆ هه‌موو ئازادیخوازان
كراوه‌ته دۆزه‌خێكی پان‌و به‌رین، له‌م دۆزه‌خه‌دا ژنان سته‌می فره‌تریان
لێ‌ده‌كرێ، له‌وه كاره‌ساتبارتر ئه‌وه‌یه، بۆ سه‌ركوت‌و داپلۆسین‌و كوشتاری
ژنان پشت به یاسا‌و نوڕم‌و كولتوورێك ده‌به‌ستری كه ده‌سه‌ڵات بۆ خۆی له
دارێژه‌را‌ن‌و به‌رهه‌مهێنه‌رانیه‌تی.
به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌كی كورت له سیستمی په‌روه‌رده‌و فێركردن له ئێران‌دا به‌و
ئاكامه ده‌گه‌ین، ژنان له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا چ ئازار‌و
مه‌ینه‌تێكیان كێشاوه‌و ده‌یكێشن. هه‌ر له ده‌ورانی سه‌ره‌تایی قوتابخانه‌دا،
به شێوه‌یه‌كی چڕ‌وپڕ هه‌وڵی هاڵاواردن‌و سازدانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نایه‌كسان‌و
پیاوسالار له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئایینه‌وه ده‌درێت‌و ئه‌م كاره به شێوه‌یه‌كی
زۆر بنه‌ڕه‌تیانه به‌ڕێوه ده‌چێت.
كاتێك سه‌رنج ده‌ده‌ینه كتێبه‌كانی قۆناخی سه‌ره‌تایی، هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ی
كه له دووتوێی كتێبه‌كان‌دا هه‌یه به جۆرێك له جۆره‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ی بیر‌و
هژمونی پیاوه. "تصمیم كبری" (بڕیاری كوبرا)، یه‌كێك له وانه‌كانی پۆلی
دووهه‌می سه‌ره‌تایی به‌ته‌واوه‌تی ئه‌م پیاوسالارییه له رواڵه‌ت‌و
ناوه‌ڕۆكی‌دا ره‌نگ ده‌داته‌وه، كوبرا كتێبه‌كه‌ی له بن داری حه‌سار له بیر
ده‌چێت، شه‌و به‌سه‌ردا دێت‌و باران ده‌بارێت، پاشان كتێبه‌كه ته‌ڕ ده‌بێت...هتد.
ئاشكرایه هه‌ڵبژاردنی كچێك بۆ ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه‌ی له بیر بچێت، به هه‌ڵكه‌وت
نیه. چوونكه ده‌زانین له هه‌ر وڵاتێك‌دا پسپۆڕانی بواره جۆربه‌جۆره‌كانی
په‌روه‌رده‌و فێركردن له داڕشتنی مێتۆد‌و رێبازه په‌روه‌رده‌یی‌و
فێركارییه‌كان‌دا به شێوه‌یه‌كی ئامانج‌دار كار ده‌كه‌ن‌و ئه‌م بابه‌تانه به
چه‌شنێك داده‌رێژرێن، هه‌ڵگری مانا‌و په‌یامی تایبه‌تین كه روانگه‌و
باوه‌ڕه‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و سیستمه‌كان ره‌نگرێژ ده‌كه‌ن.
له وێنه‌كانی ئه‌م كتێبانه‌دا، ژنان خه‌ریكی شیردان، منداڵ به‌خێو كردن، جل‌و
به‌رگ شۆردن، ماڵ خاوێن كردنه‌وه‌و چێشت لێنانن، به بێ ئه‌وه‌ی بمانهه‌وێ له
نرخ‌و بایه‌خی ئه‌م جۆره كارانه كه‌م كه‌ینه‌وه، ده‌زانین كه ئه‌م مێتۆدانه
به ئامانجی ده‌رخستنی پیرۆزی ئه‌و كارانه نییه، به‌ڵكوو پتر بۆ ئه‌وه‌یه
مه‌ودای نێوان توێژی نێڕو می به‌ربڵاوترو فراوانتر بكه‌نه‌وه. ئه‌وه نیه
منداڵانی كوڕ یان یاری تۆپی پی ده‌كه‌ن، یان خه‌ریكی ماشێن لێخوڕین‌و
خوێندنه‌وه‌و راو كردنن. ئه‌م وێنانه وێڕای كۆمه‌ڵێك دوروشمی ره‌نگاوره‌نگ بۆ
ئه‌وه‌یه بواری په‌روه‌رده‌و راهێنان به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك هژمونیی توێژی
نێرینه زاڵ بكات‌و هاوكات ژێرده‌سته بوونی توێژی ژن بكاته بابه‌تێكی نه‌گۆڕو
وا پیشان بدرێت كه له ئه‌زه‌له‌وه وه‌ها بووه‌و هه‌ر واش ده‌بێ.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ورد‌و درشتی ئه‌م نیزامه كۆنه‌په‌ره‌ستانه،
تێكۆشاون ژنان‌و پیاوان له یه‌ك بێگانه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م سیاسه‌تی
هاڵاواردنی خۆیان په‌ره پێبده‌ن، هه‌م موژده‌ی دوارۆژێكی نه‌بوو‌و نادیاریان
بده‌نێ‌و باڵاده‌ستیی نێرینه جێگیر بكه‌ن، به خۆشیه‌وه ده‌بینین كه له‌گه‌ڵ
ئه‌م هه‌موو هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لایه‌ی كاربه‌ده‌ستان بۆ دوورخسنه‌وه‌ی ژنان‌و پیاوان
له یه‌كتر، ئێستا بزووتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی جه‌ماوه‌ری كه به‌شێكی
به‌رچاوی ژنانی ئازادیخواز‌و یه‌كسانی ویست پێكی دێنن ته‌نگی به‌م جۆره
ده‌سه‌ڵاتانه هه‌ڵ‌چنیوه‌و ئه‌م بزاوته رۆژ به رۆژ له گه‌شه‌و پێشكه‌وتن دایه.
ژنانی وشیارو ماف ویست له‌و راستییه به باشی تێده‌گه‌ن‌و تێگه‌یشتوون پیاوان
دوژمنی ئه‌وان نین، به‌ڵكو ئه‌وه كۆمه‌لێك یاسا‌و نۆرمی كۆنه‌په‌رستانه‌یه كه
رێگره له به‌رده‌م بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی به‌ختیارو به‌خته‌وه‌ردا، له پاڵ
ئه‌م راستی‌یه‌دا پیاوانی ئازادیخواز‌و دێمۆكرات به قووڵی له‌م راستییه
تێده‌گه‌ن به بی رچاوكردنی بی ئه‌ملاولای هه‌موو مافه سیاسی، ئابوری‌و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ژنان‌و به‌شداریی چالاكانه‌ی ئه‌وان له‌م بوارانه‌دا، ژیان
رووی كراوه‌یی‌و ئاسوده‌یی به‌خۆوه نابینێ، پێشكه‌وتن‌و ئارامیی پێویست مسۆگه‌ر
نابێت‌و نایه‌ته به‌رهه‌م.
له‌م رۆژه‌دا وێڕای ئاواتی سه‌ركه‌وتن‌و به ماف گه‌یشتن خواستن بۆ هه‌موو
ژنانی جیهان به گشتی‌و ژنانی ئێران‌و كوردستان به تایبه‌تی، پیرۆزبایی ئه‌م
رۆژه‌و به‌رده‌وامیی ئه‌و خه‌باته‌یان لی ده‌كه‌ین كه له پێناو یه‌كسانی‌و
دادپه‌روه‌ری‌دا به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. |