|
27-12-1386
ره‌حیم ره‌شیدی
rahim.rashidi@gmail.com
رۆژی 26ی سه‌رماوه‌زی ساڵی 1366ی هه‌تاوی، فرۆكه بۆمب هاوێژه‌كانی حكوومه‌تی
رووخاوی به‌عسی عێراق، له كرده‌وه‌یه‌كی كوێرانه‌دا، به شیمیایی باران كردنی
شاری نۆدشه له رۆژهه‌ڵاتی كورستان، وێڕای خولقاندنی كاره‌ساتێكی گه‌و‌ره كه
دڵی هه‌ر ئازادیخواز‌و مرۆڤ دۆستێك وه‌ژان ده‌خات، تاوانێكی له بیرنه‌كراوی دیكه‌یان
دژی خه‌ڵكی هه‌ژارو به‌شمه‌ینه‌تی كوردستان به‌ڕێوه برد، تاوانێك، هیچ كاتێك له
بیر گه‌لی ماف ویستی كورد ناچێته‌وه.
ئاشكرایه، رێكه‌وتی25ی ره‌شه‌مه‌ی
ساڵی 1366ی هه‌تاوی، ده‌وڵه‌تی ئه‌و كاتی عێراق، به بۆردوومان كردنی شیمیایی
شاری هه‌ڵه‌بجه له باشووری كوردستان، بووه هۆی شه‌هیدكردنی پتر له 5هه‌زار
كه‌س له خه‌ڵكی بێ دیفاعی ئه‌و شاره. زامی قووڵی شیمیایی باران كردنی هه‌ڵه‌بجه
له بیر ناكرێ، له راستی‌دا به سه‌زا گه‌یشتنی به‌شێك له به‌ڕیوه‌به‌ران‌و
بڕیارده‌رانی ئه‌م كاره‌ساته له وڵاتی عێراق، ده‌كرێ بۆ ویژدانه زیندووه‌كان‌و
بنه‌ماڵه داخداره‌كانی ئه‌م كاره‌ساتانه دیارده‌یه‌كی ئه‌رێنی بێت. ئه‌م ئه‌رێنیه
له‌وه‌ڕا سه‌رچاوه ده‌گرێ به سه‌زاگه‌یاندنی به‌شێك له خولقێنه‌رانی كاره‌ساته‌كه
نه‌ك له رێگای ره‌شه‌كوژی‌و تۆڵه‌كردنه‌وه، به‌ڵكوو به هۆی دادگا ئازاد‌و كراوه‌كان‌و
به ئاماده بوونی پارێزه‌رانی تاوانباران، ده‌سته‌به‌ر بووه.
هه‌رچه‌ند، دڵته‌زێنی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌نگدانه‌وه‌كه‌ی له ئاستی
دونیادا، سێبه‌ری خستۆته سه‌ر زۆر تاوانی دیكه‌ی رێژیمه داگیركه‌ره‌كانی
كوردستان. له‌م به‌ستێنه‌دا شیمیایی باران كردنی شاری نۆدشه له رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان‌و شه‌هیدو برینداركردنی ده‌یان‌و سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی ئه‌و
شاره‌و ئاگادار نه‌بوونی به‌شێكی زۆر له رۆڵه‌كانی خه‌ڵكی كورد له‌م
كاره‌ساته، ئاوڕ نه‌دانه‌وه‌ی ناوه‌ندو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌كانی داكۆكیكاری مافی
مرۆڤ له‌م تاوانه‌ی داگیركه‌ران ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی ناوچه جۆربه‌جۆره‌كانی
كوردستان، به‌شێك له‌و به‌سته‌ڵه‌كه‌یه، ده‌بێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێ‌و ئاوڕی لێ
بدرێته‌وه‌و دژی داگیركه‌رانی كوردستان له هه‌ر جێگایه‌ك بێ كه‌ڵكی لێ
وه‌رگیردرێت.
شاری نۆدشه، له باكووری رۆژئاوای پارێزگای كرماشان هه‌ڵ‌كه‌وتووه. نۆدشه،
وه‌كوو باقیی شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌ورامانی سه‌رسه‌وزو دڵڕفێن، خاوه‌نی
سروشتێكی دڵگرو خاكێكی به پیت‌و به‌ره‌كه‌ته. سروشتی جوان‌و دارستانی چڕ،
رووبار‌و باغه‌كانی میوه، ره‌زه‌كانی ترێ‌و زۆر نێعمه‌تی دیكه‌ی له‌م چه‌شنه
له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی سرووشتی‌یه‌كانی شاره‌كه‌ن.
كۆی دانیشتووانی شاری نۆدشه 6000 هه‌زار كه‌سه. پشت گوێخستنی شاری نۆدشه
وه‌كوو هه‌موو شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی
تارانه‌وه، وای كردووه خه‌ڵكی ئه‌م شاره به زۆری‌و به نابه‌دڵی بۆ
په‌یداكردنی پاروه نانێك روو له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران بكه‌ن. ئه‌وه له
كاتێك دایه ئه‌گه‌ر ئه‌م شاره ئاوڕێكی كورتی لێ بدرێته‌وه‌و ده‌ست مایه‌یه‌كی
ئه‌وتۆی بۆ ته‌رخان بكرێ، ده‌كرێ یه‌كێك له‌و شارانه بێ، ساڵانه ده‌یان‌و
سه‌دان، گه‌شتیاری خۆیی‌و بێگانه بۆ حه‌سانه‌وه‌و پشوو رووی تێبكه‌ن‌و
به‌پیت‌وبه‌ره‌كه‌ت بوونه‌كه‌ی مایه‌ی خێر‌و به‌ره‌كه‌ت‌و حه‌واوه‌و حه‌سانه‌وه‌ی
هه‌زاران كه‌س بێت.
هه‌رچه‌ند شاری نۆدشه، به هۆی ئه‌وه‌ی له سه‌رسنووری نێوان عێراق‌و ئێران،
هه‌ڵ‌كه‌وتووه، له ماوه‌ی شه‌ڕی كۆنه‌په‌رستانه‌ی 8 ساڵه‌ی رێژیمی به‌عس‌و
كۆماری ئیسلامی‌دا، له لایه‌ن هه‌ر دوو ده‌سه‌ڵاته دژ به كورده‌كه‌وه
كه‌وتونه‌ته به‌ر په‌لامارو زیان‌و زه‌ره‌ریان پێگه‌یشتووه. له كه‌س شاراوه
نیه له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ‌كردنی شۆڕشی گه‌لانی مافخوازی ئێران، بۆ دابین بوونی
ویست‌و داخوازه ره‌واكانی خۆیان له مه‌یدان‌دا بوون‌و به تێكۆشانی به‌ربڵاوی
خۆیان له نێو حیزب رێكخراوه شۆڕشگێره‌كان‌دا، وه‌فاداریی تاسه‌ری خۆیان به
ئامانجه به‌رزه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان سه‌لماندووه. هه‌ر ئه‌ونده به‌سه
ئاماژه به‌كه‌ین پتر له 500 كه‌س له خه‌ڵكی شاری نۆدشه ئه‌ندام‌و
پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بوون، كۆی شه‌هیدانی
سه‌ربه‌رزی ئه‌م حیزبه له شاری ناوبراو له سه‌دان كه‌س تێپه‌ڕ ده‌بێ.
ئه‌گه‌رچی له رۆژی 26ی ره‌شه‌ممه‌ی 66دا، به بۆردوومانی شیمیایی پتر له 15
كه‌س شه‌هیدو به سه‌دان كه‌س بریندار بوون، به‌ڵام به هۆی ئاوڕنه‌دانه‌وه‌ی
كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی‌و ده‌روه‌ست نه‌بوونیان له ئاست چاره‌نووسی
خه‌ڵكی كورد، تاكوو ئێستاش ئازاره‌كانی ئه‌م تاوانه نه‌بڕاوه‌ته‌وه‌و به‌شێك له
برینداره‌كانی ئه‌م رووداوه به ده‌ست ئازار‌و ئه‌زییه‌تی زۆر‌و بێ كه‌ره‌ستی‌و
نه‌بوونی ده‌واو ده‌رمانی پێویست ده‌ناڵین. ئه‌مه‌ش نیشان ده‌دات كاربه‌ده‌ستانی
ئێرانی له‌گه‌ڵ خولقێنه‌رانی تاوانه‌كه‌ی 26ی ره‌شه‌مه‌ی 66ی هه‌تاوی بران‌و
ره‌نگه هاو چاره‌نووسیش بن؟! |