|
28-12-1386
خوێندكارانی چاوكراوه‌و وشیاری كوردستان!
نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی كوردستانی ئێران!
نوێنه‌رانی یه‌كیه‌تییه خوێندكارییه‌كانی كوردستان!
میوانه به‌ڕێزه‌كان!
رێژیمه تۆتالیتار‌و فه‌نده‌مێنتاڵ‌و
ئیدئۆلۆژیكه‌كان، به پێی بنه‌ما ئیدئۆلۆژیكه دابڕاوه‌كه‌یان له واقعییه‌ته ده‌هه‌ست‌و
پێوه‌ندییه دینامیكییه‌كانی كۆمه‌ڵگا، راسته‌وخۆ‌و بێ سڵ‌كردنه‌وه، ده‌ست له
هه‌موو بیاڤه گشتی‌و تایبه‌تییه‌كانی مرۆڤ، وه‌رده‌ده‌ن‌و هێژمۆنییه‌كی سته‌مكارانه،
وه‌ك مۆته‌كه‌یه‌ك به سه‌ر په‌یوه‌ندییه ئابووری‌و سیاسی‌و كولتوورییه‌كانی
جڤاتدا زاڵ ده‌كه‌ن‌و پێوه‌ندییه ئابووری ـ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به دوور له هه‌ر
چه‌شنه میتۆدێكی ماریفه‌تی ـ زانستی، به سوودی راڤه ئیدئۆلۆژیكه چه‌قبه‌ستووه‌كه‌یان،
چه‌واشه ده‌كه‌ن‌و به سه‌پاندنی دیسیپلینێكی وشك‌و نامرۆڤانه‌و ئامرازی، كۆمه‌ڵگا
به‌ره‌و هه‌ڵدێری باوه‌ڕه ئه‌هریمه‌نی‌و نامرۆڤانه‌كانیان ئاراسته ده‌كه‌ن.
ئه‌و رێژیمه ئازادیكوژ‌و سه‌ره‌ڕۆیانه،
به مه‌به‌ستی هه‌رچی زیاتر به‌رینتركردنه‌وه‌ی سیستمی كۆنترۆڵ‌و چاوه‌دێری،
گشت ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی گشتی‌و ناوه‌نده فێركارییه‌كان مۆنۆپۆڵ ده‌كه‌ن‌و
له رێڕه‌وی هه‌ڵته‌كاندنی دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ناوی كۆمه‌ڵگاوه،
بێ هیچ چه‌شنه به‌ربه‌ست‌و له‌مپه‌رێكی ئه‌وتۆ، له سه‌ره‌وه‌ڕا خۆیان به‌سه‌ر
هه‌موو بیاڤه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خواره‌وه‌دا، ده‌سه‌پێنن.
له‌م تاریكستانی سته‌م‌و بێ‌دادییه‌دا، بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری، وه‌ك چه‌خماخه‌یه‌كی هیوابه‌خش له ئاسۆی خه‌بات‌و به‌رخۆداندا ده‌رده‌كه‌وێ‌و
بنه‌ماكانی كۆنترۆڵ‌و دیسیپلینی پێكهاتوو له لایه‌ن ئیدئۆلۆژیی باڵاده‌سته‌وه،
ده‌خاته ژێر نه‌شته‌ری تیژی ره‌خنه‌ی رادیكاڵانه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ، ژینگه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تیی سیاسی ده‌كاته‌وه‌و پرسه هه‌نووكه‌یی‌و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی جڤات
ده‌ورووژێنێ.
هاوڕێیانی هێژا!
رێژیمی سه‌ره‌ڕۆی مه‌زهه‌بیی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا، یه‌كێك له ترسناكترین‌و ره‌شترین‌و
دڕنده‌ترین سیستمه ده‌سه‌ڵاتداریتییه‌كانی سه‌رجه‌م مێژووی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی
مرۆڤایه‌تییه، كه به‌داخه‌وه ته‌مه‌نی نگریس‌و پڕ له سته‌می گه‌یشتۆته هه‌زاره‌ی
سێهه‌م‌و زێده‌ڕۆیی‌مان نه‌كردووه گه‌ر بڵێین پاشڤه‌ڕۆترین‌و ئازادیكوژترین ده‌سه‌ڵاتی
هه‌نووكه‌ی جیهانه.
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له ئێران‌دا، ده‌یان ساڵه بوونی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی
خۆی سه‌لماندووه‌و خه‌رمانێ ئه‌زموونی سیاسی‌و رێكخراوه‌یی له گۆڕه‌پانی
ئازادیخوازی‌و دادویستی‌دا، وه‌سه‌ریه‌ك ناوه‌و مێژووی پڕ له شانازیی ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه له مێژووی هاوچه‌رخی ئێران‌دا به خه‌تی زێڕین تۆمار كراوه.
بێگومان، مێژووی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی ئێران‌و ده‌ستكه‌وته‌كانی له پاوانی
نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراو‌و تایبه‌تدا نیه‌و خوێندكارانی ئازادیخوازی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی
پێكهێنه‌ری ئێران، هه‌ركام له ئاستی خۆیاندا، كاریگه‌ری‌و باندۆریان خستۆته سه‌ر
ره‌وتی بزووتنه‌وه‌كه‌و رۆڵیان تێدا گێڕاوه.
خوێندكارانی چاونه‌ترس‌و وشیاری كوردیش، هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه ئارای
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له ئێران‌دا، یه‌كێ له ستوونه به‌هێزه‌كانی ئه‌م
بزووتنه‌وه‌یه بوون‌و ئه‌مه‌ش واقعییه‌تێكی ئۆبژێكتیڤ‌و ئاشكرایه‌و پێویستی به
به‌ڵگاندن نیه. له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی‌دا‌و به تایبه‌ت له سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی
حه‌فتای هه‌تاویدا، له ژێر كارلێك‌و كارتێكه‌ری‌و كاریگه‌ریی چه‌ند وه‌رچه‌رخانێكی
گرنگی سیاسی‌دا‌و، به‌هۆی چوونه سه‌ره‌وه‌ی راده‌ی وه‌رگیرانی لاوانی كورد
له زانكۆ‌و ناوه‌نده فێركارییه‌كاندا، ئاستی بزاڤی خوێندكارانی كورد، هه‌م له
رووی چۆنایه‌تی‌و هه‌م له رووی چه‌ندایه‌تییه‌وه، هه‌ڵكشا‌و به دامه‌زرانی
ئه‌نجومه‌نه ئه‌ده‌بی‌و فه‌رهه‌نگی‌و هونه‌رییه‌كان‌و وه‌شانی گۆڤار‌و بڵاڤۆكی
خوێندكاری له لایه‌ن خوێندكارانی نه‌ته‌وه‌خواز‌و دێموكراسیخوازی كورده‌وه‌و
ره‌نگدانه‌وه‌ی ئارمانج‌و ویست‌و واقعییه‌ته سیاسی، ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی
جڤاتی كورد له‌و دامه‌زرانه‌وه‌دا‌و، هاتنه گۆڕی مافه زه‌وتكراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی
بنده‌ستی كورد‌و پێویستیی هه‌نگاونان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و مافه زه‌وتكراوانه،
بزاڤی خوێندكاریی كورد پێی نایه قۆناغێكی نوێ، چاره‌نووسساز‌و مێژوویی‌یه‌وه‌و
به‌و پێیه‌ش، چاوه‌ڕوانییه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌و بزاڤه پێشه‌نگه
زێده‌تر ده‌ركه‌وت‌و به‌و چه‌شنه، به‌رپرسارێتییه‌كی سیاسیی نوێ‌و مێژوویی كه‌وته
ئه‌ستۆی بزاڤی خوێندكارانی كوردستانه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه ئاماژه‌مان پێ دا، نابێ خۆمان له‌و راستییه
ببوێرین كه تا ئێستا، بزاڤی خوێندكارانی كورد، وه‌ك پێویست، ئۆرگانیزه نه‌كراوه‌و
پۆتانسیه‌ل‌و وزه‌كانی رێك نه‌خراوه‌و چالاكییه‌كانی تا هه‌نووكه، به دوور
بووه له شێوه‌كاری سیستماتیك‌و كارا‌و ته‌نیا توانیویه‌تی شانبه‌شانی بزاڤی
خوێندكارانی سه‌رانسه‌ری ئێران، داكۆكی له ویست‌و داخوازه دێموكراتیكه‌كانی
خه‌ڵكی ئێران بكا‌و به سه‌رنجدان به كه‌شوهه‌وای سه‌ركوتكه‌رانه‌و پۆلیسیی
زاڵ به‌سه‌ر زانكۆكاندا، كه‌م تا كورت، ویست‌و داخوازه ره‌وا‌و دێموكراتیكه‌كانی
نه‌ته‌وه‌ی مافخوازی كورد بێنێته ئاراوه.
خوێندكاران‌و خوێنده‌ڤانانی هێژا!
به سه‌رنجدان به‌و راستییانه‌ی كه ئاماژه‌ی پێ‌كرا‌و له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و
پێویستییه مێژوویی‌یه، ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی
دێموكراتی كوردستانی ئێران، له رێكه‌وتی 24ی رێبه‌ندانی 1383ی هه‌تاویدا،
به فه‌رمی‌و له راگه‌یه‌ندراوێكدا، دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی خوێندكرانی
دێموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، تا له رێگه‌ی رێكخستن‌و ئۆرگانیزه‌كردنی خه‌بات‌و
تێكۆشانی خوێندكاران‌و خوێنده‌ڤانانی ئازادیخواز‌و دێموكراتی كورده‌وه، پێش به
په‌رش‌وبڵاویی وزه‌كان بگرێ‌و به به‌رنامه‌و ئۆرگانیزاسیۆنێكی پته‌وه‌وه،
هێزه‌كان وه‌سه‌ریه‌ك بخا‌و به ئامانجی ده‌سته‌به‌ركردنی كۆمه‌ڵه ئامانجێكی
روون‌و دیاریكراو،و وشیارانه ئاراسته‌یان بكات.
هه‌روه‌ك له مادده‌ی چواری به‌رنامه‌و پێڕه‌وی یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی
كوردستان (پێشنیاركراوی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر)دا هاتووه، پاش به‌ستنی یه‌كه‌مین
كۆنگره، لیژنه‌ی دامه‌زرێنه‌ر، هیچ چه‌شنه به‌رپرسایه‌تییه‌كیان له به‌رامبه‌ر
چالاكییه‌كانی یه‌كیه‌تی‌دا نامێنێ، هه‌ربۆیه به ناوی هه‌موو هاوڕێیانی ده‌سته‌ی
دامه‌زرێنه‌ره‌وه، به‌سترانی كۆنگره‌ی "رابوون"، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، پیرۆز ده‌كه‌ین‌و هیوادارین ئێوه‌ی به‌ڕێز
به به‌شداریی چالاكانه‌ی خۆتان له كار‌و به‌رنامه‌كانی كۆنگره‌دا، كۆنگره‌كه‌تان
ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن‌و هه‌مووان پێكڕا بتوانن، به داڕشتنی به‌رنامه‌و پلانی كار‌و
تێكۆشان، چاوه‌ڕوانییه‌كانی كۆمه‌ڵگا‌و بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارانی كورد‌و ئه‌ندامه
تێكۆشه‌ره‌كانمان له نێوخۆی وڵات وه‌دی بێنین.
له‌م تریبوونه‌وه به نوێنه‌رایه‌تی له هه‌موو ئێوه‌ی به‌ڕێز، سڵاوی ئه‌مه‌ك‌و
وه‌فاداری ده‌نێرین بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی تێكۆشه‌ری یه‌كیه‌تیی خوێندكاران له
نێوخۆی وڵات‌و هاوكات به داخین له‌وه‌ی كه به‌هۆی بار‌ودۆخی تایبه‌ته‌وه، نه‌مانتوانی
تێكۆشه‌رانی نێوخۆی وڵات له كۆنگره‌دا به‌شدار بكه‌ین.
لێره‌وه‌و به ناوی هه‌موو نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی رابوونه‌وه، ده‌ستی هاوخه‌باتیی
كۆڵنه‌دانتان به گه‌رمی ده‌گوشین‌و ئاواته‌خوازین، كۆنگره‌ی داهاتووی یه‌كیه‌تیی
خوێندكاران له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و به به‌شدرایی ئێوه‌ی تێكۆشه‌ر، به‌رینتر‌و
گه‌رم‌وگوڕتر به‌ڕێوه بچێت.
سه‌ركه‌وێ یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
سڵاو له خوێندكارانی تێكۆشه‌ری كوردستان، ئاڵاهه‌ڵگرانی ئازاد‌و داد
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی سوورخه‌ڵاتی رێگای ئازادیی كوردستان
مه‌رگ‌و نه‌مان بۆ دوژمنانی ئازادی‌و مافی گه‌لان
ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی
دێموكراتی كوردستانی ئێران
27/12/1386 (17 مارسی 2008ی زایینی) |