|
UNPOدا به‌شدارن. چۆنیه‌تی
به‌شداریكردنی ئه‌و گه‌ل‌و نه‌ته‌وانه له‌و رێكخراوه‌دا له ژماره‌كانی پێشووی
رۆژنامه‌ی كوردستاندا باس كراوه. له درێژه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌دا زانیاری كورت
سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌و به‌شدارانه ده‌خه‌ینه روو.
گه‌لی ته‌ببه‌ت Tibet گه‌لی ته‌ببه‌ت یه‌كێك له به‌شدارانی رێكخراوی UNPOیه.
ناوچه‌ی ته‌ببه‌ت له نێوه‌راستی ئاسیادا هه‌ڵكه‌وتووه‌و له رۆژهه‌ڵاته‌وه له‌گه‌ڵ
چین، له باشووره‌وه له‌گه‌ڵ هێند، نپاڵ، بۆتان‌و برمه‌و له باكووره‌وه له‌گه‌ڵ
توركستانی خۆرهه‌ڵات دراوسێیه. ئه‌و ناوچه‌یه له سێ پارێزگا پێكدێ كه بریتین
له: "ئامدۆ"، "كام"و "ی‌و.. تسانگ".
رووبه‌ری ناوچه‌كه نزیكه‌ی
2/5 ملیۆن كیلومیتری چوارگۆشه‌یه.
ده‌شتایی ته‌ببه‌ت سه‌رچاوه‌ی زۆرترین رووباره‌كانی ئاسیایه‌و زه‌وییه‌كه‌ی ده‌وروبه‌ری
زۆر به پیته‌و دارستانێكی گه‌وره‌ی هه‌یه. به پێی به‌راورد حه‌شیمه‌تی
ناوچه‌ی ته‌ببه‌ت له 6 ملیۆن ته‌ببه‌تی‌و 7/5 ملیۆن دانیشتووی چینیی پێكدێ.
رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی خودموختاری ته‌ببه‌ت 2/62 میلیۆن به‌راورد ده‌كرێ
كه 93 له سه‌دیان ته‌ببه‌تی‌و 6له سه‌دیان هان چینین، كه‌واته به‌شێكی زۆری
خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌رێمه خودموختاره‌دا ناژین.
زمانی ته‌ببه‌تی یه‌كان "سینوتیبتی"یه. ئایینی پێشووی ئه‌وان "بۆن" بوو كه
دواتر "بوودایزم" بڵاو بوه‌وه. ئێستا زۆربه‌ی خه‌ڵكی ته‌ببه‌ت پێره‌وی له
ئایینی "لاماسیت"ده‌كه‌ن. ئه‌و ئایینه تێكه‌ڵاوێكه له "بۆن"و "بوودایزم".
ته‌ببه‌ت یه‌كێك له‌و ناوچانه‌یه كه سروشتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه،
زه‌ویه‌كه‌ی خاوه‌نی زێڕ، ئاسن، سورب، ئۆرانیۆم‌و هه‌روه‌ها دارستانێكی زۆر
گه‌وره‌یه.
له‌و ساڵانه‌ی رابردوودا حكوومه‌تی چین به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه
له جیهاندا بۆ پاراستنی ژینگه ره‌چاو ده‌كرێ، به هۆی گه‌شه‌پێدانی پرۆژه
گه‌وره‌كانیه‌وه وه‌ك شاڕێكانی هات‌وچۆ، چاڵه‌كانی نه‌وت‌و گاز، پێترۆشیمی،
عه‌ماره‌كانی هیدرۆژن، دروستكردنی فڕۆكه‌خانه، رێگای هات‌وچۆ، بنكه
سه‌ربازییه‌كان‌و شاره نوێیه‌كان بۆ كۆچبه‌رانی چین، درێژه به له‌نێوبردنی
ژینگه ده‌دا.
مێژووی ته‌ببه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار كه ده‌توانین سه‌رده‌می
گه‌شه‌كردنی بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ سه‌ده‌ی 7ی پاش زایین كه وه‌ك حكوومه‌تێكی
شانشینی سه‌ربه‌خۆ خاوه‌نی وڵاتی خۆی بوو. له سه‌ره‌تادا چین پێوه‌ندی
دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته هه‌بوو، به‌ڵام دواتر چه‌ندین جار شه‌ڕی له‌گه‌ڵدا
كرد.
ئه‌و ناوچه‌یه دواتر به هۆی چه‌ندین رووداوی مێژووییه‌وه كه‌وته سه‌ر وڵاتی
چین. ئێستا ته‌ببه‌تییه‌كان له نیشتمانی خۆیاندا قوربانی ده‌مارگرژین. زیاتر له
45 ساڵه كه ئازادی‌و مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان پێشێل ده‌كرێ.
حكوومه‌تی دوورخراوه‌ی ته‌ببه‌ت ناوی رێكخراوێكه كه له لایه‌ن "تێنزین
گیاتسۆ"وه یان "دالایلاما"ی چوارده‌هه‌م رێبه‌ری ده‌كرێ. ئه‌و رێكخراوه خۆی
به حكوومه‌تی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی ته‌ببه‌ت داده‌نێت. ته‌ببه‌ت ئێستا له ژێر
كۆنترۆڵی كۆماری گه‌لی چیندایه. ده‌فته‌ری سه‌ركردایه‌تی رێكخراوی حكوومه‌تی
دوورخراوه‌ی ته‌ببه‌ت له "دارالسلام"ی هێنده. "دالایلاما" له ساڵی 1959 پاش
ئه‌وه‌ی له شۆڕش به دژی یاساكانی چین شكستی هێنا، له وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵات.
نه‌ته‌وه‌ی ئاچه
ئاچه ناوچه‌یه‌كی تایبه‌ته كه له باكووری دوورگه‌ی سووماترا له ئه‌ندۆنێزی
هه‌ڵكه‌وتووه. ناوچه‌ی ئاچه نزیكه‌ی 236803 كیلومیتری چوارگۆشه‌یه‌و له 119
دورگه، 73 رووبار‌و 2 ده‌ریاچه پێكدێ.
حكوومه‌تی ئاچه نزیك به 4 میلیۆن كه‌سه،كه ده‌كاته 2 له سه‌دی كۆی
حه‌شیمه‌تی ئه‌ندۆنێزی. له ناوچه‌ی ئاچه‌دا چه‌ند گرووپی ئه‌تنیكی نیشته‌جێن
كه گه‌وره‌ترینیان ئاچه‌ییه‌كانن. گرووپه ئه‌تنیكیه‌كانی دیكه بریتین له
"گایۆ"، "ئالاس"، "تامیانگ"، "ئانووك جامی"، "كلۆێت"و "سیمۆیلوێت". هه‌روه‌ها دوو
گرووپی بچووكی به ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب‌و ئورووپایی له‌وێ ده‌ژین.
نزیكه‌ی 3 میلیۆن كه‌س له دانیشتوانی باكووری سووماترا به زمانی ئاچه‌ی قسه
ده‌كه‌ن. شێوه‌ی قسه‌كردن به‌و زمانه له "چام"ه‌وه نزیكه كه زمانی پێشووی
"ڤێتنام" بووه. به‌رهه‌مه‌كانی ناوچه‌ی ئاچه برنج، گۆشت، ماسی‌و سه‌وزییه.
جلی تایبه‌تی ئه‌وان به "سارۆنگ" ناو ده‌برێ كه شێوازی ژن‌و پیاویان وه‌ك
یه‌ك وایه. ئاچه‌ییه‌كان خه‌ڵكێكی زۆر هێمن‌و له سه‌رخۆن كه ساڵانێكه
گیرۆده‌ی ته‌ریك كه‌وتنه‌وه، شه‌ڕ‌و كاره‌سات بوونه‌ته‌وه.
به‌شێكی زۆر له هونه‌ر، مۆسیقا، سه‌ما‌و كولتووری ئاچه، كاریگه‌ری ئیسلامیی
به سه‌ره‌وه‌یه. نزیكه‌ی 99 له سه‌دی حه‌شیمه‌تی ئاچه موسڵمانن. داهاتی
ئابووری ناوچه‌كه له فرۆشتنی قاوه، بیبه‌ر، برنج، تووتن، لاستیك‌و ته‌خته
دابین ده‌كرێ. ناوچه‌كه خاوه‌نی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی سروشتی دیكه‌یشه وه‌ك:
گازی سروشتی، نه‌وت، زێڕ، ته‌نه‌كه‌ی كانزایی، پلاتنیۆم‌و خه‌ڵووز. به
داخه‌وه حكوومه‌تی ئه‌ندۆنێزی ده‌ستی به سه‌ر هه‌موو كانگا ژێرزه‌وییه‌كانی
ئه‌و ناوچه‌یه‌دا گرتووه‌و قازانجێكی زۆر له داهاتی نه‌وتی ئاچه وه‌رده‌گرێ.
خه‌ڵكی ئاچه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی شازده‌وه به‌رده‌وام له خه‌باتدا بوون بۆ
گه‌یشتن به مافی دیاریكردنی چاره‌نووس‌و مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانیان. ئه‌وان
سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ پۆرته‌غاڵ، پاشان له‌گه‌ڵ بریتانیا‌و دانمارك‌و ئێستا به‌رامبه‌ر
به ئه‌ندۆنزی له خه‌باتدان.
به پێی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه ئه‌و گه‌له له ماوه‌ی خه‌باتیدا دژی ئه‌و
حكوومه‌تانه به ده‌ستی هێناوه. چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه له داهاتوودا به
مافه‌كانی بگا. پێویسته بوترێ كه سه‌ره‌ڕای خه‌باتی قورس‌و دژواری خه‌ڵكی
ئه‌و ناوچه‌یه به‌رامبه‌ر به داگیركه‌رانی وڵاته‌كه‌یان، له رۆژی 24ی
دێسامبری 2004دا له‌گه‌ڵ كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن به‌ره‌وڕوو بوون. له‌و رۆژه‌دا
سوونامییه‌كی به‌هێز ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه‌و له ئاكامدا سه‌د‌و بیس هه‌زار كه‌س
گیانیان له ده‌ست دا‌و ماڵ‌و كێڵگه‌كانیان وێران بوو.
"به‌ره‌ی ئازادیخوازی نه‌ته‌وه‌یی ئاچه ـ سووماترا" كه به بزووتنه‌وه‌ی
ئاچه‌ی ئازادیش (GAM) ناو ده‌برێ، نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی ئاچه له UNPOدا
ده‌كا. ئه‌و رێكخراوه له ساڵی 1976دا دامه‌زرا‌و بزووتنه‌وه‌یه‌كی جیایخوازه
كه بۆ دامه‌زراندنی ئاچه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ خه‌بات ده‌كا. GAM چه‌ند ساڵێكه
له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئه‌ندۆنێزی كه‌وتۆته وتووێژه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ
كێشه‌كانیان بدۆزنه‌وه.
گه‌لی ئه‌بخاز
ئه‌بخاز له لێواری رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ره‌ش هه‌ڵكه‌وتووه‌و له رۆژئاواوه
له‌گه‌ڵ رووسیه‌و له رۆژهه‌ڵاته‌وه له‌گه‌ڵ گورجستان هاوسنووره. ئه‌بخاز 6
حكوومه‌تی ناوچه‌یی هه‌یه كه بریتین له: "گاگرا"، "گوداوتا"، "سۆخۆم"،
"ئوچامچیرایه"، "تكارچال"، "گال". ئه‌و وڵاته خاوه‌نی كانگایه‌كی
ده‌وڵه‌مه‌ندی ئاوی كانزاییه كه له زۆربه‌ی ده‌ریاچه‌و رووباره‌كانیه‌وه
وه‌ده‌ست دێ.
له سه‌ده‌ی هه‌شته‌مدا، پاشایه‌تی ئه‌بخاز وه‌ك وڵاتێكی زۆر به‌هێز دامه‌زرا.
له سه‌ده‌ی یازده‌هه‌مدا ئه‌و وڵاته به سه‌ر چه‌ند فه‌رمانڕه‌وایی سه‌ربه‌خۆی
بچوكدا دابه‌ش بوو. له ساڵی 1810دا ئه‌بخاز كه‌وته ژێر ده‌ستی ئێمپراتووری
رووسیه. له ده‌ره‌نجامی
شه‌ڕی نێوان رووسیه‌و سیركاشیه‌كاندا كه له نێوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا
روویدا زۆربه‌ی ئه‌بخازییه‌كان وه‌ك: "ئادگ"، "شامپورگ"، "ئابیخ"، "ئاباز"و چه‌ند
تیره‌یه‌كی دیكه ناچار بوون به‌ره‌و ئیمپراتووری عوسمانی هه‌ڵێن. به پێی
به‌راورد زیاتر له دووسه‌د‌و په‌نجا هه‌زار ئه‌بخازی نێردراوه‌ته توركیه. به
هۆی هاتنی كۆچبه‌ره‌كانی ناوچه‌كانی دیكه به تایبه‌ت گورجستان، دێموگرافی
ئه‌بخاز تێكچوو. له ساڵی 1917دا له دوای رووخانی ئیمپراتووری رووسیه،
ئه‌بخاز‌و گورجستان دوو وڵاتی سه‌ربه‌خۆیان دامه‌زراند كه له ساڵی 1918دا
كۆماری دێموكراتیكی تازه دامه‌زراوی گورجستان هێرشی كرده سه‌ر ئه‌بخاز‌و ئه‌و
وڵاته‌ی داگیر كرد.
به دوای سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین گۆڕانكاری سیاسی كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان
له سه‌ر ناوچه‌كه دانا، بۆ وێنه دامه‌زرانی یه‌كیه‌تی سۆڤییه‌ت‌و
كاریگه‌رییه‌كانی له سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كه‌و پاشان رووخانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته.
ئێستاش كێشه‌ی ئه‌بخاز هه‌روا ماوه‌ته‌وه. ئه‌و ناوچه‌یه وه‌ك به‌شێك له
گورجستان داده‌نرێ‌و دانووسانه‌كان بۆ به فه‌رمی ناسینی ئابخاز وه‌ك وڵاتێكی
سه‌ربه‌خۆ به ئاكامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه نه‌گه‌یشتووه.
كۆمه‌ڵگای ئه‌بخازه‌كان له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه پێداگرن كه ئه‌وانیش وه‌ك هه‌ر
گه‌لێكی دیكه بۆ وێنه گورجی‌یه‌كان مافی ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆییان هه‌یه.
ئه‌وان له‌وه تێناگه‌ن كه گه‌یشتن به ئازادی‌و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌كی
دیكه بووته كێشه بۆ كۆمه‌ڵگای گورجستان.
له ئه‌بخاز ئه‌ژمارێكی زۆر حیزب‌و رێكخراو هه‌ن كه هه‌موویان له رێگای
ئه‌نجومه‌نی گه‌ل یان پارلمانی گه‌لی ئه‌بخازه‌وه په‌سه‌ند كراون. جگه له‌وه‌ش
چه‌ندین رێكخراو‌و كۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌و وڵاته‌دا خزمه‌ت ده‌كه‌ن. |