|
وابوو گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و
هێزه داگیركه‌رانه زۆر ده‌خایه‌نێ‌و مه‌ترسییه‌كی سامناك بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانی
خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كورد خوڵقاوه.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی
وێناكان، پاش ته‌نیا حه‌وتوویه‌ك به شێوازێكی كتوپڕ، بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌و
هێزانه له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌وه راگه‌یه‌ندرا. ئۆپه‌راسیۆنی "خۆره‌تاو"
له ناوچه‌ی "زاب"دا هاته ئاراوه. له‌م هێرشه‌دا ئه‌رته‌شی تورك له شرناخ‌و
هێزه‌كانی "جندرمه" له "چه‌لـێ"و هێزه‌كانی كۆماندۆی چیای "هه‌كاری" به‌شدارییان
كرد. هه‌روه‌ها هێزی هه‌وایی به هیلی‌كۆپته‌ری "كۆبرا، سوپر كۆبرا"و "سیكۆرسكی"و
فڕۆكه‌ی "F16" ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان بۆردمان كرد‌و تۆپخانه‌ی ئه‌رته‌ش له چه‌لـێ به‌خه‌ستی
هه‌رێمه‌كی دایه به‌ر ره‌هێڵه‌ی تۆپباران. له ده‌ستپێكی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا‌و
ته‌نانه‌ت 24 كاتژمێر پێش له شكستی هێزه‌كانی تورك، سه‌ركرده سیاسی‌و سه‌ربازییه‌كانی
تورك له لێدوانه‌كانیاندا باسیان له‌وه ده‌كرد كه باسێك له كشانه‌وه له
ئارادا نابێت هه‌تا ریشه‌ی تیرۆر (واته P.K.K) بنبڕ نه‌كراوه. به‌ڵام پاش هه‌ڕه‌شه‌ی
دیپلۆماتیكی جۆرج بوش‌و سه‌ردانی رۆبرتگهیتس، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا بۆ
ئه‌نقه‌ره، شه‌ڕه‌كه به شێوازێكی له نه‌كاو و باوه‌ڕنه‌كراو راوه‌ستاو هێزه‌كانی
تورك ده‌ستیان به كشانه‌وه كرد، به جۆرێك ته‌نانه‌ت سه‌رۆك وه‌زیران ئاگاداری
دۆخه‌كه نه‌بوو و ئه‌و هه‌واڵه‌ی له رادیۆ بیست. "یاشار بیوك ئانێت"، فه‌رمانده‌ی
گشتیی ئه‌رته‌شی توركیش یه‌ك رۆژ پاش راگه‌یاندنی هه‌واڵی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی
(له لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی P.K.Kو هه‌وره‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق) هه‌واڵه‌كه‌ی
پشتڕاست كرده‌وه. ئه‌م پاشه‌كشه له‌ناكاوه ئه‌گه‌ری زۆری خسته‌به‌رده‌م
بیروڕای گشتی‌و بوو به هۆی ره‌خنه‌ی توندی نه‌ته‌وه‌په‌رستانی تورك له ده‌وڵه‌ت‌و
ئه‌رته‌ش.
به جۆرێك كه بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی وڵاتی توركیه‌دا له ململانێی نێوان
نه‌ته‌وه‌په‌رستان‌و ئیسلامییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا، ئه‌رته‌ش‌و ئیسلامییه‌كان له
به‌ره‌یه‌كدا یه‌كیان گرته‌وه‌و جێگه‌پێی نه‌ته‌وه‌په‌رستان لێژ كراوه.
شاره‌زایانی سیاسی پێیان وایه رۆبرتگهیتس له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ توركیه
هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و وڵاته كردووه كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی هێرشه‌كه‌دا
ئه‌مریكا له دانی زانیاری‌و هاوكاری هه‌واڵگریی به‌و هێزانه ده‌كشێته‌وه‌و
له‌وانه‌یه بۆ به‌هێزكردنی P.K.K هه‌نگاو هه‌ڵگرێ. هه‌ڵوێستی نوێی بووش‌و
ئیداره‌كه‌ی له هۆشداری دان به توركیه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی‌و
ئابووریی دۆزی كورد له‌و وڵاته‌شدا ئه‌و ئه‌گه‌ره به‌هێزتر ده‌كا.
به گشتی ده‌كرێ ئه‌م پاشه‌كشه‌یه وه‌ك به‌رهۆی هێندێك هۆكاری نێوخۆیی‌و
ده‌ره‌كی بناسین كه له خواره‌وه ئاماژه‌یان پێ‌ده‌كرێ:
1ـ به‌ره‌نگاریی هێزه‌كانی P.K.Kو كه‌ش‌وهه‌وای ده‌ڤه‌ره‌كه: به پێی
راگه‌یاندراوه‌كانی فه‌رمانده‌یی گشتی H.P.G له ماوه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌دا زیاتر
له 81 سه‌ربازی تورك كوژران یان رهقههڵاتنو هیلی كۆپته‌رێكی سه‌ربازی تێك
شكا. تێكشكانی ئه‌و هیلی كۆپته‌ره‌و شاخاوی بوونی ناوچه‌كه‌و دژواربوونی
پێشڤه‌چوونی هێزێكی كلاسیك له به‌رانبه‌ر هێزێكی پارتیزانی به ته‌واوی
ببووه هۆی دابه‌زینی وره‌ی سه‌ربازانی تورك‌و داهاتوویه‌كی ته‌م‌و مژاویی بۆ
ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له پێش چاوی سه‌ركرده‌كانی ئه‌رته‌شی تورك وه‌ده‌رخست.
هه‌ر بۆیه ته‌نیا رێگا چاره بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌تیسمانه‌ی كه هێزه‌كانی
تورك له چیای ره‌ش تێی كه‌وتبوون كشانه‌وه‌و ده‌سهه‌ڵگرتن له ئامانجی
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بوو.
2ـ په‌ره‌سه‌ندنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی رای گشتیی كورد‌و ناوه‌نده
چاره‌نوسسازه‌كانی ئیستراتێژی جیهانی‌و هێزه ناوچه‌ییه‌كان له‌مه‌ڕ
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه: له‌و پێوه‌ندییه‌دا خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵكی
شاره‌كانی باكووری كوردستان، له‌به‌رده‌م رای گشتیی جیهانی‌و سیاسه‌تڤانانی
تورك، هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه بوو كه دۆزی كورد به كوشتنی چه‌كدارانی P.K.K
چاره‌سه‌ر ناكرێ‌و رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازی ئاڵۆزتربوونی دۆخه‌كه‌ی
لـێ‌ده‌كه‌وێته‌وه. به واتایه‌كی‌تر ئه‌و خۆ پیشاندانه به دنیای نێوخۆ‌و
ده‌ره‌وه‌ی سه‌لماند كه پرسی كورد له توركیه بوونی هه‌یه‌و خاوه‌نی پێگه‌ی
جه‌ماوه‌ری تایبه‌ت به خۆیه‌تی‌و ته‌نیا رێگه‌چاره‌ی ئاشتییانه‌و دێموكراتیك
ده‌توانێ دۆخه‌كه هێور بكاته‌وه.
3ـ داخوازه‌كانی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پێویستی رێزگرتنی توركیه له
سه‌روه‌ریی خاكی عێراق‌و پاراستنی هێمنی‌و ئاسایشی ته‌نیا هه‌رێمی ئارامی
ئه‌م وڵاته: هه‌ر له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌وه وڵاتانی خاوه‌ن هێز وه‌ك
رووسیه‌و یه‌كیه‌تیی ئورووپا‌و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌رانبه‌ر
به‌و هێرشه هه‌ڵوێستیان گرت‌و وێڕای دانپێدانان به مافی توركیه بۆ به‌رگری
له خۆی، پێویستی سنوورداربوون‌و دواتر راگرتنی كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانی سوپای
توركیان به سه‌ركرده سیاسی‌و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته راگه‌یاند، كه‌چی
نه‌یانتوانی باندۆرێكی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر رووداوه‌كان دابنێن، به‌ڵام هاتنی
ئه‌مریكا بۆ ناو كایه‌كه كه نیشانده‌ری گۆڕانێكی تاكتیكی له سیاسه‌تی
ناوچه‌یی ئه‌م زلهێزه‌دا بوو، هاوكێشه‌كانی به ته‌واوی گۆڕی‌و به‌راورده‌كانی
كاربه‌ده‌ستانی توركیی به‌راوه‌ژۆ كرد.
ئه‌و هه‌ڵوێست گۆڕینه‌ی ئه‌مریكاش بۆ خۆی ده‌بێ ئاكامی چه‌ند فاكته‌ری وه‌ك
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بێ: ئه‌لف): درێژه‌كێشانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌و
به‌رپرسایه‌تیی ئه‌مریكا وه‌ك داگیركه‌ری عێراق له پاراستنی سه‌روه‌ریی خاكی
ئه‌م وڵاته‌و ئاسایشی هه‌رێم. ب): نامه‌ی به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی بۆ سه‌رۆك
بوش‌و هه‌ڵوێستی‌حكومه‌ت‌و پارلمانی كوردستان‌و عێراق، كاربه‌ده‌ستانی
ئه‌مریكایی گه‌یانده ئه‌و باوه‌ڕه كه بۆ پێش گرتن له ئاڵۆزتربوونی دۆخی
عێراق‌و ورووژاندنی هه‌ستی كورده‌كان به دژی ئه‌مریكا، ئه‌م وڵاته ده‌بێ
هاوسه‌نگیی نێوان كورد‌و تورك راگرێ. هه‌روه‌ها خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان
بوونه هۆی درووستبوونی ئه‌م بۆچوونه كه دۆزی كورد له توركیه ته‌نیا
به‌ستراوه‌ی چیای قه‌ندیل نیه، به‌ڵكوو دۆزێكی دێموكراتیك‌و خه‌ڵكی‌یانه‌یه
كه تان‌وپۆی كۆمه‌ڵگای توركیه‌ی داته‌نیوه‌و پێویستی به چاره‌سه‌ربوونێكی
سیاسی هه‌یه.
ج): به پێی هێندێك زانیاری ئه‌مریكاییه‌كان پێشتر سه‌ودایه‌كیان له‌گه‌ڵ توركیه
كردبوو له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه له به‌رامبه‌ر هاوكارییه‌كانی ئه‌وان به
دژی P.K.K، توركیه‌ش ده‌بێ ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌رباز بنێرێ بۆ ئه‌فغانستان،
به‌ڵام توركه‌كان هاوكارییان نه‌كردن‌و رایانگه‌یاند :"ئه‌گه‌ر سه‌ربازی زیادیمان
هه‌بوایه ده‌ماننارد به‌ڵام خۆمان له‌شه‌ڕداین". ئه‌م هاوكاری نه‌كردنه بوو به
هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی توندی بووش بۆ كشانه‌وه‌ی به په‌له‌ی هێزه‌كانی توركیه كه
وێده‌چێ پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته به‌ره‌و كه‌ش‌وهه‌وایه‌كی نوێ
ببات.
ده‌رفه‌ته‌كان‌و
به‌رپرسایه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردی
دۆخێ كه ئێستا له توركیه هاتۆته ئاراوه ده‌توانێ ده‌رفه‌تێكی مێژوویی بۆ
پارتی ده‌سه‌ڵاتدار بێ، بۆ به‌ره‌وپێشبردنی پرۆسه‌ی چاكسازی دێموكراتیك‌و
گۆڕانكاری له یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئه‌و وڵاته به قازانجی دێموكراسی‌و له‌وانه
چاره‌سه‌ری سیاسیی ئاشتییانه‌ی پرسی كورد.
سوپاسالاران كه به درێژایی مێژووی توركیه گه‌وره‌ترین كۆسپی سه‌ر رێگای
دێموكراسی بوون، به هۆی ئه‌م شكسته‌وه، ئێستا له‌وپه‌ڕی بێ‌هێزیدان‌و تیۆری
مشتی ئاسنینیان شكستی هێناوه، پارته نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان له ده‌ره‌وه‌ی
بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتدان‌و نێوانیان له‌گه‌ڵ سوپایه‌ك كه میراتگری شكۆ‌و
هه‌یمه‌نه‌ی "پان توركیزم" بوو به‌ره‌وه خراپبوون ده‌ڕوات.
لێره‌دا به‌رپرسایه‌تیی خه‌باتگێڕانی P.K.K بۆ قۆزتنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌له‌و
گۆڕینی میتۆدی خه‌بات‌و ئایدۆلۆژیای حیزبی‌و پشتبه‌ستن به هێزی جه‌ماوره‌ی‌و
خه‌باتی مه‌ده‌نی ئاشكراتر ده‌بێ. كورد له توركیه پێی ناوه‌ته قۆناخێ كه
گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌حاڵه‌و ده‌رك كردن به‌و راستییه ده‌توانێ چاره‌نووسی ئه‌م
گه‌له سته‌ملێكراوه به‌ره‌و داهاتوویه‌كی روون ببات. |