|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
په‌یامی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكرات به بۆنه‌ی 62هه‌مین
ساڵڕۆژی دامه‌زرانیه‌وه | |
04-01-1387
به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری،
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران!
ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی‌و كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، میوانانی به‌ڕێز!
خوشك‌و برایانی ئازیز!
له لایه‌ن یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، پڕ به‌دڵ به‌خێر
هاتنتان |
 | |
ده‌كه‌ین. وه‌ك هه‌موومان
ده‌زانین 62 ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نی یه‌كیه‌تیی ژناندا تێپه‌ڕ ده‌بێ، سه‌رده‌می
كۆماری كوردستان، كۆمار هه‌ستی به‌وه ده‌كرد كه بۆشاییه‌ك هه‌یه له نێو ریزه‌كانی
نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا، هه‌ر بۆیه یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی دامه‌زراند‌و پێشه‌وا
قازی بۆ ئه‌وه‌ی كه ژنان زۆرتر له ده‌وری یه‌كیه‌تیی ژنان كۆببنه‌وه،
میناخانمی وه‌ك به‌رپرسی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكرات ناساند. هه‌یئه‌تێكی به‌رێوه‌به‌ریی
دامه‌زرا، ئه‌و هه‌یئه‌ته له نێو خۆیدا كاره‌كانی دابه‌ش كرد‌و هه‌ركه‌س به
توانا‌و لێهاتوویی خۆی كاره‌كانی وه‌ئه‌ستۆی خۆی گرت. یه‌كه‌مین هه‌نگاوی یه‌كیه‌تیی
ژنان ئه‌وه بوو كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا خوێندن له ئاستێكی خواره‌وه‌دا بوو، هه‌ر
بۆیه بڕیاریان دا كه قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ساڵه‌كان دابمه‌زرێ‌و له زۆربه‌ی
شار‌و شارۆچكه‌كان ئه‌و قوتابخانه‌یانه كرانه‌وه. به‌ڵام یه‌كه‌مین قوتابخانه له
شنۆ دامه‌زرا. كه روقیه خانمی زه‌رزا، هه‌شتا تمه‌ن دیاری پێشكه‌شی قوتابخانه‌كه
كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه په‌ره به خوێندن بدرێ. شانۆی دایكی نیشتمان كه یه‌كێك له
كاره گه‌وره‌كانی سه‌رده‌می كۆمار بوو، ژنان به‌شداریی چالاكانه‌یان تێدا كرد.
به‌داخه‌وه به هۆی له سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی‌و هاوڕێیه‌كانی‌و زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی
حیزب له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه ده‌ستبه‌سه‌ر كران، به‌رپرسایه‌تی بنه‌ماڵه‌كان كه‌وته
سه‌رشانی ژنان. هه‌ر به‌و هۆیه بوو كه چالاكی ژنان ماوه‌یه‌كی زۆر راوه‌ستا. به‌ڵام
یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكرات هه‌ر كۆڵی نه‌داو له هه‌موو بواره‌كاندا رێكخستنی
خۆی ده‌ستپێكرده‌وه‌و له هه‌موو بواره‌كانیشدا، به تایبه‌تی له بواری سیاسییه‌وه
چالاكی نواندووه. ئه‌وڕۆ وه‌ك بۆ خۆمان شاهیدین له ئێران‌دا شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنی
مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی نیوه‌ی حه‌شیمه‌تی ئێران له
ژنان پێك دێت، به‌داخه‌وه له‌و 29 ساڵه‌دا هیچ ده‌سكه‌وتێكی بۆ ئه‌وان نه‌بووه،
هه‌رچه‌ند ژنان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شدارییان كردوه، جیاله‌وه‌ی كه ئه‌و
مافه‌ش كه هه‌یانبوو لێیان ئه‌ستێندراوه‌ته‌وه. من ئاماژه به‌و ده‌ورانه ده‌كه‌م،
كه له حه‌وت ده‌وره‌ی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی ژنان له مه‌جلیسدا چه‌ند ژن
به‌شداریان هه‌بووه. ده‌وری یه‌كه‌م چوار نه‌فه‌ر، ده‌وری دووهه‌م چوار نه‌فه‌ر،
ده‌وری سێهه‌م سێ نه‌فه‌ر، ده‌وری چواره‌م نۆ نه‌فه‌ر، ده‌وری پێنجه‌م چوارده
نه‌فه‌ر، ده‌وری شه‌شه‌م دوازده نه‌فه‌ر، ده‌وری حه‌وته‌م سێزده نه‌فه‌ر، به‌ڵام
چ ده‌سكه‌وتێكیان بۆ ژنان هه‌بووه جیا له‌وه، مافی ته‌ڵاق وه‌رگرتن نیه، مافی
ئیزدواج به كچ نادرێ، چوونه‌ده‌ر به ئیزنی بنه‌ماڵه‌یه، سه‌نگسار، زیندانی
كردن، ئه‌شكه‌نجه‌و ئێعدام، كڕین‌و فرۆشی كچان، هه‌ڵاتنی كچان له ماڵه‌وه، شه‌لاق
له پیش چاوی خه‌ڵكیدا، خۆكوژی‌و خۆسوتاندن، ئه‌وه دیارییه‌كانی كۆماری
ئیسلامی بووه كه بۆ ژنانی به دیاری هێناوه. ئه‌من لێره ئاماژه‌یه‌ك به یه‌ك
ساڵی رابردوو كارنامه‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌كه‌م كه له ساڵی 1385 هه‌تا 1386،
له ماوه‌ی ئه‌و یه‌ك ساڵه‌دا له‌گه‌ڵ ژنان چۆن هه‌ڵس‌وكه‌وت كراوه. به‌و
ئامارانه‌ی كه به‌ده‌ستی ئێمه گه‌یشتووه، 100 ژنی سیاسیمان له‌و ساڵدا هه‌بووه،
كه هه‌ركامیان دوو تا سێ‌جار ده‌ستبه‌سه‌ر كراون‌و لـێ‌پرسینه‌وه‌یان لـێ‌كراوه.
33 ژن ئێستاكه له ئێران‌دا به هۆی چالاكیی سیاسییه‌وه له زیندان دان. زۆربه‌شیان
هێشتا حوكمیان بۆ دیاری نه‌كراوه. كۆماری ئیسلامی له ساڵی 57دا یه‌كه‌مین هه‌نگاو
كه هه‌ڵیهێناوه‌ته‌وه ئه‌وه‌بوو كه گوتی ده‌بێ حیجاب ئیجباری بێت. كه له
كۆڵان‌و سه‌رشه‌قامه‌كاندا "تێزاب" به ده‌موچاوی ژناندا ده‌كرا. بۆ ئه‌وه‌ی كه
به‌زۆری حیجاب به‌سه‌ر ژناندا بسه‌پێنێ. ژنان له به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌دا
زۆر به‌ربه‌ره‌كانێیان كرد، به‌ڵا م به‌داخه‌وه ژنانی ئێران وێڕای ئه‌و هه‌موو
چالاكی‌و خه‌باته‌یان، به هۆیی ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر كار ده‌رده‌كران، بێ‌حورمه‌تیان
پێ‌ده‌كرا، مه‌جبوور كه‌وتن كه حیجاب بپارێزن. به‌ڵام هه‌ر خه‌باتیان به دژی كرد.
ئه‌مساڵ هه‌مدیس به بیانووی پاراستنی حیجاب 17 هه‌زار نه‌فه‌ر هه‌ر له شوێنی
سه‌فر‌و فرۆكه‌خانه‌و ... هتدا گیراون‌و هه‌ڕه‌شه‌یان لـێ‌كراوه. 1017 نه‌فه‌ر له
تاران‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، كه بۆ خۆمان شاهید بووین كه‌سێك كه له زینداندا
ئازاد بوو هه‌ر له پێش چاوی پۆلیسه‌كاندا خۆی كوشت. له 10 ئوستاندا، 14 هه‌زار،
ده‌ستبه‌سه‌ر كراون‌و 67 هه‌زار ژن، هه‌ڕه‌شه‌ی گیرانیان لـێ‌كراوه. له زانكۆی
كه‌ره‌جدا، 93 كچ به هۆی بێ‌حیجابی ده‌ركراون. له ئیلام 3000 ژن‌و كچ ده‌ستبه‌سه‌ر
كراون. بودجه‌یه‌كیان بۆ سه‌رپه‌رسته‌كانی بنه‌ماڵه دیاری كردبوو كه ئه‌وه‌شیان
به ژنان ره‌وا نه‌دیت‌و لێیان بڕین. دیارده‌یه‌كی تازه كه له نێو كۆماری
ئیسلامی په‌یدا بووه ئه‌وه‌یه كه بۆ خۆی سه‌نگساری ده‌كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه
ئێستاكه ئه‌و دیارده‌یه هاتۆته نێو بنه‌ماڵه‌كانیش، ده‌بینین پیاوێك كچه 14
ساڵانه‌كه‌ی كه شك‌و گومانی لـێ‌هه‌بوو، سه‌نگساری ده‌كات. له‌وه بێ‌ڕێزی پتر
هه‌یه كه له دادگای كرماشان‌دا پیاوێك سزا ده‌درێ بۆ ئه‌وه‌ی كه جل‌وبه‌رگی
ژنانی له‌به‌ر كردووه. گۆڤارێك ده‌رده‌چوو، 16 ساڵ بوو چالاكی هه‌بوو، به‌داخه‌وه
ئه‌وساڵ ئه‌وه‌شیان داخست، به‌ڵام گۆڤارێكی دیكه ده‌رچووه به نێو "شیرزنان" كه
گۆڤارێكی وه‌رزشییه، دڵنیاین كه ئه‌وه‌ش هه‌ر داده‌خه‌ن. بڕیارێكی دیكه‌ش هه‌ر
ئه‌وساڵ ده‌رچووه له مه‌جلیس ده‌یانهه‌وێ ئه‌و ژنانه‌ی كه ئیزنیان بدایه به
مێرده‌كانیان ژنی دووهه‌م بێنن، ئێستاش قه‌راره كه ئه‌و بڕیاره هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌و
بێ‌ئیزنی ژنه‌كه، پیاو ده‌توانێ ژنی دووهه‌م بێنێت. 61 له سه‌د خوێندكارانی
كچ به‌شداری زانكۆكان بوون، به‌ڵام ئێستاكه بۆته مه‌ترسییه‌ك بۆ سه‌ر ئه‌وان، ده‌یانهه‌وێ
بیكه‌ن به 50 به 50. ته‌نیا دیارییه‌ك ئه‌و ساڵ كۆماری ئیسلامی بۆ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ
بۆ ژنانی هه‌بووه، ئه‌و ژنانه‌ی كه نیوه مووچه وه‌رده‌گرن جێژنانه‌كه‌یان
بۆته ته‌واو مووچه. ئێمه وه‌ك یه‌كیه‌تیی ژنان، ده‌نگی خۆمان ده‌ده‌ینه پاڵ
ده‌نگی ئه‌و ژنانه، به تایبه‌تی ئه‌و ژنانه‌ی كه له نێو خۆی وڵاتدان‌و
پشتیوانیان لـێ‌ده‌كه‌ین، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كه یه‌كگرتوویه‌ك له نێو ئه‌و ژنانه‌دا
پێك بێنین، هه‌م له ژنانی نێوخۆی وڵات‌و هه‌م له ژنانی ئورووپا‌و هه‌م له یه‌كیه‌تی
ژنانی ئێران، ده‌بێ ده‌نگه‌كه‌مان یه‌ك ده‌نگ‌و هاوار بكه‌ین تا رووخانی حكوومه‌تی
كۆماری ئیسلامی. ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه كۆماری ئیسلامی هیچ كات ئاماده
نیه كه ماف‌و مافه‌كانی ژن بپارێزێ. له كۆتایی قسه‌كانمدا به پێویستی ده‌زانم
كه سپاسی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بكه‌م كه هه‌میشه دیفاع له مافی
ژنانی كردووه به تایبه‌تی پشتیوانێكی گه‌وره بووه بۆ یه‌كیه‌تیی ژنانی
دێموكراتی كوردستانی ئێران.
له كۆتایدا:
سڵاو ده‌نێرم بۆ ئه‌و ژنانه‌ی كه له زیندانه‌كاندان. سڵاو ده‌نێرم بۆ ئه‌و
ژنانه‌ی كه مێرده‌كه‌یان له رێگای نیشتماندا شه‌هید بوون‌و سه‌رپه‌رستی ئه‌و
بنه‌ماڵانه‌یان له ئه‌ستۆ بووه.
سپاس و رێزم هه‌یه بۆ ته‌واوی ژنانی كوردستان!
یه‌كیه‌تی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
24ی ره‌شه‌مه‌ی 1386ی هه‌تاوی |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |