|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
پانۆڕامای رووداوه‌كانی ساڵی 86ی هه‌تاوی | |
04-01-1387
ئا: حه‌سه‌ن سه‌لیمی
وه‌شانی ئه‌م ژماره‌یه‌ی "كوردستان" هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی |
 | |
ساڵی 86ی هه‌تاوی، له
كاتێكدا ماڵئاوایی له ساڵی 86 ده‌كه‌ین كه كێشه‌و ئاریشه چاره‌سه‌رنه‌كراوه‌كان،
به‌شێكی زۆری ژیانی مرۆڤایه‌تییان خستۆته ژێر كاریگه‌ریی خۆیانه‌وه، دیاره
به ده‌ربازكردنی ساڵی 86، كێشه‌و رووداو ناكۆكییه‌كان كۆتاییان پێ‌نایه‌ت، به‌ڵام
ئێمه لێره‌دا ئاوڕێك له رووداوه گرینگه‌كانی جیهان، ئێران‌و ناوچه‌و كوردستان
ده‌ده‌ینه‌وه.
ـ له ئاستی جیهانیدا
ـ رێكه‌وتی 4/1/86 ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
بڕیارنامه‌ی 1747 كه دووهه‌مین بڕیارنامه‌ی گه‌مارۆ دژی به‌رنامه به‌رزه‌فڕییه
ناوكییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی بوو، به كۆی ده‌نــگ پـه‌سند كـرد، ئـه‌م
بـڕیارنامه‌یه چه‌ند خاڵی سه‌ره‌كی له به‌رچاو نه‌گرتبوو، وه‌ك پێش‌گرتن به هه‌ناردنی
چه‌كی ئێران بۆ وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دارایی 28 كه‌س‌و
گرووپ،سنوورداركردنی سه‌فه‌ری ئه‌و رێبه‌رانه‌ی رێژیم كه پێوه‌ندی بـه بــه‌رنامه‌كانی
رێژیمه‌وه هه‌بێ. پێویسته
ئاماژه‌ی پێ‌بكرێ كه ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش بڕیارنامه‌ی یه‌كه‌م (1737)ی دژی
ئێران په‌سند كردبوو.
ـ رێكه‌وتی 4/6/1386، یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له
رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی سه‌دساڵه‌ی ئێنتێرناسیۆنالی سوسیالیستی لاوان (IUSY)
به‌شداریی كرد. له‌م بۆنه‌یه‌دا به‌رپرسی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی
وڵاتی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران به نوێنه‌رایه‌تی له
لایه‌ن 143 رێكخراوی ئه‌ندام له 100 وڵاتی جیهان له ئێنتێرناسیۆنال سوسیالیستی
لاوان راگه‌یه‌ندراوی بیره‌وه‌ری سه‌دساڵه‌یی ئه‌و رێكخراوه‌ی خوێنده‌وه.
ـ رێكه‌وتی 8/6/86، گروپی "له‌قابیل گه‌ڕێن" كه ناوه‌نده‌كه‌ی له
ئیتالیادایه، له راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیدا، ئاماژه‌ی به چوونه سه‌ری
ئێعدامكردن له ئێران كرد. ئه‌م گرووپه له راپۆرته‌كه‌یدا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
ئێران گوتی رێژه‌ی ئێعدام له ئێران به شێوه‌یه‌كی دووقات چووه‌ته سه‌رێ كه
ناڕه‌زایه‌تی توندی كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه‌كانی مافی مرۆڤ‌و رێكخراوه به
ناوبانگه‌كانی جیهان وه‌ك یه‌كیه‌تیی ئورووپا‌و رێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كانی به دواوه بووه.
ـ رێكه‌وتی 25/7/86، جۆرج بووش، سه‌ركۆماری وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان له
كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانی له كۆشكی سپی‌دا، گوتی: "رێبه‌رانی سیاسیی جیهان
ئه‌گه‌ر هۆگری پێش‌گرتن له شه‌ڕی سێهه‌می جیهانین، ده‌بێ نه‌هێڵین ئێران ده‌ستی
به چه‌كی ناوكیی رابگا، بووش هه‌روه‌ها گوتی درێژه‌دانی گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر
ئێران به سوود ده‌بێ.
ـ رێكه‌وتی 6/8/86، له هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و دێموكراتیدا له وڵاتی
ئارژانتین،"كریستینا فێرناندێزدێ كوچنێر" وه‌ك یه‌كه‌مین ژن له مێژووی ئه‌و
وڵاته‌دا به سه‌ركۆماریی هه‌ڵبژێردرا. ناوبراو له قسه‌كانیدا دوای
هـــه‌ڵبژاردنیـدا گــوتــی ئــه‌و و
لایه‌نگره‌كانی ده‌رهه‌ق به ئارژانتین هه‌ست به به‌رپرسایه‌تییه‌كی مه‌زن
ده‌كه‌ن. ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی نه‌ته‌نیا بۆ به‌رپرسایه‌تیه‌كه‌ی وه‌ك رێبه‌ری
نوێی ئارژانتین، به‌ڵكوو به به‌رپرسایه‌تی گه‌وری وه‌ك ژنێك ئاگایه.
ـ رێكه‌وتی 11/8/86، حیزبی به‌وره‌كانی "تامیل" له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای
كرد كه "تامیلسێلڤان" رێبه‌ری باڵی سیاسیی ئه‌و حیزبه به هۆی هێرشی فڕۆكه
شه‌ڕكه‌ره‌كانی سریلانكاوه گیانی له ده‌ست دا. چاودێرانی سیاسی له سه‌ر ئه‌و
بڕوایه بوون كه كوژرانی تامیلسێلڤان، زه‌برێكی كاریگه‌ره له په‌یكه‌ری
به‌وره‌كانی تامیل، له به‌ر ئه‌وه‌ی ناوبراو بازنه‌ی پێوه‌ندیی ئه‌و حیزبه
له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌دا بوو.
ـ رێكه‌وتی 24/8/86، كۆمیته‌ی مافی مرۆڤی كۆڕی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان له‌مه‌ڕ راگرتنی به‌ڕێوه‌بردنی حوكمی ئێعدام له سه‌رانسه‌ر
جیهاندا، بڕیارنامه‌یه‌كی په‌سند كرد. له‌م بڕیارنامه‌یه‌دا، داوا له هه‌موو ئه‌و
وڵاتانه كراوه كه هێشتا حوكمی ئێعدام‌یان تێدا به‌ڕێوه ده‌برێ كه مافی
مرۆیی ئه‌و كه‌سانه مه‌حكووم به ئێعدام بوون، له ئاستی ئێستانداردی جیهانیدا
ره‌چاو بكرێ.
ـ رێكه‌وتی 6/10/86ی هه‌تاوی، "بێنه‌زیربۆتۆ"، داكۆكیكاری دێموكراسی‌و رێبه‌ری
حیزبی خه‌ڵكی پاكستان له كرده‌وه‌یه‌كی ناجوامێرانه‌دا گیانی لـێ‌ئه‌ستێندرا.
بۆتۆ، سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی پاكستان‌و كچی زوڵفه‌قاری‌عه‌لی بۆتۆ،
سیاسته‌وانێكی چاونه‌ترس‌و لایه‌نگری دێموكراسی بوو كه دایكی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك
كوردی یه‌كێك له بنه‌ماڵه به ناوبانگه‌كانی كرماشان بوو.
ـ رێكه‌وتی 28/11/86، پارلمانی كۆزۆڤۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه به "مێژوویی"
ناودێری كرد به شێوه‌ی فه‌رمی‌و یه‌كلایه‌نه سه‌ربه‌خۆیی كۆزۆڤۆی له وڵاتی
سێبربستان راگه‌یاند. هاشم تاچی سه‌رۆك وه‌زیرانی كۆزۆڤۆ له كۆبوونه‌وه‌ی
پارلمان‌دا، گوتی: "ئێمه رێبه‌رانی خه‌ڵك كه به شێوه‌یه‌كی دێموكرات
هه‌ڵبژێردراوین، راده‌گه‌یه‌نین كه كۆزۆڤۆ وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ‌و خاوه‌ن
سه‌روه‌رییه." ئه‌م هه‌ڵوێسته مێژووییه له لایه‌ن ئه‌مریكا‌و یه‌كیه‌تیی
ئورووپاوه پشتیوانیی لـێ‌كرا.
ـ 11/12/86، دیوانی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند كه بڕیاری
په‌سندكردنی له سێداره‌دانی تاوانبار "عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید" به فه‌رمی
ده‌ركرا. پێویسته بگوترێ كه عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، به هۆی شیمیایی بارانكردنی
شاری هه‌ڵه‌بجه به عه‌لی شیمیایی ناوبانگی ده‌ركرد.
ـ له ئاستی ئێران‌و ناوچه‌دا
ـ رێكه‌وتی 3/1/86، هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی، 15 سه‌ربازی بریتانیایی‌یان به
تاوانی به‌زاندنی سنووره‌كانی ئێران ده‌ستگیر كرد. ئه‌وه له حاڵێكدا بوو كه
هه‌م بریتانیا هه‌م عێراق به دێكۆمێنته‌وه رایانگه‌یاند كه ئه‌و 15 سه‌ربازه
له ئاوه‌كانی عێراق ده‌ستگیر كراون. ئه‌و كاره‌ی كۆماری ئیسلامی بووه هۆی
هه‌رچی زیاتر ئاڵۆزتربوونی پێوه‌ندییه‌كانی ئێران‌و بریتانیا‌و كۆمه‌ڵگای
جیهانی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی رێژیمی مه‌حكووم كرد.
ـ رێكه‌وتی 25/ 3/ 86، دانیشتنی به‌رینی ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی له
پاریس پێك هات. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه كه له ژێر ناوی "همبستگی" گرێ درا، زیاتر
له 80 كه‌س له نوێنه‌رانی حیزب‌و رێكخراو‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی
ئۆپۆزیسیۆنی له ده‌روی یه‌كتری كۆكرده‌وه. ئه‌و كۆبوونه‌وه ماوه‌ی سێ‌رۆژ
درێژه‌ی كێشا كه له‌ودا نوێنه‌ری خیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران چالاكانه
له‌مه‌ڕ هه‌ڵوێست‌و بیروبۆچوونه‌كانی حیزب‌و سیستمی داهاتووی ئێران قسه‌ی كرد.
ـ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری 86، له سه‌ر بریاری دادستانی گشتیی ئاڵمان، فرانك
والێنتا، تێرۆریست كازم دارابی یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی تیرۆری میكۆنووس له
به‌ندیخانه به‌ردرا. دارابی تیرۆریسته به تاوانی به‌شداری له تیرۆری دوكتور
سادق شه‌ره‌فكه‌ندی‌و هاوڕێیانی، له لایه‌ن دادگای بێرلینه‌وه به 25 ساڵ
زیندان مه‌حكووم كرابوو كه ته‌نیا 15 ساڵ له زیندانییه‌كه‌ی تێپه‌ڕ كرد.
ـ رێكه‌وتی 9/9/86، له رێوڕه‌سمێكی به‌شكۆدا كه له شاری "سی‌یه‌نا"ی ئیتالیا
به‌ڕێوه چوو، خه‌ڵاتی ئازادیی چاپه‌مه‌نیی ئیتالیا، پێشكه‌ش به عه‌دنان
حه‌سه‌نپوور‌و هیوا بوتیمار، دوو رۆژنامه‌وان‌و چالاكی مه‌دنی كه به ئێعدام
مه‌حكووم كرابوون، كرا.
ـ رێكه‌وتی 27/9/86ی هه‌تاوی، كۆڕی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
بڕیارنامه‌یه‌كی دژی پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێران‌دا كه بریتیین له:
"ئه‌شكه‌نجه، شه‌لاق، بڕینی ئه‌ندامانی له‌ش، سه‌نگسار‌و ئێعدام له‌به‌رچاوی
خه‌ڵك په‌سند كرد. له‌م ده‌نگدانه‌دا 192 ئه‌ندامی كۆڕی گشتی پێشنووسێكیان كه
له لایه‌ن كۆمیته‌كانی مافی مرۆڤی كۆڕی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان ئاماده كرابوو، خرایه به‌رباس‌و رێژیمی ئێران مه‌حكووم كرا.
ـ رێكه‌وتی 23/11/ 86، رێكخراوی تێرۆریستی حیزبووڵڵای لوبنان، یه‌كێك له
فه‌رمانده پایه به‌رزه‌كانی خۆی له ده‌ست دا. ئه‌و فه‌رمانده‌یه عێماد
موغنییه بوو كه به هۆی پلانڕێژی‌و ئه‌نجامدانی زه‌نجیره كرده‌وه‌یه‌كی
تێرۆریستی، چه‌ندین ساڵ بوو كه له لیستی ره‌شی پۆلیسی ئه‌مریكا‌و ده‌زگا
ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئیسرائیل دابوو، هه‌ر بۆیه ناوبراو ناچار بوو چه‌ندین ساڵ به
نهێنی ژیان به‌سه‌ر به‌رێت‌و ناوبانگی پیاوی سێبه‌ری به‌سه‌ردا ببڕێت.
ـ به‌رواری 2/12/86، ئه‌رته‌شی توركیه به هێزێكی ده‌یان هه‌زار كه‌سییه‌وه‌و
به كه‌ڵكوه‌رگرتن له پێشكه‌وتووترین تێكنۆلۆژیی سه‌ربازی، سنووره‌كــانی
هه‌رێمی كوردستانی به‌زاند‌و
هه‌تا 10 كیلۆمیتر هاته نێو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه. هاوكات ئه‌رته‌شی
توركیه له رێگه‌ی هه‌واییه‌وه شاخه‌كان‌و گوندشینه‌كانی كوردستانی بۆردمان
كرد. پێویسته ئه‌و بڵێین كه ئه‌وه 25هه‌مین جاره توركیه بێ‌له‌به‌رچاوگرتنی
پێوه‌ره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان جووڵایه‌وه.
ـ رێكه‌وتی 12/12/86، مه‌حموودی ئه‌حمه‌دی نژاد، سه‌ركۆماری رێژیمی ئیسلامی
ئێران، سه‌ردانی شاری به‌غدای كرد. ئه‌وه یه‌كه‌مین سه‌ردانی سه‌ركۆمارێكی
رێژیمی ئیسلامی له كاتی به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتی ئه‌م رێژیمه‌وه بوو.
ـ رێكه‌وتی 13/12/86، له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، سێهه‌مین بڕیارنامه‌ی گه‌مارۆی 1803ی دژی ئێران په‌سند
كرد. له پێنووسی ئه‌م بڕیارنامه‌یه‌دا هاتووه كه به سه‌رنجدان به ملنه‌دانی
ئێران بۆ ویستی كۆمه‌ڵگای جیهانی، كۆمه‌ڵه سزایه‌كی نوێ بۆ ئێران له
به‌رچاوگیراون كه بریتین له: سنوورداركردنی هاتۆچۆی به‌رپرسانی ئێران بۆ
ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و بلۆكه‌كردنی هێندێ له داراییه‌كانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات.
ـ رێكه‌وتی 17/12/86، خه‌ڵاتی ئولاف پاڵما به‌خشرایه په‌روین ئه‌رده‌ڵان. خانمی
ئه‌رده‌ڵان یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگیی ژنان له شاری
سنه‌و یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی گۆڤاری "زنان"و سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی
ئێنتێرنێتی "تریبوونی فیمسنیستی ئێران"ه، هه‌روه‌ها ناوبراو یه‌كێك له
داڕێژه‌ران‌و چالاكانی كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن واژۆ له ئێران بوو.
له ئاستی كوردستاندا
ـ رێكه‌وتی 12/2/1386، یه‌كیه‌تی خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، له‌م
رۆژه‌دا به پێكهێنانی رێوڕه‌سمێكی به شكۆ‌و شایسته، وێڕای یادكردنه‌وه له
شه‌هیدی خوێندكار سمایل شه‌ریفزاده، ئه‌م رۆژه‌ی وه‌ك رۆژی خوێندكاری كورد
دیاری كرد. ئه‌م یه‌كیه‌تییه رایگه‌یاند كه دیاریكردنی ئه‌م رۆژه وه‌ك رۆژی
خوێندكار له لایه‌ك رێزگرتنه له
یاد‌و بیره‌وه‌ره‌ی خوێندكارانی شه‌هیدی به‌شدار له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ـ
دێموكراتی كورد له كوردستانی ئێران‌و له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌ڵامێكه به
پێویستی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌مبۆله‌كانی خۆی تا
شوناسی جیاوازی ئه‌م بزووتنه‌وه‌ی به نیسبه‌ت بزووتنه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ریی
خوێندكاریی ئێران بناسێنێ.
ـ رێكه‌وتی 21/4/86، خه‌ڵكی زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌و گونده‌كانی كوردستانی
ئێران به مه‌به‌ستی یادكردنه‌وه‌ی شه‌هید دوكتور قاسملووی مه‌زن، وه‌ك
نه‌ریتێكی ساڵانه، له‌سه‌ر بانگهێشتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
كاتژمێر 10ی شه‌و بۆ ماوه‌ی 3 خوله‌ك چرای ماڵه‌كانیان كوژانده‌وه.
ـ مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی 86، یانه‌ی تۆپی پێی هه‌ولێر به‌سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر
"قوه‌ی جه‌ویه"دا‌و به‌ده‌ستهێنانی نازناوی قاره‌مانی خولی یانه
مومتازه‌كانی عێراق‌و رۆیشتنی بۆ قۆناخی پاڵه‌وانی یانه‌كانی ئاسیا، بۆ
یه‌كه‌م جار له مێژوودا یانه‌یه‌كی وه‌رزشی كورد به‌م شانازییه گه‌وره‌یه
گه‌یشت كه پیشانده‌ری پێشكه‌وتنی كوردستان بوو.
ـ رێكه‌وتی 13/5/86، یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ژێر
دروشمی "پێشڤه‌چوون به‌ره‌و داهاتوویه‌كی روونتر" كۆنگره‌ی چواره‌می خۆی ده‌ست
پێ كرد. ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی لاوان كه سێ رۆژ درێژه‌ی كێشا، گرینگی‌و بایه‌خێكی
تایبه‌تی به دۆخی لاوان به گشتی‌و لاوانی كورد به تایبه‌تی دا.
ـ ره‌زبه‌ری 1386، له نێو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی
زه‌حمه‌تكێشانی‌كوردستانی ئێران‌دا ئینشعاب رووی دا، باڵی جیابۆوه له كۆمه‌ڵه
خۆی به "رێبه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ـ
ره‌وتی چاكسازی‌و گه‌شه" ناساند‌و به‌فه‌رمی له راگه‌یاندراوێكدا خۆیان وه‌ك
حیزبێكی جیاواز ناساند.
ـ رێكه‌وتی 7/7/86، هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد، "شارام نازری" نیشانی
شوالیه‌ی وه‌رگرت. نیشانی شوالیه گرینگ‌ترین نیشانه‌ی فه‌رهه‌نگیی وڵاتی
فه‌ڕانسه‌یه كه به ئاماده‌بوونی راوێژكارانی فه‌رهه‌نگیی سه‌ركۆماری
فه‌ڕانسه پێشكه‌شی شه‌هرام نازری كرا.
ـ رێكه‌وتی 24/8/86، موقبیل هونه‌رپه‌ژوو، لاوترین شاخه‌وانی جیهان، له
ته‌مه‌نی 24 ساڵیدا له نه‌خۆشخانه‌ی شاری ورمێ كۆچی دوایی كرد. موقبیل
ئه‌ندامی تیمی هه‌ڵبژارده‌ی شاخه‌وانیی ئێران بوو و چواره‌مین چیای به‌رزی
جیهان واته شاخی "لوتسه"ی بڕیبوو. بڕینی ئه‌و شاخه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه
رێكۆردی لاوترین شاخه‌وانی جیهان به ناوی خۆی تۆمار بكا.
ـ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی 86، شاره‌وانیی شاری هه‌ولێر، له بڕیارێكی
نه‌ته‌وه‌یی‌دا، دوو شه‌قامی گرینگی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستانیی به
ناوی رێبه‌رانی شه‌هید‌و هه‌میشه زیندووی حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێرانه‌وه ناونا. شه‌قامی 100 میتری به ناوی شه‌هید پێشه‌وا قازی
محه‌ممه‌ده‌وه ناونراو شه‌قامی سه‌ره‌كیی سه‌ر رێگای كۆلێژه‌كانی ئاداب،
ئه‌ندازیاری، ئابووری‌و هونه‌ره‌جوانه‌كانی به ناوی شه‌هید دوكتور
قاسملووه‌وه كرا.
ـ به‌رواری 12/9/86، له رێوڕه‌سمێكی به شكۆدا، حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران به فه‌رمی له رێكخراوی "ژێنڤاكاڵ" به ئه‌ندام وه‌رگیرا. شایانی باسه
وه‌ڤدی حیزبی دێموكرات به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری
گشتیی حیزبی دێموكرات‌و به یاوه‌ری كاك خسره‌و عه‌بدوڵلاهی له شاری ژنێڤ
ئه‌و په‌یمانه‌ی واژۆ كرد. ئه‌م رێكخراوه به وه‌رگیرانی حیزب بوو به 35
ئه‌ندام، به‌ڵام تا ئێستا كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماده نه‌بووه
به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مین دا واژۆ بكات.
ـ رێكه‌وتی 6/11/86ی هه‌تاوی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆنفڕانسێكی سێ
رۆژه‌ی له ژێر ناوی "به‌جیهان ناساندنی ژینۆسایدی گه‌لی كورد" له هه‌ولێر
به‌ڕێوه برد. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری، سكرتێری گشتیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، به فه‌رمی بۆ ئه‌و كۆنفڕانسه بانگهێشتن
كرابوو، له‌م كۆنفڕانسه‌دا زیاتر له 250 كه‌سایه‌تی به‌شداربوون كه 70 كه‌سیان
نووسه‌ر، پسپۆڕ‌و شاره‌زای بواری تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و ئه‌ندامی پارلمان
بوون.
ـ رێكه‌وتی 4 ـ 7/11/86، یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه دوو
ساڵ بوو ئه‌ندامی چاودێری یه‌كیه‌تیی نێونه‌ته‌وه‌یی لاوانی سوسیالیست بوو،
له 26هه‌مین كۆنگره‌ی IUSY كه له دۆمێنیكه‌ن به‌ستراو 58 رێكخراوی تایبه‌ت به
لاوان له 80 وڵاتی جیهانه‌وه به‌شدار بوون، به ئه‌ندامی فه‌رمی وه‌رگیرا.
بوونه ئه‌ندامی لاوان له‌م رێكخراوه جیهانییه‌دا كرانه‌وه‌ی ده‌لاقه‌یه‌كی
دیكه به‌ڕووی پرسی كورد به گشتی‌و كوردستانی ئێران به تایبه‌تی بوو. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |