|
گه‌له‌ی تووشی زۆر
دژواری، ده‌رده‌سه‌ری‌و گرفتی گه‌وره كردووه‌و له هه‌ر به‌شێكی كوردستان مه‌رگه‌سات‌و
تراژێدیا به چه‌شنێكی جیاوازه‌و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی
كورد بووه.
ئه‌و ره‌وشه بۆیه بۆ كورد
هاتۆته پێش، چونكه ماف‌و ئازادییه رهواو ئینسانییه‌كانی كورد هه‌موو كاتێك
پێشێل كراوه‌و زوڵم، چه‌وسانه‌وه‌و زۆرداری له‌سه‌ر كورد به‌ڕێوه چووه، له به‌رامبه‌ر
ئه‌و دۆخه‌دا، رۆڵه‌كانی كوردیش خه‌بات‌و سه‌رهه‌ڵدانیان كردووه‌و به‌ربه‌ره‌كانێ‌و
به‌رخۆدانی رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی تا ئێستاش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه. دوژمنانی
كورد هه‌میشه یه‌ك رێگه‌یان له به‌رده‌م كورد هێشتۆته‌وه، ئه‌ویش رێگای شه‌ڕ
بووه. به درێژایی مێژوو، كورد سه‌لماندوویه‌تی كه نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئاشتیخوازه،
دیالۆگ به‌ته‌نیا چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌زانێ، له‌م پێوه‌ندییه‌دا چه‌ند رێبه‌ری
گه‌وره‌مان بوونه‌ته قوربانی. هه‌ر بۆیه كورد، شه‌ڕ به رێگای سه‌پێندراو ده‌زانێ‌و
ئه‌م میتۆده‌ی خه‌باتیان له‌به‌ر به‌رگری له مان‌و هه‌بوونی خۆی‌و وه‌ده‌ستهێنانی
مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌ڵبژاردووه‌و شێلگیرانه، له هه‌موو قۆناخ‌و هه‌ل‌ومه‌رجێكدا
به‌رێوه‌ی بردووه.
پاش شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1357ی هه‌تاوی‌دا، كاربه‌ده‌ستانی رێژیمی
تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی كۆماری ئیسلامی، وه‌ڵامی "نا"یان به ویست‌و داوا
رهواو دێموكراتیكه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی دا‌و هیچ ماف‌و ئازادییه‌كی
نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێرانیان قبووڵ نه‌كرد. ته‌نانه‌ت
خومه‌ینی رێبه‌ری ئایینی ئه‌و كاتی رێژیم، قه‌ناعه‌تی به‌وه‌ش نه‌هێنا‌و
فه‌توای جیهادی به‌دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد راگه‌یاند‌و به داخه‌وه شه‌ڕ له
سه‌رانسه‌ری كوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا ده‌ستی پێ‌كرد‌و خه‌باتی ئازادیخوازانه‌و
مافخوازانه‌ی رۆڵه‌كانی كورد هه‌تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه.
هه‌ر زوو ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیمی ئاخوندی شه‌پۆلێكی توند‌و به‌رفراوانی
سه‌ركوت، چه‌وسانه‌وه، كوشتنی به كۆمه‌ڵ، گرتن‌و ئێعدام كردنی مرۆڤه‌كان‌و له
لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وێرانكردن‌و سووتاندن‌و خاشه‌بڕكردنی گوند‌و شاره‌كانی
كوردستانیان ده‌ست پێ‌كرد. ته‌نانه‌ت چه‌ندین كۆمه‌ڵكوژی گه‌وره له كوردستان
به‌ڕێوه‌برا كه چه‌ند سه‌د هاووڵاتی سڤیل تێیدا بوونه قوربانی.
بێجگه له‌و كۆمه‌ڵكوژییانه، زۆر گوند‌و شارۆچكه‌ی كوردستان، به ته‌واوی یان
نیوه ته‌واو كاول‌و وێران كران. له‌و نێوانه‌دا، له باكووری رۆژهه‌ڵاتی
كوردستانیش ئه‌و شه‌پۆله له ئارادا بوو‌و به ده‌یان ئاوایی‌و شوێنی ژیانی
خه‌ڵك وێران كران‌و سووتێنران‌و ته‌نانه‌ت له چه‌ند شوێن كۆمه‌ڵكوژیش به ئاشكرا
به‌ڕێوه چوو.
لێره‌دا به‌كورتی ئاوڕێك له سه‌ر رووداوی كاڤل‌و وێرانكردنی دوو گوندی
"دێمان"و "بۆتك" سه‌ر به ناوچه‌ی "سۆما‌و برادۆستی" ورمێ ده‌ده‌ینه‌وه‌و
چۆنیته‌ی‌و هۆكاره‌كانی ئه‌نجامدانی ئه‌و رووداوه تاڵ‌و ناخۆشه
شی‌ده‌كه‌ینه‌وه. چونكه ئه‌و كات‌و دواتریش به كه‌می له چاپه‌مه‌نی‌و
راگه‌یه‌نه گشتییه‌كانی دیكه‌ی كورددا، باسیان لـێ‌كراوه.
وه‌ك هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی ئێران، خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ش
نه‌چوونه ژێر ركێف‌و كاریگه‌ریی ده‌وڵه‌ت، به پێچه‌وانه به دژی زوڵم‌و
زۆرداری رێژیمی ئاخوندی ده‌ستیان دایه خه‌بات‌و بوونه پاڵپشت‌و
یارمه‌تیده‌رێكی گه‌وره‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازانه‌ی كورد‌و به تایبه‌تی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه رۆڵێكی گه‌وره‌ی له ئۆرگانیزاسیۆنی
خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه‌دا هه‌بووه‌و هه‌یه‌و سه‌دان رۆڵه‌ی شۆڕشگێڕ‌و قاره‌مانی
ئه‌م ناوچه‌یه‌ی كوردستان له ریزه‌كانی PDKIدا شه‌هید كراون.
به پێی سروشت له ده‌ڤه‌ری باكووری كوردستانی ئێران به گشتی زستان وه‌رزێكی
زۆر سارد‌و دژواره، با، باران، به‌فر‌و زریان‌و بۆران‌و باپێچ، ژیانی ئاسایی
خه‌ڵك تووشی زۆر كێشه ده‌كات. له چله‌ی زستانی ساڵی 1363ی هه‌تاوی‌دا، واته
23 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، گونده‌كانی "بۆتك‌و دێمان" له كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی ئاوا
سه‌خڵه‌ت‌و سه‌هۆڵبه‌ندان دا، بوون به ئامانجی هێرشی هێزه دژه‌گه‌لییه‌كانی
كۆماری ئیسلامی‌و پاش كاول‌و وێرانكردنی ئه‌و گوندانه، ئاوریان تێ‌به‌ردرا‌و
ماڵ‌و ژیانی خه‌ڵك بوو به خۆڵه‌مێش‌و ئه‌و دوو ئاواییه له مرۆڤه‌كان به تاڵ
كران‌و له‌و زستانه سارد‌و سه‌خڵه‌ته‌دا، خه‌ڵكانی ئه‌و دوو گونده به ژن،
منداڵ، لاو، پیاو‌و پیر‌و په‌ككه‌وتووه‌وه له نێو هێرشی ئاور‌و كه‌ره‌سه‌كانی
سه‌ركوتی هێرشه‌كانی رێژیم ماڵ‌و موڵكی وێرانكراوی خۆیان به‌جێ هێشت‌و به
ناچار ئاواره‌ی ده‌شت‌و چیا بوون‌و له ئاكامدا چوونه گونده‌كانی سۆفی كانوون،
چه‌مان، ئیشكه‌مۆ‌و شكه‌وتك‌و له‌وێ له نێو ماڵی خه‌ڵكی ئه‌و ئاواییانه‌دا
نیشته‌جێ‌بوون. خه‌ڵكی ئه‌و چوار گونده به‌گه‌رمی پێشوازیان له خه‌ڵكی
لێقه‌وماوی گونده‌كانی "بۆتك‌و دێمان" كرد‌و شوێنی ژیان‌و حه‌وانه‌وه‌یان بۆ
دابین كردن كه ئه‌و هه‌ڵوێسته نیشتمانی‌و ئینسانییه ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ،
جێگای رێز‌و سوپاس‌و شانازییه.
ئێستا خه‌ڵكی ئه‌و دوو گونده وێرانكراوه له ده‌ورووبه‌ری شاری ورمێ‌و به
تایبه‌تی شارۆچكه‌ی "قه‌رگووز" ده‌ژین. پاش 23 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه
نامرۆڤانه‌یه، له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی رێژیمی ئاخوندی‌یه‌وه هیچ هاوكارییه‌ك
بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه بۆ سه‌ر شوێنی نیشته‌جێ بوونیان له‌و دوو گونده
نه‌كراوه‌و تا ئێستاش ژیان له ئاواره‌یی‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
له كاتی وێرانكردنی گونده‌كانی بوتك‌و دێمان دا، 50 بنه‌ماڵه له‌و دوو
ئاواییه ده‌ژیان‌و زۆربه‌یان مرۆڤی نیشتمانپه‌روه‌ر‌و ئازادیخواز بوون. ته‌نیا
تاوانێك كه كاربه‌ده‌ستانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی له پاساوی ئه‌نجامدانی
ئه‌و جینایه‌ته دژی مرۆڤانه‌یه، له روانگه‌ی خۆیانه‌وه هێناویانه‌و
ده‌یهێنن، یارمه‌تیدان‌و پشتیوانی كردن‌و په‌نادانی خه‌ڵكی ئه‌و دوو گونده به
پێشمه‌رگه ئازادیخواز‌و تێكۆشه‌ره‌كانی PDKI بووه! له حاڵێكدا كه ئێستاشی
له‌گه‌ڵدابێ خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه شانازی به‌و پشتیوانییه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن.
هێزێكی زۆری رێژیم له‌و زستانه سارده‌دا، هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و دوو گونده‌و
ده‌ست ده‌داته تێكدان، وێرانكردن‌و سووتاندنی ماڵ‌و حاڵی خه‌ڵك‌و دانیشتوانی
ئه‌و دوو ئاواییه‌و له‌به‌ر ئه‌و هێرشه دڕندانه‌یه، خه‌ڵك ناچار ده‌بن گونده‌كه
چۆڵ بكه‌ن. هێرشه‌كه به چه‌شنێك بوو كه هه‌موو ماڵه‌كان به ته‌واوی وێران
كران‌و ئیمكانی ژیانیان تێدا نه‌ما.
به هۆی وێران بوون‌و سووتانی ئه‌و دوو گونده، زیان‌و خه‌سارێكی گه‌وره‌و
به‌رچاو له ماڵ‌و ماڵاتی دانیشتوانی دێمان‌و بۆتك كه‌وت، مه‌ڕ‌و ماڵاتێكی زۆری
خه‌ڵكی له نێو بران. نه‌ته‌نیا ده‌وڵه‌ت له به‌رامبه‌ر ئه‌م كرده‌وه
نامرۆڤانه‌ی خۆی هیچ زیان‌و زه‌ره‌رێكی بۆ خه‌ڵك قه‌ره‌بوو نه‌كرد، به‌ڵكوو له‌و
زستانه سارده‌ی ساڵی 1363دا‌و دواتریش، هیچ هاوكارییه‌كی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی
لێقه‌وماو نه‌كرد كه ماڵ‌و سه‌رپه‌نایه‌ك بۆ خۆیان دابین بكه‌ن. له حاڵێكدا كه،
له كاتی ئاوادا پاراستن‌و دابین‌كردنی پێداویستییه‌كانی ژیان‌و سه‌رپه‌نای
هاووڵاتیانی سڤیل ده‌كه‌وێته سه‌رشانی ده‌وڵه‌ته‌كان. ئه‌م ئه‌سڵه ئینسانییه
شامیلی حاڵی رێژیمی كۆماری ئیسلامی نابێ ـ ئه‌گه‌ر فیداكاری‌و له
خۆبردوویی خه‌ڵكی ئه‌و گوندانه‌ی كه له سه‌ره‌وه هێمامان پی‌كردوون،
نه‌بووایه، داخۆ بڵێی خه‌ڵكی گونده‌كانی بۆتك‌و دێمان به‌ره‌وڕووی چ بارودۆخ‌و
نه‌هامه‌تی‌و كێشه‌گه‌لێك ده‌بوونه‌وه.
ئه‌م كرده‌وه‌یه‌و سه‌دان كرده‌وه‌ی دیكه‌ی به‌رپرسانی رێژیمی ئاخوندی
له‌هه‌مبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان‌و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران وه‌ك خاڵێكی ره‌ش‌و
كرده‌یه‌كی بێ‌پره‌نسیپانه‌و دژی ئینسانی له كارنامه‌ی پڕ له تاوانی ئه‌و
رێژیمه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و قه‌ت له‌بیر ناكرێن ... |