|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
گرووپی كاری ئێران لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بار‌ودۆخی كه‌مایه‌تییه
نه‌ته‌وه‌یی‌و ئایینییه‌كان ده‌كات |
|
11-01-1387
كوردستان میدیا ـ واشینگتۆن،
دی سی ـ له رۆژی پێنجشه‌ممۆ، 13ی مارسدا، نوێنه‌ری كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی‌و
ئایینییه‌كانی ئێران له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی "گرووپی كاری ئێران" كه گرووپێكی
كۆنگرێسه‌و ئه‌ندامانی كۆنگرێس مارك كیرك‌و رابرت ئه‌ندرووز، به‌ڕێوه‌به‌ریی ده‌كه‌ن،
شایه‌تییان دا. شوورای رێبه‌ری بۆ مافی مرۆڤ له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا
یارمه‌تیی دا. له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا شایه‌تییه‌كانی فاخته زه‌مانی، به‌ڕێوه‌به‌ری
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاری له زیندانییانی سیاسیی ئازه‌ربایجان، شه‌ریف بێهرووز،
نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كیت بیگلۆ، به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌هاییه‌كان له ئه‌مریكا‌و دوكتور عه‌لی ئه‌لتایی،
پرۆفیسۆر له زانستگای شا‌و نووسه‌ری كتێبی "عه‌ره‌بی خووزستان‌و ئێران"و
دوكتور حسێن بۆر، به‌لووچی ئێرانی‌و نووسه‌ری كتێبی "ناسیۆنالیزمی به‌لووچ"و
نی‌نا شه‌ی، جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌مریكا له "راپۆرتی ئازادیی ئایینی
نێوده‌وڵه‌تی"دا خوێندرایه‌وه.
سه‌رۆكی شوورای رێبه‌ریی مافی مرۆڤ، كاترین پۆرتێر به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م
دانیشتنه بوو. ناوبراو پێی له‌سه‌ر گرینگیی هاوده‌ردی له نێو لایه‌نه په‌راوێزخراوه‌كان
بۆ مسۆگه‌ركردنی مافی مرۆڤ بۆ هه‌موو خه‌ڵكانی چه‌وساوه داگرت.
به‌ڕێز مارك كێرك كه سه‌رۆكایه‌تیی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ده‌كرد، وتی، هه‌ڵسوكه‌وت
له‌گه‌ڵ كه‌مایه‌تییه‌كانی ئێران جێگای نیگه‌رانیی هه‌ردوو لایه‌نی كۆنگرێس
بووه. ناوبراو هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گرینگیی ئێران بۆ داهاتووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكا قسه‌ی كرد‌و له‌سه‌ر مه‌ترسیی تێنه‌گه‌یشتن له گێژاوی وڵات‌و دووپاتی
هه‌ڵه‌ی كولتووری هۆشداریی دا.
نی‌نا شه‌ی، كورته‌یه‌كی چڕ‌وپڕی له "راپۆرتی ئازادیی ئایینی نێوده‌وڵه‌تی"
له سه‌ر ئێران پێشكه‌ش كرد‌و شی كرده‌وه كه له ئێران "سه‌ركوتی به‌رده‌وامی
سیستماتیك له‌مه‌ڕ ئایینه‌كان بوونی هه‌یه." یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئێران فه‌یلی‌و
جووله‌كه‌و زه‌رتوشتییه‌كان‌و هه‌روه‌ها موسڵمانه غه‌یره شێعه‌كان وه‌ك كه‌مایه‌تیی
ئایینی به فه‌رمی ده‌ناسێ، به‌ڵام بازنه‌ی مافی ئه‌م گرووپانه زۆر ته‌سكه.
به گوێره‌ی "راپۆرتی ئازادیی ئایینی نێوده‌وڵه‌تی" كه‌مایه‌تییه ئایینییه‌كان
"له‌گه‌ڵ جیاوازیدانانێكی به‌ربڵاوی كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا به‌ره‌وڕوون‌و ده‌وڵه‌ت به
كرده‌وه پشتیوانی له هێندێك توێژی كۆمه‌ڵگا ده‌كات كه ئه‌م ره‌وشه مه‌ترسیداره
پێك دێنن.
ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به فه‌رمی نه‌ناسراون، زیاتر به‌ره‌وڕووی گرفت
ده‌بنه‌وه، هه‌روه‌ك له شایه‌تیی خاتوو كیت بێگلودا باس كرا، زیاتر له 200
به‌هایی له ئێران له سه‌ره‌تای 1978ه‌وه كوژراون‌و بڕێكی بێ‌ئه‌ژمار زیندانی
كراون‌و هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر‌و سووكایه‌تییان پێ كراوه. له به‌ینبردنی
به‌هاییه‌كان له سیاسه‌تی فه‌رمیی ده‌وڵه‌تدا به‌رچاو ده‌كه‌وێ به‌و واتایه
كه به‌هاییه‌كان به‌ره‌وڕووی گیران‌و زیندانی به‌زۆر‌و بێ‌حورمه‌تیی رۆژانه
له میدیاكانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تددا ده‌بنه‌وه.
له‌و كاته‌وه كه ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرت، شه‌پۆلێكی
نوێ له جیاوازی‌دانان دژی به‌هاییه‌كان ده‌ستی پێ‌كرد، بیگلۆ وتی: یاسایه‌كی
جیناحی پێشنیاركراو له به‌رده‌م تاقی‌كردنه‌وه دایه كه حوكمی كوشتن بۆ ئه‌و
كه‌سانه‌ی له دین وه‌رده‌گه‌ڕێن به ره‌وا ده‌زانێ. ئه‌وه وێده‌چێت هه‌ڕه‌شه‌ی
راسته‌وخۆ له به‌هاییه‌كان بێت، چوونكه ئه‌م ئایینه‌و په‌یره‌وانی به له دین
وه‌رگه‌ڕاوان له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانه‌وه له قه‌ڵه‌م ده‌درێن.
جیاوازی‌دانان له نێو حكوومه‌تدا له ئایین تێ‌ده‌په‌ڕێ. ئێران نیشتمانی چه‌ند
نه‌ته‌وه‌ی خاوه‌ن زمان‌و شوناسی خۆیانن. فارسه‌كان وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی حاكم له
راستی‌دا ته‌نیا 45 له سه‌دی حه‌شیمه‌تی ئێران پێك دێنن، دوكتور حسێن بۆر، وتی:
ئه‌و 55 له‌سه‌ده‌ی دیكه له حه‌شیمه‌ت له كورد‌و ئازه‌ری‌و به‌لووچ‌و
توركه‌مه‌ن‌و عه‌ره‌ب پێك هاتوون كه به‌شێكی زۆریان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا
نیشته‌جێن‌و خه‌ڵكانیان په‌ڕیوه‌ی 2 یان 3 وڵاتی دیكه بوون.
شه‌ریف بێهرووز، وتی كه هه‌ژارترین ناوچه‌كانی ئێران سه‌ر به نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانن‌و بێ به‌رنامه‌یی‌و نه‌بوونی سه‌رمایه‌گوزاری له‌م ناوچانه‌دا
كه‌یفییه‌تی ژیانی له خواره‌وه راگرتووه. یه‌كێك له سكاڵا هه‌ره
راشكاوه‌كانی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانی ئێران كه له لایه‌ن هه‌موو
نوێنه‌رانه‌وه باسی لـێ‌كرا، پێشگیری له هێندێ مافی كولتووری، به‌تایبه‌تی
به‌كارهێنانی زمانی نه‌ته‌وه‌كان بوو. كورد‌و ئازه‌ری‌و به‌لووچ‌و
نه‌ته‌وه‌كانی دیكه مۆڵه‌تی به‌كارهێنانی زمانی خۆیانیان له قوتابخانه‌كاندا
پێ نادرێ‌و كۆسپی به‌رچاو له‌سه‌ر چاپی كتێب به‌و زمانانه هه‌یه. ئه‌وه
به‌شێك له سیاسه‌تی "ئاسیمیلاسیۆنی زۆره‌ملی"یه كه به وته‌ی فاخته
زه‌مانی، له ساڵه‌كانی 1920ه‌وه له ئێران‌دا له لایه‌ن ده‌سه‌ڵات
به‌ده‌ستانه‌وه له ئارادا بووه.
به وته‌ی زه‌مانی، میدیا ده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌مپه‌ینی تكاندنی ئابڕوو جاڕ
ده‌ده‌ن‌و به ئاشكرا سووكایه‌تی به ئازه‌رییه‌كان ده‌كه‌ن‌و وه‌ك كه‌سانی
دواكه‌وتوو نیشانیان ده‌ده‌ن‌و ئه‌و ده‌نگۆیانه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه
ئازه‌رییه‌كان دواكه‌وتوون، باوه‌ڕێك كه زۆربه‌یان هه‌یانه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌یه
كه ئه‌وان له قسه‌كردن به زمانی فه‌رمیی وڵات، واته فارسی‌دا له‌هجه‌یان
هه‌یه.
شه‌ریف بێهرووز، وتی، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی‌دا
خه‌ڵك سیستماتیك سه‌ركوت ده‌كرێن‌و نه‌ته‌وه‌كان وه‌ك هاوڵاتیی پله دوو چاویان
لـێ ده‌كرێ. "گرتنی نایاسایی، ئه‌شكه‌نجه، سووكایه‌تی‌كردن‌و ئێعدام‌و بێ
سه‌ر‌و شوێن كردن، بوونه‌ته شتێكی ئاسایی رۆژانه له ناوچه كوردییه‌كاندا."
بێهرووز درێژه‌ی پێدا‌و، وتی كه بۆ پێشبردن‌و پێشكه‌وتنی وڵات، ئێران ده‌بێ
"دێموكراتیك‌و نامه‌ركه‌زی بێت." ئه‌و هه‌نگاوه "ئابووریی تێكچووی ئێران زیندوو
ده‌كاته‌وه، ئارامیی سیاسی له نێوخۆدا پێك دێنێ‌و ئاسایش‌و ئه‌منییه‌ت له
ناوچه‌دا جێگیر ده‌كات‌و له هه‌مووی گرینگتر وه‌ك ئه‌ندامێكی هه‌ڵسووڕی
كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، ئاشتیی جیهانی به‌هێز ده‌كات."
ئه‌ندامی كۆنگرێس، خاتوو شیلا جه‌كسۆن، له‌سه‌ر گرینگیی وه‌جواب هاتن له‌سه‌ر
ئه‌و نه‌ته‌وانه جه‌ختی كرده‌وه‌و، وتی، "له‌سه‌ر هه‌ر وڵاتێكدا ده‌بێ به
پێی هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ كه‌مایه‌تییه ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی،
دادوه‌ری بكرێ‌و ئێران له‌م پێوه‌ندییه‌دا نومره‌ی ره‌ت وه‌رده‌گرێ."
راپۆرت: شوورای رێبه‌ری بۆ مافی مرۆڤ |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |