|
بن.
ـ زۆر سپاستان ده‌كه‌م. به نوێنه‌رایه‌تیی به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كیه‌تیی
خوێندكاران، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كیه‌تیی خوێندكاران
له هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه‌و به‌تایبه‌ت ئه‌ندامانی یه‌كیه‌تیی
خوێندكاران له‌نێوخۆی وڵات‌و له زانستگاكانی كوردستان‌و ئێران ده‌كه‌م. هیوادارم
به‌ڕێوه‌به‌ریی نوێ له به‌جێ‌گه‌یاندنی ئه‌ركه پێ‌ئه‌سپێردراوه‌كانی
كۆنگره‌دا سه‌ركه‌وتوو بێ.
پرسیار: ده‌كرێ بزانین ئامانجتان له گرتنی ئه‌م كۆنگره چ بوو؟
وه‌ڵام: كۆنگره‌ی هه‌ر
رێكخراوێك، كۆبوونه‌وه‌ی راوبۆچوونی ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه‌یه كه بانترین‌و
به‌رزترین سه‌رچاوه‌ی بڕیاردان له رێكخراوه‌كه‌دایه. كۆنگره‌ی رێكخراو، ده‌نگی
روون‌و ئاشكرای ئه‌ندامانی رێكخراوه كه به كۆبوونه‌وه‌یان له شوێنی
كۆنگره‌دا به چالاكی، تێكۆشان‌و بڕیار‌و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كان له ماوه‌ی
رابردوو هه‌ڵ‌ده‌سه‌نگێنن‌و ئه‌رك‌و راسپارده بۆ داهاتووی رێكخراوه‌كه دیاری
دكه‌ن. به‌و پێیه كۆنگره، كۆده‌نگی‌و ئاكامی راوبۆچوونی رێكخراوه‌كه‌یه‌و
یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكراتیش به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستییانه‌و دوای
ماوه‌ی سێ‌ساڵ له دامه‌زراندنی، به پێویستی ده‌زانی كه كۆنگره‌ی یه‌كه‌می
خۆی ببه‌ستێ. له ماوه‌ی سێ‌ساڵ دامه‌زرانی ئه‌و رێكخراوه‌دا، كاره
سه‌ره‌كی‌و بنه‌مایی‌یه‌كانی دامه‌زرانی ئه‌و رێكخراوه‌یه به‌ڕێوه چووبوون‌و
زیاد له‌وه‌ش هه‌نگاوی گرنگ‌و مێژوویی هه‌ڵ‌گیرابۆوه. بۆ پێكهاتن‌و دامه‌زراندی
رێكخراوێك پێویسته لانیكه‌م له چه‌ند بواردا هه‌نگاوه سه‌ره‌تایی‌یه‌كان
هه‌ڵ‌بگرین‌و بناخه‌ی ئه‌و رێكخراوه له چه‌ند بواردا دابنرێن. یه‌كه‌م بوار
بواری ته‌شكیلاتی‌یه، به‌و مانایه كه رێكخراوێك له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی‌دا
پێویسته كه‌سانێك به‌ناوی ئه‌ندام له ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه‌و
ئۆرگانیزاسیۆنێكیان لێ پێك بهێنێ كه به‌پێی ئه‌و ئۆرگانیزاسیۆنه بنه‌مایی‌یه،
هه‌م ئه‌ندامان به شێوه‌یه‌كی رێكخراوو‌و سازمان دراو پێكه‌وه كار بكه‌ن‌و هه‌م
تانوپۆ‌و چوارچێوه‌ی رێكخراوه‌كه دروست بكه‌ن كه لایه‌نگرانی بۆچوونی ئه‌و
رێكخراوه له حاڵه‌تی بڵاوه‌یی ده‌ر بێنێ‌و شكڵ‌و شێوازیان پێ‌بدا.
یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكرات‌و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی له ماوه‌ی
ئه‌و 3 ساڵه‌دا كاری باش‌و گرنگی كردبوو‌و زۆربه‌ی پێكهاته‌كه‌ی دروست كردبوو‌و
تا راده‌یه‌ك پێش چبوو كه به سانایی ده‌كرا هه‌ر كام له به‌شه‌كانی رێكخراو،
خۆیان سه‌رله‌نوێ دروست بكه‌نه‌وه، به‌و مانایه كه شێوازی ئۆرگانیزاسیۆنی
ته‌واویان به خۆوه گرتبوو‌و ده‌یانتوانی وه‌كوو به‌شێكی ئۆرگانیزه كاربكه‌ن.
بواری دیكه‌ی بناخه‌یی رێكخراوێك، راگه‌یاندنه كه یه‌كیه‌تیی خوێندكاران
توانی به سه‌ركه‌وتوویی له‌و به‌شه‌ش دا كاناڵه‌كانی راگه‌یاندنی وه‌ك گۆڤار،
ماڵپه‌ڕی ئینتێرنێتی، به‌رنامه‌ی رادیۆیی دروست بكا‌و هه‌وڵ بۆ راگه‌یاندنی
ڤیدیۆش بدا.
له بواری پێوه‌ندیش دا هه‌نگاوی باشی هه‌ڵینا‌و له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی
ئه‌ندامان‌و گه‌یاندنی بۆچوون‌و رای یه‌كیه‌تیی خوێندكاران به توێژی
پێوه‌ندیدار، كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و سیمیناری به‌كه‌ڵكی پێك هێنا.
به گشتی له زۆربه‌ی كاره‌كاندا سه‌ركه‌وتنی چاك به‌ده‌ست هاتبوو‌و هه‌روه‌ها
رێباز، خه‌تی ته‌شكیلاتی‌و هێما‌و سه‌مبوله‌كانی بزووتنه‌وه‌و رێكخراوه كه
ده‌ستنیشان كرابوون‌و هه‌نگاویان بۆ هه‌ڵێنرابوو. بۆیه به له‌به‌رچاوگرتنی
هه‌موو ئه‌وانه‌و پێویستیی نوێبوونه‌وه‌و ده‌نگ وه‌رگرتنی گشتی له ئه‌ندامان،
ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری گه‌یاند به‌و رایه كه كۆنگره‌ی یه‌كه‌می خوێندكاران
ببه‌ستێ‌و به راشكاوی ده‌ربخرێ كه ئۆرگانیزاسیۆنه‌كه ده‌توانێ خۆی دروست‌و
نوێ بكاته‌وه.
پرسیار: كۆنگره‌ی ئێوه له‌ژێر ناوی "رابوون"دا ده‌ستی به كاره‌كانی خۆی كرد،
بۆچی "رابوون"؟
وه‌ڵام: مه‌به‌ست له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ناوه دوو شتی سه‌ره‌كی بوو. یه‌كه‌م
ئه‌وه‌ی كه بوترێ یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی دێموكرات‌و بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاریی كورد رابووه‌و ئه‌و رێكخراوه هه‌ستاوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌پێناو
ئامانج‌و ئارمانه‌كانی‌دا خه‌بات بكا. دووهه‌م هانده‌ری خوێندكارانی ئازادیخواز
بۆ په‌یوه‌ست بوون به بزاڤی خوێندكاریی كورد‌و یه‌كیه‌تیی خوێندكارانی
دێموكرات بێ.
پرسیار: راده‌ی به‌شداریی كچان له كۆنگره‌و ئاستی به‌شداری ئه‌وان له باس‌و
راده‌ربڕینه‌كانی نێو كۆنگره‌و هه‌روه‌ها له به‌ڕێوه‌به‌ریی نوێ‌دا چه‌نده
بووه‌و هه‌یه؟
وه‌ڵام: به داخه‌وه كۆمه‌ڵگای كوردستان، كۆمه‌ڵگایه‌كی دواكه‌وتووه‌و بۆ
به‌شداریی ژنان‌و كچان له ژیانی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌دا ئاسته‌نگ‌و
كه‌ند‌و كۆسپی زۆر هه‌یه‌و بۆیه تا ئێستاش به‌شداریی ژنان‌و كچان نه‌گه‌یشتۆته
ئه‌و ئاسته له كاروباری سیاسی‌و رێكخراوه‌یی‌دا كه ویسته‌و داواكاریی هه‌موو
مرۆڤێكی ئازادیخواز‌و یه‌كسانیخوازه. هه‌موو ئازادیخوازان ئاواتیان ئه‌وه‌یه كه
به‌شداریی ژنان‌و كچان له ژیان سیاسی ـ كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا هاوتای پیاوان‌و كوڕان
ببێ‌و وه‌كوو یه‌ك‌و به یه‌ك ئه‌ندازه به‌شدار بن، كه هێشتا له كوردستان
نه‌هاتۆته دی. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه رێژه‌ی كچان‌و ژنانی به‌شدار له
كۆنگره‌ی یه‌كیه‌تیی خوێندكاران دا نزیك به 40%ی به‌شداران بوو كه خۆی جێگای
هیوایه كه له داهاتوودا ئه‌و رێژه‌یه ببێ به 50% یانی یه‌كسانی ته‌واو
له‌گه‌ڵ پیاوان‌و كوڕان. كچانی ئه‌ندام له كۆنگره‌ش به خۆشییه‌وه به باس‌و
راده‌ربڕین‌و بۆچوونه‌كانی نێو كۆنگره‌دا به‌شداریی چالاكانه‌یان هه‌بوو‌و له
ئاكامی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێوه‌به‌ریی تازه‌ش دا نزیك به 30%ی به‌ڕێوه‌به‌ریی
رێكخراوه‌كه پێك دێنن.
پرسیار: تا چه‌نده ده‌توانین به دێموكراتیك بونی كۆنگره‌كه‌تانه‌وه هیوادار
بین؟
وه‌ڵام: به‌ڕای من‌و به‌ڕای ئه‌ندامانی كۆنگره‌ش كه له باسه‌كاندا به‌شدار
ده‌بوون، كۆنگره، كۆنگره‌یه‌كی دێموكراتیك بوو كه راده‌ربڕین، هێنانه ئارای
بیروبۆچوونی تاكه‌كان ئازاد بوو‌و به شێوه‌یه‌كی دێموكراتیك‌و شۆڕشگێڕانه‌و
تێگه‌یشتووانه له‌سه‌ر هه‌موو كاره‌كانی كۆنگره لێكدانه‌وه‌و باس ده‌كرا‌و
هه‌ڵبژاردنێكی به ته‌واوی دێموكراتیك‌و ئازادیش به‌ڕێوه چوو كه
به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كه‌ی كارامه‌و لێهاتوو بۆ رێكخراوه‌كه دیاری بكرێ. هه‌ر له
باسه‌كانی كۆنگره‌ش دا پێ له‌سه‌ر ئه‌زموون‌و به‌ها گرنگه‌كانی سه‌رده‌م یه‌ك
له‌وان دێموكراسیخوازی داگیرایه‌وه‌و رێبازی رێكخراوه‌كه به رێبازی
نه‌ته‌وه‌یی ـ دێموكراتیك ناوزه‌د كرا‌و په‌سند كرا‌و كۆنگره‌ی یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی دێموكرات به‌ڵێنیی پابه‌ندبوون به رێبازی دێموكراتی دا‌و شانازی
به‌وه كرد كه قوتابیی مامۆستای دێموكراسی، دوكتور قاسملووی نه‌مر بێ.
پرسیار: كۆنگره‌ی ئێوه چ پڕۆژه‌و یان ستراتژی‌و میكانیزمێكی بۆ پاشه‌ڕۆژی
یه‌كیه‌تیی خوێندكاران ده‌ستنیشان كرد؟
وه‌ڵام: له كار‌و باسه‌كانی كۆنگره‌دا به وردی باسه له‌سه‌ر پێناسه‌ی
خوێندكار، شوناسی خوێندكاری كورد‌و بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی كورد كرا‌و رابردوو
تێكۆشانی یه‌كیه‌تیی خوێندكاران له‌و پێناوه هه‌ڵسه‌نگێندرا‌و له‌مه‌ڕ هه‌نگاوه
مێژوویی‌یه‌كانی پێ داگیرایه‌وه. یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه كه یه‌كیه‌تیی
خوێندكارانی دێموكرات هه‌ڵی گرتبوو، دیاریكردنی رۆژێك به‌ناوی رۆژی خوێندكاری
كورد بوو كه رۆژی 12ی بانه‌مه‌ڕ، ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی شه‌هید ئیسماعیل شه‌ریف
زاده‌ی دیاری كرد. هه‌روه‌ها بڕیار درا كه له‌سه‌ر پێناسه‌كردنی خوێندكاری
كورد‌و به‌رجه‌سته‌كردنی شوناسی ئه‌وان چ له ئێران‌و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
یه‌كیه‌تیی خوێندكاران هه‌نگاو هه‌ڵێنێته‌وه‌و كار بكا بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاریی كورد هه‌رچی باشتر‌و به بایه‌ختر ده‌ربكه‌وێ‌و له‌سه‌ر كاری ئه‌و
رێكخراوه له بواره جۆراوجۆره‌كانی ته‌شكیلاتی‌و راگه‌یاندن‌و پێوه‌ندی
فێركاری بڕیاری گرنگ دراو به‌و هیوایه كه رێبه‌ریی نوێی هه‌ڵ‌بژێردراوی
كۆنگره‌ی یه‌كه‌م، ئه‌و ئه‌ركانه به باشی به‌جێ بگه‌یه‌نێ‌و له‌پێناو ئاوات‌و
ئارمانه‌كانی خوێندكارانی ئازادیخوازی كورددا خه‌بات‌و چالاكیی به‌رچاوی
هه‌بێ. |