|
رابردوودا به‌رپرسان‌و
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئامریكایی زیاتر له هه‌موو ساڵێك سه‌ردانی ناوچه‌ی
رۆژهه‌ڵاتی ناڤینیان كردووه‌و گه‌شته‌كه‌شیان تاڕاده‌یه‌ك كاریگه‌ر‌و شوێندانه‌ر
بووه، به‌ڵام سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی دیك چێنی یه‌كێك له ئێستراتیژیسته‌كانی
كۆشكی سپی، هه‌ڵگری چه‌ندین په‌یامه كه راسته‌وخۆ له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
وڵاتانێكدایه كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له گه‌ڵیاندا ناكۆكیی ئیستراتژیكی
هه‌یه. وڵاتانی وه‌ك، ئێران، سووریه كه حكوومه‌تگه‌لێكی ئیدئۆلۆژیك‌و
سه‌ره‌ڕۆ‌و ئاژاوه‌گێڕن. جگه له ئێران‌و سووریه دوو گرووپی چه‌كداری
حیزبوڵڵا‌و حه‌ماسیش به‌شێك له‌و گرفتانه‌ن كه ئا‌مریكا له‌گه‌ڵیان به‌ره‌وڕوویه.
هه‌ربۆیه پاش سه‌ردانه‌كه‌ی جۆرج بووش‌و سه‌ردانی كاندولیزا رایس، دیك چێنیش
ناچار بوو بۆ خورتتركردنی پێوه‌ندییه‌كان‌و رێكخستنی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ی كه
ئا‌مریكا ده‌یهه‌وێ له به‌رامبه‌ر ئێران‌و سووریه‌دا سازی بكات، سه‌ردانی
رۆژهه‌ڵاتی ناڤین بكات.
دیك چێنی له سه‌فه‌ره‌كه‌ی
خۆیدا سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كرد كه له ناوچه‌كه‌دا به هاوپه‌یمانی ئا‌مریكا
ده‌ناسرێن، وڵاتان وه‌ك ئۆردۆن، عێراق، ئه‌فغانستان، عه‌ره‌بستان، ئیسرائیل‌و
توركیه. جگه له‌م وڵاتانه‌ش نابراو سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان‌و فه‌له‌ستینیشی
كرد. ئێمه ده‌توانین ئه‌م سه‌فه‌ره به چه‌ند جۆر راڤه بكه‌ین، بڕێك ئه‌م سه‌فه‌ره
به ده‌س له كاركێشانه‌وه‌ی ده‌ریاسالار "ڤیلیام فالۆن" ده‌به‌ستنه‌وه‌و ده‌ڵێن،
جێگری سه‌ركۆماری ئا‌مریكا بۆ تاوتوێ‌كردن‌و رێخۆشكردنی هێرشێكی سه‌ربازیی بۆ
سه‌ر ئێران هاتووه‌ته ناوچه‌كه، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش له قسه‌كانی سێرگه‌ی لاورۆڤ،
وه‌زیری كار‌وباری ده‌ره‌وه‌ی رووسیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه هاوكات له‌گه‌ڵ
سه‌ردانه‌كه‌ی دیك چێنی، یه‌كێك له پلانڕێژانی شه‌ڕی عێراق، له رووسیه له‌گه‌ڵ
كاندولیزا رایس چاوپێكه‌وتنی كردبوو‌و له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاندبوو
كه كێشه‌ی ئێران له رێگای سه‌ربازییه‌وه چاره‌سه‌ر ناكرێت‌و ئه‌گه‌ر هێرشی سه‌ربازیی
بكرێته سه‌ر ئێران، بار‌ودۆخی ناوچه‌كه زیاتر له جاران تووشی بشێوی‌و ئاڵۆزی
ده‌بێت‌و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی كۆمه‌ڵگای جیهانی به فیڕۆ ده‌چێت. به‌ڵام له‌ڕاستیدا
ئێمه ناتوانین بڵێین ئه‌م بیرۆكه‌یه راست یان هه‌ڵه‌یه، چونكو به له‌به‌رچاوگرتنی
ئه‌و بار‌ودۆخه‌ی كه ئێستا به‌سه‌ر ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا زاڵه، هه‌موو
شتێك ئه‌گه‌ری روودانی هه‌یه.
دێك چێنی، له سه‌فه‌ره‌كه‌ی خۆیدا به تاوتوێكردنی بار‌ودۆخی سووریه وه‌ك
هاوپه‌یمانی ئێران‌و له پاڵپشتانی حیزبوڵڵای لوبنان، به ئاشكرا ئه‌و
په‌یامه‌ی به سووریه راگه‌یاند كه چیدیكه ده‌ست له كار‌وباری نێوخۆی لوبنان
وه‌رنه‌دات‌و له‌وه زیاتر خۆی نه‌خاته په‌راوێزه‌وه. یه‌كه‌مین خاڵی به‌رچاو‌و
شوێندانه‌ری سه‌فه‌ره‌كه‌ی دیك چێنی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌و دیداری له‌گه‌ڵ
پاشای عه‌ره‌بستاندا، به‌شدارینه‌كردنی مه‌له‌ك عه‌بدوڵڵا پاشای عه‌ره‌بستان‌و
حوسنی موباره‌ك سه‌ركۆماری میسر، له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی عه‌ره‌ب له
ده‌مێشقدا بوو. بۆیه به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌ركۆماری سووریه، به شێوه‌یه‌كی جیددی
هۆشدار ده‌داته عه‌ره‌بستان كه له‌وه زیاتر پێوه‌ندییه‌كانی سووریه له‌گه‌ڵ
وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بدا تووشی ئاڵۆزی نه‌كات. جگه له‌مانه شتێك كه لێره‌دا
سه‌یره‌و شایانی باسه، به‌شدارینه‌كردنی لوبنان له‌م كۆبوونه‌وه‌دایه كه
به‌شێ له ده‌ستووری كاری كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر بار‌ودۆخی لوبنانه. ئه‌مه‌ش
په‌یامێكی روونه له لایه‌ن وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئامریكاوه كه حه‌ز ناكه‌ن
سووریه له‌وه زیاتر له لوبناندا رۆڵی تێكده‌رانه بگێڕێ.
بنبه‌ستی سیاسیی لوبنانیش یه‌كێكی دیكه له‌و ته‌وه‌رانه بوو كه له
چوارچێوه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌ی دیك چێنی‌دا له به‌رنامه‌ی كاری‌دا بوو. چونكه
بشێوی‌و قه‌یرانی سیاسی له لوبناندا رێگه‌ی بۆ حیزبوڵڵا خۆش كردوه كه له‌و
هه‌لومه‌رجه به قازانجی خۆی كه‌ڵك وه‌ربگرێت، بۆیه شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت
له داهاتوویه‌كی نزیكدا قه‌یرانی سیاسیی لوبنان به هه‌ڵبژاردنی كه‌سێك وه‌ك
سه‌ركۆمار تاڕاده‌یه‌ك هێمن بێته‌وه.
گوشارخستنه سه‌ر لایه‌نه وتووێژكه‌ره‌كانی ئیسرائیل‌و فه‌له‌ستین، بۆ
ده‌سپێكردنه‌وه‌ی وتووێژه‌كانی ئاشتی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆنفرانسی ئاناپۆلیس،
یه‌كێكی دیكه له‌و بابه‌تانه بوو كه دیك چێنی ده‌بوا رێگه‌چاره‌یه‌كی بۆ
بدۆزێته‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جگه له وتووێژكردن له‌گه‌ڵ ئێهوود ئۆلمێرت،
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، له‌گه‌ڵ ئێهوود باراكیشدا كه‌وته دیالۆگ تا له‌وه
زیاتر ناكۆكیی نێوان ئه‌و دوو باڵه له‌سه‌ر ره‌وتی وتووێژه‌كانی ئاشتیی نێوان
ئیسرائیل‌و فه‌له‌ستین كاریگه‌ریی نه‌رێنی دانه‌نێت. له‌مڵاشه‌وه پاش چه‌ندین
مانگ شه‌ڕ‌و ململانێ له نێوان گرووپه چه‌كداره‌كانی فه‌تح‌و حه‌ماس، بڕیاره
وتووێژه‌كانیان به ناوبژیوانیی مه‌له‌ك عه‌بدوڵڵا، پاشای ئۆردۆن بۆ
به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی ئاشتی له نێوان فه‌له‌ستین‌و ئیسرائیل‌دا، ده‌ست پێ
بكاته‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك دیاره له ئاكامه‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی دیك چێنی بۆ
وڵاتی ئۆردۆنه‌و پیشانده‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه ئا‌مریكا نایهه‌وێ له‌وه
زیاتر، رۆژهه‌ڵاتی ناڤین تووشی قه‌یران‌و ناسه‌قامگیریی سیاسی ببێت. چونكه
زۆربوونی قه‌یرانه‌كان له‌م ناوچه‌یه‌دا ته‌نیا به قازانجی كۆماری ئیسلامیی
ئێران، سووریه‌و حیزبوڵڵا ده‌شكێته‌وه. هه‌ربۆیه چه‌ند رۆژ پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی
دیك چێنی بۆ ئا‌مریكا، كاندولیزا رایس هه‌مدیس گه‌یشته‌وه رۆژهه‌ڵاتی ناڤین.
بار‌ودۆخی نێوخۆی عێراقیش یه‌كێكی دیكه له‌و پرسانه بوو كه دیك چێنی بۆ
تاوتوێكردنی گه‌یشته عێراق. شتێك كه لێره‌دا شایانی سه‌رنجه، ئه‌مه‌یه كه بۆ
خورتتركردنی باری ئه‌منیی عێراق، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد، به‌ڵام هه‌روه‌ك
ده‌زانین سه‌ردانه‌كه‌ی دیك چێنی بۆ عێراق، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی
ئاژاوه‌كانی سوپای مه‌هدی‌و مووشه‌ك بارانی ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدا، ئه‌و
شه‌پۆله نوێیه كه به گوته‌ی ژێنراڵ "دیوید پێتریوس" ده‌ستی ئێرانی تێدایه.
ره‌نگه ئه‌مه‌ش به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه بێت كه ئا‌مریكا دژ به ئێران
له ناوچه‌كه‌دا خه‌ریكه ئه‌نجامی ده‌دات.
چۆنیه‌تیی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دزه‌ی ئێران له ناوچه‌كه‌و پڕۆگرامه
ناوكییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌و هه‌روه‌ها، كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های نه‌وت، یه‌كێكی
دیكه له گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌م سه‌ردانه بوون. هه‌روه‌ك ده‌زانین كۆماری
ئیسلامیی ئێران، سه‌ره‌كی‌ترین كێشه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا له
رۆژهه‌ڵاتی ناڤیندایه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئا‌مریكا به‌رده‌وام له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دان كه بازنه‌ی گوشاره‌كان بۆ سه‌ر ئێران ته‌نگتر بكه‌نه‌وه تا له‌مه
زیاتر ئێران هێژمۆنیی خۆی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا زاڵ نه‌كات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
جگه له گه‌مارۆ ئابووری‌و سیاسییه‌كان، پێویستی به هاوپه‌یمانییه‌ك هه‌یه كه
بتوانێ له‌و رێگه‌وه پێش به دزه‌ی ئێران‌و كرده‌وه تێكده‌رییه‌كانی بگرێت.
سه‌ردانی دیك چێنی له توركیه‌ش، گرینگیی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، كه ئه‌گه‌ری
ئه‌وه هه‌یه له داهاتوویه‌كی نزیكدا لێكه‌وته‌كانی ئاشكرا بن، له كێشه‌ی
سیاسی‌و نێوخۆیی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، هه‌تا سه‌ركوتی بێ‌به‌زه‌ییانه‌ی
كورده‌كان له توركیه‌و دامه‌زراندنی سیستمی دژه مووشه‌كی له‌و وڵاته‌دا كه
توركیه‌ی خستۆته نێو دۆخێكی هه‌ستیاره‌وه. هه‌ربۆیه وا مه‌زه‌نده ده‌كرێ كه
سه‌ردانه‌كه‌ی دیك چێنی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، ده‌سكه‌وتی ئه‌رێنی‌و به‌رچاوی
بۆ ئامریكا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌دواوه بێت. |