|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانی ته‌ببه‌ت له كه‌وشه‌نی ئه‌ژدیهادا | |
17-01-1387
?
:سه‌لام ئیسماعیل پوور
رۆژی 14ی مانگی مارسی 2008ی زایینی، خه‌ڵكی شاری لهاسا، پێته‌ختی وڵاتی
له یادان چووی ته‌ببه‌ت، پاش نزیكه‌ی نیو سه‌ده خامۆشی، به شێوه‌یه‌كی
به‌ربڵاو، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و كه‌وتنه به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ |
 | |
هێزه‌كانی چین‌و
دروشمی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌یان له ده‌ستی داگیركه‌ر به‌رز كرده‌وه.
دوابه‌دوای ئه‌م رووداوه، خۆپیشاندانه‌كان ته‌واوی شاره‌كانی "ته‌ببه‌ت"ی
گرته‌وه‌و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی پۆلیس‌و خۆپیشانده‌ران هاته ئاراوه كه
له ئاكامی ئه‌و پێكدادانانه‌دا، ده‌یان كه‌س گیانیان له ده‌ست دا یان بریندار
بوون. به پێی راپۆرتی كۆمه‌ڵه‌كان‌و رێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی مافی
مرۆڤ، له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوه‌دا، تا كاتی نووسینی ئه‌م بابه‌ته،
زیاتر له 140 كه‌س به ده‌ستی هێزه‌كانی چین كوژراون‌و دۆخێكی نائاسایی‌و
میلیتاریزه‌كراو باڵی به‌سه‌ر شار‌و شارۆچكه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌دا كێشاوه.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ربه‌ره‌كانی‌و خۆڕاگریی خه‌ڵكی ته‌ببه‌ت له به‌رانبه‌ر سه‌ركوت‌و
زه‌بر‌و زه‌نگی هێزه چینییه‌كان، شه‌پۆلی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له‌م هه‌رێمه په‌ره‌ی
سه‌ند بۆ پارێزگاكانی‌تر‌و ناوچه‌یه‌كی به‌رینی له رۆژئاوای چین گرته‌وه. ئه‌مه
له حاڵێكدایه كه "تێنزین گیاتسۆ" ناسراو به "دالایی‌لاما"ی چوارده‌هه‌م، رێبه‌ری
ده‌وڵه‌تی تاراوگه‌نشینی ته‌ببه‌ت كه له ساڵی 1959ه‌وه‌و پاش تێكشكانی شۆڕشه‌كه‌ی
به دژی چینی ژێرده‌سه‌ڵاتی مائۆتسه‌تۆنگ‌و سه‌ركوتی بێ‌به‌زه‌ییانه‌ی ئه‌وده‌می
خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی، له شاری "دار‌ولسه‌لام"ی هیندوستان دامه‌زراوه، كرده‌وه‌ی
نوێی ده‌وڵه‌تی چین وه‌ك "ژینۆسایدی فه‌رهه‌نگی" ناو ده‌بات‌و داوا له هه‌موو
كۆڕ‌وكۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات، ئاوڕێك له چاره‌نووسی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی
بده‌نه‌وه‌و گوشار بخه‌نه سه‌ر چین بۆ كۆتایی‌هێنان به ره‌وتی سه‌ركوت‌و
داگیركاری له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا.
كۆمه‌ڵه‌ی ته‌ببه‌تییه‌كانیش له پارێزگاكانی "سی‌چوان، كانسۆ‌و كیۆنگهای" بۆ
ده‌ربڕینی پشتیوانی‌و هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ته‌ببه‌ت، ده‌ستیان به
خۆپیشاندان كرد. گرینگیی ئه‌و رووداوانه له ئاستێكدا بوو كه به‌رپرسانی چینی
ناچار كرد كه هێزه‌كانیان له ناوچه‌یه‌كی به‌رینتردا بڵاو بكه‌نه‌وه. به جۆرێك
كه له "كیۆنگهای" گاردی "دژی شۆڕش" به‌ره‌نگاری خۆپیشانده‌ران بۆوه‌و ده‌یان
كه‌س له راهیبه بووداییه‌كان ده‌ستیان داوه‌ته رێپێوان‌و هێزه‌كانی ده‌وڵه‌ت
له هه‌نگاوێكدا بۆ سه‌ركوتی نه‌یاران داوایان له په‌یامنێرانی بیانی كرد
ده‌ڤه‌ره‌كه به‌جێ بهێڵن. هه‌روه‌ها پۆلیس به دیاریكردنی مۆڵه‌تێكی كورت
داوای له ناڕازیان كرد، خۆیان به ده‌سته‌وه بده‌ن‌و هاوكات ده‌ستی به
هه‌ڵمه‌تێكی خێرای گه‌ڕان‌و پشكنین له شاری "لهاسا" كرد. كاربه‌ده‌ستانی
سیاسی‌و سه‌ربازیی چین، ده‌وڵه‌تی دوورخراوه‌ی ته‌ببه‌تیان به خیانه‌ت‌و
هه‌وڵدان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی به‌شێك له چین‌و هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی توند‌وتیژی
له خۆپیشاندانه‌كان تاوانبار كرد‌و به‌رپرسایه‌تیی كوژران‌و برینداربوونی ده‌یان
كه‌س له خه‌ڵكی سیڤیل‌و بێ‌تاوانیان خسته ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌وه.
گرینگ‌ترین كاردانه‌وه‌ی ئه‌م بار‌ودۆخه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی‌دا
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هێنانه‌گۆڕی ئه‌م پرسیاره كه: "داخۆ چین، ده‌توانێ
میواندارێكی باش بۆ یارییه‌كانی ئۆله‌مپیكی 2008 بێ، له حاڵێكدا كه ئوله‌مپیك
هه‌ڵگری په‌یامی یه‌كسانی‌و ئاشتی‌و پێكه‌وه‌ژیانێكی مرۆییه نه‌ك سه‌ركوت‌و
ره‌شه‌كوژی‌و داگیركاری؟"
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌و له‌م رۆژانه‌دا، رێوڕه‌سمی هه‌ڵكردنی مه‌شخه‌ڵی
ئۆله‌مپیك‌و گواستنه‌وه‌ی له "ئاتێن"ی پێته‌ختی یونان بۆ چین، به
پێشكه‌شكردنی وتارێك له لایه‌ن "ژاك رۆگ"، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی
ئۆله‌مپیك، به‌ڕێوه چوو كه هێندێك له په‌یامنێران‌و رۆژنامه‌نووسانی سه‌ر به
رێكخراوی "په‌یامنێرانی بێ‌سنوور" به مه‌به‌ستی نیشاندانی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ
سه‌ركوتی خه‌ڵكی ته‌ببه‌ت به ده‌ستی هێزه‌كانی چینه‌وه ده‌ستیان كرد به
ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی‌و رێوڕه‌سمه‌كه‌یان تووشی شپرزه‌یی‌و ئاڵۆزی كرد.
دواتر "رابێرت منارد" به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌ی ناوبراو، داوای له وڵاتانی
جیهان كرد رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی یارییه‌كان له مانگی "مایس"ی داهاتوودا بایكۆت
بكه‌ن‌و به‌م جۆره داوا له كاربه‌ده‌ستانی چین بكه‌ن ده‌ست له چه‌وساندنه‌وه‌ی
خه‌ڵكی ته‌ببه‌ت هه‌ڵ‌گرن. كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی‌و لێژنه‌ی مافی مرۆڤی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش، وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی كرده‌وه‌كانی چین، خوازیاری
ناردنی تیمێكی تایبه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كان بوون‌و داوایان له چین
كرد له به‌كارهێنانی هێز بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان خۆ بپارێزێ‌و هه‌رچی زووتر
ره‌وتی سه‌ركوت رابوه‌ستێنێ. به‌ڵام توندترین هه‌ڵوێست له‌و پێوه‌ندییه‌دا
بێگومان له لایه‌ن "نیكۆلاس ساركۆزی"، سه‌ركۆماری فه‌رانسه‌و
كاربه‌ده‌ستانی‌تری ئه‌و وڵاته‌وه گیرا. ئه‌م وڵاته به راشكاوی باسی له‌وه
كرد كه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی ئه‌م كێشه‌یه‌و نه‌بوونی چاره‌سه‌ری
مرۆیی‌و دێموكراتیانه له لایه‌ن چینه‌وه، ده‌بێ لانیكه‌م رێوڕه‌سمی
كرانه‌وه‌ی ئۆله‌مپیك له لایه‌ن وڵاتانی جیهانه‌وه بایكۆت بكرێ‌و هه‌روه‌ها
ساركۆزی هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ هێندێك له رێبه‌رانی رۆژئاوایی به‌تایبه‌ت "جۆرج
بووش"، سه‌ركۆماری ئا‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه چین ده‌بێ له‌گه‌ڵ
"دالایی‌لاما" دانووستان بكا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ره‌وا‌و دێموكراتیانه
بۆ كێشه‌كان. سه‌ره‌ڕای پێداگریی ساركۆزی له‌سه‌ر بایكۆتی یارییه‌كانی
ئۆله‌مپیك، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری رێبه‌رانی جیهان پێیان وایه ئۆله‌مپیك
رووداوێكی وه‌رزشییه‌و نابێ تێكه‌ڵاوی سیاسه‌ت بكرێ، كه‌واته بایكۆت كردنی
ئۆله‌مپیك به دوور ده‌زانن.
به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له رێكه‌وتی سه‌رهه‌ڵدانی ته‌ببه‌ت‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی له
نێو جوغرافیای زه‌ماندا، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌م رووداوه به هه‌ڵكه‌وت
نه‌خوڵقاوه، به‌ڵكوو پشتی به به‌رنامه‌یه‌كی سیاسیی ئامانجدار به‌ستووه‌و
دیاریكردنی كاتی سه‌رهه‌ڵدانه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و راستییه بووه كه
به‌هۆی رووداوی گرینگی ئۆله‌مپیك، وڵاتی چین ئێستا بۆته ناوه‌ندی سه‌رنجی
ته‌واوی راگه‌یه‌نه گشتییه‌كان. هه‌ربۆیه رووداوی له‌و چه‌شنه كه ده‌توانێ
سه‌قامگیریی وڵاتی چین بخاته ژێر پرسیاره‌وه، ده‌توانێ ببێته هۆی راكێشانی
سه‌رنجی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌ر دۆزی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ست كه
له پاش نیوسه‌ده ئاسیمیلاسیۆن‌و تاڵانكرانی سه‌رمایه‌كان‌و تێكدانی ژێرخانی
ئابووریی وڵات‌و نكۆڵی‌كردن له بوونیان له ژێر گوشاری قورسی ئیدئۆلۆژییه‌كی
پاساوهێنه‌ر بۆ داگیركاری‌و سڕینه‌وه‌ی شوناسی نه‌ته‌وایه‌تی، گۆڕه‌پانی
خه‌باتی به‌تاڵ نه‌كردووه‌و ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای رزگاربوونی "كۆزۆڤۆ" كه
له رێكخراوی "UNPO"دا هاوشان‌و هاوسه‌نگه‌ری ته‌ببه‌تییه‌كان بووه، ئه‌م
نه‌ته‌وه‌یه‌ش بۆته هۆی زڕاندنی خه‌ونی ئه‌ژدیهای زه‌رد (چین)و ئه‌و راستییه
جارێكی‌تر ده‌رده‌كه‌وێ كه هێزی داگیركه‌ر ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ئاستی
زلهێزێكی جیهانیشدا بێت، بۆی نیه‌و ناتوانێ هه‌تاهه‌تایه حاشا له بوونی
نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ست بكا‌و ته‌نیا دێموكراسی‌و به فه‌رمی ناسینی یه‌كسانیی
ئینسانه‌كانه له چوارچێوه‌ی نه‌ته‌وه، ئایین، زمان یان هتد‌و دانپێدانان به
مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لان ده‌توانێ رێخۆشكه‌ری ته‌ناهی‌و ژیانی
پێشكه‌وتووانه بێ‌و شارستانییه‌تی شیاوی سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كه‌م به‌دی
بهێنێ. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |