|
17-01-1387
رۆژنامه‌ی نیویورك پۆست
ن. ئه‌میر تاهیری
31ی مارسی 2008 بڕیار بوو روو بدات‌و له‌وانه‌یه ئێستا له حاڵی رووداندا بێت:
شه‌ڕی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌و عێراقی نوێ. زۆربه‌ی میدیاكان، ئه‌و شه‌ڕو
پێكدادانه‌ی به‌سره‌یان وه‌ك بێ‌بایه‌خكردنی چوونه‌سه‌ری باری ئه‌منی به‌غداو
شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی لایه‌نه‌كانی شیعه سه‌یر كرد.
له‌و لێكدانه‌وانه‌دا، سێ لایه‌نی شیعه‌ی حیزبی فه‌زیله‌و ده‌عوه‌و شوورای
به‌رزی ئسلامیی عێراق كه پشتیوانی له حكوومه‌ته‌كی مالكی ده‌كه‌ن، به‌ته‌مان
كه پاشماوه‌كانی چه‌كداره‌كانی مه‌هدی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در چه‌ك بكه‌ن.
به‌ڵام ئه‌و شیكردنه‌وانه چه‌ند
گرفتیان هه‌یه.
بۆ ده‌سپێك، ئه‌وه سوپای ئاسایی عێراقه، نه‌ك لایه‌نه چه‌كداره‌كانی شیعه كه
له به‌سره‌دا شه‌ڕ ده‌كا. بۆ گه‌یاندنی ئه‌م مه‌به‌سته مالكی بۆ خۆی ره‌وانه‌ی
به‌سره بوو بۆ چاودێریی راسته‌وخۆیی ئوپراسێونه‌كه. ئه‌و جۆڕه شه‌ڕه‌ی له به‌سره
شایه‌تی بووین له گه‌ڵ شه‌ڕه میلیشاكان جیاوازیی هه‌یه.
ئه‌وه شه‌ڕی پێگه‌یه كه هێندێك تاقمی دابڕاو له ئه‌رته‌ش له هه‌وڵی پیشگرتن
له حكوومه‌تی عێراقن به گرتنی هێندێك شوێن. ئه‌و شه‌ڕكه‌رانه‌ی به‌ره‌نگاری
ئه‌رته‌شی عێراق بوونه‌ته‌وه له‌وانه‌یه هێزی زاپاسی عێراق‌و ئه‌ندامی
جارنابه‌جاری ئه‌رته‌شی مه‌هدی بن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی رێبه‌ڕیی شه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن
وه‌ك فه‌رمانده‌ی ئه‌رته‌شێكی ئاسایی دژكرده‌وه له خۆ نیشان ده‌ده‌ن.
لانی كه‌م به‌شێك له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی كه سه‌رپه‌رشتیی ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوانه
ده‌كه‌ن له‌وانه‌یه سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران بن كه وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی
گه‌وره‌تر له بیری كونترۆڵی ناوچه‌ی به‌سره كه هێڵی ئابووریی عێراقه دان.
ئه‌وه یه‌كه‌مجار نیه كه ئه‌فسه‌ركانی سوپا‌و لایه‌نه‌كانی سه‌ر به سوپا،
شانبه‌شانی شه‌ڕكه‌رانی خۆجێی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌جه‌نگن. دوو ساڵ
له‌مه‌وه‌به‌ر، پێرسۆنێلی سوپا رۆڵێكی به‌رچاوی له شه‌ڕی حیزبوڵڵای لوبنان‌و
ئیسرائیل‌دا گێڕا. هه‌روه‌ها ئه‌فسه‌رانی سوپا‌و ناوه‌نده‌كانی سه‌ر به‌وان
فه‌رمانده‌یی هێندێك هێزی عێراقیان دژی سه‌ددام حوسێن له شه‌ڕی ئێران‌و عێراق
له 80 كاندا كرد.
ئه‌و جۆره چه‌كانه‌ی كه له به‌سره‌و به‌غدادا به‌كارهاتوون، پێشبینی ده‌ست
تێدابوونی لانی كه‌می لایه‌نێكی ده‌ره‌كه‌ی ده‌كات. ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوانه‌ی
به‌سره ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌وره له ماشێنی ئه‌رته‌شی بۆ جموجۆڵی
چه‌كداره‌كانیان به‌كار دێنن، شتێك كه تا ئێستا هیچ هێزیكی شیعه‌و بێ‌گومان
هیزی مه‌هدی به كاری نه‌هێناوه. هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی چه‌كی قورس، موشه‌ك
هاوێژیی موبایل‌و سیستمی پێوه‌ندیی نائاسایی به‌شێكی‌تر له‌و كه‌لوپه‌لانه‌ن
كه میلیشاكان ده‌ستیان وێڕاناگات، به‌ڵام ئه‌وان به‌كاریان دێنن.
لایه‌نه‌كانی سه‌ر به ئه‌رته‌شی مه‌هدی رووی دیاری ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌ن،
به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نیه (گریمان هه‌روه‌ك هێزێكی رێك‌وپێك
به‌رده‌وامن) كه میلیشا قاره‌مانی ئه‌و شانۆیه‌یه.
سه‌در، به‌هه‌ر حاڵ، ئاگربه‌سی خۆیی شه‌ش مانگ درێژ كرده‌وه‌و له نامه‌یه‌كی
نوێ‌دا دانی به‌وه‌دانا كه له "ئازادی"ی عێراق‌و دامه‌زراندنی "كۆمه‌ڵگایه‌كی
ئیسلامی"دا شكستی خواردووه. حه‌وتووی پێشوو، راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌ی
ده‌ركرد‌و داوای پێكهاتنێكی سیاسی له به‌سره‌دا كرد، شتێكی زۆر جیاواز له‌و
شه‌ڕو هه‌لایه‌ی كه ئه‌و سه‌رهه‌ڵداوانه به هاوكاری میدیای سه‌ر به ئێران
ده‌یكه‌ن.
سه‌در دوای به‌سه‌ربردنێكی دوور‌و درێژ له ئێران ئێستا خۆیی بۆ داواكاریی
جێگه‌و پێگه‌یه‌كی ئایینی له نێو دامه‌زراوی شیعه‌دا ئاماده ده‌كات، ئامانجێك
كه به ته‌قه‌ی تفه‌نگ له شه‌قامه‌كانی به‌سره‌و به‌غدا ناپێكرێ.
راستییه‌كی تری به‌رچاو: هه‌ر كه‌سێك كه له لایه‌ن سه‌رهه‌ڵداوه‌كانه‌وه ئه‌م
شانۆیه به‌ڕێوه ده‌بات، توانیویه‌تی پیلانێكی باش دابڕێژێ كه شه‌ڕه‌كه
هاوكات له چه‌ند به‌ره‌دا له باكوور تا باشوور كه به‌غداو ئه‌لئه‌ماره‌و
به‌سره ده‌گرێته‌وه به‌ڕێوه بچێ. هیچ كام له گرووپه میلیشاكانی عێراق، سوننه
یان شیعه، پیش‌تر توانایی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌ینی وه‌هایان نه‌بووه.
سه‌رهه‌ڵداوه‌كان به ته‌مای گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن كه به‌سره،
ناوچه‌یه‌كی به‌رینی شارستانی، به شه‌تولعه‌ره‌ب، كه به‌شێكی سنووری ئێران‌و
عێراق پێك دێنی، پێكه‌وه گرێ ده‌دا. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق له‌و ناوچانه دوو
بخرێته‌وه، هه‌ردوو رێگا شاڕه‌گه ئاوییه‌كه‌ی ئه‌م قه‌راخه ده‌كه‌وێته ژێر
ركێفی ئێران. ئێران پێشتر ده‌ستی به سه‌ر هێندێك دووڕگه‌ی له‌م ئاورێگایه كه
به‌رامبه‌ری به‌سره‌یه داگرتووه‌و وه‌ك بنكه‌یه‌كی چاوه‌دێری كه‌ڵكیان لێ
وه‌رده‌گرێ.
له كۆتایی‌دا دارشتنی ئه‌م ئوپوراسیۆنه زیاتر وێنه‌ی پیلانی ئێران له
ساڵه‌كانی 84-83دا ده‌دات كه به ته‌مای كۆنترۆڵی به‌سره‌و به‌شێك له ناوچه
شیعه‌كانی باشووری عێراق بوو.
به وته‌ی ئیبراهیم یه‌زدی، ماوه‌یه‌ك راوێژكاری بالای خومه‌ینی، "پیلانی
به‌سره"ی دارێژابوو. خومه‌ینی خوازیاری درێژه‌ی شه‌ر تا رووخانی به‌غدا بوو،
پاشان هێزه‌كه‌ی له‌وێڕا به‌ره‌و ئورشه‌لیم (به‌یتولمۆقه‌دده‌س) وه‌ڕێده‌كه‌وتن.
راوێژكاره‌كانی، یه‌زدیشی له گه‌ڵ بێت، ده‌یانزانی كه ئه‌م شه‌ڕه‌یان بۆ
نابردرێته‌وه‌و هه‌وڵیان دا به به‌سره رازیی بكه‌ن.
گه‌شتیارانی به‌سره دوای رووخانی سه‌ددام له گه‌ڵ حزووری به‌رچاوی
"ئێرانییه‌كان" به‌ڕه‌وروو بوون. زۆربه‌یان ئه‌و عێراقییه شیعانه‌ن كه
گه‌راونه‌ته‌وه عێراق پاش چه‌ندین ساڵ ئاواره بوون له ئێران. هه‌روه‌ها
به‌شێكی تر ئه‌وانن كه هاووڵاتیی ئێران‌و عێراقیان هه‌یه‌و زیاتر مه‌یلیانی بۆ
لای ئاینی شیعه‌یه تا وڵاتێكی سێكۆلار.
بۆچی به‌سره، شوێنێكی تاراده‌یه‌ك ئارام له ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا،
گه‌رم داهاتووه؟
هۆیه‌ك له‌وانه‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ بڕیاری بریتانیایی‌یه‌كان بۆ كشانه‌وه‌ی
هێزكانیان له به‌سره. ئه‌وه بۆشایی‌یه‌كی ساز كرد كه ئه‌رته‌شی عێراق‌و پولیس
خێرا توانایی پركردنه‌وه‌یان نه‌بوو. ئێران له‌وانه‌یه له‌و هه‌له كه‌ڵكی
وه‌رگرتبێ بۆ حزوور تا ئه‌و جێگایه‌ی له توانایدا بێ، هه‌م له‌رێگه‌ی
میلیشاكانی شیعه (ئه‌رته‌شی مه‌هدیشی له گه‌ڵ بێ) كه چه‌ندین ساڵه
یارمه‌تییان ده‌كات‌و هه‌م له‌رێگه‌ی ناردنی راده‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له
به‌كرێگیراونی خۆی بۆ ئه‌و به‌ری سنوور.
گۆمانی له‌ده‌ستچوونی كۆنترۆڵ به‌سه‌ر به‌سره دا له‌وانه‌یه ده‌وڵه‌تی مالكیی
هان دابێت دژكرده‌وه له خۆی نیشان بدات. هه‌ركه‌س به‌سر كۆنترۆڵ بكات ده‌توانی
كاریگه‌ریی هه‌بێت له ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناوچه‌یی ئاسته‌م
له ساڵی داهاتوودا. به‌سره‌و‌و باشووری عێراق نیشانده‌ری بربڕه‌ی پشتی
به‌ره‌كه‌ی مالكین؛ به بی به‌سره، ئه‌م به‌ره‌یه شانسی به‌ده‌سته‌وه گرتنی
ده‌سه‌ڵاتی له حكوومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدادا نییه.
له كاتێكدا كه فه‌رمانده‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، دیوید پێترۆسیشی له گه‌ڵدا
بێت، به راشكاوی ئێران به ده‌ستێوه‌ردان له نائارامییه‌كانی عێراقدا تاوانبار
ده‌كه‌ن، چاره‌نووسی به‌سره وێده‌چی له به‌ر هۆیه‌كی‌تریش گرنگ بێت: ئه‌گه‌ر
بڕیاره شه‌رێك له نێوان ئه‌مریكا‌و كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هه‌بێت، یه‌كێك له
ئامانجه هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مریكا گرتنی كانگا نه‌وتییه‌كانی ئێران
ده‌بێ. بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م مه‌به‌سته، ئه‌مریكا‌و هاوپه‌یمانانی
بنكه‌ی پێشكه‌وتوو یان له باشووری عێراق پێویسته كه كلیله‌كه‌ی له
به‌سره‌یه. ئێران له لایه‌كی‌تره‌وه ده‌توانێ هێڵی به‌رگری له كانگا
نه‌وته‌كانی، به گرتنی به‌سره درێژتر بكاته‌وه.
هه‌ر دوو لا ساكارانه ئۆگری تاقی كردنه‌وه‌ی ئاوه‌كانن له‌م قۆناغه‌دا، به‌ڵام
شه‌ڕی دیاریكردنی چاره‌نووسی عێراق‌و له راستیێدا رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست به
گشتی، له قۆناغه‌كانی یه‌كه‌میدایه. |