|
دران له‌دوو دادگای ناعادڵانه‌و
فه‌رمایشی‌دا به‌ده‌ستی چه‌په‌ڵی دوژمنانی گه‌لی كورد له چوارچرای شاری مه‌هاباد،
واته هه‌ر له‌و شوێنه‌ی كه 2ی رێبه‌ندانی 1324هه‌تاوی(22/1/1946زایینی)
كۆماری كوردستانی لێ راگه‌یه‌ندرابوو، له سێداره دران‌و شه‌هید كران‌و هه‌ر ئه‌و
رۆژه له‌سه‌ر شان‌و پیلی خه‌ڵكی به شه‌ڕه‌فی مه‌هاباد له گۆڕستانی مه‌لا
جامی به خاكی پیرۆزی نیشتمان سپێردران.
حیزبی دێموكراتی كوردستان له
10ی خاكه‌لێوه‌ی 1358هه‌تاوی (29/3/1979 زایینی)یه‌وه ئه‌و رۆژه‌ی وه‌ك رۆژی
شه‌هیدانی كوردستانی راگه‌یاند. راگه‌یاندنی ده‌ی خاكه‌لێوه وه‌ك رۆژی شه‌هیدان
وه‌ك رووداوێكی له‌نه‌كاو‌و بۆنه‌یه‌كی حیزبی نابێ سه‌یر بكرێ، به‌ڵكوو ریشه‌ی
ئه‌و راگه‌یاندنه ده‌بێ له رۆحی بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی كورد له پێناو
گه‌یشتن به مافی چاره‌نووسی خۆیدا ببینرێ.
هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك خاوه‌نی هه‌ندێك نرخ‌و سه‌مبۆلی هاوبه‌شن، كه ئه‌ندامانی
كۆمه‌ڵگاكه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له 26ی
سه‌رماوه‌زی 1325و دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له دووی رێبه‌ندانی هه‌مان
ساڵ خاڵی گۆڕانی گرنگن له مێژووی بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی كورد كه به
كورتی ده‌توانین ناوی "په‌ڕینه‌وه" له دۆخی خه‌باتی عه‌شیره‌یی به‌ره‌و
به‌نه‌ته‌وه‌یی كردنی گه‌لی كورد ناوی ببه‌ین. له‌و رووه‌وه ده‌كرێ ئه‌و دوو
رووداوه سه‌مبۆلیكییه له لانیكه‌م روانگه‌ی ئاڵ‌و گۆڕی نرخه‌نێوخۆییه‌كانی
كۆمه‌ڵگای ئه‌و كاتی كوردستان ، هه‌ل‌و مه‌رج‌و نرخه سیاسییه‌كانی جیهانیی
ئه‌و كات، سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری‌و ده‌وروبه‌ر لێك
بده‌ینه‌وه. به‌و پێیه راگه‌یاندنی ده‌ی خاكه‌لێوه، وه‌ك رۆژی شه‌هیدانی
كوردستان، هه‌روه‌ك دیاریكردنی 26ی سه‌رماوه‌ز به رۆژی پێشمه‌رگه به
هه‌نگاوێك به‌ره‌و نه‌ته‌وه‌یی كردنی ئه‌و نرخه حیزبییانه داده‌نرێن كه شوێن
داده‌نێنه سه‌ر نرخه نێوخۆیی‌و سروشتییه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان‌و ده‌بنه
هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی ناسنامه‌ی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه بنده‌ست، به‌ڵام
خۆڕاگره‌كه‌مان.
له‌و روانگه‌یه‌وه، ئه‌مرۆ خه‌باتی ئێمه له پێناو دیاریكردنی مافی چاره‌نووس
به پێی هه‌ل‌و مه‌رجی ئه‌مڕۆیی نێوخۆیی‌و ناوچه‌یی، واتا به‌خشتر شی
ده‌كرێته‌وه‌و فه‌لسه‌فه‌ی بوونی حیزبێكی نه‌ته‌وایه‌تی‌و بزاڤی
نه‌ته‌وایه‌تی له روانگه‌ی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگادا روونتر ده‌بینرێ. حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران له راگه‌یاندنی رۆژی شه‌هیدان‌و رۆژی پێشمه‌رگه
له 26ی سه‌رماوه‌زدا، هه‌نگاوێكی له‌نه‌كا‌و "ابتدا به ساكن"ی هه‌ڵ
نه‌گرتووه، به‌ڵكوو وه‌ك درێژه‌ی ره‌وتی گه‌شه‌كردنی بزووتنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی كورد، وه‌ك ئه‌ركی حیزبێكی پێشڕه‌و له بزاڤی
نه‌ته‌وایه‌تیدا ده‌ستپێكه‌ری جووڵانه‌وه‌یه‌كی رادیكاڵی نه‌ته‌وایه‌تی –
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دێكۆنستراكتیڤی كۆمه‌ڵگا بوو. ئه‌و هه‌نگاوه خاوه‌نی ریشه‌ی
مێژوویی خۆی بوو، له یه‌ك جێ‌دا ده‌ستی پێنه‌كردو دیارده‌یه‌كی كورتخایه‌ن
نه‌بوو، بۆیه دیارده‌كانی پێوه‌ندیدار به ده‌ستپێك‌و خه‌باتی حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران ده‌كرێ‌و ده‌شێ له روانگه جۆراوجۆره‌كانه‌وه لێی نزیك
ببین‌و گوتاری نه‌ته‌وایه‌تیی بزاڤی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له
روانگه‌ی نرخه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی ئه‌و بزاڤه‌وه ده‌شێ شی بكرێنه‌وه.
په‌یامێك كه پێشه‌وای نه‌مری كوردان، قازی محه‌ممه‌د به گه‌لی كوردی‌دا، له
وه‌سیه‌تنامه‌كیدا روونه، ئه‌و داوای خه‌بات، یه‌كگرتوویی، خوێندن‌و پێشكه‌وتنی
بێ وه‌ستان‌و بڕوا به‌خۆبوون‌و كه‌سایه‌تیی خۆ ده‌كات. دۆزینه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیی
"خۆ" دۆزینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی تاكه‌كه‌سی‌و نرخه‌هاوبه‌شه‌كان‌و له ئاكامدا
دۆزینه‌وه‌ی پێناسه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی خۆیه. له‌و رووه‌وه دامه‌زراندنی حیزبی
دێموكراتی كوردستان، هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له مه‌هاباد، راگه‌یاندنی دووی
رێبه‌ندان‌و به‌داخه‌وه له سێداره‌دانی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د‌و زۆر له
رێبه‌رانی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ستراتێژیی
بزاڤی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی كوردیان به پلانێكی نوی‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی
تازه هێنایه كایه‌وه كه گه‌شه‌كردن‌و به ئامانج گه‌یاندنی ئه‌ركی نه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆیه. له‌و رووه‌وه به‌نه‌ته‌وه‌یی بوونی رۆژی شه‌هیدان له راستیدا
به‌نه‌ته‌وه‌یی كردنی هه‌موو ئه‌و به‌ها گرانانه‌یه كه شه‌هیدانی كوردستان له
پێناوه‌ی ئامانجه‌كانیان گیانیان فیدا كردووه.
به هیوای ئه‌و رۆژه. |