|
22-01-1387
7ی ئاپریلی 2008
نووسینی: نیكۆلاس كرالڤ
رۆژنامه‌ی واشنگتۆن تایمز
وه‌رگێڕانی: دیلان
كاندیدای سه‌رۆك بووش بۆ پركردنه‌وه‌ی جێگای دۆستی له مێژینه‌ی خۆی، كێرن
پی هیوز Karen P. Hughes، وه‌ك كاربه‌ده‌ستی باڵای دیپلۆماسیی گشتیی وڵات له
نێو سنا دا له سه‌ر نیگه‌رانیی بوونی دژه ئه‌مریكایی له نێو به‌شی فارسیی ده‌نگی
ئه‌مریكادا (VOA) گیری خواردووه.
به وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئیداری‌و كۆنگرێس، سناتۆر تام كۆبرن، Tom Coburn،
كۆماریخوازی ئوكلاهۆما Oklahoma، پێشی به یه‌كلابوونه‌وه‌ی به‌رپرسایه‌تیی
جێمز گلاسمه‌ن James Glassman، كه‌سێك كه بووش له دێسامبردا پێشنیاری كردبوو،
گرتووه. ناوبراو له مانگی ژانویه‌ی ئه‌مساڵ‌دا له پێش كومیته‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی
سنادا بۆ شایه‌تی دان ئاماده بوو.
ئاغای كۆبرن، سالانێكه به‌ته‌مای
وه‌رگرتنی وه‌رگێڕدراوی گشت به‌رنامه‌كانی به‌شی فارسیی ده‌نگی ئه‌مریكا له
ئۆرگانێكه كه ئاغای گلاسمه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كا‌و ناوی "شاندی به‌ڕێوه‌به‌ریی
وه‌شان" یان BBG یه. له داواكه‌ی‌دا ئه‌م سناتۆره ئاماژه به كۆمه‌ڵێك راپۆرتی
به‌فیرۆچوونی سرویسی به‌شی فارسیی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌كات كه مۆڵه‌تی ده‌رزكردنی
دژه‌ئه‌مریكایی له نێو به‌رنامه‌كاندا داوه. هه‌روه‌ها نابراو نیگه‌رانیی خۆی
له‌وه ده‌ڕبری كه ئه‌م سرویسه به‌شێكی زۆر له به‌رنامه‌كانی بۆ میوانانێك ته‌رخان
ده‌كات كه بۆچوونه‌كانیان لایه‌نگری له رێژیمی ئێران ده‌كه‌ن.
"VOA له هاندانی بایه‌خه‌كانی ئازادیی تاك له به‌رنامه‌كانی به‌شی فارسی‌دا
به راده‌ی پێویست توند نه‌بووه." به وته‌ی یه‌كێك له هاوكارانی ئاگای كۆبرن.
نووسینگه‌ی ئه‌م سناتۆره هیچ نموونه‌یه‌كی ئه‌م لایه‌نگرییه‌ی له رێژیمی
ئێران یان دژایه‌تی له گه‌ڵ ئه‌مریكادا نه‌هێناوه.
مێهدی خه‌له‌جی، هاوكارێك له ئه‌نستیتۆی واشنگتۆن بۆ سیاسه‌تی رۆژهه‌لاتی
نێوه‌ڕاست ساڵی رابردوو دۆسیه‌یه‌كی له سه‌ر وه‌شانه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا
بۆ ئێران بڵاو كرده‌وه. ناوبراو ده‌رهێنه‌ری پێشووی رادیو فه‌ردا، به‌رنامه‌یه‌كی
هاوبه‌شی VOAو رادیوی ئازادییه كه له پراگدا جێگره. "هێندێك له تیمه‌كانی
رادیو فه‌ردا زۆرزه‌ق دژی ئه‌مریكان كه به باشی له زمانیان‌و ئه‌م هه‌واڵانه‌ی
ده‌ریاندێنن به‌رچاو ده‌كه‌وێ." ئاغای خه‌له‌جی، ده‌نووسی به‌ڵام نموونه
ناهێنێته‌وه.
سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش " هێندێك له تیمه‌كانی واشنگتۆن به دژایه‌تیی راده‌به‌ده‌ر
له گه‌ڵ ئیسلام‌و رێژیمی ئێران باش ناسراون،"و "ئه‌وان زیاتر بۆچوونی سیاسیی
خۆیان له به‌رنامه‌كاندا ره‌نگ ده‌ده‌نه‌وه."
به وته‌ی به‌رپرسێك، چوونكه زۆربه‌ی ئه‌و وه‌رگێڕدراوانه‌ی ئاغای كۆبرن
خوازیاری بینینیانه، نه‌دراونه ده‌ستی‌و ئاغای كۆبرن له پالێورانی ئاغای
گلاسمه‌ن، وه‌ك زه‌ختێك بۆ شاندی سه‌رۆكایه‌تیی BBG بۆ لابردنیان كه‌ڵك
وه‌رده‌گرێ.
سه‌رچاوه‌یه‌كی كۆنگرێس، ئاگادار له دۆخه‌كه وتی كه سناتۆر هیچ دژایه‌تییه‌كی
بنه‌ڕه‌تی له گه‌ڵ پاڵێوراوه نیه‌و ئه‌م راگرتنه‌ی لاده‌بات كاتێك ئه‌وان ئه‌و
وه‌رگێردراوانه ده‌ربخه‌ن.
ئاغای گلاسمه‌ن، هاوكارێكی كۆنی ئه‌نستیتۆی ئه‌مریكایی ئنترپرایز(AEI)ه‌و
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ پۆستی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ دیپلۆماسیی گشتی‌و
كاروباره گشتییه‌كان به‌ده‌سته‌وه بگرێ. ناوبراو له سه‌ر وه‌دواكه‌وتنی
دامه‌زرانه‌كه‌ی هیچ تێبینیی نه‌بوو.
كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ووتیان كه ئه‌م كێشه‌یه زه‌بر له هه‌وڵه
دیپڵۆماسییه‌كانیان ده‌داو داوایان كرد ئاغای كۆبرن به بۆچوونه‌كه‌ی خۆیدا
بچێته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌ریی VOAنكۆڵی له هه‌ر بۆچوونێكی دژی‌ئه‌مریكایی له
به‌رنامه‌كانی رادیۆیی‌و تلویزیۆنیی به‌شی فارسی‌دا ده‌كات‌و له سه‌ره ئه‌وه
جه‌ختی كرده‌وه كه كاتی به‌رامبه‌ر به بۆچوونه دژبه‌ره‌كان ده‌دان.
ده‌نفۆرت ئاستن Danforth Austin، به‌رپرسی VOA، وتی كه پێشكه‌شكه‌ری
به‌رنامه‌كان "هه‌واڵ‌و زانیاریی چروپڕ‌و بێ لایه‌ن‌و جێگای باوه‌ڕ ده‌ده‌نه
ده‌ر‌و سیاسه‌تی ئه‌مریكا هاوكات له گه‌ڵ بۆچوون‌و باسی به‌رپرسانه پێشكه‌ش
ده‌كه‌ن ." "هاوكات له گه‌ل چاوه‌دێریی سه‌رنووسه‌ری نێوخۆیی، پیاده‌كردنی
ستانداردی ژورنالیستی‌و وه‌رگرتن‌و پێداچوونه‌وه به ڕای بیسه‌ران‌و بینه‌ران،
به‌رنامه‌یه‌كی وه‌رگێڕانی هه‌مه‌لایه‌نه‌مان بۆ كۆنترۆڵی راده‌ی چۆنایه‌تی
دامه‌زراندووه." ناوبراو وتی.
BBG، نزیك به 14 كاتژمێر به‌رنامه‌ی سرویسی فارسی وه‌رگێڕدراوی له سه‌ر
سایته‌كه‌یان داناوه به‌ڵام ئاغای كۆبرن داوای هه‌زاران كاتژمیر ده‌كات.
سه‌نته‌رێك به نێوی NVTC ئه‌م به‌رنامانه وه‌رده‌گێرێته‌وه به‌ڵام بۆ هه‌ر
كاتژمێر 3300 دولار وه‌رده‌گرێ، سه‌رچاوه‌یه‌كی VOA ووتی‌و زیادیشی كرد كه
سرویسی هه‌رزانتر بۆته هۆی خه‌راپ‌وه‌رگێڕان.
كاربه‌ده‌ستانی كۆنگرێس وتیان كه سنا ساڵی پار هێندێك بوودجه‌ی زیاتری بۆ ئه‌م
كاره ته‌رخان كرد، به‌ڵام بۆ به‌جێگه‌یاندنی داخوازی ئاگای كۆبرن به‌س نه‌بوو.
ساڵی پار، كاناڵی عه‌ره‌بیی، ئه‌لحوره، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یڤی ته‌واوی دوو
كه‌س كه به تێرۆریستیان ده‌ناسێ، حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا له حیزبوڵڵا‌و ئیسماعیل
هه‌نییه له حه‌ماس هاته ژێر پرسیار‌و ره‌خنه‌ی توند. له‌و كاتدا، ئاغای Hughes
ده‌ڵێ كه "ئه‌وه هه‌ڵه‌و پێشێلكردنی سیاسه‌تی خۆمان بوو." |