|
22-01-1387
محه‌ممه‌د جه‌مشیدی
Ngoكان زمانی كۆمه‌ڵگا‌و چاوی حكوومه‌تن
Ngo، كورتكراوه‌ی سێ وشه‌ی ئینگلیزی non - Jgovernment - orqanizationه كه
واتای رێكخراوی ناحكوومه‌تی یا غه‌یره حكوومه‌تی ده‌دات به پێی ئه‌م پێناسه‌یه،
Ngoكان له ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی به شێوه‌یه‌كی خۆویستانه‌و به بێ هیچ به‌ستراوه‌ییه‌ك
به حكوومه‌ته‌وه‌و به شێوه‌یه‌كی رێكخراوه‌یی له رێی گه‌یشتن به ئامانجه
جیاوازه فه‌رهه‌نگی، كۆمه‌ڵایه‌تی، خێرخوازی‌و... چالاكی ده‌كه‌ن.
Ngoكان بۆشایی نێوان كۆمه‌ڵگا‌و
حكوومه‌ت پڕ ده‌كه‌نه‌وه‌و ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نیه كه كۆمه‌ڵگا‌و حكوومه‌ت له
یه‌ك نزیك بكه‌نه‌وه یان ئه‌گه‌ر درزێك له‌م به‌ینه‌دا بێت پڕی بكه‌نه‌وه، به
پێچه‌وانه‌وه زۆرجار بۆ گه‌یشتن به ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانیان، دابین‌كردنی
ژیانێكی باشتر بۆ مرۆڤه‌كان، له به‌رامبه‌ر حكوومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتدا راده‌وه‌ستن.
هێندێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و رێكخراوانه بریتین له:
* رێكخراوه ناحكومییه‌كان له ناخی كۆمه‌ڵگاوه‌و به ده‌ستی جه‌ماوه‌ری كۆمه‌ڵگا
پێك دێن.
* رێكخراوه ناحكومییه‌كان پێڕه‌و، ئامانج‌و رێكخستن‌و پێكهاته‌ی ئاشكرا‌و
دیاریكراویان هه‌یه.
* له‌م رێكخراوانه‌دا هیچ قازانجێك به ئه‌ندامه‌كانیان ناگات.
* Ngoكان حیزب یان رێكخراوێكی سیاسی نین‌و ته‌نانه‌ت به‌ستراوه‌و له ژێر ده‌سه‌ڵات‌و
چاوه‌دێریی هیچ هێزێكی سیاسی‌دا نین.
* ئه‌ندامه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی خۆویستانه هاتوونه‌ته نێو رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه.
* رێكخراوه‌كان له ئه‌ندامه‌كانیان هه‌قی ئه‌ندامه‌تی وه‌رده‌گرن.
* Ngoكان به شێوه‌یه‌كی روون‌و ئاشكرا كار‌و چالاكییه‌كانیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
*داهات‌و سه‌رچاوه‌ی ماڵی‌یان ئاشكرایه.
ده‌توانین بڵێین كه پێكهاتنی Ngoكان، دیارده‌یه‌كی مۆدێڕنه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
سه‌رده‌مێكی نوێ له شارسانیه‌تیی مرۆڤـ، به واتایه‌كی دیكه، به پێی ئه‌و
پێویستییانه‌ی كه له كۆمه‌ڵگا نه‌ریتییه‌كاندا هه‌بوون، پێویست بوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی
هێندێ له كێشه‌كان، پێكه‌وه كار كردن‌و به‌شداریكردن به شێوه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ
پێك بێت، بۆیه هێدی‌هێدی رێكخراوه ناحكومییه‌كان پێك هاتن، به‌ڵام سه‌ره‌تا ئه‌م
پێكهاتنه زۆر له سه‌ره‌خۆ چووه پێشه‌وه، به‌ڵام ئه‌م پرۆسه‌یه له 20 ـ30 ساڵ
له‌مه‌وبه‌ره‌وه زۆر تووند بۆته‌وه. به پێی ئاماری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له
ساڵی 1948دا ته‌نیا 41 رێكخراوی ناحكوومه‌تی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا چالاكییان
هه‌بووه، له ساڵی 1968دا ئه‌م ژماره‌یه گه‌یشتۆته 377و له ساڵی دا1998
ئاماره‌كه گه‌یشتۆته زیاتر له هه‌زار رێكخراوی Ngo.
به پێی ئه‌وه‌ی Ngoكان ناحكومیین هیچ سنوورێكیان بۆ چالاكی نیه، به‌ڵام دوو
كۆسپ له به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی چالاكییه‌كانیاندا هه‌یه: ده‌سه‌ڵات‌و كۆمه‌ڵگا،
بۆیه له پراكتیكدا ناوچه‌ی چالاكیی Ngoكان به پێی لایه‌نگریی سیاسیی
كۆمه‌ڵگا‌و حكوومه‌ته‌كان دیاری ده‌كرێت، چوونكه له لایه‌ك گه‌شه‌كردنی Ngoكان
په‌یوه‌ندیی هه‌یه به قه‌بووڵكرنی حیزبه‌كان‌و ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵات ئه‌و
پێویستییه ده‌رك بكات‌و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كۆمه‌ڵگا یا به واتایه‌كی
دیكه ناوچه‌ی گشتی به‌و باوه‌ڕه بگات.
یورگن هابرماس، رووناكبیری به‌ناوبانگ، روانگه‌یه‌كی هه‌یه بۆ Ngoكان كه به
بڕوای ئه‌و له كۆمه‌ڵگادا سێ كه‌رت بوونیان هه‌یه: كه‌رتی تایبه‌ت، كه‌رتی
گشتی‌و كه‌رتی حكوومه‌ت یان ده‌سه‌ڵات كه كه‌رتی تایبه‌ت شوێنی هه‌ڵسوكه‌وت‌و
په‌یوه‌ندییه‌كانی تاكه‌كه‌سی له كۆمه‌ڵگادا له‌گه‌ڵ كه‌رتی
ده‌سه‌ڵات(حكوومه‌ت)دا جیاوازیی هه‌یه. كه‌رتی گشتیش ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو
كه‌رته‌كه‌ی دیكه‌و هه‌م كه‌رتی تایبه‌ت‌و هه‌م كه‌رتی ده‌سه‌ڵات كه به
واتایه‌كی دیكه كه‌رتی گشتی، شوێنی هه‌ڵسوكه‌وت‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی
كۆمه‌ڵگا‌و حكوومه‌ته. له‌م روانگه‌یه‌وه كه‌رتی گشتیی بۆ پێكهێنانی
كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد‌و گفتوگۆ رۆڵێكی تایبه‌تیی هه‌یه، بوونی Ngoكان له
كۆمه‌ڵگادا ئیمكانی په‌یوه‌ندی‌و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن‌و پێكهێنانی كۆڕ‌و
كۆبوونه‌وه‌كان پێك دێنێت.
په‌یوه‌ندیی Ngoكان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تدا
زۆرجار باس له‌وه ده‌كرێت كه دێموكراسی به‌و مانه‌یه‌یه كه ده‌بێ فه‌رهه‌نگی
دێموكراسی له نێو كۆمه‌ڵگادا پێك بێت. دیاره ئه‌مه پێناسه‌یه‌كی جوانه له
دێموكراسی، به‌ڵام جیا له فه‌رهه‌نگی بوونی دێموكراسی، ده‌بێ قه‌بووڵ بكه‌ین
كه دێموكراسی پرۆسه‌و ره‌وه‌ندێكه. دێموكراسی دوێنێ‌و دێموكراسی ئه‌مڕۆ
ته‌نیا له وشه‌دا یه‌كن، چوونكه له راستیدا دێموكراسی سه‌د ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به
ملهوڕی‌و دیكتاتۆری ده‌ژمێردرێ، بۆیه رۆژبه‌رۆژ دێموكراسی به‌رینتر‌و كامڵتر‌و
چڕ‌وپڕتر ده‌بێ.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، ساڵی 2000 جاڕنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌زاره‌ی
راگه‌یاندن كه له به‌شێك له‌و جاڕنامه‌یه‌دا پڕۆگرامی به‌هێزكردن‌و
چالاككردنه‌وه‌ی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان له رێگه‌ی بچووك كردنه‌وه‌ی
حكوومه‌ت‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ كۆمه‌ڵگا، وه‌ك
پڕۆگرامی سه‌ره‌كیی ئه‌و به‌یاننامه‌یه راده‌گه‌یه‌نرێت، بۆیه له راستیدا
په‌یوه‌ندیی ئه‌و سێ كوچكه‌یه (حكوومه‌ت‌و كۆمه‌ڵگا‌و Ngoكان) په‌یوه‌ندییه‌كی
گرنگه.
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، وشه‌یه‌كی نوێیه، زۆریش ئاساییه كه به باشی له‌و
وشه‌یه تێنه‌گه‌ین یان خراپ لێی تێبگه‌ین، ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له ئه‌ده‌بیاتیی
راگه‌یاندنی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بده‌ینه‌وه، ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه
كه ئه‌گه‌ر پرسیار بكرێت، كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی چیه؟ له وه‌ڵامدا باس له حیزبه
سیاسی‌و بێ لایه‌نه‌كان‌و چاپه‌مه‌نی‌و راگه‌یاندنی بێ لایه‌ن ده‌كرێت كه له
روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر حیزب‌و بڵاوكراوه‌كان بێ‌لایه‌ن بن ئه‌وه
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پێك هاتووه، كه ئه‌مجۆره بیركردنه‌وانه بیر
كردنه‌وه‌یه‌كی سیاسییه كه زۆر هه‌ڵه‌یه. له كۆمه‌ڵگا دێموكراتیكاندا به‌شێكی
هه‌ره زۆری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئۆرگانه غه‌یره سیاسییه‌كانن.
واته ده‌سه‌ڵات مه‌یلی بۆ لای سه‌ركووته، بۆیه له رێگای پێكهێنانی
كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌هێز له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ده‌كرێت باس له دێموكراسی
بكرێت. كۆمه‌ڵگای به‌هێز ته‌نیا به حیزب‌و بڵاوكراوه‌ی بێ‌لایه‌ن پێك نایه‌ت،
به‌ڵكوو ده‌بێ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا‌و هاووڵاتییان لانیكه‌م له رێكخراوێكی
مه‌ده‌نیدا ئه‌ندام بن. ئه‌گه‌ر تا ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر باس له فره‌حیزبی ده‌كرا،
ئه‌مڕۆ هه‌نگاوێك به‌ره‌و پێشتر رۆیشتووین، ئه‌مڕۆ باس له پێكهێنان‌و په‌رپێدانی
رێكخراوه مه‌ده‌نی‌و Ngoكان ده‌كرێت، چوونكه به‌شێكی هه‌ره‌زۆری كۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی، سیاسیی نیه، له وڵاتێكی وه‌كو نۆروێژدا كه 4 میلیۆن‌و 300 هه‌زار
دانیشتووی هه‌یه، سه‌دان رێكخراوی Ngo هه‌ن‌و ته‌نیا 500 ئه‌نجوومه‌ن بۆ
پارێزگاری له مافی منداڵان هه‌ن. له كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاوادا هیچ ده‌سه‌ڵاتێك
ناتوانێ پێشیلكاریی مافی منداڵان بكات. چه‌ند ساڵه باس له كۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی‌و مۆدێڕنیزاسیۆن ده‌كرێ، حیزبه‌كان كاری سیاسیی ده‌كه‌ن، بۆ وێنه
رێكخراوی پارێزه‌ری ژینگه كێشه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی نیه‌و كاری
تایبه‌تیی خۆی ده‌كات، یان رێكخراوی پاراستنی مافی كرێكاران، كۆنفرانسی
سیاسی كه ئه‌ركی حیزب‌و ئه‌نجوومه‌نه سیاسییه‌كانه پێك ناهێنێت‌و ته‌نیا
پاراستنی مافی كرێكاران له ئه‌ستۆ ده‌گرێ.
سه‌ره‌كیترین كێشه په‌یوه‌ندیی نێوان حكوومه‌ت‌و Ngoكانه. له كۆمه‌ڵگا
دووجه‌مسه‌رییه‌كاندا ناكۆكی له نێوان حكوومه‌ت‌و جه‌ماوه‌ردا هه‌یه‌و ئه‌م
رێكخراوانه زۆر به دژواری پێك دێن، چوونكه حكوومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵات پێیان وایه
كه Ngoو رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌یانهه‌وێ له نێویان به‌رن، له كاتێكدا
چه‌نده رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان یاریده‌ری كۆمه‌ڵگان، ئه‌وه‌نده‌ش
یارمه‌تیده‌ری حكوومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتن، Ngoكان نه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت‌و ده‌سه‌ڵاتدا
ململانێ‌یان هه‌یه، نه ئامێرێكیشن له ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدا، Ngoكان ئه‌و
رێكخراوانه‌ن كه له نێو كۆمه‌ڵگادا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن‌و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی پێك
دێنن‌و یارمه‌تیده‌ری حكوومه‌ت‌و كۆمه‌ڵگای خۆیانن.
ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی Ngoكان
* بچووككردنه‌وه‌ی حكوومه‌ت، حكوومه‌ت هه‌تا گه‌وره‌تر‌و به‌ربڵاوتر بێ چاڵاكیی
كه‌متره، وه‌كوو كه‌سێكی قه‌ڵه‌وی لێ دێت كه هێز‌و جموجۆڵه‌كانی كه‌م
ده‌بێت‌و ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت بچووكتر بێت تاقه‌ت‌و
توانای هه‌ڵسه‌نگاندنی باشتری هه‌یه‌و كارایی زۆرتری ده‌بێت‌و باشتر
ده‌توانێ كار‌وباره ئیدارییه‌كانی خۆی به‌ڕێوه ببات.
* رۆڵی چاوه‌دێری: Ngoكان وه‌كوو چاپه‌مه‌نی‌و بڵاوكراوه‌كان، زمانی كۆمه‌ڵگا‌و
چاوی حكوومه‌تن. رێكخراوه ناحكومییه‌كان، خه‌رجه‌كانیش كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
چوونكه خۆویستانه‌و بێ خه‌رجكردنی پاره كار ده‌كه‌ن، بۆیه زۆرشت ده‌توانن
ببینن كه له به‌ر چاوی حكوومه‌ت نین‌و حكوومه‌ت ناتوانێ بیانبینێ‌و بۆی
نابینرێن، هه‌روه‌ها خواست‌و داخوازییه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌یه‌ننه حكوومه‌ت.
جیا له‌م دوو ئامانجه رێكخراوه ناحكومییه‌كان چه‌ندین كاركردی دیه‌یان هه‌یه:
Ngoكان گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ن بۆ گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵگا‌و پێدانی رێنوێنی‌و
زانیاری له سه‌ر كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی.
له كۆمه‌ڵگای سوننه‌تیدا حكوومه‌ت‌و كۆمه‌ڵگا پێكه‌وه‌ن، كۆمه‌ڵێك یان
نه‌ته‌وه‌یه‌ك حكوومه‌ت پێك دێنن، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگای مۆدێڕن‌دا ئه‌و شته
گۆڕاوه‌و كه‌رتی گشتی جۆرێك ده‌سه‌ڵاتی له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تدا
هه‌یه. له ره‌وشێكی پێشكه‌وتووتردا حكوومه‌ت‌و كه‌رتی تایبه‌ت‌و كۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی سێ فاكته‌رن كه پێكه‌وه ده‌توانن ئه‌منییه‌ت‌و ئاسایشی وڵات‌و
جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان دابین بكه‌ن. كه‌رتی گشتی به‌شی تایبه‌ت‌و بنه‌ڕه‌تیی
كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌و رێكخراوه ناحكومییه‌كانیش پێكهێنه‌ری كه‌رتی گشتین. |