|
هاوسه‌نگه‌ران و رێبوارانی
رێگای پێشه‌وا قازی زه‌ره‌رمه‌ند بوونه و به‌م دیارده‌یه دڵته‌نگ و به په‌رۆشن.
به‌لام له هه‌مان کاتدا، ده‌بێ ئاماژه‌ش به‌وه بکرێ، که سه‌ره‌رای هه‌موو لا‌یه‌نه
سه‌لبیه‌کانی ئه‌م وه‌زعه ناوخۆییه، ئاشکرا بوون و تاوتۆکردنی کێشه‌کانی حیزب له
ناو کۆمه‌ڵگای کورده‌وایدا، خۆی نیشانه‌ی په‌یوه‌ندێکی زیندو نه‌پساوه‌ی حیزبه له
گه‌ل کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان و به نوخته‌ی به‌هێزی ئه‌م رێکخراوه‌یه ده‌ژمێردرێ.
هه‌رچه‌نه به‌داخه‌وه یه‌کیک له هۆیه‌کانی سه‌رنه‌که‌وتنی گه‌لی کورد بۆ چه‌سپاندن
و مسۆگه‌رکردنی ویسته‌کانی، له‌م به‌شه‌ی کوردستاندا، ده‌کرێ هه‌ر ئه‌م لێکدابرانه
نه‌خوازراوه ناوخۆییانه بێ.
به‌شێک له شۆرشگێرانی ناو
ریزه‌کانی حدکا، پاش ده‌ورانێکی زۆر له تێکۆشانی بێ‌وچان له پێناو ئامانجه‌کانی
حیزب و گه‌ل دا، سه‌رئه‌نجام به هۆی جۆراوجۆره‌وه، ده‌بنه ئۆپۆزیسیوون له ناو ته‌شکیلاتدا
و کاره‌که‌ی که ده‌ستیان پێ‌کردبوو، به نیوه‌چڵی ده‌مێنێته‌وه و تێکۆشانیان، بێ
ئه‌وه‌ی به‌ویستی خۆیان بێ، زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێ بۆ ئه‌و ئامانجانه‌ی بۆی وه‌شاخی
که‌وتبوون. به‌داخه‌وه بیر له‌وه نا‌کریته‌وه که با کۆتا بێین و جارێ ده‌ست
راگرین و پشوو درێژ بین. دیاره ئه‌وه ئه‌و که‌سانه ناگریته‌وه که له به‌ر هۆی
ئیده‌ئۆلۆژێک و گۆرانی بۆچوونی سیاسیان، رێگای جیابوونه‌وه ده‌گرنه به‌ر و له
ریزی حیزب دێنه‌ده‌ر.
بۆ حه‌لی کێشه‌کان به‌داخه‌وه ته‌نیا یه‌ک رێگا ، ئه‌ویش زۆرجار خه‌راپترینیان له‌به‌ر
چاو ده‌گرین. هه‌ر هاتوو هه‌ڵنه‌بژێردراین، یان ئه‌و کاره‌ی ده‌مانه‌وێ به‌رمان نه‌که‌وت
و شێوه‌ی کارمان پێ‌باش نه‌بوو یاخۆ سه‌لیقه‌مان یه‌کی نه‌گرته‌وه، یان هه‌ڵویستێکمان
به‌رامبه‌ر به که‌سێک یان جه‌ره‌یانێک پێ‌باش نه‌بوو، ئیتر ده‌گه‌ینه کۆتایی‌و خه‌تی
سوور به‌زاندن. ره‌نگبێ ئه‌م شێوه هه‌ڵسوکه‌وت کردنه‌و چاره‌سه‌ری دۆزینه‌وه بۆ
کیشه‌کان، به‌شێک بێ له سروشت‌و خوو خده‌ی توندی ئێمه‌ی کورد.
له کۆنگره‌ی 2 ی حیزب‌دا، لێک‌دابران و هه‌ڵچه‌رخانه‌وه له ناو تێکۆشه‌رانی
ئه‌وکات، گه‌یشتۆ‌ته ئاستێک که ته‌نانه‌ت به چه‌ک رێگایان له به‌شداری به‌شێک
له ئه‌ندامانی حیزب، له کۆنگره‌دا گرتووه... ئاکامی ئه‌و ڵێکهه‌ڵگرانه‌وه‌یه
بۆته په‌رش و بلاو بوونه‌وه‌ی هێزو توانای کادرو رێبه‌ری و پێشمه‌رگه‌ی حیزب.
کێشه‌كه ئه‌وه‌نده قوڵ بۆته‌وه و کۆمیته‌ی ئینقلابی حدک دروستکراوه.
سه‌ره‌رای شانازییه‌کانی ڕاپه‌رینی 46-47، به‌رهه‌می ئه‌م وه‌زعه بوو به‌وه که
کۆمه‌ڵێکی یه‌کجار زۆر له رێبه‌ران و کادره به‌وه‌جه‌کانی حیزب که‌وتنه
شه‌رایه‌تێکی ناله‌بارو له کوردستانی ئێران شه‌هید بوون. ئه‌وانه‌ی که له
کوردستانی باشوریش مانه‌وه یان به شێوه‌یه‌کی ناروون شه‌هیدکران یان توشی
چاره‌نوسێکی له‌م بابه‌ته بوون. هه‌وه‌ڵ دابرانی هاوسه‌نگه‌رانی حیزبی ئاکامی زۆر
خه‌راپی هه‌م بۆ حیزب و هه‌م بۆ گه‌لی کورد لێکه‌و‌تۆته‌وه.
ئه‌و هه‌ڕه‌كه‌ته زیاتر له 10 ساڵی گرت هه‌تا جارێکی دیکه ئه‌ندامانی په‌رش و
بلاوی حیزب، به ئینسیاتیڤی رێبه‌ری شه‌هید د. قاسملوو له کۆنفرانسی سیهه‌م دا،
کۆبوونه‌وه و به‌رنامه و پلانی تازه‌یان بۆ بوژیانه‌وی کار‌و چالاکی حیزب
په‌سه‌ند کرد. هه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه پیرۆزه بوو، که بوو به به‌ردی بناغه‌ی توانای
حیزب بۆ به‌شداری له شۆرشی گه‌لانی ئێران دژی رێژیمی شاهه‌نشاهی و رێبه‌ری کردنی
جولانه‌وه‌ی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له پاش جێگیربوونی حکومه‌تی
ئیسلامی له تاران.
لوتکه‌ی به‌رزی شانازییه‌کان و ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه، کۆنترۆل کردنی
به‌شێکی زۆری شاره‌کانی کوردستان له لایه‌ن هێزی خه‌ڵک و پێشمه‌رگه بوو. بۆ حیزبیش
گرتنی کۆنگره‌ی چوار به ئازادی له ناو شاری مه‌هاباددا بوو.
به‌داخه‌وه له‌و کاته ئاسته‌مه‌ی سه‌رده‌می دوای هاتنه‌سه‌رکاری خومه‌ینی و به
ده‌سته‌وه‌گرتنی به‌شێکی زۆری خاکی کوردستان، که ده‌بوو رێبه‌ران و به‌رپرسانی
حیزب، له هه‌موو کاتێک زیاتر وشیارو به‌ته‌حه‌موول و له‌سه‌ره‌خۆ و یه‌کگرتوو بان،
که چی به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و گروپی و نه‌خویندنه‌وه‌ی دوارۆژی مه‌سله‌حه‌تی گه‌لی
کورد، دووبه‌ره‌کی و لێک‌دابرانی له ناو حیزب دا سازکردو، بوو به سه‌ره‌تایه‌ک بۆ
تێکشکاندنی یه‌کریزی گه‌لی کورد، له هه‌مبه‌ر حکومه‌تی تاران و دابه‌زاندنی
ئۆتۆریته‌و که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئاست داگیرکه‌راندا. جیابوونه‌وه‌ی
ئه‌م تاقمه له حیزب بوو به هوێ کوژرانی باشترین رۆله‌کانی کورد به‌ده‌ستی خۆی و
بلاوه پێکردنی به‌شێک له هێزو توانای کادره به‌وه‌جه‌کانی حیزب.
ئه‌م جاره‌ش هاوسه‌نگه‌رانی پێشوو خۆیان به خاوه‌نی حیزب و میراتگری قازی و
شه‌هیدان ده‌زانی و ناوی حدکا په‌یره‌وانی کۆنگره‌ی چواریان له سه‌ر خۆیان دانا‌و
حیزبیان به تاوانبار و به‌لارێدارۆیشتوو تۆمه‌تبار ده‌کرد. ئه‌گه‌ر ئه‌وان که
که‌مینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئه‌و کاتی حیزب بوون، به دڵسۆزیه‌وه به‌رۆکی حیزبیان
نه‌گرتبا و ده‌ستیان دابا دامه‌زرانی رێکخراوه‌یه‌ک به ناوێکی دیکه و به
شێوه‌کارێکی دیکه‌وه، له‌وانه بوو ئاکامی ئاوا تالی بۆ گه‌لی کورد
لێنه‌که‌وتبایه‌وه و ته‌نانه‌ت ببا به مایه‌ی باشتر گه‌شه‌کردنی جولانه‌وه‌ی
کورد. سیاسه‌تی ئه‌و تاقمه که خۆیان به حدکا ده‌زانی، ئاگاهانه یان نائاگاهانه
جولانه‌وه‌ی گه‌لی كوردی له‌ڕۆژهه‌ڵات توشی کزی و لاوازی کرد . ڕاشكاوانه ده‌توانین
بڵێین: ئه‌وانیش پاش ئه‌و هه‌موو ساڵه خه‌بات و تێکۆشان‌و زیندان، توشی
خه‌یانه‌ت به گه‌لی کورد بوون.
دیاره حیزب له سه‌ر رێگای راستی خۆی و مه‌شروعیه‌تی خۆی هه‌ر به‌رده‌وام بوو و
توانی ئالای شۆرش هه‌ر شه‌کاوه رابگرێ و ئه‌وه‌نده‌ی بۆی بکرێ زیانه‌کانی ئه‌و
دابرانه قه‌ره‌بوو بکاته‌وه.
به‌لام ئه‌و یه‌کریزیه‌و هاوسه‌نگه‌ریه ته‌نیا هه‌تا کۆنگره‌ی 8 خۆی راگرت و حیزب
بۆ جارێکی دیکه‌ش ئه‌م جاره‌یان به‌رفراوانتر ، تۆشی کیشه‌ی ناخۆیی و له‌ت بوونی
ریزی ئه‌ندامان و رێبه‌رانی بوو. ئه‌مه‌شیان له کاتێکدا کرا که گه‌لی کورد و حیزب
زۆر به تووندی که‌وتبووه ژێر هێرش و په‌لاماری ده‌سته‌ڵاتی ئیسلامی ئێران.
هاوسه‌نگه‌رانی پێشوو واته تازه جیابۆوه‌کان پاش کۆنگره‌ی 8، رێبه‌ری حیزبیان به
پێشه‌ڵکه‌ری دێمۆکراسی و ئازادی ناوخۆیی و ده‌سته‌به‌ندی و پێکهێنه‌ری لیسته‌ی فیکس
و لادان له رێگای سۆسیالیسم تاوانبار ده‌کرد. ئه‌وانیش به داخه‌وه تووشی هه‌مان
هه‌ڵه بوونه‌وه و نه‌یان توانی داهێنه‌رێ رێباز و خه‌تێکی تازه و حیزبێکی نوێ به
پرۆژه‌یه‌کی سیاسی نوێوه بن. ناو و ئۆرگانه‌کان و ئارم و نیشانی حیزبیان هه‌ڵگرتوو
وشه‌ی رێبه‌رایه‌تی شۆرشگێریان به پاشکۆی ناوی حیزبه‌وه ناو و زۆرتووند پێداگریان
کرد که ئه‌وانن حیزبی راسته‌قینه‌ی دێمۆکرت و رێره‌وی رێگای قازی و شه‌هیدان. ئه‌م
پێداگریه و قه‌لسه‌گێرانه و دووبه‌ره‌کیه، کۆمه‌ڵگای کورده‌واری تووشی خه‌موو
په‌ژاره و ناهۆمیدی و سه‌رلێشێواوی کرد که ئاکامی زۆر تاڵ و نامووباره‌کی شه‌ری
براکوژی، له ناو هاوسه‌نگه‌رانی حیزب ڵێکه‌وته‌وه. ته‌نانه‌ت کاره‌ساتی شه‌هید
بوونی رێبه‌ران دکتور قاسملوو و دکتور شه‌ره‌فکه‌ندیش هه‌ر خه‌ساره‌کانی بارودۆخی
جیایی و پارچه‌پارچه بوونی رێبه‌ران و سیاسه‌تمه‌دارانی کورد، له دوای کۆنگره‌ی 8
دا بوو. به‌لام پشتیوانی هه‌راوی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک پاش ئه‌م کاره‌ساتانه، بۆ له
سه‌ر پێ راگرتنی ئالای حیزب‌که‌یان و پاراستنی رێبوارانی رێگای شه‌هیدان،
کاریگه‌رێکی وه‌های هه‌بوو که، ئه‌م جار هاوسه‌نگه‌رانی دابراو هاتنه‌وه ناو رێزی
حدکا و دڵی نیشتمانپه‌روه‌رانیان خۆش کرد.
دیارده‌ی نه‌حاوانه‌و پاراستنی مه‌سڵه‌حه‌تی شه‌خسی و مه‌ڵکه‌ج نه‌کردن بۆ بریارات
و به‌رنامه‌و په‌سه‌ندکراوه‌کانی ناو کۆنفرانس و کۆنگره‌ی حیزب، به‌داخه‌وه به‌رۆکی
خه‌ڵکی کورد و نیشتمانپه‌روه‌رانی نێو حیزبی به‌رنه‌دا و بۆ جارێکی دیکه‌ش ئه‌م
دیارده ناموباره‌که و ناخۆشه‌ویسته، هه‌ڵه‌سوونه‌ی هێناوه. ئه‌م جار دوای
کۆنگره‌ی 13 ی حیزب، به‌رۆکی تێکۆشه‌رانی گرت و به‌شێکی به‌رچاو له هێزو توانای
ئه‌وانی، له هه‌لومه‌رجێکی یه‌کجار ئاسته‌می رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست‌دا، که له
به‌رده‌م ئاڵوگۆری گه‌وره‌دایه، بۆ دژایه‌تی یه‌کتر کردن، و له‌بیرکردنی
ئه‌رکی گرینگی سه‌ره‌کی و هه‌نووکه‌یی، به لارێ‌دا برد.
رژیمی ئێران که زۆر نیگه‌رانی وه‌زعی کوردستان بوو، تاراده‌یه‌کی زۆر له‌و
مه‌ترسیه هاته‌ده‌ر و ئیستا په‌روپاگه‌ند ده‌کا و ده‌ڵی : ( هێزه‌چه‌کداره‌کانی
کوردستان که شکه‌ستی نیزامیان هێناوه، پرۆسه‌ی شکستی سیاسی‌شیان ده‌ستی پێکردو له
ناوخۆیاندا پارچه پارچه و له حالی له به‌ین چووندان.)
بێشك ئه‌و هه‌ڕه‌كه‌ته، به‌پێی ئه‌زموونه‌کانی مه‌ته‌رسیداری پێشوو، کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵک و نیشتمان په‌روه‌رانی له‌م شێوه جیابوونه‌وانه دڵنیگه‌ران و خه‌مبار کردوه.
هاوسه‌نگه‌رانی پێشوو که له دوای کۆنگره‌ی 13، که حیزبیان به‌جێهێشت و ڕۆیشتن،
هاورێیانێک بوون که خۆیان ماوه‌ی 10 ساڵ هه‌موو ئۆرگانه‌کانی حیزب و رێبه‌ری
حیزبیان به‌ده‌سته‌وه بوو. خۆیان کۆنفرانسه‌کانی پێش کۆنگره‌یان ئاماده کرد، خۆیان
بانگێشتی کۆنگره‌یان کرد، خۆیان هه‌مو بریارات و په‌ێره‌و به‌رنامه‌ی حیزبیان له
کۆنگره‌دا په‌سه‌ند کرد، خۆیان رێبه‌ری تازه‌یان هه‌ڵبژارد و هه‌ر خۆیان به تێکرای
ده‌نگ مه‌شروعیه‌تی کۆنگره‌یان قه‌بوو کرد. به‌داخه‌وه زۆری نه‌گرت که ئه‌و
هاورێیانه، خۆیان کرد به ئۆپۆزیسیونی حیزب و به کردوه که‌وتنه دژایه‌تی رێبه‌ری
و پێشه‌ڵکردنی بریارات و به‌رهه‌ڵه‌ستکاری له ئاست کار‌و تێکۆشانی حیزب، بۆ ئه‌وه‌ی
رێبه‌ری نوێ سه‌رنه‌که‌وێ و بێ ئاکام بمینیته‌وه. پاراستنی مه‌سله‌حه‌ت و
ده‌سته‌ڵات و کورسی که‌وته سه‌روی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندێکی نه‌ته‌وه‌یی. پشودرێژی و
له‌سه‌ره‌خۆیی جێگای خۆی دا به رێکخراو سازکردن له ناو ته‌شكیلاتی حیزب‌دا.
نه‌ته‌نیا له سه‌ر کۆنگره‌ی 14 رانه‌وه‌ستان به‌ڵکوو نه‌یان توانی ده‌نگی پێویست
بۆ کۆنگره‌ی نائاساییش بێنه‌وه. به راگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که له حیزب جیا
ده‌بنه‌وه و به جیا خه‌بات ده‌که‌ن، خه‌موو په‌ژاره‌یان خسته ناو کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک
و نیشتمانپه‌روه‌ران. دیسان مه‌ترسی دێوه‌زمه‌ی شه‌رو نه‌هامه‌تی و شکست و ناهۆمیدی
باڵی به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا کێشا و خه‌مخۆرانی جولانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
ئه‌م راگه‌یاندنه‌یان ده‌ناسیه‌وه و ده‌یانزانی چ ئاکامێکی ڵی ده‌که‌وێته‌وه.
نه‌بوونی هیچ بیر‌و بروایه‌کی جیاواز له‌وه‌ی له ناو حیزب دایه و نه‌بوونی هیچ
پرۆژه‌یه‌کی سیاسی نوێ و نه‌بوونی هیچ جیاوازێکی ئه‌وتۆ له ناو هاوسه‌نگه‌رانی
پێشوو ئه‌ندامانی حیزب، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خا که جیابوونه‌وه‌ی ئه‌و جاریش هه‌ر
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جیابوونه‌وه‌که‌ی پێشووه.
به‌ڵام مه‌ترسی ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه کاتێک ده‌ر ده‌که‌وی که هاوسه‌نگه‌رانی کۆن
ئه‌وه نزیک ساڵێک و چه‌ندمانگێکه که زۆر به تووندی به ناوی حیزب و به ئارم و
نیشانی حیزبه‌وه نوساون و به هیچ جۆرێک حازر به هه‌ڵبژاردنی ناوێکی تازه بۆ خۆیان
نین، ئه‌وه نه ته‌نیا به مافی بێ ئه‌م لاو ئه‌ولای خۆیانی ده‌زانن، به‌ڵکو
راده‌گه‌یننن که حیزبیان گه‌راندووته‌وه سه‌ر رێگای هه‌وه‌لی خۆی و ئه‌وانن حیزبی
دێمۆکراتی راسته‌قینه! هه‌رچه‌ند ئاکامی ره‌شی ئه‌و شیوه هه‌ڵویست گرتنانه له
جولانه‌وه‌ی ڕابردووی گه‌لی کوردا تاقی کراوه‌ته‌وه. ئه‌و جۆره قه‌ڵسه‌گێرانه و
ئه‌و جۆره سیاسه‌ت کردنه، نه‌ته‌نیا هیچ ده‌سکه‌وتێکی بۆ جولانه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستان نیه، به‌ڵکو رێگا خوشکه‌ر و زه‌مینه سازکه‌ر ده‌بێ بۆ کاره‌ساتی
دڵته‌زین و ماڵوێرانکه‌رانه له ناو شۆرش و كۆمه‌ڵگا دا، که ئه‌ویش
به‌رپرسیاریه‌که‌ی ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر هاوسه‌نگه‌رانی پێشوو. نه‌ته‌نیا ئه‌م شیوه
هه‌ڵویست گرتنه، ناتوانێ هاوسه‌نگه‌رانی کۆن، له گه‌ل ئه‌ندامانی حیزب لێک نزیک
کاته‌وه به‌ڵکو که‌ش و هه‌وایه‌کی یه‌کجار زۆر ناسالم و نادۆستانه دێنێته ناو
هیزه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان که به کرده‌وه رێگر ده‌بێ له پێکهینانی
هه‌ر جۆره یه‌کیه‌تێک و هاوخه‌باتێک بۆ دروستکردنی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی له
داهاتوودا. دیاره له هه‌مان کاتدا ده‌بیته باشترین ئه‌مرازی پلانی دژمنان بۆ
لاوازکردن و له په‌راوێز هاویشتنی جولانه‌وه‌ی گه‌لی کورد.
هاورێیانی پێش‌و راده‌گه‌ینن که ناو نه‌گۆرینیان له به‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌وان
حازر نین واز له شانازیه‌کانی 60 ساڵه‌ی حدکا بێنن. به واته‌یه‌کی دیکه ئه‌گه‌ر
ئه‌و شانازیه به‌وان نه‌برێ با به که‌سێکی دیکه‌ش نه‌برێ. جا مه‌سله‌حه‌تی کورد و
به‌رژه‌وه‌ندی کورد له‌و پێناوه‌دا چی لێد‌ێته‌وه، ئیتر ئه‌وان به‌رپرسیار نین.
ته‌نانه‌ت به‌مه‌ش راناوه‌ستن و زۆر له ئاستێکی نزمدا، ده‌لێن با حدکا ناوی خۆی
بگۆری!
شانازیه‌کانی حیزب، شانازیه‌کن که ئه‌م رێکخراوه‌یه و ئه‌م ته‌شکیڵاته، له
مێژووی دوور‌و درێژی خۆیدا به ناوی خۆی و ئه‌ندامان و شه‌هیدانی سه‌ربه‌رزی تۆماری
کردوه و بۆته به‌شێک له کولتور‌و پێناسه‌ی ئه‌م رێکخراوه‌یه. هه‌ر که‌سێکیش که
ته‌نانه‌ت رۆژێکێش خه‌بات و به‌رخۆدانی نه‌کردبێ و بیته ناو ئه‌م رێکخراوه‌یه،
هه‌ڵگرێ هه‌موو ئه‌م شانازیانه ده‌بێ و خه‌ڵک به‌رێزه‌وه سه‌ێری ده‌که‌ن.
پێچه‌وانه‌که‌شی ، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌م رێکخراوه‌یه رۆیی یان وازی هێنا، ئێتر چاک و
خه‌راپی رێکخراوه‌که، له‌سه‌ر ئه‌م که‌سه حیساب ناکرێ. ئه‌م که‌سه ته‌نیا له
سه‌ر کرده‌وه‌و خوو خده‌ی خۆی له ماوه‌ی به‌شداری له رێکخراوه‌که‌دا
هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێ. شانازی ئه‌وه‌ی که مرۆڤێکی شۆرشگێر و شه‌رفه‌تمه‌ند و
زه‌حمه‌تکێش بووه بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی، نه ته‌نیا که‌س ناتوانێ لێ‌بستێنێته‌وه به‌ڵکو
هه‌رده‌م له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه رێز‌و حورمه‌تی خۆی ده‌بێ، ئه‌گه‌ر چی له حیزبی
خۆشه‌ویستی خه‌ڵکێشدا به هه‌ر هۆیه‌که‌وه نه‌مابێ.
که‌وابوو ئه‌م شانازیه شه‌خسیه‌و فه‌ردیه ناتوانێ ببێت به هۆێه‌ک که هاورێیانی
پێشوو، ناوی رێکخراوێکی دیکه، که وجودی قانوونی و ره‌سمی هه‌یه له سه‌ر خۆ
دانێنن و داوای ئه‌وه بکه‌ن که کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک به‌و ناوه وه‌ریانگرن. له هێچ
کۆمه‌ڵگایه‌کی ئه‌ورۆێی و مه‌ده‌نی و شارستانیانه ئه‌وه قه‌بوو ناکرێ. و وه‌ک
سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ ئاژاوه‌و گێره‌شێوێنی له سیاسه‌تدا حیسابێ بۆ ده‌کرێ و به یاسا‌و
قانوون تاوتۆی ده‌گه‌ڵ ده‌کرێ.
ئه‌گه‌ر له کوردستانی ئێمه به‌داخه‌وه به‌هۆی بێ ده‌وڵه‌تی، یاسایه‌ک نیه
پارێزگاری له‌م شێوه مافانه بکا و فه‌زای هه‌ڵسوران و تێکۆشانی سیاسی سالم و
قانوونمه‌ند رابگرێ، خۆ روناکبێران و که‌سایه‌تیه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کان و
یاسازانانی کورد هه‌ن و ده‌بێ له‌م سه‌ر‌ه‌رۆیه وه‌جواب بێن و پێشی پێبگرن یان
روون کردنه‌وه‌ی له سه‌ر بکه‌ن، هه‌تا نه‌وه‌کانی داهاتوومان لانی که‌م به‌م
عه‌قلیه‌ته سیاسه‌ت نه‌که‌ن و به‌و ئاقاره‌دا نه‌رۆن. با بۆ سیاسه‌ت و کاری سیاسی
به شێوه‌ی ئوسولی مه‌ودا ساز بێ و کۆمه‌لانی خه‌ڵک له نێگه‌رانی ئه‌وه‌دا
نه‌مێنه‌وه که ئه‌م جیابوونه‌وه‌ش هه‌ر وه‌ک ئه‌وانی پێشتر، کاره‌ساتی لێ
ده‌که‌وێته‌وه که له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ڵی کوردا نابێ و جوڵانه‌وه‌که‌ی پێ کز و
لاواز ده‌بێ.
با ئه‌وه بۆ نیشتمانپه‌روه‌ران و خه‌مخۆرانی جولانه‌وه‌ی کورد روون بێ، هه‌روه‌ک
بۆ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ وێنه ئه‌نترناسیونالی سۆسیالیست روونه، که
ئه‌گه‌ر هاتوو جێابوونه‌وه و دابران له حیزبێک‌دا هاته پێش، ئه‌وانه‌ی ریزی
رێکخراوه‌که به‌جێ‌دێلن، جا به هه‌رهۆیه‌ک بێ، بۆیان نه‌بێ و کۆمه‌ڵگا رێگایان
پێنه‌دا، ناوی یاسایی و مێژویی رێکخراوێک، به که‌یفی خۆیان یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
له کۆنه‌وه له‌و رێکخراوه‌یه‌دا بوونه، بۆ خۆیان هه‌ڵبژێرن. روونی که‌نه‌وه که
ناو هه‌ڵنه‌بژاردن، دووبه‌ره‌کی و کۆسپ و ته‌گه‌ره له سه‌ر رێگای تێکۆشانی
نه‌ته‌وه‌یی سازده‌کا و هێزوتوانای شۆرش به شتێکی لاوه‌کی که ده‌بێ بۆ هه‌موو
لایه‌نگرێکی چه‌سپاندنی قانوون و یاسا روون و ئاشکرا بێ، خه‌سار ده‌کا.
براده‌رانی پێشوو مافی خۆیانه حیزبی خۆیان هه‌بێ و داوای به‌شداری له هه‌موو کۆر
و کۆمه‌ڵه جیهانییه‌کانی ده‌ستیان وێیراده‌گا ببن، ئه‌گه‌ریش ده‌ستیان وێیراناگا،
ده‌بێ کار ئاسانیان بۆ بکرێ. ئه‌وه ئه‌رکی حیزبێکی مه‌سئوله، که ئه‌گه‌ر
هاوسه‌نگه‌رانی دوێنێیان نه‌یانتوانیوه له ناو ئه‌واندا بمینه‌وه و له سه‌رکارو
خه‌باتی خۆیان به‌رده‌وام بن، هه‌ڵومه‌رجی له‌بار و دۆستانه‌یان بۆ بره‌خسێنی، که
ئه‌گه‌ر هاتوو هاورێیانی کۆن خواستیان، زه‌مینه‌ی له‌بار و گونجاو هه‌بێ که
بێنه‌وه ناو حیزبی خۆیان، ده‌نا هه‌ر دۆست و براده‌رو هاوچاره‌نووس له ناو شۆرش‌دا
به سه‌ربه‌رزیوه بمیننه‌وه. ئه‌گێنا ئه‌گه‌ر تۆ خۆت سه‌رچاوه‌ی جیابوونه‌وه بی و
ناو و نیشان و هه‌موو شتێکی حیزبێکی 60 ساڵه، بۆ خۆت هه‌ڵبژیرێ و ئیدیعای ئه‌وه
بکه‌ی که ده‌تهه‌وێ ئۆپۆزیسیۆنی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له پرش و بڵاوی
بێنیه‌ده‌ر و داوای ئه‌وه بکه‌ی که له په‌راوێزت نه‌خه‌ن، گوومانت لێده‌کرێ و
جێگای بروا نا‌بی.
ئه‌م کرده‌وه‌یه به پێچه‌وانه‌ی قسه و نوسێنه‌کانه که راده‌گه‌ینن،
ده‌تانهه‌وێ له داهاتوودا ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌رانی کۆنتان یه‌ک
بگرنه‌وه. کوا ئه‌م کرده‌وه‌یه وڵامێکی ئه‌ورۆیی و شیاوی کۆمه‌ڵگایه‌کی
مه‌ده‌نیه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م وتانه هه‌ر ئیده‌عایه‌ک نه‌بێ ، کوا ئه‌م کرده‌وه‌یه
رێگا خۆشکه‌ر ده‌بێ بۆ هاتنه‌وه‌تان یان یه‌ک گرتنه‌وه‌تان له گه‌ل حیزب. بوون به
حیزب به‌وه ناکرێ که به‌رنامه‌و ناو و ئۆرگانه‌کانی حیزبێکی ره‌سه‌نی کورده‌واری،
هه‌ر به پێوانه‌و ر‌ه‌به‌ی خۆت، بۆ خۆت کۆپی که‌ی و بڵه‌ی ئیتر بووم به حیزب و
رێگام بده‌ن.
ئه‌گه‌ر حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، وه‌جواب دێ و رێگای ئه‌وه‌ت پێنادا که
له ناو و نیشانی حیزب که‌ڵک وه‌رگری و برایانه و مه‌سئولانه داوات لێده‌کاو لێت
راده‌سپێرێ که ناوێک بۆ خۆت هه‌ڵبژێرێ، ئه‌وه مه‌سئولییه‌تێکی مێژوویه که به‌شێک
له گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له سه‌ر شانی ئه‌م حیزبه‌ی داناوه.
ئه‌وه‌ی که حدکا خاوه‌نێ ئه‌و ناویه‌و ئه‌ویش له پاوانی ئه‌و دایه جێگای
موناقشه نیه. ئه‌وه‌ش روونه که کۆنگره‌ی 13 که گیرا، ئیتر بریارو ده‌ستوری ئه‌و
کۆنگره‌یه که حیسابی بۆ ده‌کرێ، به هه‌موو رێزێک بۆ هه‌موو کۆنگر‌ه‌و
کۆنفرانسه‌کانی پێشتر. ئه‌مه یاسا‌و په‌یره‌وی حیزبایه‌تیه و بۆ هه‌موو که‌س،
لانکه‌م بۆ ئه‌مانه‌ی کاری سیاسی ده‌که‌ن، روونه.
ئیستا که جیابوونه‌ته‌وه، و به وته‌ی خۆتان، ژماره‌ی ئه‌ندامانتان هه‌م له
حیزب زیاتره و هه‌میش له‌وانیش کۆنترو تێگه‌یشتوترو زاناترن، ئیتر بۆ ده‌ست له
به‌رۆکی حیزب هه‌ڵناگرن و وازیان لێ ناهێنن؟ وته‌کانی ئێوه، له ماوه‌ی ئه‌م سێ
ساڵه‌ی پاش کۆنگره‌ی 13، هه‌ر ئه‌وه بووه که حدکا، حیزبێکی نادێمۆکرت و پاوانخواز
و ده‌سته‌بازه. حیزبێکه سیاسه‌ت و به‌رنامه‌یان غه‌له‌ته. حیزبێکه که به
رۆیشتنی ئێوه‌ش که‌سێکی ئاوای تێدا نه‌ماوه که حیسابی له‌سه‌ر بکرێ. که وایه
بۆ ئێوه واز ناهێنن و کۆتایی به‌م ئاڵوزیه‌ی ناو هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
ناهێنن؟ ئێستا که ئه‌وان ئاوا خه‌راپن، حه‌ولیشی بۆ مه‌ده‌ن بێنه‌وه ناویان یان
له گه‌ڵیان یه‌ک بگرنه‌وه.
ئێوه به‌وته‌ی خۆتان ئاڵوگۆرتان له خۆتاندا پێکهیناوه و رێباز و ئامانجی تازه‌تان
دیاری کردوه. ته‌نیا ئه‌وه‌ی که ماوه و نه‌تان کردوه ئه‌وه‌یه که ناوێکی شیاوی
خۆتان بۆ تێکۆشانی خۆتان هه‌ڵبژێرن با هیچی دیکه به‌ناوێکی دیکه‌وه بانگتان
نه‌که‌ن و به‌م کاره‌ی خۆتان، ئاوێکیش به سه‌ر ئه‌م ئاوره‌ی هه‌ڵتان كردووه
دا‌که‌ن.
09-04-2008 |