|
چه‌كی ناو‌كیی داو‌ه‌و
ئه‌م هه‌وڵه‌شی نزیك به بیست ساڵ له خه‌ڵكی ئێران‌و كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌ویی
شاردۆ‌ته‌وه ،له‌م ساڵانه‌ی دوواییدا كه هه‌وڵه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران
بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به چه‌كی ناو‌كی، به وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی رێژیم،
تێكنۆلۆژیی ناو‌كی بۆ بیروڕای گشتیی دونیا‌و ئێران روون بۆته‌وه، كاربه‌ده‌ستانی
ده‌سه‌ڵاتی ئه‌هه‌ریمه‌نی ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆیان ئه‌ده‌ن كه هه‌وڵه
ناوكییه‌كانی خۆیان وه‌ك خواستی خه‌ڵكی ئێران بێننه گۆڕێ( وته‌كانی كاربه‌ده‌ستانی
رێژیم له بۆنه جیاوازه‌كاندا،ناو‌دێركردنی رۆژیك به ناوی رۆژی نه‌ته‌وه‌یی
تێكنۆلۆژیی ناو‌كی).
ئه‌مساڵ له‌م بۆنه‌دا
ئه‌حمه‌دی نژاد، هه‌نگاوی گه‌وره‌تری هه‌ڵ هێناو به‌رزه‌فرییه‌كانی رێژیمه‌كه‌ی،
به دۆسیه‌ی خه‌ڵكی ئێران‌و ته‌واوی مروڤه‌كانی دونیا ناودێر كرد كه به‌م
تێكنۆلۆژییه‌ی كۆماری ئێسلامیی ئێران مرۆڤه‌كان له چنگ زاڵمانی دونیا رزگاریان
ده‌بێت(گه‌لۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه، بۆ رزگاریی مرۆڤه‌كانی ئێران‌و دونیایه
بۆ زیاتر له بیست ساڵ له‌و خه‌ڵكه شاردرابۆو). له میدیا‌و راگه‌یاندنه‌كانی
كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا، دروشمی "تێكنۆلۆژیی ناو‌كی = غورووری نه‌ته‌وه‌یی"
بووه به دروشمی سه‌ره‌كیی كاربه‌ده‌ستان‌و وانیشان ئه‌ده‌ن كه به ده‌ستڕاگه‌یشتنی
كۆماری ئیسلامیی ئێران به تێكنۆلۆژیی ناو‌كی، ئه‌م كاره‌ی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستان
ده‌بێته هۆی ئه‌وه كه غورووری نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌دا پێك بێت!! به‌م
وته‌یه كۆماری ئیسلامی ده‌یهه‌وێ دوو ئامانج بپێكێت: یه‌كه‌م، خه‌ڵكی ئیران
به مێژوویه‌كی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌وه هێچیان نیه كه شانازیی پێوه بكه‌ن،
كاره‌كانی كۆماری ئێسلامی نه‌بێت. دووه‌م، له مێژووی ئێرانیشدا هێچ ده‌سه‌ڵاتێك
نه‌بووه كه بیر له داهاتووی خه‌ڵكی ئێران بكاته‌وه، كۆماری ئیسلامیی ئێران
نه‌بێت‌و منه‌ت به سه‌ر خه‌ڵك دا ئه‌كه‌ن كه ئاوا شانازییه‌كیان پێ به‌خشیون،
به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێران باش ئه‌زانن ئه‌م هه‌وڵانه‌ی رێژیم بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتنه
به چه‌كی ناو‌كی‌و ته‌نیا ئامانجیشی درێژ كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ته‌مه‌نیه‌تی.
ئه‌م كارانه‌ی رێژیم زیاترین زه‌ربه‌شیان ته‌نیا له‌خه‌ڵكی ئێران داوه له
دوو ئاستی نێوخۆیی و ده‌ره‌كیدا داوه.
له نێوخۆدا، به هۆی پێداگریی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستان له سه‌ر درێژه پێدان به
پرۆژه ناوكییه‌كانیان تا ئێستا له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه
سێ بڕیارنامه به سه‌ر خه‌ڵكی ئێران دا سه‌پاوه. هه‌ر چه‌ند ئه‌م
بڕیارنامانه زۆر لایه‌نی ئابووریی كۆماری ئیسلامی‌یان نه‌گرتۆ‌ته‌وه، به‌ڵام
كاریگه‌ریی خراپیان له سه‌ر ژیانی بنه‌مـاڵه هه‌ژاراكان داناوه‌و له ساڵی
تازه‌دا راده‌ی گرانی گه‌یشت به زیاتر له بیست له سه‌د. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه
هه‌ر به هۆی ئه‌م بڕیارنامانه‌وه‌یه كه چه‌ندین كارخانه له سه‌رانسه‌ری
وڵات‌دا له گه‌ڵ كه‌میی كه‌ره‌سته‌ی خاو‌دا به‌ره‌وڕوون‌و تا ئێستا سه‌دان
كرێكا‌ر له سه‌ر كاره‌كانیان ده‌ركراون‌و هه‌ر رۆژه شایه‌تی په‌ره‌ئه‌ستاندنی
زیاتری ناره‌زایه‌تیی كرێكارانین له ئێران‌دا. (ئه‌مه له كاتێكدایه له به‌رپرسانی
رێژیم ئه‌ڵێن ئه‌م ته‌حریمانه هیچ كاریگه‌رییه‌كیان له سه‌ر ئابووریی ئێران
دانه‌ناوه.)
له بواری نێونه‌ته‌وه‌ییشدا، به هۆی هه‌وڵی رێژیم بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به
چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ به داخه‌وه روخساری ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵكێ ئێران خه‌وشدار
بووه ،كار گه‌یشتۆ‌ته جیگه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت له وه‌رزشكاران‌و خوێندكارانی
ئێرانی كاتی چوون بو وڵاتێك شوێنی په‌نجه وه‌رده‌گیرێ.(به راستی ئه‌مه‌یه
شانازی بۆ خه‌ڵكی ئێران كه به چاوی خراپكارو لایه‌نگری تێرۆریزم چاویان لێ
بكه‌رێ.)
بیرۆكه‌ی دووم كه كاربه‌ده‌ستانی رێژیم له سه‌روو‌ی هه‌موویانه‌وه
ئه‌حمه‌دی نژاد هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌ن، ئه‌وه‌یه ته‌قه‌لاكانیان بۆ
درێژكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌هریمه‌نییان له‌گه‌ڵ میللی كردنی نه‌وت له
سه‌رده‌می نه‌مر دوكتور محه‌ممه‌دی مۆسه‌دێقدا بشوبهێنن. ئه‌حمه‌دی نژادیش
هه‌وڵه‌كانی خۆی له ده‌ورانی سه‌رۆك كۆماری‌دا وه‌ك هه‌وڵه‌كانی مۆسه‌دێق
بو میللی كردنی نه‌وت ناو ده‌با.
به‌ڵام بۆ هه‌مووان ئاشكرایه كه ئه‌م دوو كرده‌وه‌یه چه‌نده له‌یه‌ك
جیاوازن، میللی كردنی سه‌نعه‌تی نه‌وت له گه‌ڵ پشتیوانیی زۆربه‌ی هه‌ره
زۆری خه‌ڵكی ئێران‌دا به‌ره‌روو بوو. ده‌سه‌ڵاتی ئێرانیش له‌و كاته‌دا
هه‌ڕه‌شه‌ی له هیچ نه‌ته‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتێك نه‌ده‌كرد كه له‌سه‌ر گۆی
زه‌ویی بیانسرێته‌وه. ئه‌مه له كاتێكدایه به هۆی سیاسه‌تی ئوسوولی دوكتور
مۆسه‌ێقه‌وه بیروڕای خه‌ڵكی دونیا‌و ریكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش
پشتیوانی‌یان له‌م مافه‌ی ئێران ده‌كرد.
به‌ڵام له ئێستادا كۆمه‌ڵگای ئێران بۆی روون بۆته‌وه كه هه‌وڵه‌كانی رێژیم
بۆ گه‌یشتن به تێكنۆلۆژیی ناو‌كی نیه. خه‌ڵك به روونی ئه‌زانن كه ئه‌م
هه‌وڵانه‌ی رێژیم ته‌نیا بۆ ده‌ستِراگه‌یشتنه به چه‌كی ناو‌كی‌و
ئاكامه‌كه‌شی ته‌نیا زوڵمی زیاتر له خه‌ڵك‌و درێژكردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یانه، بیروڕای نێونه‌ته‌وه‌ییش به ته‌واوی له‌گه‌ڵ
هه‌وڵه‌كانی رێژیم‌دا دژایه‌تی ئه‌كات (به‌ڵگه‌ش سێ بڕیارنامه‌كه‌ی
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه).
له هه‌ه‌مان كاتدا دوكتور مۆسه‌دێق هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ئه‌دا كه ئێران له ژێر
چنگی ده‌سه‌ڵاته ئیمپریالیستییه‌كان ده‌ربێنێ، له‌م پیناوه‌شدا ده‌یویست
سه‌ربه‌خۆیی وڵاتی ئێران بدا هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش بوو خه‌ڵكی ئێران شانازییان
به‌م كاره‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كاتی ئێرانه‌وه ده‌كرد.
به‌ڵام ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به وته‌ی خۆی به تێكنۆلۆژیی ناو‌كی
له دانی هێچ ئیمتیازێك به ده‌سه‌ڵاته بیانییه‌كان خۆی نابوێرێ‌و ته‌نانه‌ت
حازریشه له زۆر له هه‌قه‌كانی خه‌ڵكی ئێران چاوپۆشی بكات، وه‌ك به ئاشكرا
چاوپۆشی له هه‌قی ئێران له ده‌ریای خه‌زه‌ردا كرد‌و بۆ پشتیوانیی سووریه
له به‌رنامه‌ناو‌كییه‌كانی حازربوو له سه‌ر سێ دوورگه‌ی ئێرانیش وتووێژ
له‌گه‌ڵ ئیماراتدا بكات .
له كۆتاییدا به دوو ئاكام ده‌گه‌ین:
نه خه‌ڵكی ئێران شانازیی به كاره‌كانی رێژیمه‌وه ده‌كه‌ن، نه ئه‌حمه‌دی
نژاد ئه‌توانێ پێ له جێ پێی گه‌وره پێاوێك وه‌ك مۆسه‌دێق
بنێ،كاره‌كانیشیان مه‌گه‌ر به فه‌لسه‌فه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌ینا
زه‌وی‌و ئاسمان جیاوازییان هه‌یه. |