|
كۆتایی هات كه زۆربه‌ی چاوه‌دێرانی
سیاسی له‌و بڕوایه‌دان كه ده‌سكه‌وتی به‌رچاوی به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌م دانیشتنه‌ی ناتۆ بۆ باس
له سه‌ر سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كه پێوه‌ندییان به ره‌وشی جیهان‌و گۆڕانكارییه‌كانی
ناوچه‌وه هه‌یه گرێ دراوه، كه بریتین له: سیستمی سپه‌ری به‌رگریی مووشه‌كی،
وه‌رگرتنی ئه‌ندامی نوێ‌و پرسی هێزه‌كانی ناتۆ له ئه‌فغانستان.
ـ بۆ باس له سه‌ر سیستمی سپه‌ری به‌رگریی مووشه‌كی پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ
ساڵی 1980 كه سه‌ركۆماری ئه‌وكاتی وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان رۆناڵد رێگان، به
مه‌به‌ستی پاراستنی قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی‌و هه‌روه‌ها
داكۆكیكردن له هاوپه‌یمانه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا هاته گۆڕێ. له راستیدا ئه‌م
سیستمه دوو جۆره كه یه‌كه‌میان به PA3 ناسراوه‌و پێشتریش تاقی كراوه‌ته‌وه،
به‌ڵام جۆری دوهه‌م كه به SIBIR ناسراوه سیستمێكی نوێیه‌و ئه‌وه جاری
یه‌كه‌مه كه ئا‌مریكا هه‌وڵی دامه‌زراندنی ده‌دا. پرسیار لێره‌دایه كه چ
هۆكارگه‌لێك له پشت هه‌وڵه‌كانی ئامریكا‌و پشتیوانیی ئه‌ندامانی ناتۆوه
هه‌یه، كه به‌م چه‌شنه گرینگی بۆ ئه‌وان هه‌یه؟ دوابه‌دوای له‌به‌ریه‌ك
هه‌ڵوه‌شانی یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت‌و نه‌مانی نیزامی دووجه‌مسه‌ری، له
رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راستدا، بۆشاییه‌ك پێك هات، كه ئه‌گه‌ر‌و مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ
ده‌كرا هێندێك ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌یی وه‌ك رێژیمی ئیسلامیی ئێران ده‌رفه‌تی
ئه‌وه‌یان بۆ بڕه‌خسێ، چاوی ده‌سه‌ڵاتخوازی‌و مه‌زنخوازی ببڕنه ده‌وروبه‌ر‌و
بشێوی‌و ناكۆكی بخه‌نه وڵاتانی دراوسێیان. هه‌ڵبه‌ت سیاسه‌تی دێماگۆژی
سه‌رانی رێژیمی ئاخووندی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، كه هه‌ر له سه‌ره‌تای
به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنه‌وه، هاندان‌و ورووژاندنی هه‌ستی ئایینی دانیشتوانی ئه‌م
هه‌رێمه بووه، له سه‌ر جیهادگه‌رایی‌و هه‌ناردنی شۆڕشی ئیسلامی بنیات نرا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران راسته‌وخۆ‌و ناراسته‌وخۆ به كه‌ڵكاژۆ وه‌رگرتن له هه‌ستی
خه‌ڵك، كولتووری جیهادگه‌راییان كرده باو. هه‌رچه‌ند رووسیه له‌گه‌ڵ
دامه‌زراندنی ئه‌م سیستمه دژایه‌تی كرد‌و ئه‌وه‌ی به دژی به‌رژه‌وه‌ندییه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی ناودێر كرد‌و پێی وابوو دانانی ئه‌و سیستمه ده‌بێته
هۆی تێكچوونی هاوسه‌نگی هێزه‌كان له ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام وڵاتانی ئه‌ندامی
ناتۆ‌و ئا‌مریكا، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه رێژیمی ئێران له هه‌وڵی
به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناوكی‌دایه‌و خه‌ریكه پێشبڕكێیه‌كی ئه‌تۆمی له
ناوچه‌كه دروست ده‌كا، گه‌ڵاڵه‌ی سپه‌ری به‌رگریی مووشه‌كی‌یان په‌سه‌ند كرد.
وێڕای ئه‌وه ئه‌ندامانی ناتۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا، داوایان له رێژیمی ئێران
كرد كه بڕیارنامه‌كانی 1694، 1737، 1747، 1803ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی
رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێڕه‌و بكا.
ـ مه‌سه‌له‌ی وه‌رگرتنی ئه‌ندامی نوێ له ناتۆ، رابردوویه‌كی دوور‌و درێژی
هه‌یه. ساڵی 1949ی زاینیی كه په‌یمانی ئاتلانتیكی باكووری دامه‌زرا، 12
وڵات بوون كه له به‌رامبه‌ر یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌تی ئه‌وكاتدا، رێكخراوێكی
ئه‌وتۆیان بنیات نا. كار‌و كرده‌وه‌كانی ناتۆ هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانیه‌وه
له ناوچه ئاڵۆزه‌كانی جیهان، تا راده‌یه‌ك بووه هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له
وڵاتان له‌م رێكخراوه‌دا ببنه ئه‌ندام‌و ئێستا ناتۆ 26 ئه‌ندامی هه‌یه. له‌م
دانیشتنه‌ی سه‌رانی ناتۆدا جارێكی دیكه له سه‌ر داواكاری چه‌ند وڵات بۆ
ئه‌ندامه‌تی له‌و رێكخراوه‌دا مشت‌و مڕێكی زۆر هاته ئاراوه. رووسیه وه‌ك
یه‌كێك له زلهێزه‌كانی پێشووی جیهان، په‌ره‌گرتنی ناتۆ له سنووره‌كانی
وڵاته‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا نابینێ‌و له‌وه نیگه‌رانه بكه‌وێته نێو
بازنه‌ی گه‌مارۆی ناتۆوه، بۆیه هه‌رجارێك باس له سه‌ر ئه‌ندامی نوێ كراوه
به شێوه‌یه‌ك دژكرده‌وه‌ی نیشان داوه. ئه‌مجاره‌ش له مه‌ڕ وه‌رگرتنی ئه‌ندامی
نوێ، ڤێلادیمیر پووتین، رۆژی پێنج شه‌ممه، بوونه ئه‌ندامی دوو وڵاتی
ئوكراین‌و گورجستانی به هێڵی سوور ناودێر كرد. هه‌ڵبه‌ت به‌رله‌وه ئه‌ندامه‌تی
ئاڵبانی‌و كرۆواسی ره‌زامه‌ندی له سه‌ر درابوو. ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگه‌ی
سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه وێڕای ئه‌وه‌ی رووسیه ئه‌ندامی ناتۆ نیه، به‌ڵام
توانی ئاستی توانای خۆی له دانووستان‌و راوێژ له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ
گواستنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی بۆ ئه‌ندامانی ناتۆ، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه به‌ده‌ست
بێنێ‌و له ئاكامدا كۆسپ‌و له‌مپه‌ر بخاته به‌رده‌م به ئه‌ندامبوونی گورجستان‌و
ئوكراین.
ـ مژارێكی دیكه‌ی دانیشتنی ناتۆ پێوه‌ندی به هێزی نیزامیی ئه‌و رێكخراوه
له ئه‌فغانستانه‌وه هه‌بوو. ئه‌رك‌و چالاكییه‌كانی ناتۆ له ئه‌فغانستان له دوو
به‌شی نیزامی‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه پێك هاتووه. ئه‌گه‌ر چی به‌شێكی زۆر له
وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له یه‌كێك له‌و دوو به‌شه‌دا
له ئه‌فغانستان چالاكن، به‌ڵام قورسایی بواری نیزامی كه‌وتۆته سه‌رشانی چوار
وڵاتی ئا‌مریكا، بریتانیا، كانادا‌و ئوسترالیا، كه بیاڤی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان
له باشووری ئه‌فغانستان هه‌ڵكه‌وتووه. ئه‌م هه‌رێمه كه له‌گه‌ڵ پاكستان
هاوسنووره، ناوچه‌ی چالاكیی چه‌كدارانی تییرۆریستی تالیبانه، له حاڵێكدا
وڵاتانی دیكه‌ی وه‌ك ئاڵمان، ئیتالیا، رۆمانی‌و هوله‌ند‌و ... كاروباری
ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌یان له ئه‌ستۆیه. به بۆچوونی شرۆڤه‌كارانی
سیاسی، ئا‌مریكا له هه‌وڵدایه، هه‌تا هێزی نیزامیی خۆی له ئه‌فغانستان كه‌م
بكاته‌وه‌و به‌و شێوه‌یه بتوانێ له شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان مانۆڕی زۆرتر
بدا. ئا‌مریكا بیجگه له‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی ناتۆدا 15هه‌زار
چه‌كداری له ئه‌فغانستان هه‌یه، 14 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌شی له‌و وڵاته‌دایه.
وێده‌چێ گوشاری ئا‌مریكا بۆ ئه‌ندامانی ناتۆ، به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی
هێزه‌كانی حۆی زۆر جیددی بێ، هه‌ربۆیه هه‌ۆوه‌ك دیاره ستراتیژیی
كه‌ڵكوه‌رگرتن له هێزه‌كانی ناتۆ وه‌ك كه‌ره‌سه‌یه‌ك له ده‌ستی واشینگتۆن
دایه. ئه‌م كه‌ش‌و هه‌وایه بوو به هۆی پێكهاتنی بارودۆخێك كه ئه‌ندامانی
ناتۆ له مه‌ڕ رێژه‌ی هێزه‌كانیان‌و شێوه‌ی سه‌قامگیر بوونیان له ئه‌فغانستان
پێداچوونه‌وه به به‌رنامه‌كانیاندا بكه‌ن، هه‌روه‌ها رووسیه‌ش ره‌زامه‌ندی له
سه‌ر ئه‌وه ده‌ربڕی كه رێگا بدات كه له خاكی ئه‌و وڵاته‌وه خوارده‌مه‌نی بۆ
ئه‌فغانستان رابگوێزرێت.
له‌م نێوانه‌دا رێكه‌وتی 18/1/87ی هه‌تاوی جۆرج بووش سه‌ردانی رووسیه‌ی كرد‌و
چاوی به ڤێلادیمیر پووتین كه‌وت. به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی هه‌ردووك سه‌رۆك
كۆمار تا ماوه‌یه‌كی دیكه كۆتایی به ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان دێت،
چاوه‌ڕوانییه‌كی ئه‌وتۆ له‌و دیداره نه‌ده‌كرا، ته‌نیا ده‌توانین بڵێین ئه‌وه
به شێوه‌یه‌ك لێكنزیكبوونه‌وه‌و سوور بوونیان له سه‌ر چاره‌سه‌ریی كێشه‌و
ئاریشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كان پیشان ده‌دات.
دانیشتنی ئه‌مجاره‌ی ناتۆ تاراده‌یه‌ك توانی ئامانجه‌كانی خۆی بپێكێ‌و هێزی
خۆی له سه‌ر به‌رنامه‌كانی چڕِ بكاته‌وه. ئه‌گه‌رچی رووسیه، ده‌یویست
مامه‌ڵه بكا‌و بۆ په‌ره پێدانی ناتۆ‌و دامه‌زرانی سیستمی سپه‌ری به‌رگریی
مووشه‌كی دژایه‌تی ده‌نواند، به‌ڵام سه‌ره‌نجام، هه‌موو لایه‌نه‌كان به
ره‌زامه‌ندییه‌وه له‌م كۆبوونه‌وه‌یان روانی.
هه‌رچه‌ند، له سه‌ره‌تادا به‌و چه‌شنه وێنا ده‌كرا كه له‌وانه‌یه رووسیه
ئاسته‌نگی جیددی دروست بكا‌و هێندێك له چاودێرانی سیاسی پێیان وابوو، ئه‌م
دانیشتنه ده‌ستكه‌وتێكی به‌رهه‌ستی لێ ناكه‌وێته‌وه، به‌ڵام ره‌زامه‌ندیی
لایه‌نه‌كان له ئاست ئه‌نجامی ئه‌م دانیشتنه‌ی ناتۆ، نیشان ده‌دا كه وڵاتانی
كاریگه‌ر‌و شوێندانه‌ری ئورووپا، هاوكات كه ده‌یانهه‌وێ رووسیه وه‌ك
هاوپه‌یمانێكی بازرگانی‌و ئابووری له ده‌ست نه‌ده‌ن‌و هه‌روه‌ها به‌ریانی
رووسیه به مه‌به‌ستی نزیكبوونه‌وه له ئورووپا كه ئه‌منیه‌تی ئه‌م قاڕڕه‌یه
ده‌باته سه‌رێ، به‌هێز بكه‌ن، له‌م ده‌رفه‌ته‌ی دانیشتنی ناتۆ بۆ رازیكردنی
ئامریكاش كه‌ڵك وه‌ربگرن. |