|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
با "پ.ك.ك" ئه‌م هه‌له له كیس نه‌دات | |
31-01-1387
?
: ره‌زا فه‌تحوڵڵانژاد
"تیرۆریست"، ئه‌و چه‌مكه ناسیاوو له هه‌مان كاتدا روخێنه‌ره‌یه كه به درێژایی
مێژووی بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستاندا،
زۆر زۆر ئه‌سته‌م بووه كه له ته‌وێڵی حیزب‌و رێكخراوه كوردستانییه‌كان بدرێ.
به درێژایی خه‌باتی نه‌پساوه‌و شێلگێری گه‌لی كورد، رێژیمه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان
|
 | |
به سه‌ر هه‌ر كام له به‌شه‌كانی
كوردستاندا، سه‌ره‌ڕای ئاكاری دژه‌مرۆڤانه‌و زۆر جار تێرۆریستیی خۆیان، هه‌رده‌م
هه‌وڵیان داوه وا بنوێنن كه بزووتنه‌وه ره‌واكه‌ی كوردستان‌و چالاكی حیزب‌و
رێكخراوه كوردستانییه‌كان، چ له ئامانجدا‌و له شێوازی خه‌باتدا تێرۆریستین، به‌ڵام
به خۆشییه‌وه نه‌ك مه‌به‌سته رووخێنهرو چه‌واشه‌كارانه‌كه‌ی ئه‌وان، نه‌هاتۆته‌دی،
به‌ڵكوو ئه‌وه ئه‌و رێژیمانه بوون كه هه‌م له به‌رده‌م بیروڕای گشتی‌و ویژدانی
مرۆڤایه‌تی‌و هه‌میش له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت‌و هێزه بانگه‌شه‌كه‌ره‌كانی
دێموكراسییه‌وه به تێرۆریست ناوزه‌د كراون‌و ناویان به خراپی زڕاوه. مخابن، كه
ده‌وڵه‌تی شۆڤێنیستی توركیه، له‌م ئامانجه رووخێنهرو چه‌واشه‌كارانه‌ی خۆیدا
سه‌ركه‌وت‌و حیزبی كرێكارانی كوردستان (پ.ك.ك) بوو به یه‌كه‌م حیزب‌و تاقه
حیزبێك له كوردستاندا كه به تێرۆریست ناوبراو له لایه‌ن یه‌كیه‌تیی ئورووپا‌و
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا‌و چه‌ندین وڵاته‌وه مۆركی تێرۆریستبوون له ته‌وێڵی
درا. له 15ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا، دادگایه‌كی ئورووپا، بڕیاری یه‌كیه‌تیی
ئورووپا له‌مه‌ڕ دانانی ناوی "پ.ك.ك" له لیسته‌ی گرووپه تێرۆریستییه‌كانی به
نادروست زانی‌و به‌مه‌ش هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ر‌و هیوابه‌خش هاته پێش كه پێویسته
"پ.ك.ك" ئه‌و هه‌له له‌باره بقۆزێته‌وه‌و به‌ره به‌ره هه‌م له لیسته‌ی
گرووپه تێرۆریستییه‌كانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا‌و هه‌میش له لیسته‌ی گرووپه
تێرۆریستییه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بێته ده‌ر. هه‌ڵبه‌ت وه‌ك هه‌واڵده‌رییه‌كان
رایانگه‌یاندووه، ئه‌م دادگایه، به‌رزترین دادگا نیه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رزترین
دادگاش هه‌ر له سه‌ر ئه‌و بڕیاره بێت، ئه‌وا ده‌وڵه‌ته‌كانن كه ده‌بێ له‌سه‌ر
مانه‌وه یان نه‌مانه‌وه‌ی ناوی "پ.ك.ك" له لیسته‌ی گرووپه تێرۆریستییه‌كان
بڕیاری كۆتایی بده‌ن. كه‌وابوو رێگای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی "پ.ك.ك" له‌و دۆخه،
درێژه‌و پێویستی به پشوودرێژی‌و وردبینی‌و خۆێندنه‌وه‌ی دوباره‌ی هاوكێشه
سیاسییه‌كان‌و پارادایمه‌كان‌و هه‌روه‌ها پێداچوونه‌وه‌ی ورد به شێوازی خه‌بات
له لایه‌ن "پ.ك.ك"ه‌وه هه‌یه.
ده‌وڵه‌تی كه‌مالیستی توركیه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی چه‌كداریی
"پ.ك.ك" له ساڵی 1984 به‌ملاوه، هه‌وڵی داوه مۆركی تێرۆریستیبوون له‌و حیزبه
بدات‌و وابنوێنێ كه ئازادی‌و دێموكراسی له‌و وڵاته‌دا به ته‌واوی جێگیر
بووه‌و ده‌ره‌تانی خه‌باتی مه‌ده‌نی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی ده‌ست بداته چه‌ك،
ئامانجی تێرۆریستی هه‌یه. به‌ڵام به‌داخه‌وه، "پ.ك.ك" له به‌رامبه‌ردا
نه‌یتوانیوه به شێوه‌یه‌كی گونجاو به‌رپه‌رچی ئه‌و هه‌وڵه چه‌واشه‌كارانه‌یه
بداته‌وه. "پ.ك.ك" به جۆرێك له خه‌باتی روانیوه كه هه‌ر ده‌ڵێی كوردستان،
شوێنێكی به‌ده‌ر له جیهانه‌و هاوكێشه سیاسییه‌كانی ناوچه‌و جیهان
كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌و خه‌باته نیه‌و زۆرجار ئه‌و به‌شه‌ی سانسۆر كردووه
كه ره‌خنه له شێوازی خه‌باتی گیراوه‌و گرنگی به‌وه نه‌داوه كه لایه‌نێكی
ئۆبژكتیڤ‌و به‌رچاوی بوون به هێز، راكێشانی پشتیوانیی سیاسییه له هه‌ر سێ
ئاستی كوردستانی، ناوچه‌یی‌و جیهانیدا. پێویسته ئه‌م راستیه‌ش له‌به‌رچاو ون
نه‌بێ كه به هۆی هاوپه‌یمانی‌یه ئیستراتێژیكییه‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی
سارده‌وه، توركیه كه‌وتبووه به‌ره‌ی وڵاتانی رۆژئاوایی‌و به ئه‌ندامبوون له
په‌یمانی "ناتۆ"دا، نێوه‌رۆكی شۆڤێنیستی خۆی تا راده‌یه‌ك داپۆشیبوو و
ئه‌ندامانی "ناتۆ" له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارددا، له بنه‌ڕه‌تڕا دژی هه
رێكخراوێك هه‌ڵوێستیان ده‌گرت كه لاوازبوونی توركیه‌ی مه‌به‌ست بایه، به‌ڵام
ئه‌مه به‌و مانا نیه كه "پ.ك.ك" نه‌یده‌توانی به ره‌چاوكردنی سیاسه‌ت‌و
ئیستراتێژییه‌كی ورد‌و مرۆڤته‌وه‌رانه، له لایه‌كه‌وه كارێك نه‌كا كه
توركیه‌ی كه‌مالیستی به قازانجی سیستمه زاڵه‌كه‌ی كه‌ڵكی لـێ‌وه‌ربگرێ‌و
له لایه‌كی دیكه‌وه له بۆشایی‌و پێكناكۆكی به‌رژوه‌ندییه‌كانی نێوان
توركیه‌و رۆژئاوا كه‌ڵك وه‌ربگرێ. واته "پ.ك.ك" ده‌یتوانی له پێناو ناساندنی
ناوه‌رۆكی دژه‌مرۆڤانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیه‌و ناساندنی ناوه‌رۆكی
مرۆڤته‌وه‌رانه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی كورد له كوردستانی توركیه،
كه‌ڵك له هه‌له دیپلۆماتیك‌و ته‌بلیغاتییه‌كان وه‌ربگرێ، به‌ڵام به داخه‌وه
نه‌یتوانی وه‌ك پێویست ئه‌م ئه‌ركه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ كه له‌م وتاره‌دا
مه‌ودامان نیه بچینه نێو ورده‌كارییه‌كانیه‌وه.
"پ.ك.ك"، كاتێك هاته گۆڕه‌پانی خه‌باته‌وه كه پێش له‌و، چه‌ندین حیزب‌و
رێكخراوی كوردستانی توركیه له نێو دڵی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا‌و به كه‌ڵكوه‌رگرتن
له ده‌ره‌تانی خه‌باتی پارلمانی، خه‌ریكی خه‌بات له پێناو ئامانجه
نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی گه‌لی كورد له‌و پارچه له كوردستاندا بوون. "پ.ك.ك"
سه‌ركوتی سیستماتیك‌و وه‌ڵامده‌رنه‌بوونی خه‌باتی پارلمانی له‌و وڵاته‌ی
وه‌كوو هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌ستپێكردنی خه‌باتی چه‌كداری له لایه‌ن خۆیه‌وه
ناو برد. "پ.ك.ك" له‌و خه‌باته‌دا، ئیستراتێژی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دانابوو
كه گرینگ نیه جیهانی ده‌ره‌وه چۆن ده‌ڕوانێته ره‌وایی خه‌باته‌كه، گرینگ
ئه‌وه‌یه جه‌ماوه‌رت له‌گه‌ڵدا بێ، به‌ڵام به داخه‌وه، له‌م ئیستراتێژییه‌ی
"پ.ك.ك"دا ئه‌و ره‌هه‌نده كاریگه‌ره له‌به‌رچاو نه‌گیرابوو كه روانینی جیهانی
ده‌ره‌وه‌ی حیزب، ئه‌ویش له سه‌رده‌می خێرایی پێوه‌ندییه‌كان‌و به
جیهانیبووندا، باندۆر له‌سه‌ر بیروڕای جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك له نێوخۆدا داده‌نێ.
به سه‌رنجدان به‌و ئه‌سڵه حاشاهه‌ڵنه‌گره كه به‌ره‌وپێشچوونی خه‌بات له هه‌ر
كام له پارچه‌كانی كوردستاندا، به‌ره‌وپێشچوونی خه‌بات له پارچه‌كانی دیكه‌ی
لـێ‌ده‌كه‌وێته‌وه، پێویسته‌و به قازانجی نه ته‌نیا خودی "پ.ك.ك"یه، به‌ڵكوو
به قازانجی بزووتنه‌وه‌ی كورد له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستاندایه كه"پ.ك.ك"
به خۆیدا بچێته‌وه‌و خاڵه لاوازه‌كانی ده‌ستنیشان بكات‌و میكانیزمی
چاره‌سه‌رییان بۆ بدۆزێته‌وه. به تایبه‌ت ئێستا كه دادگایه‌كی ئورووپا ئه‌و
بڕیاره دڵخۆشكه‌رانه‌یه‌ی داوه كه ده‌كرێ "پ.ك.ك" له لیسته‌ی گرووپه
تێرۆریستییه‌كانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا بێته‌ده‌ر، باشترین هه‌ل‌و ده‌رفه‌ت بۆ
"پ.ك.ك" ره‌خساوه كه ده‌بێ له كیسی نه‌دات. له‌م پێناوه‌شدا، "پ.ك.ك" ده‌توانێ
له پاڵ هه‌نگاونان به‌ره‌و چاكسازی له خۆیدا، له ئه‌زموون‌و بره‌وی
دیپلۆماتیك‌و پشتیوانیی هێزه ره‌سه‌نه‌كانی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كه‌ڵك
وه‌ربگرێ‌و به سڕینه‌وه‌ی ناوی له لیسته‌ی رووخێنه‌ری گرووپه
تێرۆریستییه‌كان، پاقژی‌و مرۆڤته‌وه‌رانه‌بوونی بزووتنه‌وه ره‌واكه‌ی
نه‌ته‌وه‌ی كورد زیاتر له جاران بسه‌لمێ. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |