|
31-01-1387
ئا: یوسف فه‌قیهی
گه‌لی ئاشووری
نیشتمانی باو باپیرانی ئاشوورییه‌كان بریتییه له ناوچه‌كانی باكووری ئێران،
باكووری عێراق، باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیه‌و باشووری سووریه. ناوچه‌كانی
نێوان چیاكانی هه‌كاری هه‌تا ناوچه‌ی موسڵ به نیشتمانی سه‌ره‌كی ئاشوورییه‌كان
داده‌نرێ‌و نه‌ینه‌وایش پێته‌ختی مێژووییانه.
حه‌شیمه‌تی ئاشوورییه‌كان به‌و
كه‌سانه‌وه له شوێنه‌كانی دیكه‌شدا بڵاو بوونه‌ته‌وه به 3/3 میلیۆن به‌راورد
ده‌كرێ كه زۆربه‌یان له‌و ناوچه‌یه ده‌ژین كه پێشتر به میزوپۆتامیا ناو ده‌برا.
رێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌ژین به‌و شێوه‌ی خواره‌وه به‌راورد ده‌كرێ:
93000 كه‌س له ئورووپا، 300000 كه‌س له ئه‌مریكا‌و كانادا، 64000 كه‌س له ئه‌رمه‌نستان،
گورجستان‌و رووسیه، 33000 كه‌س له ئوسترالیا‌و نیوزله‌ند‌و 150000 كه‌س له
وڵاتانی دیكه.
ئه‌و ئاشوورییانه‌ی كه ئێستا ده‌ژین هه‌ستێكی قووڵیان له‌هه‌مبه‌ر پێناسه‌ی
خۆیانه‌وه هه‌یه‌و خۆیان به وه‌چه‌ی ئه‌و ئاشووریه ره‌سه‌نانه ده‌زانن كه
خاوه‌نی ئیمپراتووری ئاشووری، بابیل بوون. ئه‌وان له‌و سه‌رده‌مه‌دا به سه‌ر
ناوچه‌ی مێزوپۆتامیادا حوكمیان ده‌كرد كه به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و ناوچه‌یه له
ئێستادا پێكهێنه‌ری وڵاتی عێراقه. ئاشوورییه‌كان له دامه‌زراندنی "ژیاره‌كانی
مرۆڤایه‌تی" رۆڵی به‌رچاوی گێڕاوه.
"هاوپه‌یمانی گشتی ئاشوورییه‌كان"
كه له ساڵی 1968دا دامه‌زراوه‌و ئامانجی ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ئینسانییه‌كانی
گه‌لی ئاشووری له نیشتمانی خۆیان‌و دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌كی خودموختار بۆ
ئاشوورییه‌كانه‌و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و گه‌له له رێكخراوی UNPOدا ده‌كا.
باشكورستان Bashkorjostan
باشكورستان له باشووری زنجیره كێوه‌كانی ئۆراڵ‌و له ناوچه‌ی تاتارستان هه‌ڵكه‌وتووه.
به پێی به‌راوردی ساڵی 2001 راده‌ی حه‌شیمه‌تی باشكوره‌كان زیاتر له 4 ملیۆن
كه‌س بوو. به رێژه‌یه‌كی زۆر نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له باشكورستان ده‌ژین كه،
باشكورییه‌كان، رووسه‌كان، تاتاره‌كان، چووڤاس، ماری، ئوكراینییه‌كان‌و ئاڵمانییه‌كان
نموونه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ن. باشكوره‌كان خۆجبێیه‌كانی باشكوورستانن.
له‌و ناوچه‌یه‌دا به زمانه‌كانی توركی‌و باشكور زۆر قسه ده‌كرێ‌و له‌م دوایانه‌دا
قسه كردن به زمانی رووسی زیاتر په‌ره‌ی گرتووه.
حكوومه‌تی كۆماری، پشتگیری له پاراستن‌و په‌ره‌پێدانی كولتووری باشكورییه‌كاندا
ده‌كا. له ئێستادا حكوومه‌ت رۆڵێكی به‌رچاوی له گه‌شه‌پێدان‌و پاراستنی
كولتوور‌و ئه‌نستیتۆكانی كولتووری له وڵات‌دا ده‌گێڕێ. ماڵیات‌و هاوكارییه
داراییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران‌و به‌شه كولتوورییه‌كاندایه. موزه‌خانه‌ی
باشكورستان له ساڵی 1993دا دامه‌زرا‌و زیاتر له 50 لقی له شار‌و ناوچه‌كاندا
هه‌یه. هه‌روه‌ها خاوه‌نی كتێبخانه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌یه كه 20 به‌ش‌و 55 لقی
له شار‌و ناوچه‌كانی كۆماره‌كه‌دا هه‌یه.
ئایینی زاڵ له باشكورستان
ئیسلامه. پێته‌ختی ئه‌و وڵاته واته "ufa" ناوه‌ندێكی په‌روه‌رده‌ی ئایینیه
بۆ زۆربه‌ی موسڵمانه‌كانی رووسیه. ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی له‌م دوایی‌یه‌دا به‌هۆی
په‌ره‌گرتنی ئیسلامییه بناژۆكان له رووسیه هاتۆته ئاراوه، بۆته هۆی
ئازاردانی ئیسلامییه‌كان كه زۆربه‌ی له باشكوورستان‌و تاتارستان كۆ بوونه‌ته‌وه.
حكوومه‌تی كۆماری باشكورستان ئه‌ندامی رێكخراوی UNPOیه. ئه‌و كۆماره پێكهاته‌ی
حیزبه سیاسیه‌كانه كه هه‌ر چوار ساڵ جارێك سه‌ركۆمار هه‌ڵده‌بژێرێ.
باتوا batwa
باتوا له ناوه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا له چیاكانی "رواندا" هه‌ڵكه‌وتووه.
باتوایه‌كان یه‌كێكن له‌و 3 گرووپه ئه‌تنیكییه‌ی رواندا. رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی ئه‌و
ناوچه‌یه زۆر كه‌ومه‌و له نێوان 20 هه‌تا 27 هه‌زار كه‌س به‌راورد ده‌كرێ.
زمانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه وه‌ك هه‌موو رواندایه‌كانی كنیا ـ روانداییه. ئایینی
زۆربه‌ی دانیشتوان مه‌سیحییه‌و به رێژه‌یه‌كی كه‌میش ئایینی كۆنیان هه‌یه.
له ساڵی 1991دا رێكخراوێك به
ناوی "ئه‌نجومه‌نی گه‌شه پێدانی باتوا" دامه‌زرا. ئامانجی ئه‌و رێكخراوه به‌رگریكردن
له ماف‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی باتواییه‌كانی رواندایه. كاری ئه‌نجومه‌نی گه‌شه‌پێدانی
باتوا نێونجیگه‌ریه بۆ كۆمه‌ڵگای باتوا له پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی
ناوچه‌یی‌و حكوومی بۆ گه‌شه‌دان به به‌ره‌وپێشچوونه كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری‌و
سیاسیه‌كان‌و پێداگرتن له سه‌ر له‌شساغی، په‌روه‌رده، كار‌و په‌ره‌پێدانی
كولتووری باتوا. رێكخراوی ناوبراو نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و گه‌له له UNPOدا ده‌كا.
بۆگاینڤیل Bugainville
بۆگاینڤیل له ده‌ریای سوله‌یمان‌و نێوان پاپوای گینه‌ی نوێ "PNG"و دوورگه‌ی
سوله‌یمان هه‌ڵكه‌وتووه. حه‌شیمه‌تی خه‌ڵكه‌كه به 200 هه‌زار كه‌س به‌راورد ده‌كرێ‌و
زمانی ئه‌وان ئینگلیزییه، به‌ڵام تێكه‌ڵ به زمانی دیكه‌یه‌و تێگه‌یشتنی تا
راده‌یه‌ك زه‌حمه‌ته، وێڕای ئه‌وه‌یش نزیك به 20 زمانی ناوچه‌یی هه‌یه.
كانگا سروشتییه‌كان‌و به‌رهه‌مه‌كانی ناوچه‌كه بریتین له: زێڕ، زیو، دار، ماسی،
كاكائو‌و نارگیل.
له رابردوودا ئه‌و ناوچه‌یه
له ژێر ده‌ستی ولاتانی ئاڵمان، بریتانیا‌و ئوسترالیادا بووه. له پاش سه‌ربه‌خۆبوونی
پاپوای گینه‌ی نوێ PNGدا، بۆگاینڤیله‌كان كه‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌وه.
له ساڵی 1988دا شه‌ڕ‌و توند‌و تیژی به دژی PNG ده‌ستی پێكرد. ساڵی 1990
بۆگاینڤیله‌كان سه‌ربه‌خۆییان راگه‌یاند‌و "حكوومه‌تی كاتی بۆگاینڤیل"یان دامه‌زراند.
حكومه‌تی PNG گه‌مارۆی ئابووری‌و پێوه‌ندی به سه‌ر ئه‌و دوورگه‌دا راگه‌یاند،
كه بووه هۆی له ناوچوونی راده‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی ناوچه‌كه. له ساڵی
1994دا گرێبه‌ستێك به مه‌به‌ستی كوتایهاتن به كێشه‌كان له نێوانیاندا واژۆ كرا.
حكوومه‌ته‌كانی بۆگاینڤیل نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و نه‌ته‌وه له رێكخراوی UNPOدا ده‌كا‌و
ئامانجی ده‌سته‌به‌ركردنی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس بۆ خه‌ڵكی بۆگاینڤیله.
بوریاتیا Buryatia
كۆماری بوریاتیا له كه‌ناره‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی سیبری هه‌ڵكه‌وتووه. به
پێی ئاماری ساڵی 2002 راده‌ی حه‌شیمه‌تی ئه‌و كۆماره 981238 كه‌سه. خه‌ڵكی
بوریاتیا به زمانی رووسی‌و بوریاتی قسه ده‌كه‌ن. ئایینه‌كانی بودایزم،
شمانیزم‌و مه‌سیحی ئۆرتۆدۆكس له كۆماره‌كه‌دا پێڕه‌و ده‌كرێن.
بوریاتیا خاوه‌نی جۆراوجۆریه‌كی زۆره له بوونه‌وه‌ران‌و گیاكان‌و سه‌رچاوه
سروشتیه‌كان. به‌و حاڵه‌یش ناوچه‌كه له ساڵی 2000دا تووشی گرفتێكی گه‌وره‌ی
سروشتی بووه كه قه‌یرانی ته‌ندروستی بۆ خه‌ڵك درووستكردووه. ئاگرتێبه‌ردانی
دارستانه‌كان‌و وشكه‌ساڵی كه بووه هۆی له‌نێوچوونی به‌رهه‌می هه‌زاران هێكتار
له زه‌وی‌و كێڵگه‌كان.
سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری
ئێستالین به مێژوویه‌كی تاڵ بۆ ئه‌و كۆماره داده‌نرێ كه هێرش كرایه سه‌ر
بودایی‌و شمانیزه‌كان‌و وڵات كه‌وته ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆمۆنیسته‌كان‌و سه‌ربازه‌كانیان
بۆ خزمه‌تكردن تێكه‌ڵ به ئه‌رته‌شی سوور كرد. له ئێستایشدا زۆرجار رووسیه گرفت
بۆ ئه‌و كۆماره درووست ده‌كا‌و له هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی زمان، داب‌و نه‌ریت‌و
كولتووره‌كه‌یاندایه.
"ئه‌نجوومه‌نی بوریاتییه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدانی كولتوور" كه تێده‌كۆشێ پێش به
سڕینه‌وه‌ی زمانی بوریاتی بگرێ، ئه‌ندامی رێكخراوی UNPOیه. |