|
به‌رهه‌م هێناوه، به‌ڵام تا
به ئێستا هیچ یه‌ك له‌مانه نه‌یانتوانیوه به‌ڕاده‌ی وزه‌ی ناوكی بۆ جیهانی
ئه‌مڕۆ كه‌ڵك‌و سودیان هه‌بێت.
هه‌رچه‌ند وزه‌ی ناوكی
بۆ خۆی یه‌كێ له پڕ مه‌ترسیترین ده‌سكه‌وته‌كانی مرۆڤه كه چه‌ند كاره‌ساتی وه‌ك
هێرۆشیما، ناكازاكی‌و چێرنۆبیلی لێكه‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌نووكه‌ش كاریگه‌ریی
ئه‌م ده‌سكه‌وته له هه‌موو بواره‌كانی پیشه‌سازی‌و كۆمه‌ڵگادا كارێكی وه‌های
كردووه كه له پاڵ پڕ مه‌ترسی بوونیشی یه‌كێ له پڕ سوودترین ده‌سكه‌وته‌كانی
تێكنۆلۆژیای چاخی ئێمه بێت.
داواكاریی گشتی‌و به‌ره‌و سه‌ر چوونی راده‌ی به‌كارهێنانی وزه له وڵاتانی
جۆراوجۆردا، ده‌وڵه‌ته‌كانی ناچار كرد به وه‌دسهێنانی وزه‌ی ناوكی بوار بۆ
خۆشبژێوی هه‌رچی زیاتر خه‌ڵكه‌كه‌یان خۆش بكه‌ن‌و له هه‌موو پانتایی‌یه‌كانی
زانست‌و پیشه‌سازییدا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێشكه‌وتن كه‌ڵك له‌م وزه‌یه بگرن.
ئێستاكه وزه‌ی ناوكی له هه‌موو بواره‌كانی زانست‌و پیشه‌سازییدا به كار ده‌بردرێت،
وه‌ك پزیشكی، كشت‌وكاڵ، هه‌وا فه‌زا‌و ... هتد.
وڵاتی ئێرانیش یه‌كێ له‌و وڵاتانه بووه كه زیاتر له 40 ساڵه هه‌وڵ ده‌دات به
تێكنۆلۆژیای ناوكی ده‌ست په‌یدا بكات. پرۆژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له رێگه‌ی
وزه‌ی ناوكییه‌وه پێش له شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1357 به چێكردنی وزه‌گه‌ی
ناوكی بووشێهر ده‌ستی پێكرد، ئه‌م وزه‌گه‌یه بڕیار وابوو له لایه‌ن
كۆمپانیاكانی دوو وڵاتی ئاڵمان‌و ژاپۆن درووست بكرێت، به‌ڵام به هۆی بارودۆخی
ناله‌باری ئێران 2 ساڵ پێش شۆڕشی 1357 كاری ته‌واو كردنی پرۆژه‌كه راگیرا‌و پاش
ساڵه‌كانی 57و 58یش، ئه‌و كۆمپانیانه ئاماده نه‌بوون ئه‌و پرۆژه‌یه به ئه‌نجام
بگه‌یه‌نن. هۆكاره‌كه‌شی هاتنه‌سه‌ركاری نیزامێكی بناژۆخوازی مه‌زهه‌بی بوو كه
ئه‌وكات‌و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ گرێچن‌و پێكهاته‌كه‌ی مه‌ترسییه‌كه بۆ سه‌ر
ژیانی ئاسایی خه‌ڵك‌و كۆسپێكه له به‌رده‌م پێشكه‌وتن‌و مۆدێڕن بوونی كۆمه‌ڵگای
نێوخۆیی‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر رۆژئاوا‌و جیهانی پێشكه‌وتوو دێته ئه‌ژمار.
به هه‌ر شێوه، پاش كۆتایی‌هاتنی شه‌ڕی ماڵوێرانكه‌ری هه‌شت ساڵه‌ی ئێران‌و
عێراق كه خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ی به سامانی گشتیی‌و ژێرخانی ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی
وڵاتی ئێران گه‌یاند، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری ره‌فسه‌نجانی وه‌ك سه‌ركۆمار،
وڵاتی رووسیه ئاماده بوو پرۆژه‌ی وزه‌گه‌ی ناوكی بووشێهر ته‌واو بكات‌و
ئێستاش درێژه به‌م كاره ده‌دات، هه‌رچه‌ند ئێمه لێره‌دا نامانهه‌وێ له سه‌ر ئه‌و
لایه‌ن قسه بكه‌ین كه خودی ته‌واو كردنی ئه‌م پرۆژه‌یه له باری ئابوورییه‌وه
چه‌ند سوود به رووسیه ده‌گه‌یه‌نێ‌و چه‌ند ئێرانی تووشی خه‌ساره‌ت‌و زه‌ره‌ر
كردووه، ته‌نیا ئه‌وه ده‌ڵێین پرۆژه‌یه‌ك كه له ماوه‌ی 6 ساڵدا زیاتر له 86
له سه‌دی كاری دروستكردنی كۆتای پێ‌هات، هه‌نووكه پاش زیاتر له 14 ساڵ ئه‌م
پرۆژه‌یه تا كۆتایی پێ‌هاتن ماوه‌یه‌كی نادیاری له به‌رده‌مدایه.
ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ ئاكامی سیاسه‌تگه‌لێكی چه‌وت‌و ناردوسته كه كاربه‌ده‌ستانی
كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی كه وڵاتانی رۆژئاوایی،
ئه‌مریكا‌و كۆمه‌ڵگای جیهانی تووشی مه‌ترسییه‌كی جیددی كردووه. سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌و
سه‌ره‌ڕۆیانه كه كۆمه‌ڵگای جیهانی ناچار كردووه تا به ئێستا 3 بڕیارنامه‌ی
گه‌مارۆدانی ئێران له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دژ به
پرۆگرامه ناوكییه‌كانی په‌سند بكه‌ن. ئه‌و پرۆگرامه ناوكییانه، كه زیاتر له
18 ساڵ به شێوه‌یه‌كی نهێنی له دامه‌زراوه ناوكییه شاراوه‌كانی كۆماری
ئیسلامی‌دا كاری بۆ ده‌كرا‌و تا چه‌ند ساڵ له‌مه‌و پێش ته‌نانه‌ت رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی
وزه‌ی ناوكیش لێی ئاگادار نه‌بوو.
كاتێ كه كۆمه‌ڵگای جیهانی به ناسینێكی دروست له بنه‌ما ئیدئۆلۆژیكی‌یه‌كانی
رێژیمی ئاخوندی، رێگه ناده‌ن كاربه‌دستانی كۆماری ئیسلامی به چه‌كی ناوكی
له رێگه‌ی پیتاندنی ئۆران‌یۆم بگه‌یه‌ن، ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی ئه‌و نیزامه‌ش، ته‌نیا
بۆ ماونه‌ی خۆیان له بازنه‌ی ده‌سه‌ڵات‌و حكومڕانی كردن به سه‌ر ناوچه‌ی
رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا بڕیاریان داوه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووه، ده‌ستیان به
تێكنۆلۆژیای گه‌ردوونه‌ی سووته‌مه‌نی ناوكی رابگات. تا به گوته‌ی "عه‌لادینی
برووجێردی" به‌رپرسی كۆمسیۆنی ته‌ناهی نه‌ته‌وه‌یی‌و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی مه‌جلیسی
شوورای ئیسلامی‌و له داره‌ده‌ستانی عه‌لی خامنه‌یی، ئامریكا‌و وڵاتانی هاوپه‌یمانی
راستییه‌كانی ناوكی ئێران تێ‌بگه‌ن. ئه‌مه‌ش له خۆیدا هه‌ڵگری په‌یامێكی مه‌ترسیداره
كه هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه، نێوه‌رۆكی سه‌ره‌كی ئه‌م په‌یامه‌یه كه هه‌ر له
ئێستاوه رێژیمی ئاخوندی خه‌ریكه خه‌ت‌و نیشان بۆ كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كێشێت.
ره‌نگه هه‌ر ئه‌م چه‌شنه لێدوانانه، ببنه هۆی ئه‌وه‌یكه زۆربه‌ی كارناسانی
بواری زانسته سیاسییه‌كان له سه‌ر ئه‌و بڕوایه بن كه ئێران ته‌نیا به وه‌ده‌سهێنانی
چه‌كی ناوكی ده‌توانێ بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار ده‌سه‌ڵاتی دزێوی خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵكی
ئێران‌و هێژموونی خۆی به‌سه‌ر ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا زاڵ بكات. بۆ سه‌لماندنی
ئه‌م بابه‌ته‌ش جگه له لێدوانه به ناوبانگ‌و هه‌میشه‌ییه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی
پله‌به‌رزی ئێرانی، هێما ده‌كه‌ین بۆ دوایین لێدوانی "حاجی بابایی" له
توندئاژۆترین دارده‌ستانی خامنه‌یی‌و ئه‌حمه‌دی نژاد كه ئه‌ندامی لێژنه‌ی سه‌رۆكایه‌تی
مه‌جلیسی شوورای ئیسلامییه، ناوبراو به راشكاوانه رایگه‌یاندووه كه ته‌نیا
له رێگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی تێكنۆلۆژیای ناوكی، نیزامی كۆماری ئیسلامی ده‌توانێ
ئۆتۆریته‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌سته‌به‌ر بكات‌و ئۆتۆریته‌ی نه‌ته‌وه‌یش ده‌بێته
هۆی ئه‌وه‌یكه له هه‌ڵسوكه‌وت‌و سات‌و سه‌ودا له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی جیهاندا
به هێزتر بین‌و گوشاره ده‌ره‌كییه‌كان كه‌م ببنه‌وه. ئایا ئه‌مه پیشانده‌ری هه‌مان
مه‌ترسی نییه كه كۆمه‌ڵگای جیهانی ناچار كردووه له به‌رامبه‌ر ئێران‌دا هه‌ڵوێست
بگرن‌و دژكرده‌وه له خۆ پیشان بده‌ن؟
ئه‌مانه‌ش له درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی نابه‌جێی كۆماری ئیسلامییه كه به
شێوه‌یه‌كی روون به جیهان ده‌سه‌لمێنێ كه نیزامێكی ئاشتیخواز نیه‌و فه‌رهه‌نگی
ئاخاوتن‌و دیالۆگ جێگه‌یه‌كی له‌كولتووری ئه‌و رێژیمه‌دا نیه.
به‌ڵگه‌ش بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بابه‌ته، قسه‌كانی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاده كه له رێگه‌ی
میدیاكانه‌وه به كۆمه‌ڵگای جیهانی راگه‌یاند، "پرۆگرامی ناوكی ئێران بابه‌تێك
نیه كه له سه‌ری وتووێژ بكه‌ین"، ئه‌ڵبه‌ت له چییه‌تی كۆماری ئیسلامییدا هه‌روه‌ك
باسمان لێكرد‌و ئاشكرایه وتووێژ مانایه‌كی نیه، به‌ڵام هه‌روه‌ك ده‌زانین كێشه‌ی
ناوكی ئێران به له‌به‌رچاوگرتنی واقیعه‌كانی رێژیمی ئاخوندی، بابه‌تێك نیه
كه كۆمه‌ڵگای جیهانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی‌دا له‌سه‌ری رێك بكه‌ون.
كۆماری ئیسلامی له كاتێكدا رۆژی 20ی خاكه‌لێوه، وه‌ك رۆژی نه‌ته‌وه‌یی
تێكنۆلۆژیای ناوكی ناودێر ده‌كات كه خه‌ڵكی ئێران‌و كۆمه‌ڵگای جیهانی به ده‌ستی
سیاسه‌ته‌كانی ئه‌م رێژیمه‌وه وه‌زاڵه هاتوون‌و ئومید به ژیان له ئێران‌دا به
راده‌یه‌ك هاتووه‌ته خواره‌وه كه دۆخه‌كه زۆر خراپتر له سه‌رده‌مانی شه‌ڕی
هه‌شت ساڵه‌ی ئێران‌و عێراقه. له‌م لاشه‌وه ئومێد به چاكسازی له نێوخۆی ئه‌م
رێژیمه‌دا له روانگه‌ی نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كیدا تا ژێر هێڵی سفر دابه‌زیوه.
ئه‌حمه‌دی نژاد له ئاوا رۆژێكدا زۆر لووتبه‌رزانه هه‌واڵێك راده‌گه‌یه‌نێ كه
زیاتر له هه‌ر كاتێك كۆمه‌ڵگای جیهانی‌و نێوخۆیی ئێران تووشی مه‌ترسی‌و ئه‌گه‌ری
شه‌ڕ زۆر زیاتر له جاران به‌هێز ده‌كات، شه‌ڕێك كه ره‌نگه له هه‌زاره‌ی دووهه‌مدا
له نێوان دوو وڵات‌دا، وێنه‌ی نه‌بووبێ.
دامه‌زراندنی 6000 سانترفیوژی پێشكه‌وتوو له دامه‌زراوه ژێرزه‌وینییه‌كانی نه‌ته‌نز،
به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری به‌ڵاڕێدا چوونی ئه‌م نیزامه له په‌یماننامه‌و یاسا‌و
رێسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه كه ئێران هه‌میشه سه‌لماندوویه‌تی هیچكات پابه‌ندی
بڕیاره‌كانی جیهانییه‌كان له هیچ بوارێكدا نه‌بووه.
به گوته‌ی كارناسان هێشتا روون نیه كه ئه‌م 6000 سانترفیوژه له چ چه‌شنێكن،
به‌ڵام به هه‌ر شێوه ئێران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌م سانترفیوژانه
مۆدێلێكی پێشكه‌وتووتر به ناوی ئای ئاری ـ 2 ه كه توانای پیتاندنی
ئۆرانیۆمی سێ یان چوار به‌رامبه‌ر له سانترفیوژه‌كانی 1ـ P، زیاتره. هه‌رچه‌ند
ئه‌م هه‌واڵه تا به ئێستا پشت راست نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و مه‌ترسییه‌ی
خستۆته نێو دڵی وڵاتانی رۆژئاوایی‌و ئه‌مریكاییه‌وه كه ئێران ده‌یهه‌وێ به
پێی به‌راوه‌رده‌كان خێراتر له حاڵه‌تی نۆرماڵ‌و ئاسایی خۆی، ده‌ستی به چه‌كی
ناوكی بگات، چوون ئه‌گه‌ڕ ئۆرانیۆمی پێویست بۆ دروستكردنی بۆمبێكی ناوكی له
ماوه‌ی ساڵێكدا له گه‌ردوونه‌یه‌كی ته‌واوی سووته‌مه‌نی ناوه‌كییدا به هه‌بوونی
3000 سانترفیوژ فه‌راهه‌م بێت، به هه‌بوونی 1200 سانترفیوژی ئای ئاری ـ 2، ئه‌م
پرۆسه‌یه خێراتر ده‌بێت‌و جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆرانیۆمی پێویست بۆ یه‌ك
دانه بۆمبی ناوكی، توانای به‌رهه‌مێهنانی ئۆران‌یۆم بۆ دروستكردنی 4 بۆمبی
ناوه‌كی هه‌یه. ئێستا به بوونی 6000 سانترفیوژ ئه‌م راده‌یه له ماوه‌ی یه‌كساڵدا
بۆ 20 تا 25 بۆمب ناوكی به‌رز ده‌بێته‌وه.
هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه كه زۆربه‌ی شاره‌زایان‌و كارناسانی سیاسی شیمانه‌ی ئه‌وه
بكه‌ن، زوڕنای شه‌ڕ ده‌نگی ده‌بیسترێت، هه‌رچه‌ند له دووره‌وه به‌ڵام به گوێ
ده‌كات‌و ئه‌گه‌ری شه‌ڕ زۆر زیاتر له جاران به‌هێزتر بووه. ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ش له
كاروكرده‌و قسه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان سه‌رچاوه ده‌گرێ كه
زۆربه‌ی كارناسان له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن لێدوانه‌كان‌و كاروكرده‌وه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی
ئه‌مریكا له هه‌مبه‌ر ئێران، وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی لێدوانه‌كانی ئه‌وان پێش له شه‌ڕی
عێراقه. هه‌رچه‌ند كاندولیزا رایس گوتبووی كه هێرش كردن بۆ سه‌ر ئێران له ده‌ستووری
كاردا نیه‌و رابێرت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكاش هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا له
عوممان هێمای كردبوو بو بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا ده‌خوازێ كێشه‌ی ناوكی ئێران
له رێگای دانوستان‌و دیپلۆماسییه‌وه چاره‌سه‌ر بێت، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه‌ی دیك
چینی‌و لێداوانه‌كانی له‌مه‌ڕ ئه‌گه‌ری هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران، به ته‌واوی
وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی لێدوانه‌كانی رێبه‌رانی ئه‌مریكا پێش له شه‌ڕی عێراقه.
جگه له مانه‌ش له رۆژانی پێشوودا، ئیسرائیل رایگه‌یاندووه بۆ به‌ره‌نگاری له
به‌رامبه‌ر هێرشێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو
تێیدا كه‌ڵك وه‌ربگیردرێت، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا، له نێوان شارۆمه‌ندانی
مه‌ده‌نی ئیسرائیل‌دا، كه‌ل‌وپه‌لی پاراستن له به‌رامبه‌ر هێرشی ناوكی، میكرۆبی‌و
شیمیایی كه ساڵی رابردوو له خه‌ڵك ئه‌ستێندرابووه‌وه، پاش ته‌كمیل كردنیان
بڵاو ده‌كرێته‌وه‌و هه‌مدیس ده‌درێته‌وه به خه‌ڵك.
هه‌مو ئه‌م رووداوانه كارێكی وه‌هایان كردوه كه رووسیه‌و ئه‌مریكا كه له مه‌ڕ
ئێران هه‌ندێك جیاوازی بیروڕایان هه‌یه، له هه‌ندێ بواردا له یه‌كدی نزیك
بكاته‌وه. له راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شدا كه له لایه‌ن جورج بووش سه‌ركۆماری
ئه‌مریكا‌و ڤیلادێمیر پووتین، سه‌ركۆماری رووسییه‌وه ده‌رچووه، داوا له ئێران
كرا پابه‌ندی یاسا‌و رێسا‌و بڕیاره‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بێت‌و
ده‌ست له پیتاندنی ئۆران‌یۆم هه‌ڵبگرێ، چونكه به هه‌ناردنی سووته‌مه‌نی ناوكی
له لایه‌ن رووسیه‌وه بۆ ئێران‌و گارانتی دابین كردنی سووته‌مه‌نی ناوكی له
لایه‌ن ئه‌م وڵاته‌وه بۆ ئێران، چیدیكه ئێران پێویستی به پیتاندنی ئۆران‌یۆم له
نێوخۆدا نیه‌و ده‌بێت هه‌موو چالاكییه‌كانی له‌م بواره‌دا، به خێرای رابگرێت.
ئه‌مانه هه‌مووی له كاتێكدایه كه كۆماری ئیسلامی پاش ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه
رایگه‌یاندوه كه، كۆماری ئیسلامی هه‌ر چه‌شنه هانده‌رێك له به‌رامبه‌ر
راگرتنی پیتاندنی ئۆران‌یۆم ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و ئێران هیچ هۆكارێك نابینێ كه به‌رهه‌مهێنانی
وزه‌ی ناوكی وه‌لا بنێت.
ئه‌مه‌ش هه‌ر هه‌مان شته كه مه‌ترسی شه‌ڕ زیاتر له جاران زه‌ق ده‌كاته‌وه،
چونكو كۆمه‌ڵگای جیهانی به روونی ده‌زانێت، وه‌ده‌سهێنانی چه‌كی ناوكی له
لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامییه‌وه رێك وه‌ك هه‌ناردنی فێنده‌منتالیزمی
ئایینی‌و تێرۆریزمی ناوكی له ناوچه‌كه‌دایه. ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی ئاخوونده‌كان،
به چه‌كی ئه‌تۆمی لێكه‌وتگه‌لێكی پڕ مه‌ترسی وه‌ك ده‌ستپڕاگه‌یشتنی گرووپه چه‌كداره
توندئاژۆكان به‌م چه‌كانه‌و زه‌نجیره‌یه‌ك له كاره‌ساتگه‌لێكی به دواوه‌یه كه
ئه‌گه‌ری زۆر رووداوی دڵته‌زێنتر له 11ی سێپتامبری لـێ‌ده‌كرێت. جگه له‌مانه‌ش
به‌فیڕۆچوون‌و به‌تاڵانبردنی سه‌رچاو ژێرزه‌وینییه‌كان‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی مه‌وادی
رادیۆ ئه‌كتیڤ به هۆی تێكنۆلۆژیای كۆنی رووسی، یه‌كێكی دیكه له‌و مه‌ترسییانه‌یه
كه كارناسانی نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كی تووشی دڵه‌ڕاوكێ كردووه.
كارایی سه‌ربازیی ئه‌و 6000 سانترفیوژانه‌ی كه له رۆژی 20ی خاكه‌لێوه‌وه
وه‌كاركه‌وتوون‌و ره‌تكردنه‌وه‌ی بوخچه‌ی هانده‌ره‌كان، چالاكییه شاراوه
ناوكییه‌كان‌و دامه‌زراوه میكرۆبیۆلۆژیك، شیمیایی‌و به‌ده‌سهێنانی تێكنۆلۆژیای
چێكردنی مووشه‌كگه‌لی دوورهاوێژی باڵستیك‌و سیاسه‌تگه‌لی چه‌ند ره‌هه‌ندیی‌و
دوو لایه‌نه‌ی رێژیم له‌گه‌ڵ ئه‌و واقێعه‌ی كه نیزامی زاڵ به‌سه‌ر ئێران‌دا به
هۆی نه‌بوونی پێگه‌یه‌كی خه‌ڵكیی، حكوومه‌تێكی نایاسایی دێته ئه‌ژمار‌و به
چه‌واشه‌كاریی راستییه‌كان بانگه‌شه‌ی به كارهێنانی ئاشتیخوازانه‌ی وزه‌ی
ناوكی ده‌كات‌و هه‌روه‌ها به هۆی نه‌بوونی سیاسه‌تێكی روون له هه‌مبه‌ر
بڕیاره نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان، ئامانجێك جگه له نهێنی كاری‌و به‌ده‌سهێنانی
هه‌لی زیاتر بۆ ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی خێرا به چه‌كی ناوكی نیه، ئه‌گه‌ری شه‌ڕی
وه‌ك یه‌ك ساڵ‌و نیو پێش له ئێستا به‌هێز كردووه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی
لـێ‌ده‌كرێ كۆمه‌ڵگای جیهانی ناچار بكات بۆ هه‌میشه نیزامی سه‌ره‌ڕۆیی
ئاخووندی ئاوه‌ژ‌و بكات.
به‌راوه‌ردكردنی به نه‌ته‌وه‌یی‌كردنی تێرۆریزمی ناوكی له‌گه‌ڵ به
نه‌ته‌وه‌یی كردنی پیشه‌سازی نه‌وت
نه‌وت سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌و پڕبایه‌خی وزه له جیهانی ئه‌مڕ‌ویه، ئه‌م
سه‌رچاوه‌یه له ساڵانێكی دوور‌و درێژه‌وه له پیشه‌سازیی‌و ئابووری جیهان به
كار هێنراوه، به‌ڵام به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌یكه پیشه‌سازییه‌كان له ساڵانی
رابردوودا وه‌ك ئه‌مڕۆ په‌ره‌سه‌ندوو پێشكه‌وتوو نه‌بوون، پێویستی به نه‌وت له
سه‌ده‌كانی رابردوودا به راده‌ی سه‌ده‌ی 21 نه‌بووه، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا به
نه‌ته‌وه‌یی‌كردنی نه‌وت بۆ وڵاتانێ كه سه‌رچاوه‌گه‌لێكی لێوڕێژ له نه‌وتیان
هه‌یه. خاوه‌ن گرینگی خۆیه‌تی.
به نه‌ته‌وه‌یی‌كردن له به‌رامبه‌ر به‌تایبه‌تی‌كردن دایه، به‌م مانایه كه به
نه‌ته‌وه‌یی‌كردنی هه‌ر شتێك له هه‌ر وڵاتێكدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه هه‌موو
داهاتی ئه‌و شته‌ی كه نه‌ته‌وه‌یی كراوه، چ له ژێر زه‌ویی‌و چ له سه‌ر
زه‌وی هی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه له‌و وڵاته‌دا ده‌ژین‌و به‌سه‌رمایه‌یه‌كی
نه‌ته‌وه‌یی دێته ئه‌ژمار، به‌م پێیه هیچ كه‌سێك یان هیچ گرووپێك‌و تاقمێك
ناتوان وه‌ك موڵكی تاكه‌سی خۆیان چاوی لـێ‌بكه‌ن. به‌ڵام هه‌ر وه‌ك ده‌زانین به
نه‌ته‌وه‌یی كردنی تێكنۆلۆژیای ناوكی هیچ فڕێكی به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه نیه‌و
ده‌سكه‌وته‌كانی ئه‌م تێكنۆلۆژیایه له مشتی تاقمێكدا تاپۆ كراوه‌و له
هه‌لومه‌رجی ئێستادا نه‌ته‌نیا قازانجێكی بۆ خه‌ڵكی ئێران به دواوه نیه،
بگره ده‌بێته هۆی نه‌هامه‌تی‌و رۆژه ره‌شییان.
به نه‌ته‌وه‌یی‌كردنی پێشه‌سازیی یان هه‌ر تێكنۆلۆژیایه‌ك جگه له هۆكاره
ئابوورییه‌كان، هۆكاری سیاسیشی هه‌یه، ئه‌م پرسه بۆ وڵاتێ كه خه‌ڵك راسته‌وخۆ
له به‌ڕێوه‌به‌ریی وڵات‌دا به‌شداره، زۆر به قازانجه‌و له به‌رژه‌وه‌ندی
خه‌ڵكدایه، به‌ڵام له وڵاتێكدا كه ده‌وڵه‌ت‌و خه‌ڵك له یه‌كدی بێگانه‌ن،
ناتوانن له به‌نه‌ته‌وه‌یی كردنی پیشه‌سازیی یان تێكنۆلۆژیا قازانجێكی
ئه‌وتۆیان ده‌ست بكه‌وێ.
بۆیه به باوه‌ڕی كارناسانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به نه‌ته‌وه‌یی كردنی
پیشه‌سازیی یان تێكنۆلۆژیا كه بتوانێ به ژیانی ئاسایی خه‌ڵك سامانێك بدات،
سه‌مبۆلێك له دێموكراسییه‌كی چالاك‌و زیندوو له هه‌ر وڵاتێكدایه، به‌ڵام ئاخۆ
ئه‌م پێوه‌رانه له رێژیمی ئاخووندیدا به‌رچاو ده‌كه‌ون؟
جگه له‌مانه ئێستا ئه‌و بابه‌ته‌ی كه بووه‌ته بنێشته خۆشكه‌ی سه‌رزاری
به‌رپرسانی رێژیم‌و باسی به نه‌ته‌وه‌یی كردنی تێكنۆلۆژیای ناوكی ده‌كه‌ن،
ئایا له‌گه‌ڵ چییه‌تی رێژیمی دواكه‌وتووی ئاخوندی‌دا دێته‌وه یان خود
ده‌مامكێكه بۆ شاردنه‌وه‌و چه‌واشه‌كردنی راستییه‌كان؟
له راستیدا نه‌ته‌وه‌خوازی له ئیدئۆلۆژی كۆماری ئیسلامیدا‌و له نێوان
ده‌سه‌ڵاتدارنێكی مه‌زهه‌بی كه مه‌زهه‌ب، نه نیشتمان‌و ده‌نگی خه‌ڵك به
سه‌رچاوه‌ی ره‌وایی ده‌سه‌ڵات ده‌زانن، هیچ جێگه‌یه‌كی نیه. سه‌ره‌ڕای
ئه‌مانه بواره مێژووییه‌كانی به نه‌ته‌وه‌یی كردنی نه‌وت‌و ئه‌تۆم له
یه‌كدی جیاوازن‌و به‌راوه‌ردكردنیان كارێكی لۆژیكی‌و دروست نیه.
پاشان له روانگه‌ی مێژووییه‌وه رووداوی به نه‌ته‌وه‌یی كردنی پیشه‌سازی
نه‌وت پرۆسه‌یه‌كی كۆتایی پێ‌هاتووی مێژووی دێته ئه‌ژمار كه ئێستا كارناسان
ده‌توانن ره‌گ‌و ریشه‌كانی تاوتوێ بكه‌ن‌و لێكیبده‌نه‌وه، به‌ڵام پرۆگرامی
ناوكی ئێران، دیارده‌یه‌كه كه ئێستا له ئارادایه‌و هه‌نووكه‌ش تا به مێژوویی
بوونی رێگه‌یه‌كی دوور و درێژ له به‌رده‌میدایه.
بۆیه ئه‌مه‌ش وه‌ك كرده‌وه‌كانی پێشووی رێژیم، چه‌واشه كارییه‌ك زیاتر نیه‌و
ته‌نیا پیلانێكه بۆ ئه‌وه‌یكه هه‌ستی خه‌ڵكی ئێران بورووژێنن، بێ ئاگا
له‌وه‌ی كه چیدی خه‌ڵكی ئێران فریوی‌ئه‌و كارانه ناخۆن‌و پێش ئه‌وه‌یكه خۆیان
بۆ پشووی ساڵی داهاتوو له‌م رۆژه به ناو نه‌ته‌وه‌ییه‌دا ئاماده بكه‌ن،
خه‌ریكن خۆیان بۆ ژیانێكی دژوار له شه‌ڕێكی چاوه‌ڕوانكراودا ئاماده ده‌كه‌ن. |