|
03-02-1387
?
:ڕه‌حیم ڕه‌شیدی
ئاشكرایه له رێكه‌وتی 2ی بانه‌مه‌ڕ، به‌رانبه‌ر به 22ی ئاوریلی ساڵی 1898ی
زایینی به‌ملاوه، پاش ئه‌وه‌ی تێكۆشه‌رو سوارچاكی مه‌یدانی رۆژنامه‌نووسیی
كوردی، مێقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان، به‌ردی بناخه‌ی یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی كوردی
له شاری قاهیره، له وڵاتی میسر دامه‌زراند، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به ره‌نج‌و
كوێره‌وه‌ری‌و ماندووبوونێكی زۆر، له‌و په‌ڕی ده‌ستنه‌ڕۆیشتوویی ماڵی‌و كه‌م كه‌ره‌سته‌ییدا،
كارێكی ئاوا مه‌زنی ده‌ست دایه‌و به بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی "كوردستان"، وه‌كوو
یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردی، مۆمێكی پر تیرێژی بۆ خه‌باتگێرانی بواری قه‌ڵه‌م‌و
نووسین داگیرساند، به چه‌شنێك له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا، ڕووناكبیرانی به‌په‌رۆش
بۆ ئه‌ده‌ب، په‌یڤ‌و وێژه‌ی كوردی، ده‌توانن بۆ بڕینی رێگا تاریك‌و تنووكه‌كان،
كه‌ڵكی شایان‌و شیاوی لێوه‌رگرن.
به ئاوڕدانه‌وه له‌و راستییه، ده‌ستپێك‌و سه‌رهه‌ڵدانی وه‌شان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی
یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردی، نه‌ك له‌سه‌ر ئاخی كوردستان، به‌ڵكوو له تاراوگه‌و
به دوور له نیشتمانی كورد واته كوردستان هاته ئاراوه، ئه‌م دیارده له هه‌ناوی
خۆیدا ده‌رخه‌رو ده‌ربڕی ئه‌و ڕاستییه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌یه، بارودۆخی ژیان‌و
گوزه‌رانی كورده‌كان به هۆی سیاسه‌تی سه‌ركوت‌و داپڵۆسینی نه‌ته‌وه‌ی كورد،
له لایه‌ن داگیركه‌رانی كوردستانه‌وه مه‌وداو ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بۆ ڕچه‌شكێنێكی
وه‌كوو مێقداد به‌درخان نه‌هێشتۆته‌وه تاكوو بكارێ له‌سه‌ر خاكی باو‌و بایرانی
خۆی، به هێزو وزه‌یه‌كی پترو به به‌رچاوڕوونییه‌كی زۆرتره‌وه، شه‌تڵی یه‌كه‌مین
رۆژنامه نووسی كوردی، بنێت.
به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م
بارودۆخه تاقه‌ت پڕوكێن‌و ئه‌سته‌مه‌یه، له هه‌وڵ‌و تێكۆشانی مێقداد به‌ردخان
بۆ چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی "كوردستان"، تێده‌گه‌ین‌و باشتر نرخی هه‌نگاوه
مه‌زنه‌كه‌یمان بۆ ئاشكرا ده‌بێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ده‌ستدانه كارێكی ئاوا، ده‌ربڕی ئه‌و راستیه‌شه، ڕۆڵه‌كانی
نه‌ته‌وه‌ی كورد، له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی چه‌وسانه‌وه‌و توونا كردن‌دا، چۆكیان
دانه‌داوه، به‌ڵكوو به ڕووكردنه كاری فه‌رهه‌نگی هه‌ولیان داوه سیاسه‌تی
سڕینه‌وه‌ی كورد له لایه‌ن دوژمنانه‌وه، بكه‌نه بڵقی سه‌رئاو.
هه‌ر بۆیه، هه‌وڵه‌كانی خه‌باتگێڕانی به‌درخان له‌م بواره‌دا، هیج كه‌متر له
تێكۆشانی ئه‌و رۆڵه خه‌باتگێرانه نه‌بووه كه له چیا‌و دۆڵه‌كانی كوردستاندا،
به پشت به‌ستن به خه‌ڵك‌و یارمه‌تی وه‌رگرتن له‌وان، مان‌و مه‌وجودییه‌تی
كوردیان به فیدا كردنی ژیان‌و گوزه‌رانی خۆیان پاراستووه‌و دیپارێزن.
ئه‌م هه‌ستی ده‌روه‌ستی‌و به‌رپرسیه بوو، ساڵانێك پاش حه‌وله به‌پێزه‌كانی
به‌درخان، ڕۆڵه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، وێرای دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان
له ساڵی 1324ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر به 1946ی زایینی، وێڕای ده‌ستبه‌ركردنی
سه‌روه‌ری سیاسی، به هه‌موو توانایانه‌وه بۆ په‌ره‌پێدان به زانست‌و
پێشكه‌وتنی فره‌لایه‌نه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستان، به ئامانجی چاندنی تۆوی
هوشیاریی نه‌ته‌وه‌یی‌و چاوكراوه‌یی خه‌ڵك، په‌ره‌یان به بواری ڕۆشنبیری به
گشتی‌و ڕۆژنامه‌نووسی به تایبه‌تی دا. بڵاوكرانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو گۆڤار‌و
نامیلكه له ماوه‌یه‌كی كورتی ده‌سه‌ڵاتی كۆماردا كه كه‌متر له 12 مانگ
ته‌مه‌نی هه‌بوو، ئاوێنه‌ی باڵانوێنی ئه‌و راستییه.
په‌ره‌سه‌ندنی رۆژنامه‌نووسیی كوردی، پاش شۆڕشی ئه‌یلوول‌و ده‌سكه‌وته‌كانی
كورد له‌و قۆناغه‌دا له كوردستانی باشوور، به باشی سه‌لمێنه‌ری ئه‌و
راستییه‌ن.
حاشا له‌وه ناكرێ، تاكوو راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران، دواتر راپه‌ڕینی مه‌زنی
به‌هاری 1991ی زایینی، له كوردستانی باشور، ئه‌وه خه‌باتگێڕانی كورد‌و
پێشمه‌رگه ڕۆژنامه‌نووسه‌كان بوون، به هه‌موو شێوه‌یه‌كی گونجاو له تاراوگه،
له چیا‌و دۆڵ‌و له دڵی ئه‌شكه‌وته‌كان‌دا، هه‌وڵی پاراستنی زمان‌و په‌یڤی
كوردیان داوه‌و مێژووی ڕۆژنامه‌نووسیی كورد، سه‌ره‌ڕای هه‌موو كه‌م‌و
كوڕییه‌كان له‌م پێوه‌ندیه‌دا، ئه‌م هه‌وڵه شوێندانه‌رانه هه‌رگیز له‌بیر
ناباته‌وه‌و به چاوی رێزه‌وه سه‌یری ده‌كات.
نووسین‌و نووسراوه‌ی جۆراوجۆری رێكخراوه شۆڕشگێڕ‌و ئازادیخوازه‌كانی كورد،
ته‌نانه‌ت له ژێر سێبه‌ری سیاسه‌تی ترس‌و تۆقاندنی رێژیمه سه‌ره‌رۆكاندا، ئه‌م
ده‌ست‌و ئه‌و ده‌ستی كردووه‌و ده‌یكات.
ئێستا له هه‌لومه‌رجێك‌دا باسی ساڵڕۆژی ڕۆژنامه‌نووسیی كورد ده‌كه‌ین، به
خۆشییه‌وه له باشووری كوردستان، به هۆی بوونی ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی،
یاسایی‌و خه‌ڵكیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان، كه ده‌ستكه‌وتی خه‌باتی پڕ
له قوربانیدانی كورده‌كانه، رۆژنامه‌نووسیی كوردی هه‌نگاوی به‌رچاوی ناوه‌و
پێشكه‌وتنی دیاری به‌خۆوه بینیوه، به‌ڕاده‌یه‌ك كه ده‌كرێ جێگای هیوا
پێبه‌ستن بێ.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌ش، نابی ئه‌و راستییه له‌به‌ر چاو نه‌گرین، به
هۆی نه‌بوونی كیانی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی، تاكوو ئێستا بواری له‌بار بۆ
پێكهاتنی رۆژنامه‌نووسیی سه‌ربه‌خۆ‌و ئاكادمیك وه‌كوو ئه‌وه‌ی له وڵاتانی
دێموكرات‌داو پێشكه‌وتوودا باوه‌و رۆژنامه به ده‌سه‌ڵاتی چوارم ده‌ژمێردرێت،
به‌رچاو ناكه‌وێت‌و تاكوو گه‌یشتن به‌و قۆناغه، رۆژنامه نووسانی كورد،
ڕیگایه‌كی دوور‌و ئاسته‌میان له پێشه.
له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، به هۆی تۆڕی جیهانیی ئینتێرنێت‌و په‌ره‌گرتنی
هه‌رچی زیاتری ڕایه‌ڵه‌كانی پێوه‌ندی‌و سازبوونی ئامێره پێشكه‌وتووه‌كانی
چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه، به هاتنه‌ئارای ئه‌و هه‌موو ماڵپه‌ڕو وێبلاگ‌و بڵاڤۆكه
جۆربه‌جۆرانه، ده‌بێ دڵخۆش بین به‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته دژبه‌ره‌كانی ئازادیی
راده‌ربڕین، به به‌ڕه‌ێوه‌بردنی سیاسه‌تی تیرۆر، گیران، بێ سه‌روشوێن كردنی
ڕۆژنامه‌نووسانی ده‌روه‌ست‌و به‌رپرس، به فیلتێركردنی وێبلاگه‌كان‌و
ماڵپه‌ڕه‌كانی ئینتێرنێت، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن خه‌ڵك ده‌ستیان به زانیاریی
پێویست ڕانه‌گات، كه‌چی په‌ره‌سه‌ندنی رۆژبه‌رۆژی ئه‌م بوارانه‌و هه‌وڵه‌كانی
خه‌ڵك بۆ تێگه‌یشتنی ورد له كێشه‌كان، ده‌توانی دوژمنان‌و دژبه‌رانی ئازادی‌و
دێموكراسی له گه‌یشتن به‌م ئاواته‌یان‌دا، ره‌نج به‌خه‌سار بكات.
ئه‌گه‌ر"جۆهان كالۆس" له شاری ستراسبۆرگ، له‌سه‌ده‌ی هه‌ڤده‌دا، نزیك به 300
ساڵ پێش مێقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان، به‌ردی بناغه‌ی رۆژنامه‌نووسیی جیهانی
دامه‌زراند، ده‌بینین كورده‌كان سه‌ره‌رای نه‌بوونی ده‌سه‌لاتی سه‌ربه‌خۆی
نه‌ته‌وه‌یی‌و كه‌ره‌سته‌و ده‌رفه‌تی پێوسیت له‌م بواره‌دا، هه‌نگاوی باشیان
هاویشتوه‌و ده‌هاوێژن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شانازی ده‌كه‌ن به‌وه‌ی هه‌یانه، به‌ڵام رازی نین‌و بۆ
پێشكه‌وتن‌و ئیستانداردكردنی رۆژنامه‌نووسیی كوردی، وه‌كوو ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م
له كۆمه‌ڵگدا، به‌رپرسانه‌و له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی‌دا، به
له‌قاودانی پرۆژه ده‌سته‌مۆ‌و سڕبووه‌كانی نه‌یارانی كورد له‌م به‌ستێنه‌دا،
به ئاشكراكردنی قه‌ڵه‌مه چاوچنۆكه‌كانی عه‌وداڵی پوڵ‌و پاره، به شێنه‌یی،
به‌ڵام به‌رچاوڕوونانه‌و شایی به‌خۆ، بۆ پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌هاوێژن.
له بیره‌وه‌ریی ساڵڕۆژی رۆژنامه‌نووسیی كوردیدا، وێڕای به‌رزنرخاندنی هه‌موو
ئه‌و تێكۆشانانه‌ی له‌م بواره‌دا كاریان كردوه‌و قه‌ڵه‌مه‌كه‌یان‌و
ماندووبوونیان له خزمه‌تی په‌ره‌پێدانی ڕاستی‌و ئازادیی راده‌ربڕیندا بووه، بۆ
پێشكه‌وتن‌و تێگه‌یشنی خه‌ڵك له راستییه‌كان هه‌نگاویان ناوه‌و ده‌ینێن،
پیرۆزباییان پێده‌ڵێن‌و له‌و رێگا پیرۆزه‌دا، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆمان له
ته‌نیشت ئه‌وان‌دا ده‌بینینه‌وه، له كانگای دڵمانه‌وه هیوای سه‌ركه‌وتن‌و
پێشكه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین.
به‌رزو به‌ڕێز بێ یادو بیره‌وه‌ریی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ڕۆژنامه‌نووسیی
كوردی.
سڵاو له گیانی مێقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان، بناغه‌دانه‌ری ڕۆژنامه‌نووسیی كوردی.
سڵاو له قه‌ڵه‌مه ده‌روه‌ست، ئازا‌و بوێره‌كان.
سڵاو له هه‌موو ئه‌و گیانانه‌ی له پێناوی ئازادی‌دا، سه‌ربه‌رزانه سه‌ریان
دانا. |