|
داخوازه‌كانیان ده‌خه‌نه روو.
بیرۆكه‌ی دیاریكردنی رۆژێك بۆ كرێكاران به مه‌به‌ستی دابین كردنی 8 كاتژمێر
كاری رۆژانه، یه‌كه‌مجار له ئوسترالیا‌و له رێپێوانه‌كانی 26ی مارسی 1856دا
هاته ئاراوه.
سی ساڵ دواتر، له 1ی
مه‌یی 1886 له شیكاگۆی ئامریكادا، كرێكاران به راگرتنی كاره‌كانیان‌و سازدانی
خۆپیشاندانێكی به‌رین، كه‌وتنه به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ هێزی پولیس، كه له
ئاكامدا سێ كرێكار گیانیان له ده‌ست دا. سێ ساڵ دوای ئه‌و رووداوه، له
كۆنگره‌ی دووهه‌می ئینترناسیۆناڵی كرێكاری له 14ی جولای 1889دا كه بۆ
رێزلێنان له یادی سه‌د ساڵه‌ی هێرش بۆ سه‌ر به‌ندیخانه‌ی باستیل‌و ده‌ستپێكی
شۆڕشی فه‌رانسه، له‌و رۆژه‌دا به‌ڕێوه ده‌چوو، بڕیار درا بۆ به‌رز راگرتنی
یادی قوربانیانی 1ی مه‌یی 1886ی ئا‌مریكا، ئه‌و رۆژه وه‌ك رۆژی كرێكار
بناسێندرێت‌و داخوازی 8 كاتژمێر كار، ته‌نیا داخوازی سه‌ره‌كیی كرێكاران بێت.
هه‌روه‌ها داواكرا كرێكارانی هه‌موو جیهان هاوكات له گه‌ڵ كرێكارانی ئامریكایی
له 1ی مه‌یی 1890دا رێپێوان بكه‌ن.
له ئورووپادا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه له ژێر باندۆڕی هێزی
سیاسی‌و پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی سه‌ندیكا كرێكاری‌و پارته سوسیالیست‌و سوسیال
دێموكراته‌كاندا ئه‌و رۆژه وه‌ك پشوودانی فه‌رمی دیاری كرا. له ساڵه‌كانی پاش
شۆڕشی ئۆكتۆبر تا كۆتایی شه‌ڕی سارد، پارت‌و لایه‌نه‌كانی سه‌ر به بلوكی
كۆمۆنیستی، له‌و رۆژه وه‌ك هه‌لێك بۆ پیشاندانی هێزی خۆیان‌و پڕ‌و پاگه‌نده‌ی
سیاسی كه‌ڵكیان وه‌ر ده‌گرت. هه‌ر بۆیه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا له جێی
1ی مه‌ی رۆژێكی‌تر (یه‌كه‌مین دووشه‌مه‌ی مانگی سێپتا‌مبر)ی وه‌ك رۆژی كرێكار
دیاری كردووه.
له سه‌رتاسه‌ری دنیادا زیاتر له 145 میلیۆن كرێكار، پێكهاتوو له 234 یه‌كیه‌تی
كرێكاری له 154 وڵاتی جیهاندا ئه‌ندامی كۆنفدراسیۆنی جیهانیی یه‌كیه‌تییه
ئازاده‌كانی كرێكارین‌و به پێی راپۆرتی "رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی كار"
رۆژانه پێنج هه‌زار كرێكار له جیهاندا به هۆی رووداو یان نه‌خۆشیی پێوه‌ندیدار
به كاره‌وه، گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، كه‌واته به مسۆگه‌ركردنی 8 كاتژمێر
كاری رۆژانه خه‌باتی كرێكاران كۆتایی پێ نه‌هاتووه‌و هێشتا كه‌ند‌و كۆسپی
زۆر ماون كه بۆ له نێوبردنیان، ده‌بێ تێكۆشان بكرێ.
دۆخی كرێكاران له كۆماری ئیسلامی‌دا
به پێی راپۆرتی كۆنفدراسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كیه‌تیه ئازاده‌كانی
كرێكاری، ئێران یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین وڵاتانی جیهان بۆ كرێكارانه. ئه‌و
راپۆرته بۆ نمونه ئاماژه به كوژرانی 4 كه‌س به ده‌ستی پۆلیس‌و
ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ده‌یان كه‌س له ساڵێكدا‌و هێرش بۆ سه‌ر ماڵ‌و حاڵی كرێكاران‌و
ئه‌شكه‌نجه‌و سه‌ركوتی خۆپیشاندانه پیشه‌ییه‌كانی ئه‌م چینه ده‌كات. ئێران تا
ساڵی 1369ی هه‌تاوی خاوه‌نی یاسای كار نه‌بووه‌و ئابوورییه‌كه‌ی له
خزمه‌تی شه‌ڕی كاولكه‌ری 8 ساڵه‌دا بووه‌و به پێی یاسای به‌سیجی جه‌نگی
20%ی كرێكارانی هه‌ر كارگه‌یه‌ك ده‌بوایه به‌شداری له به‌ره‌كانی شه‌ڕدا
بكه‌ن. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یه كه مافی پێكهێنانی هیچ چه‌شنه
دامه‌زراوه‌و رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆ، چ له‌و ساڵانه‌دا‌و چ دواتر به پێی "یاسای
كار" به كرێكاران نه‌دراوه‌و به پێی ئه‌م یاسایه كرێكاران ئه‌گه‌ر بیانهه‌وێ
له رێگه‌ی یاساوه داواكارییه‌كانیان ئاراسته‌ی خاوه‌ن كاره‌كان بكه‌ن ده‌بێ
له رێگای "شورای ئیسلامیی كار"و ئه‌نجومه‌نه پیشه‌ییه‌كانه‌وه هه‌وڵ بده‌ن،
له حاڵێكدا كه ئه‌م شورایه چ له باری هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامان‌و چ له باری
به‌ڕێوه‌به‌رییه‌وه، راسته‌وخۆ له ژێر چاوه‌دێریی وه‌زاره‌تی كاردایه‌و
نوێنه‌ری خاوه‌ن كاریش تێیدا به‌شداره. رێكخراوه‌كانی‌تر وه‌ك "خانه‌ی كارگر"یش
له راستیدا به‌شێك له "وه‌زاره‌تی كار"ن‌و به‌و پێیه كه له ئابووریی
ده‌وڵه‌تیدا، ده‌وڵه‌ت بۆ خۆی خاوه‌ن كاری سه‌ره‌كییه، ده‌كرێ ئه‌و رێكخراوانه
به نوێنه‌ری خاوه‌ن كار بزانین نه‌ك كرێكاران. هه‌ر بۆیه كرێكاران به‌رده‌وام
له هه‌وڵی دامه‌زران‌و پێكهێنانی رێكخراوی تایبه‌تیی سه‌ربه‌خۆ به مه‌به‌ستی
داكۆكی له مافه‌كانی خۆیانن، به‌ڵام یاسای كاری په‌سه‌ند كراوی 1369ی
"ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی نیزام" وه‌ك له‌مپه‌ر‌و رێگرێكی به‌هێز
له به‌رده‌م هه‌وڵه ره‌واكانی ئه‌واندا خۆی ده‌نوێنێ.
له مادده‌یه‌كی یاسایی په‌سه‌ندكراوی ساڵی 1373ی هه‌تاویدا، هاتووه كه
خاوه‌نكار بۆی هه‌یه رێكه‌وتنی كاتی له‌گه‌ڵ كرێكار واژۆ بكات. كرێكارانێك كه
به‌م جۆره وه‌رده‌گیرێن، ته‌نانه‌ت ناتوانن له مافه به‌رته‌سكه‌كانی نێو یاسای
كاریش كه‌ڵك وه‌رگرن‌و له راستیدا بێ به‌ش له هه‌موو مافێكی یاسایین. به پێی
یاسایه‌كی‌تری په‌سه‌ندكراوی "مه‌جلیسی شه‌شه‌م" بازنه‌ی یاسای كار،
كارگه‌كانی خاوه‌نی كه‌متر له 35 كرێكار له‌خۆ ناگرێت. به‌م پێیه‌و به
گوێره‌ی به‌راوردی فه‌رمی ته‌نیا 20%ی كرێكارانی ئێران له‌و شوێنانه‌دا كار
ده‌كه‌ن كه خاوه‌نی زیاتر له 35 كرێكارن‌و ئه‌وانه‌ش ده‌توانن ته‌نیا له
چوارچێوه‌ی رێكخراوه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تدا سكاڵاكانیان بخه‌نه به‌ر باس،
80%ی دیكه ته‌نانه‌ت مافی پێكهێنانی شورای ئیسلامی كار‌و مافه‌كانی‌تری نێو
یاسای كاریان پێ نادرێت.
لانیكه‌ی مووچه‌ی كرێكاران به پێی یاسای كار 183 هه‌زار تمه‌نه، له حاڵێكدا
كه هێڵی هه‌ژاری بۆ بنه‌ماڵه‌یه‌كی سێ كه‌سی 350 تا 550 هه‌زارتمه‌نه، به
له‌به‌رچاو گرتنی نرخی سه‌رسووڕهێنه‌ری هه‌ڵاوسانی ئابووری له ئێران‌دا
ده‌توانین پێشبینی بكه‌ین دۆخی ژیانی كرێكارێك له‌م وڵاته‌دا چۆنه‌و به‌ره‌و
كوێ ده‌چێت؟
نه‌بوونی دڵنیایی پیشه‌یی یه‌كێكی‌تر له نه‌هامه‌تیه‌كانی كرێكاران له
ئێراندایه كه له ئاكامی بڕیاره‌كانی مه‌جلیسی شه‌شه‌مدا به سه‌ریان هاتووه.
به هۆی ئه‌وه‌ی كه كارگه بچووكه‌كان له بازنه‌ی یاسای كار خراونه‌ته
ده‌ره‌وه، گۆڕه‌پان بۆ هه‌رجۆره چه‌وساندنه‌وه‌یه‌كی كرێكار به ده‌س خاوه‌ن
كاره‌وه ئاوه‌ڵایه‌و كرێكار هیچ ده‌ره‌تانێكی بۆ به‌رگریی یاسایی له خۆی
نه‌ماوه. هه‌ر بۆیه رۆژانه ده‌بیستین له شوێنه جیاجیاكانی ئێران‌دا، كۆمه‌ڵ
كۆمه‌ڵ كرێكاران بێكار ده‌كرێن بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ دڵنیاییه‌ك له داهاتووی
بژێوی ژیانی خۆیان‌و بنه‌ماڵه‌كانیان له ئارادابێت. چاوه‌دێری به‌ربڵاوی
ئۆرگانه سه‌ركووتكه‌ره‌كانی وه‌ك "حه‌راسه‌ت" كه ترس‌و دڵه‌ڕاوكێی ده‌ركران
ده‌خه‌نه نێو دڵی كرێكارانه‌وه، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌شێكی زۆر له
كرێكاران له ئه‌ندامه‌تی‌و پێكهێنانی رێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ به‌رگری له
مافه‌كانیان خۆ ببوێرن‌و به شێوازێكی نه‌خوازراو رێگا بۆ درێژ كردنه‌وه‌ی
ته‌مه‌نی سه‌ركوت‌و چه‌وسانه‌وه‌ی خۆیان خۆش بكه‌ن. یه‌كێك له داخوازییه‌كانی
رێكخراوی جیهانی كار(I LO)له رێژیم ئه‌وه‌یه كه به پێی دوو به‌ڵێننامه‌ی
ژماره 87و 98ی كۆنڤانسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی كار كه ئێرانیش واژۆی كردوو
ده‌بێ گۆڕانكاری له یاسای كاری ئه‌و رێژیمه‌دا بكرێ به مه‌به‌ستی
دابین‌كردنی مافی پێكهێنانی رێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری. له به‌ر ئه‌وه‌ی
كه (I LO) وه‌ك كرێكاران پێی وایه "شورای ئیسلامیی كار"و رێكخراوه‌كانی‌تری
سه‌ر به ده‌وڵه‌ت ناتوانن نوێنه‌رایه‌تیی كرێكاران بكه‌ن‌و یاسای كار رێگره له
به‌رده‌م دێموكراتیزه كردنی كۆمه‌ڵگای كرێكاریی ئێران‌دا. هه‌نووكه‌ش له سه‌ر‌و
به‌ندی 122هه‌مین ساڵی به‌ڕێوه‌چوونی رۆژی جیهانی كرێكاردا، سه‌ره‌ڕای
ئه‌وه‌ی كه رێژیمی كۆماری "ته‌قیه" وه‌ك نه‌ریتی هه‌میشه‌یی خۆی، له
ده‌ره‌وه بۆ فریودانی كۆمه‌ڵگای جیهانی‌و چه‌واشه كردنی راستیه‌كانی نێو
كۆمه‌ڵگای ئێران رێكه‌وتننامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كار، واژۆ ده‌كات له
نێوخۆی وڵات‌دا له هیچ كرده‌وه‌یه‌كی ناڕه‌وا بۆ پێشێلكردنی مافی كرێكاران وه‌ك
هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی‌تری كۆمه‌ڵگای ئێران خۆ ناپارێزێ‌و سه‌ركوت‌و زیندان‌و
ئه‌شكه‌نجه‌و ماڵوێرانی ته‌نیا وه‌ڵامی ئه‌و رێژیمه سه‌ره‌ڕۆیه بۆ هێندێك
داخوازی ساده‌ی كرێكاران وه‌ك دانی مووچه دواخراوه‌كان‌و ئازادی چالاكیی
مه‌ده‌نی‌و به‌ڕێوه‌بردنی رێوڕه‌سمی رۆژی جیهانی كرێكار‌و به فه‌رمی ناسینی
پشوودانی ئه‌و رۆژه‌یه، دۆخێك كه كۆمه‌ڵگای ئێران به گشتی‌و كۆمه‌ڵگای
كرێكاری به‌تایبه‌تی، به شێوازێكی خێرا به‌ره‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌كی
چاوه‌ڕوانكراوی سه‌رتاسه‌ری ده‌بات كه ئاكامی ده‌بێته رووخانی رێژیمی
چه‌وسێنه‌ری كۆماری ئیسلامی‌و به‌دی هاتنی ئاشتی‌و ته‌ناهی‌و ئازادی بۆ
كرێكاران‌و هه‌موو چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران. |