|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
له هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی كولتووریی یه‌كه‌م تا شۆڕشی دژه
كولتووریی دووهه‌م | |
15-02-1387
?
:وریا ره‌حمانی
2ی بانه‌مه‌ڕ، ساڵرۆژی حه‌ره‌كه‌تی كولتووریی كۆماری ئیسلامی له ژێر ناوی
شۆڕشی كولتووری‌دایه. ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی له سه‌ره‌تای ساڵی 1357ی هه‌تاوی
دا وتی: "ده‌بێ شۆڕشی ئیسلامی له هه‌موو زانكۆكانی ئێران‌دا به
|
 | |
ته‌واوی جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌و
مامۆستا‌و خوێندكارانه كه په‌یوه‌ندییان به رۆژهه‌ڵات‌و رۆژئاواوه هه‌یه،
پاكتاو بكرێن‌و زانكۆ ببێ به مه‌ڵبه‌ندی وانه به‌رزه‌كانی ئیسلام." بۆ گه‌یشتن
به‌م ئامانجه بنكه‌ی شۆڕشی كولتووری كه پاشان بوو به "ئه‌نجومه‌نی باڵای
شۆڕشی كولتووری" دامه‌زرا‌و له رۆژی 31ی خاكه‌لێوه‌ی 1359ی هه‌تاوی هێرش بۆ
زانكۆكان ده‌ستی پێكرد‌و هه‌تا 2ی بانه‌مه‌ڕ به توندی درێژه‌ی كێشا كه له
ئاكامدا سه‌دان خوێندكار بریندار بوون، گه‌لێ له خوێندكاران گیران‌و له به‌ندیخانه‌كاندا
كه‌وتنه ژێر ئه‌شكه‌نجه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریان گیانیان له سیاچاڵه‌كانی كۆماری
ئیسلامی‌دا له‌ده‌ست دا.
هێرش بۆ سه‌ر زانكۆكان به‌م بیانووه ده‌ستی پێكرد كه هێز‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان،
زانكۆیان كردووه به ناوه‌ندی چالاكی خۆیان‌و پۆله‌كانی زانكۆ كراون به ژووره‌كانی
شه‌ڕ. به‌ڵام له راستیدا ئه‌م هێرش‌و شاڵاوه، پرۆژه‌یه‌كی به ته‌واوی سیاسی
بوو‌و كاردانه‌وه‌یه‌ك بوو له به‌رامبه‌ر سه‌رنه‌كه‌وتنی كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه
خوێندكارییه‌كانی لایه‌نگری كۆماری ئیسلامی له زانكۆكاندا، بۆ نمونه له هه‌ڵبژاردنی
ئه‌نجومه‌نه سنفی‌یه خوێندكارییه‌كان كه پاش شۆڕش له زانكۆكاندا به‌ڕێوه چوو،
هێز‌و لایه‌نه رۆشنبیر‌و پێشكه‌وتنخوازه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاری كۆماری ئیسلامی
زۆربه‌ی ده‌نگی خوێندكاره‌كانیان به‌ده‌ست هێنا‌و له زۆربه‌ی زانكۆكاندا، به
سه‌ر ئه‌نجومه‌نه ئیسلامیه‌كانی خوێندكاران كه لایه‌نگری رێژیمی ئایه‌توڵڵا
خومه‌ینی بوون، سه‌ركه‌وتن. له ئه‌نجامی ئه‌م ره‌وته‌دا لایه‌نگرانی كۆماری
ئیسلامی‌و ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی بوون به كه‌مینه‌و په‌رته‌وازه بوون. زانكۆ له
باری سیاسی‌و كولتووریه‌وه ئه‌و جێگایه نه‌بوو كه خواست‌و ویسته‌كانی كۆماری
ئیسلامی جێبه‌جێ بكات. ئه‌م راستیه هۆی سه‌ره‌كی داڕێژرانی پرۆژه‌ی به ناو
شۆڕشی كولتووری له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیه‌وه بووكه ئامانجه‌كه‌ی
داگیركردنی زانكۆ له رێگای ئیسلامی كردنی زانكۆ‌و هه‌موو ناوه‌نده‌كانی په‌روه‌رده‌و
زاڵ كردنی "حه‌وزه"(ناوه‌نده ئایینیه‌كان) به سه‌ر زانكۆ له رێگای گه‌ڵاڵه‌ی
یه‌كگرتنی "حه‌وزه"و زانكۆ بوو. كۆماری ئیسلامی بۆ به‌ڕێوه بردنی شۆڕشی
كولتووری به ده‌یان رێكخراو‌و ناوه‌ندی ئیدئۆلۆژیكی خوێندكاری دامه‌زراند‌و ده‌ستی
كرد به پاكتاو كردنی بێ به‌زه‌ییانه‌ی خوێندكاران‌و مامۆستایان، گۆڕینی وانه‌ی
زانكۆ‌و قوتابخانه‌كان، چه‌واشه كردنی مێژوو‌و كولتووری ئێران‌و نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران‌و سانسۆركردنی توندی چاپه‌مه‌نییه‌كان. شاڵاوی شۆڕشی كولتووری ته‌نیا
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری‌و زانكۆی نه‌كردبوو به ئامانج، به‌ڵكوو رێژیم ده‌یویست
حیزب‌و هێزه سیاسیه‌كانی به‌رهه‌ڵستكاریش له ناوبه‌رێ‌و له رێگای سه‌ركوتی
چاپه‌مه‌نی‌و لاواز كردنی بزووتنه‌وه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، بوار بۆ دامه‌زراندنی
سیستمێكی سه‌ره‌ڕۆ‌و دیكتاتۆر خۆش بكا. شۆڕشی كولتووری به‌رهه‌می بارودۆخ‌و
پێداویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران نه‌بوو، به‌ڵكوو پیلان‌و بیانووی كه‌سانێك بوو
كه هه‌وڵیان ده‌دا شۆڕش‌و كولتوور له چوارچێوه‌ی جیهانبینی ته‌سك‌و
نادیموكراتیكه‌كه‌ی خۆیاندا پێناسه‌و شرۆڤه بكه‌ن، هه‌ر بۆیه پاش 28 ساڵ،
كۆماری ئیسلامی نه‌گه‌یشته ئامانجی خۆی‌و نه ته‌نیا جێبه‌جێ كردنی ئه‌م
پرۆژه‌یه تووشی شكه‌ست‌و هه‌ره‌سهێنان بوو، به‌ڵكوو زه‌ره‌ر‌و خه‌ساری كولتووری،
سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و زانستی زۆر له ئێران كه‌وت. دواكه‌وتوویی زانستی‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران، زۆرتر بوونی درز‌و دژایه‌تی نێوان "حه‌وزه"و زانكۆ،
دیارده‌ی هه‌ڵاتنی مێشكه‌كان‌و... هه‌موو ئاكامی شۆڕشی كولتووری كۆماری
ئیسلامین. رێژیمی كۆماری ئیسلامی له كورتخایه‌ندا توانی له رێگای شۆڕشی
كولتووریه‌وه زانكۆ سه‌ركوت بكات‌و كه‌ش‌و هه‌وای سانسۆر‌و خه‌فه‌قان به سه‌ریدا
بكێشێت، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یتوانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری‌و ئامانجه پیرۆزه‌كانی
بێ‌ده‌نگ بكات. بزووتنه‌وه سه‌رهه‌ڵدانه خوێندكارییه‌كانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی‌و
به‌هێزتر بوونی رۆژ له دوای رۆژی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به روونی سه‌لماندی كه
كۆماری ئیسلامی له گه‌یشتن به ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی خۆی تووشی دۆڕان‌و بێ
هیوایی بووه. ئێستا تێكۆشان‌و خه‌باتی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له پێناو
ئازادی پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به خۆیه‌وه بینیوه، هه‌ر بۆیه كۆماری ئیسلامی
تۆقیوه‌و كه‌وتۆته بیری ئه‌وه‌ی كه پرۆژه‌ی هه‌ره‌سهێناوی شۆڕشی كولتووری
له ژێر ناوی "شۆڕشی كولتوری دووهه‌م" جێبه‌جێ بكات. بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه
رێژیمی كۆماری ئیسلامی هه‌وڵ ده‌دات له رێگای گرتنی خوێندكاران، ئه‌شكه‌نجه‌دانیان،
به‌رته‌سك كردنی چالاكی خوێندكاران، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه
خوێندكارییه‌كان، داخستنی چاپه‌مه‌نیه خوێندكارییه‌كان‌و دادگایی كردنی
خوێندكارانی چالاك، بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری به ته‌واوی سه‌ركوت بكا. هه‌روه‌ها
سیاسه‌تی بن پێ كردنی مافه مه‌ده‌نییه‌كان، په‌ره پێدانی كاریگه‌ری ده‌زگا
چاوه‌دێرییه‌كان‌و ده‌ركردنی مامۆستا‌و خوێندكاره رووناكبیره‌كان زیاتر له هه‌موو
كاتێك په‌ره‌ی سه‌ندووه. ئه‌م پڕۆگرام‌و سیاسه‌ته له پێش داڕژراوه به روونی
نیشان ده‌دا كه به تایبه‌ت له دوای ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌حمه‌دی نژاد، ئیراده‌یه‌كی
به‌هێز بۆ زاڵبوون به سه‌ر زانكۆ هاتۆته ئاراوه‌و به كورتی كۆماری ئیسلامی
جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌ی "شۆڕشی كولتووری دووهه‌می" كردۆته ئامانجی خۆی، به‌ڵام
كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی باش ده‌زانن كه كه‌ش‌و هه‌وای زاڵ به سه‌ر
زانكۆكان هه‌م له رووی چه‌ندایه‌تی‌و هه‌م له رووی چۆنایه‌تییه‌وه رێگای ئه‌مه‌یان
پێ نادات. ئێستا زانكۆ بووه به مه‌كۆی له گیران نه‌هاتووی ئازادی‌و داكۆكی
كردن له مافی سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتوری كۆمه‌ڵگای ئێران.
زانكۆ له سه‌ر ئه‌وه پێ داده‌گرێ كه كۆتایی به زه‌بر‌و زه‌نگی كۆماری
ئیسلامی بێنێت‌و بیسه‌لمێنێ كه سه‌ركه‌وتنی پرۆژه‌ی دژه‌كولتووری شۆڕشی
كولتووری خه‌ون‌و خه‌یاڵه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |