|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
واتاكانی مانا داماڵراو | |
15-02-1387
?
:فاتیح ساڵحی
كۆمه‌ڵگای جیهانی پاش سه‌دان ساڵ شه‌ڕ‌و ململانێ‌و ده‌س به‌یه‌خه‌بوون له به‌رامبه‌ر
ئه‌و كاره‌سات‌و رووداوانه‌ی كه یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌هاتنه پێش، ناچاربوو
دوای كۆتایی پێهاتنی شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م، بۆ سه‌قامگیری ئاشتی‌و لێك
نزیكبوونه‌وه، كۆمه‌ڵی گه‌لان دابمه‌زرێنێت، تاكوو له‌م رێگایه‌وه زۆربه‌ی كێشه‌كان
به هاوده‌نگی‌و كۆده‌نگی یه‌كدی چاره‌سه‌ر بكه‌ن. به‌ڵام به هۆی لێك تێنه‌گه‌یشتن‌و
خولیای سه‌ره‌ڕۆیانه‌و نه‌بوونی میكانیزمی پێویست بۆ گه‌ره‌نتی كردنی ره‌وایی
ئه‌م كۆمه‌ڵه، زۆری نه‌خایاند كه به هه‌ڵگیرسانی |
 | |
شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی له
لایه‌ن ئاڵمانی نازییه‌وه ئه‌م دامه‌زراوه كۆتایی به ته‌مه‌نی هات. ئازاره‌كانی
شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م تاڕاده‌یه‌ك بوو كه زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی ناچار كرد
به دامه‌زرانی رێكخراوێكی نێونه‌ته‌وه‌یی له چوارچێوه‌ی یاسا‌و رێسای تایبه‌تیدا،
ناوه‌ندێكی ره‌وا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرس‌و دۆزانه‌ی كه وڵاتانی جیهانی
تووشی ته‌نگه‌ژه‌و شه‌ڕ ده‌كرد، پێك بێنن.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا بۆ زیاتر لێكنزیكبوونه‌وه ناوی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان
لێنا تا خانوویه‌كیان بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی جیهان دروست كردبێت. هه‌رچه‌ند
ئێستاشی له‌گه‌ڵدا رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له نه‌ته‌وه‌كانی جیهان له‌م رێكخراوه‌یه‌دا
به‌شدار نین، به‌ڵام هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به چه‌شنێك ره‌وایی ئه‌م رێكخراوه‌یان
قه‌بووڵ كردووه. له نێو ئه‌م رێكخراوه‌یه‌دا چه‌ندین رێكخراوی دیكه سه‌ر به
خودی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه كگرتووه‌كان بوونیان هه‌یه كه هه‌ركام له بوارێكدا
خه‌ریكی چالاكی‌و تێكۆشانن.
به هه‌ر شێوه بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌سڵی باسه‌كه‌مان كه "واتاكانی مانا
داماڵڕاو"ه دوور نه‌كه‌وینه‌وه، ده‌چینه سه‌ر تاوتوێكردنی بابه‌تی ئه‌مجاره
كه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و رۆژه جیهانیانه‌دا كه هه‌موویان ئاماژه‌یه‌ك بۆ
واتایه‌كی مرۆیین‌و له كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا به هۆی بیرته‌سك بوونی
ده‌سه‌ڵاتدارانییه‌وه واتای خۆیان دۆڕاندوه یان به جۆرێك ماناكانیان
داماڵڕاوه‌و له ژێر په‌رده‌ی سته‌مێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌دا حه‌شار دراون.
هه‌روه‌ك له پێشه‌كی باسه‌كه‌دا هێمامان بۆ كرد، یه‌كێ له هه‌ره گرینگ‌ترین
ئه‌ركه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لێك نزیككردنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی جیهان بۆ سه‌قامگیری ئاشتی‌و ته‌باییه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له لایه‌ن رێكخراوه
ژێركۆگه‌كانی، رۆژگه‌لێكیان بۆ پیشاندانی كۆده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌م رێكخراوه
وه‌ك رۆژی جیهانیی ناودێر كردووه تا له هه‌موو جیهاندا به یه‌كگرتوویی رێز
له‌م رۆژانه بگیردرێ، ره‌نگه ئه‌مه‌ش یه‌كێك له سێمبۆله‌كانی به‌جیهانیبوون
له هه‌زاره‌ی سێهه‌می زایینی‌دا بێت، هه‌زاره‌یه‌ك كه رۆژاورۆژ خه‌ریكه جیهان
وه‌ك گوندێكی بچووك لێده‌كات.
هه‌رچه‌ند ده‌ستنیشان كردنی ئه‌م رۆژه جیهانیانه له رۆژمێری وڵاتانی جیهاندا
كرده‌وه‌یه‌كی زۆره‌ملیانه نیه، به‌ڵام زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان بۆ پیشاندانی
حه‌ز‌و خواستی ئاشتی‌و یه‌كگرتوویی، ئه‌و رۆژانه‌ی كه رێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك رۆژی جیهانیی ناودێریانی كردووه له رۆژمێری فه‌رمی
خۆیاندا جێگه‌ی ده‌كه‌نه‌وه. رۆژگه‌لـێ وه‌ك، رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ،
منداڵان، زمانی زگماكی، ئازادی چاپه‌مه‌نی، مامۆستا، ژن، كرێكار، تیاتر،
موسیقا، كه‌م ئه‌ندامان، رووناك دڵان، مادده هۆشبه‌ره‌كان، كوێستان،
په‌ره‌سه‌ندنی فه‌رهه‌نگی، بنه‌ماڵه، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئێعدام‌و ... هتد.
له‌م نێوانه‌دا كۆماری ئیسلامی ئێران یه‌كێ له‌و نیزامانه‌یه كه له
سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ر كارییه‌وه، هیچكات له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای جیهانی هاوڕاو
هاوڕێ نه‌بووه، بۆیه له یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌كانیدا هه‌رگیز ئه‌و رۆژه
جیهانیانه‌ی له رۆژمێری فه‌رمی خۆیدا وه‌ك رۆژی جیهانیی ده‌سنیشان
نه‌كردووه‌و بۆ هه‌ركام له‌و رۆژانه، بۆنه‌یه‌كی دیكه‌ی دیاری كردووه. بۆ
وێنه له جێگه‌ی رۆژی جیهانیی ژن كه خاوه‌ن مێژوویه‌كی به ناوبانگ‌و پڕ له
شانازییه، رۆژی له دایك بوونی فاتمه‌ی زه‌هرای وه‌ك رۆژی "ژن" له ئێران‌دا
دیاری كردووه. له راستیدا ده‌سنیشانكردنی هه‌ر رۆژێكی دیكه له جێگه‌ی رۆژی
ژن هیچ مانایه‌كی له كۆماری ئسلامییدا نیه‌و هه‌مووی ئه‌م كارانه له
بنه‌مای پۆپۆلیستی ئه‌و رێژیمه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. چونكوو ئه‌گه‌ر خه‌بات‌و
به‌رخۆدانی ژنانی جیهانی بۆ وه‌ده‌سهێنان‌و وه‌دیهاتنی ماف‌و ئامانجه‌كانیان
بوو به هۆی ئه‌وه‌یكه رۆژێك له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا وه‌ك رۆژی
جیهانیی ژن دیاری بكرێ‌و هه‌موو وڵاتانی جیهان هانبده‌ن له رێگه‌ی
به‌رامبه‌ری مافی ژن‌و پیاو، كۆسپه‌كانی به‌رده‌م گه‌شه‌ی ژنان له كۆمه‌ڵگادا
هه‌ڵگرن‌و بوار بۆ به‌شداریی چالاكانه‌ی ژنان له هه‌موو ئاسته‌كانی
به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆمه‌ڵگا‌و ده‌وڵه‌تدا خۆش بكه‌ن‌و چیدی ژن وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی
لاواز سه‌یر نه‌كرێ‌و به‌و شێوه‌ی كه شیاویه‌تی له ئازادییه
تاكه‌كه‌سییه‌كانی به‌هره‌مه‌ند‌و سوود وه‌ربگرێت، به‌ڵام به داخه‌وه له
كۆماری ئیسلامی‌دا رۆژ به رۆژ توند‌و تیژی‌و سووكایه‌تی كردن به ژنان‌و كچان
خه‌ریكه په‌ره‌ده‌ستێنێ‌و ژنیش وه‌ك دیتر چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران
مافی نیه باس له پێگه‌و رێگه‌ی خۆی بكات. كه‌وایه واتایه‌ك نامێنێته‌وه كه
تۆ له رۆژی جیهانیی ژن‌دا له كۆماری ئیسلامی‌دا به شوێنێدا بگه‌ڕێت.
لێره‌دایه كه واتاكان مانای خۆیان له ده‌س ده‌ده‌ن‌و له وردبوونی ماناكانیش نه
ته‌نیا واتایه‌كی نوێ درووست نابێـته‌وه، به‌ڵكوو دژه واتاكان ده‌بن به مانا‌و
گوتاری زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا.
زمان دیارده‌یه‌كی تاكانه‌یه، كه پرۆسه‌ی پوخت بوونی مرۆڤ له كۆمه‌ڵگادا به
هۆی زمانه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌وه‌كانی دیكه. ئه‌گه‌ر زمان له كۆمه‌ڵگای
مرۆیی وه‌ربگیردرێته‌وه، گه‌ردوونه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له جووڵه راده‌وه‌ستێ.
زمانی زگماكی له راستیدا بنه‌مایه‌كه كه زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان له یه‌كه‌مین
چركه‌ساته‌كانی ژیانیان كه‌سایه‌تی خۆیان له سه‌ر ئه‌وه بنیاد ده‌نێن. ئه‌م
زمانه شتێكه كه له هه‌موو سه‌رده‌مانی ژیاندا له‌گه‌ڵ مرۆڤدایه‌و زمانی
زگماكی، وه‌ك سیمبۆلی سه‌ره‌كی هه‌بوونی شوناسی تاك دێته ئه‌ژمار‌و وه‌ك
دیارده‌یه‌كی سروشتی هه‌رده‌م ده‌مێنێ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتداران له نێوی
نه‌به‌ن. له زمان وه‌ك كلیلی تۆڕكانی پێوه‌ندی‌و بڕێك جاریش وه‌ك سه‌رمایه‌ی
فه‌رهه‌نگی ناوده‌به‌ن كه مرۆڤه‌كان له‌و رێگه‌وه جگه له دروستكردنی
پێوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی، چه‌شنێك له شوناسێكی تایبه‌تی به ده‌س ده‌هێنن.
كه‌وایه شوناسی تاك چ له ئاستی ئه‌تنیك‌و چ له ئاستی نه‌ته‌وه‌یی‌دا تا
راده‌یه‌كی به‌رچاو پێوه‌ندی به زمانێكه‌وه هه‌یه كه فێری ده‌بێت.
گرینگی زمانی دایكیی كارێكی كرد كه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆژی
21ی فیوریه به‌رامبه‌ر به 2ی ره‌شه‌ممه وه‌ك رۆژی جیهانیی زمانی زگماكی
ده‌سنیشان بكات، به‌ڵام ئاخۆ كۆماری ئیسلامی به‌و لۆژیكه سه‌ده نێوه‌ڕاستییانه
كه هه‌یه‌تی رێگه ده‌دا، ئه‌م رۆژه له رۆژمێری فه‌رمی خۆیدا جێگه
بكاته‌وه، به بێ هیچ گومانێك نا، چونكوو ئه‌و رێژیمه هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه‌یه
كه زمانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران كه زمانی دایكانه‌یه بسڕێته‌وه بۆ سه‌لماندنی
ئه‌م بابه‌ته، هێما ده‌كه‌ین بۆ ئه‌سڵی 15ی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌و نیزامه كه
زیاتر له 28 ساڵه له نێو یاسای ئه‌و رێژیمه‌دا خاك‌و خۆڵ ده‌خواو دوور نیه له
داهاتوودا به گشتی له چوارچێوه‌ی یاساشدا پاك بكرێته‌وه. ئایا ئاشكرابوونی
به‌خشنامه‌ی دامه‌زراوه‌ی "راهگشا" له‌مه‌ڕ پێش‌گرتن له شیكردنه‌وه‌ی ده‌رسه‌كان
به زمانی كوردی له قوتابخانه‌كاندا‌و ده‌یان به‌خشنامه‌ی دیكه، هێمایه‌كی
زیندوو بۆ ئه‌م بابه‌ته نیه؟
فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ر نیشتمانێك، خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ر به‌و
نیشتمانه‌یه كه له ژێر توخمگه‌لێكی مێژوویی، جوغرافیایی، ئایینی، بیر‌و بڕوا‌و
ته‌واوی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه ره‌نگ‌و بۆی تایبه‌تیان هه‌یه‌و به‌و
نه‌ته‌وه شوناسێكی جیاواز ده‌دا، بیچم ده‌گرێ. گه‌شه‌ی راسته‌قینه به بێ
سه‌رنجدان به لایه‌نی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی‌و رێزلێنان له شوناسی
فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كان نایه‌ته‌دی. هه‌ر ئه‌م پرسه وای كرد كه رێكخراوی
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رۆژی 21ی مه‌ی به‌رامبه‌ر به 1ی جۆزه‌ردان وه‌ك رۆژی
جیهانیی "گه‌شه‌ی فه‌رهه‌نگی" ده‌سنیشان بكات‌و له به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌شه‌ی
هه‌زاره‌ی سێهه‌مدا به تێروته‌سه‌لی له‌سه‌ری باس بكات‌و میكانیزمه‌كانیشی
دیاری بكات. ئێستا لێره‌دا ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه كه له مێژووی ره‌شی
كۆماری ئیسلامی‌دا، خاڵێك ده‌ست ده‌كه‌وێت كه ده‌رخه‌ری رێزلێنان له ماف‌و
فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كانی نیشته‌جێی ئێران بێت؟ بۆیه به راشكاوانه ده‌ڵێین
كه هه‌موو ئه‌و رۆژانه‌ی كه خاوه‌ن واتایه‌كی دیاریكراو و مرۆیین له كۆماری
ئیسلامی‌دا فه‌رامۆش كراون‌و به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی ئه‌و رێژیمه
داگیركه‌ره ماناكانیان له ده‌س داوه.
ئه‌م رۆژانه‌و ده‌یان رۆژی جیهانیی دیكه كه له كۆماری ئیسلامی‌دا بێ رێزیان
پێ‌ده‌كرێ. هێمایه‌ك بۆ له‌ژێرپێنانی هه‌موو وتا مرۆییه‌كان له لایه‌ن رێژیمێكی
دژه مرۆیی‌یه‌وه‌یه كه به ئاشكرا جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ‌و رۆژی 10ی
دێسامبر به‌رامبه‌ر به 20ی سه‌رماوه‌زیش كه رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤه له ژێر
پێ‌ده‌خات. با بمێنێ كه هه‌رگیز ناتوانی له رۆژژمێری كۆماری ئیسلامییدا رۆژی
10ی ئۆكتۆبر رۆژی جیهانیی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیعدام ببینی، ئێعدامێك كه
ئێستا وه‌ك ئاڵای پێناسه‌ی رێژیمی ئاخووندی لـێ‌هاتووه.
بۆچی رێژیمی ئاخووندی ئه‌و كاره ده‌كات؟ شتێكی روون‌و به‌رچاوه، بۆ ئه‌وه‌ی
خۆی وه‌ك جه‌مسه‌رێك نیشان بدات‌و به كۆمه‌ڵگای جیهانی رابگه‌یه‌نێ كه ئه‌ویش
هه‌یه. رێژیمێ كه نه‌ته‌نیا رۆژی جیهانی منداڵان‌و كه‌م ئه‌ندامان‌و
رووناكدڵانیشی گۆڕاوه، ته‌نانه‌ت رێگه‌شی نه‌داوه رۆژی جیهانیی تیاتر‌و
مۆسیقاش له كاتی خۆیاندا بگیردرێن‌و له رۆژ ژمێره‌كه‌یدا بنووسرێن. ئیتر باس له
رۆژی جیهانی كوێستان 11ی دێسامبر به‌رامبه‌ر به 21ی سه‌رماوه‌ز ناكه‌ین كه
ئه‌و نیزامه چلۆن به سوتاندنی لێڕه‌وار‌و دارستانه‌كان‌و شێواندنی دیمه‌نی
كوێستانه‌كان بێ‌رێزی به سروشتیش ده‌كات. له كۆتایشدا لێدوانی كرێكارێك
ده‌هێنمه‌وه كه بۆ خۆی ده‌رخه‌ری هه‌موو شتێكه‌و نایهه‌وی له‌گه‌ڵ بارودۆخی
ئێستای كۆماری ئیسلامی‌دا به‌راوه‌ردی بكه‌ین، كرێكارانێ كه هه‌رگیز مافیان
نه‌بووه له رۆژی خۆیاندا به‌رامبه‌ر له 1ی مه‌ی باس له مافه‌كانیان بكه‌ن.
"كرێكاران زانیویانه كه ده‌توانن به یه‌كڕیزی‌و هاوده‌نگی‌و خه‌باتی به
كۆمه‌ڵ به سه‌ر كێشه‌كانیاندا زاڵ بن. ئه‌وان ده‌زانن كه چ هێزێكی مه‌زن له
یه‌كگرتوویاندا هه‌یه. هه‌ر بۆیه ده‌سه‌ڵاتداران هه‌وڵ ده‌ده‌ن یه‌كیه‌تی
كرێكاران تێك بشكێنن‌و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كانیان تێك بده‌ن. ئێمه‌ی كرێكار كاتێ
له مافه‌كانی خۆمان قسه ده‌كه‌ین سه‌ر له دادگا‌و زیندان ده‌ردێنین. ئایا
به‌راستی ئه‌مه‌یه واتای به‌رابه‌ریی‌و داد له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا؟ ئه‌گه‌ڕ
ئه‌مڕۆ ده‌نگی مافخوازی ئێمه به گولله‌و ئاسن‌و زیندان كپ ده‌كه‌ن، بێ‌گومان
بن كه ئه‌م هاوارانه هه‌رگیز كپ نابن‌و رۆژ به رۆژ ده‌نگی ره‌وای مافخوازیمان
به‌رزتر ده‌بێته‌وه". |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |