|
شارستانیه‌ت‌و پێشكه‌وتنی
مرۆڤایه‌تی به‌رهه‌م‌و ده‌ستڕه‌نجی بیرمه‌ندان‌و هزرڤانان بووه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
چاپه‌مه‌نیی یه‌كێك له كۆڵكه سه‌ره‌كییه‌كانی لێكترگه‌یشتن‌و ئاشنایه‌تیی له‌گه‌ڵ
جیهانبینیی یه‌كتره.
چاودێران‌و خاوه‌نڕایان
پێیانوایه له وڵاتێكدا كه ئازادی چاپه‌مه‌نیی نه‌بێ، دیكتاتۆری زاڵ‌و باڵاده‌ست
ده‌بێ‌و به واتایه‌كی دیكه كپكردنی ده‌نگی ئازادی‌و جیابیر له چاپه‌مه‌نییه‌كان
یان هه‌ر راگه‌یه‌نێكی دیكه‌ی ئازاد، دژی دێموكراسی‌و مافی مرۆڤه‌و كۆسپ ده‌خاته
رێگای گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگایه‌كی فرچه‌شن‌و فره‌ده‌نگ. چاپه‌مه‌نی ئامرازێكه كه
شێوه‌ی به‌كارهێنانی له سیستمێكی دیكتاتۆر‌و توتالیتێردا ده‌بێته هۆی سه‌پاندنی
ده‌سه‌ڵات، كپكردنی ده‌نگی جیاواز‌و ره‌خساندنی ده‌ره‌تان بۆ ده‌سه‌ڵاتداران كه
سیاسه‌تێكی دووفاقی به‌كار بهێنن، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و ئامرازه به‌ده‌ست سیستم،
حیزب یان كه‌سانێكی دڵسۆز‌و به‌رپرس‌و ئازادیخوازه‌وه بێ، بێگومان كۆمه‌ڵه‌ی به‌ره‌و
ئازادی‌و ئازادیخوازی‌و پێشكه‌وتن پاڵ پێوه ده‌نێ‌و وه‌ك هێزێكی به‌هێز به‌رگری‌و
داكۆكی له ماف‌و ئازادییه‌كان‌و رای خه‌ڵه‌كه‌كه‌ی ده‌كا‌و به‌ره‌و كرانه‌وه‌و
هۆشیاری هانیان ده‌دا. به واتایه‌كی دیكه ده‌توانین بڵێین كاتێك ئیدئۆلۆژیی
تێكه‌ڵ به ده‌سه‌ڵات كرا، یه‌كده‌ستی باڵاده‌ست، تاكرایی‌و سه‌ره‌ڕۆیی به سه‌ر
كۆمه‌ڵگادا ده‌سه‌پێنرێ، واته كه‌سی جێگرتوو له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات ته‌نیا
بیروبۆچوون‌و روانینه‌كان خۆی به دروست ده‌زانێ‌و پێی وایه قسه‌ی ئه‌و ده‌توانێ
یه‌كلایی‌كه‌ره‌وه‌ی هه‌موو پرسه‌كان بێ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌ل بۆ هه‌موو
ئامرازێك ده‌هاوێ كه چاپه‌مه‌نی‌و راگه‌یاندن یه‌كێك له‌و ئامرازانه‌یه. له‌م
پێناوه‌دا به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی ـ له روانگه‌ی خۆیه‌وه ـ ره‌وایی بێ
ئه‌ملاوئه‌ولای هه‌یه، هه‌ر جۆره جووڵانه‌وه‌یه‌كی به‌رانبه‌ره‌كانی به
توندترین شێوه سه‌ركوت ده‌كا. له حاڵێكدا لایه‌نی دڵسۆز‌و به‌رپرس راست پێچه‌وانه‌ی
ئه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌نگ‌و تریبوونی ئازاد هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كا.
رابردووی نه‌زۆر دوور پیشان ده‌دا كه بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری مرۆڤ وه‌ك تاك،
له‌گه‌ڵ زرۆ گرفت‌و كێشه‌و ته‌نانه‌ت مه‌ترسی گیانیش ده‌سته‌ویه‌خه بووه‌و له‌م
رێگایه‌دا زۆرن ئه‌و رۆژنامه‌وان‌و هه‌واڵنێر‌و بڵاوكار‌و بلاڤۆكانه‌ی نرخی
ده‌ربڕینی بیروڕایان داوه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه، كۆڕی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان رێكه‌وتی 20ی دێسامبری 1993، له چل‌و هه‌شته‌مین كۆبوونه‌وه‌ی
خۆیدا سێی مانگی مای وه‌ك "رۆژی جیهانیی ئازادیی چاپه‌مه‌نی" راگه‌یاند.
له‌مباره‌یه‌وه یۆنسكۆ ئه‌وه وه‌بیر ده‌وڵه‌تان دێنێته‌وه كه له هه‌مبه‌ر
ئازادی چاپه‌مه‌نی‌دا پابه‌ندی به‌ڵێنییه‌كان بن‌و، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری خه‌ڵك
له‌مه‌ڕ گرینگی ئازادی چاپه‌مه‌نی بچێته سه‌رێ‌و باسه‌كانی نێوان
بڵاوكراوه‌كان له سه‌ر ئازادیی چاپه‌مه‌نی‌و ئه‌خلاقی پیشه‌گه‌ری بره‌وی زۆرتر
په‌یدا بكا‌و ئه‌و رۆژنامه‌وانانه‌ی له پێناو پیشه‌كه‌یاندا، ئاسایشی ژیانیان
له‌ده‌ست داوه، رێزیان لـێ‌بگیردرێ‌و ئه‌و بڵاوكراوانه‌ش كه به پێچه‌وانه‌ی
ئازادیی چاپه‌مه‌نییه‌وه داخراون، پشتیوانیان لـێ‌بكرێ. ئه‌گه‌ر به وردی
سه‌رنجی ئه‌و راسپارده‌یه‌ی كۆڕی گشتیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
بده‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌سڵی پاراستنی سنووری تاك‌و بیروبۆچوونی
تاكه‌كان یه‌كێك له ده‌ركه‌وته سه‌ره‌كییه‌كانی بووه‌و هه‌یه، كه ئه‌سڵی
نۆزده‌ی مافه‌كانی مرۆڤ به روونی ئاماژه‌ی پێ‌كردووه. له‌م ئه‌سڵه‌دا هاتووه
"هه‌ر مرۆڤێك مافی ئازادیی بۆچوون‌و بیروڕا ده‌ربڕینی هه‌یه‌و ئه‌م مافه
هه‌بوون‌و پاراستن ـ به بێ هیچ جۆره ده‌ستێوه‌ردانێك‌و (له لایه‌ن
خه‌ڵكی‌تره‌وه) هه‌روه‌ها توێژنه‌وه، وه‌رگرتن، سود وه‌رگرتن‌و سوود به‌خشینی
زانیاری‌و بۆچوونی له رێگه‌ی راگه‌یه‌نه‌كانه‌وه، به بێ له‌به‌چاوگرتنی
سنووره جوغرافیاییه‌كان، له خۆ ده‌گرێ". لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌م
ئه‌سڵه چه‌نده گرینگی به چاپه‌مه‌نی داوه به‌و راده‌یه‌ش گرینگی بۆ
ده‌ربڕینی ئه‌و بیروڕایه داناوه. چونكه له راستیدا ئه‌وه خودی روانگه‌و
رامان‌و ئه‌ندێشه‌ی جۆراوجۆره كه ده‌بێ به شێوه‌یه‌ك‌و له كاناڵێكه‌وه
باسیان له‌سه‌ر بكرێ. بیروڕا ده‌ربڕینی ئازاد كاتێك واتای راسته‌قینه‌ی خۆی
هه‌یه كه له كه‌وشه‌نی تاكه‌سی‌و ناخی مرۆڤێكه‌وه دێته ده‌رێ‌و چیدیكه
قه‌تیس نامێنێ‌و بواری ئه‌وه خۆش ده‌كا كه هه‌م به دژی رابوه‌ستن‌و هه‌م
سه‌رنجی خه‌ڵكیش بۆ لای خۆی رابكێشێ. نزیك به دوو سه‌ده‌یه كه چاپه‌مه‌نی
وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م له دێموكراسی‌دا په‌سند كراوه، كه‌وابوو له
دێموكراسی‌دا، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نابێ بكه‌وێته خزمه‌ت پته‌وكردنی كۆڵه‌كه‌كانی
ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رییه‌وه، به ده‌ربڕینێكی دیكه نابێ ده‌وڵه‌ت بۆ خۆی
رۆژنامه گشتییه‌كان بخاته ژێر ركێفی خۆیه‌وه، چونكه ئه‌وه به مانای
ده‌ستێوه‌ردان له دێموكراسی ده‌ژمێردرێ.
به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و راستیانه كه ئاماژه‌یان پێكرا، له ئێرانی ئاخووند
لێدراودا، كه هه‌میشه بانگه‌شه‌ی گه‌وره‌یی‌و پێگه‌ی مرۆڤ ده‌كرێ‌و جاڕی
پارستنی كه‌سایه‌تی راگه‌یاندن لێده‌درێ، ته‌نیا یه‌ك راگه‌یه‌ن‌و
بڵاوكه‌ره‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ نابیندرێ كه هه‌ڵسوكه‌وت‌و كاروكرده‌وه‌كانی رێژیم
بداته به‌ر تیشكی ره‌خنه‌و رۆشنگه‌ری به خه‌ڵك بدا، كه تیغی سانسۆڕی
له‌سه‌ر نه‌بێ، یان له ئاكامدا دانه‌خرابێ. شاهیدی ئه‌م ئیدیعایه‌ش كارنامه‌ی
پڕ له شووره‌یی رێژیمی ئیسلامیی ئێران ده‌رهه‌ق به رۆژنامه‌و
بڵاوكراوه‌كانه‌و هه‌ر ئێستا ئێران یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه كه له ریزی هه‌ره
سه‌ره‌وه‌ی سه‌ركه‌وتكه‌رانی راگه‌یه‌نه‌كاندایه. له نێو 167 وڵاتی جیهاندا،
ئێران بۆ ئازادی چاپه‌مه‌نی پله‌ی 148ی هه‌یه. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وانه‌ش
خامه بده‌ستانی ئازادیخواز له ئێران به‌گشتی‌و كوردستان به تایبه‌تی كۆڵیان
نه‌داوه‌و له هه‌ر رێگه‌یه‌كه‌وه بۆیان بكرێ بیروبۆچوونه‌كانیان بۆ رای گشتی
بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. هه‌ر بۆیه ده‌بینین ئێستا به هۆی سه‌ركوتی بێ‌به‌زه‌ییانه‌ی
رێژیمه‌وه، خه‌ڵكی ئێران روویان له وێبلاگنووسی كردووه.
له 3ی مانگی مای ئه‌مساڵ به‌رانبه‌ر به 14ی بانه‌مه‌ڕ، سڵاو ده‌نێرین بۆ
قه‌ڵه‌می بوێر‌و چاونه‌ترسی ئه‌و ئازادیخوازانه‌ی له پێناو ده‌ربڕینی
بیروبۆچوونه‌كانیان‌و له قاودانی سیاسه‌ته‌كانی رێژیمی ئێران، تووشی
ئه‌شكه‌نجه‌و ئازار بوون. |