|
ناوچه‌كه خاوه‌ن نه‌وتێكی
زۆره‌و به‌رهه‌می رۆژانه‌ی نه‌وتی كابیندا به 700 هه‌زار به‌رمیل داده‌نرێ.
كرده‌وه كۆلۆنیالیستیه‌كانی ئورووپا له سه‌ده‌كانی 18و 19دا ئه‌و وڵاته‌یشی
گرته‌وه. پورته‌غال ناوچه‌كه‌ی داگیر كرد، له پاش رزگاری ئانگولا له ژێرده‌سته‌یی
پورته‌غال، كابیندا وه‌ك پارێزگایه‌كی ئه‌و وڵاته ماوه‌ته‌وه‌و هه‌موو بڕیاره‌كانی
له "لواندا"وه به سه‌ردا ده‌سه‌پێ.
كۆماری چێچین له ئیچكیر
ئه‌و ناوچه‌یه له باكووری قه‌فقاز هه‌ڵكه‌وتووه، رێژه‌ی حه‌شیمه‌ته‌كه‌ی 3/1
ملیۆن كه‌سه. به زمانه‌كانی رووسی‌و چێچێنی قسه ده‌كه‌ن. زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی
موسڵمانن. كۆماری چێچین له ئیچكیر كه حكوومه‌تێكی یاسایی ئه‌و گه‌له‌یه، ئه‌ندامی
UNPOیه.
چین chin
ئه‌م چینه له‌گه‌ڵ وڵاتی چین جیاوازه كه ناوه‌كه‌ی به ئینگلیزی به‌م شێوه‌یه
ده‌نووسرێ china. چین كه‌وتۆته نێوان بنگلادش، هێند، برمه‌و ئاراكان. نیو ملیۆن
حه‌شیمه‌تی هه‌یه. زمانیان ته‌ببه‌تی‌و برمه‌یی یه، به‌ره‌ی نه‌ته‌وه‌یی چین
ئه‌ندامی UNPOیه.
چۆڤاش chuvash
چۆڤاش له ناوه‌ندی ناوچه‌ی ڤۆلگا هه‌ڵكه‌وتووه‌و له‌گه‌ڵ كۆماره‌كانی مۆردۆڤۆ،
ماری‌و تاتارستان دراوسێیه. حه‌شیمه‌ته‌كه‌ی 4/1 ملیۆن كه‌سه. زمانی ئه‌وان
چۆلڤشیه كه له گرووپی زمانه توركیه‌كانه. كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی چۆڤاش
نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و گه‌له له UNPOدا ده‌كا.
قرقازیا
قرقازیه‌كان به زۆری موسڵمانن‌و حه‌نه‌فی مه‌زهه‌بن، به‌شێكی مه‌سیحیشیان
هه‌یه. ئه‌وان به زمانی باكووری قرقاز قسه ده‌كه‌ن كه به سه‌ر 5 زاراوه‌ی
جیاوازدا دابه‌ش ده‌كرێ. ئه‌نجومه‌نی نێونه‌ته‌وه‌یی قرقاز ئه‌ندامی UNPOیه.
ئامانجی ئه‌و رێكخراوه یه‌كگرتنی قرقازیه‌كانه‌و هه‌روه‌ها داوا له
رووسییه‌كان ده‌كا جینۆسایدی قرقازیه‌كان به فه‌رمی بناسێ‌و رێگا بدا
ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه نیشتمانی خۆیان.
كۆردیلرا Cordillera
كۆردیلرا به‌رزترین‌و گه‌وره‌ترین ناوچه شاخاوییه‌كانی فیلیپینه. راده‌ی
حه‌شیمه‌تی نزیك به 1/1 ملیۆن كه‌سه. زمان‌و كولتووری ئه‌وان به "ئیلۆكانۆ"
ناو ده‌برێ. رێكخراوی "هاوپه‌یمانی گه‌لی كۆردیلرا" نوێنه‌ره له UNPOدا كه
فدراسیۆنێكه له خه‌ڵكه خۆجێی ناوچه‌كه پێك هاتووه. ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و
هاوپه‌یمانییه زیاتر له 120 رێكخراون.
تاتاره‌كانی كریمیه‌ن CrimeN Tatars
كه‌ریمیه له ده‌ریای ره‌ش كه ده‌كه‌وێته باشووری ئوكراین هه‌ڵكه‌وتووه.
رێژه‌ی حه‌شیمه‌تی 5/2 ملیۆنه. خه‌ڵكه ناوچه‌كه به سێ زمانی رووسی،
ئۆكراینی‌و تاتاری قسه ده‌كه‌ن. زمانی رووسی زمانی فه‌رمی حكوومه‌ته.
ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی یان پارلمانی تاتاریه‌كانی كریمیه‌ن نوێنه‌رایه‌تی
ئه‌و گه‌له له UNPOدا ده‌كا.
توركستانی رۆژهه‌ڵات East Turkstan
ئه‌و ناوچه‌یه له نێوان وڵاته‌كانی مه‌نگۆلی، رووسیه، قه‌زاقستان، قرقیزستان،
تاجیكستان‌و ئه‌فغانستان هه‌ڵكه‌وتووه. یوغور زمانی ناوچه‌كه‌یه‌و له گرووپی
زمانه تووركیه‌كانه‌و به‌شی زۆری
خه‌ڵكه‌كه‌ی موسڵمانن. "كونگره‌ی ئوغوری جیهان" ناوی ئه‌و رێكخراوه‌یه كه
نوێنه‌رایه‌تی توركستانی رۆژهه‌ڵات له UNPOدا ده‌كا.
گاگوزیا Gagawzia
گاگوزیا ناوچه‌یه‌كی خودموختاره له مولداوی كه خاوه‌ن په‌رلمانی خۆیه‌تی.
راده‌ی حه‌شیمه‌تی نزیك به 170000 كه‌سه. خه‌ڵكی ناوچه‌كه به زمانی گاگوز
كه له گرووپی زمانه تووركیه‌كانه قسه ده‌كه‌ن‌و ئایینی مه‌سیحی له‌وێ
باوه.
كه‌مینه یونانییه‌كان له ئالبانی
به‌شێكی زۆری كه‌مینه یونانییه‌كانی ئالبانی له سنووره‌كانی ئالبانی
له‌گه‌ڵ یونان نیشته‌جێن. ژماره‌ی ئه‌و خه‌ڵكه به 70 هه‌زاركه‌س به‌راورد
ده‌كرێ. زمانی ئه‌وان یونانییه. رێكخراوی یه‌كیه‌تی دێموكراتیكی كه‌مینه‌ی
ئه‌تنیكی یونانییه‌كان له ئالبانی ئه‌ندامی UNPOیه. ئامانجی ئه‌و رێكخراوه
به ره‌سمی ناسینی ئه‌و كه‌مینه بۆ گه‌ره‌نتی بوونی مافه‌كانیانه.
همۆنگ Hmong
همۆنگ له ناوچه شاخاوییه‌كانی باكووری لائووس هه‌ڵكه‌وتووه. راده‌ی
حه‌شیمه‌تی ئه‌وان نزیك به 320 هه‌زار كه‌سه. رێكخراوی چاوفا نوێنه‌رایه‌تی
ئه‌و گه‌له ده‌كا له UNPOدا‌و خوازیاری مافی دیاریكردنی چاره‌نووسه بۆ ئه‌و
خه‌ڵكه.
كه‌مینه‌ی مه‌جارستان له رۆمانی
كه‌مینه‌ی مجارستان له رۆمانی كه له ناوچه‌كانی رۆژئاوای ئه‌و وڵاته كه
به ناوچه‌ی "تراسیلڤانیا" به‌ناوبانگه ده‌ژین. به پێی ئاماری وڵاتی رۆمانی
كه له ساڵی 2003دا گیراوه رێژه‌ی خه‌ڵكه‌كه 807/438/1 كه‌س بووه كه به 6/6
له سه‌دی كۆی حه‌شیمه‌تی رۆمانی داده‌نرێ. زمانی ئه‌وان مه‌جاریه.
رێكخراوی "هاوپه‌یمانی دێموكراتیكی مه‌جاریه‌كانی رۆمانی" ئه‌ندامی UNPOیه.
ئامانجی ئه‌و رێكخراوه دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی خودموختار‌و دیاریكردنی مافی
چاره‌نووسه. ئه‌و رێكخراوه ئه‌ندامی یه‌كیه‌تی دێموكراتیكی ئورووپایشه‌و
هه‌روه‌ها یه‌كێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی حیزبی گه‌لی ئورووپا (EPP)یه.
ئێنگۆشێتیا Ingushetia
ئینگۆشێتیا له رۆژئاوای چێچین هه‌ڵكه‌وتووه. 300 هه‌زار كه‌س حه‌شیمه‌تی
هه‌یه‌و زمانیان ئێنگۆشیه. كۆماری ئێنگۆش نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و نه‌ته‌وه له
UNPOدا ده‌كا.
مه‌نگولیه ناوخۆییه‌كان
مه‌نگولیه ناوخۆییه‌كان به دانیشتوانی ناوچه‌یه‌كی خودموختار ده‌وترێ كه له
ژێر ده‌سه‌ڵاتی چیندایه. به پێی ئاماری ساڵی 1992 راده‌ی حه‌شیمه‌تی ئه‌و
گه‌له 6/3 ملیۆن كه‌س بووه. زمانی ئه‌وان ماندراین‌و مه‌نگۆلیاییه. حیزبی
گه‌لی مه‌نگۆلیه ناوخۆییه‌كان ئه‌ندامی UNPOیه‌و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و نه‌ته‌وه
له‌و رێكخراوه‌دا ده‌كا. ئه‌و حیزبه هه‌وڵ ده‌دا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی
پرنسیپه‌كانی دێموكراسی‌و ئاشتی‌و خه‌بات بۆ كۆتایهێنان به داگیركاری حیزبی
كۆمونیستی چین به سه‌ر مه‌نگۆلیه ناوخۆییه‌كاندا ده‌كا‌و ئامانجی
وه‌ده‌ستهێنانی مافی دیاریكردنی چاره‌نووسه له ئاستێكی به‌رزدا بۆ
گه‌له‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه.
كورده‌كانی عێراق
هه‌ردوو حیزبی سه‌ره‌كی كوردستانی عێراق‌و واته یه‌كیه‌تیی نیشتمانیی
كوردستان‌و پارتی دێموكراتی كوردستان نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كورد له
كوردستانی عێراق ده‌كه‌ن له رێكخراوی UNPOدا.
توركمه‌نه‌كانی عێراق
توركمه‌نه‌كانی عێراق له پارێزگاكانی باكووری ئه‌م وڵاته وه‌كوو موسڵ،
كه‌ركووك، هه‌ولێر، سه‌لاحه‌دین‌و دیاله‌دا ده‌ژین‌و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی
به‌رچاویش له توركمه‌نه‌كان له پارێزگاكانی ناوه‌ندی ئه‌م وڵاته بۆ وێنه له
به‌غدادا هه‌ن. حه‌شیمه‌تی توركمه‌نه‌كانی عێراق به 3 ملیۆن كه‌س به‌راورد
ده‌كرێ. زمانی ئه‌وان توركمه‌نیه كه له گرووپی زمانه توركیه‌كانه.
نوێنه‌ری توركمانی عێراق له UNPOدا دوكتور موزه‌فه‌ر ئه‌رسه‌لانه كه
دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی "توركمه‌نی نه‌ته‌ویی عێراق"ه. |