|
15-02-1387
ئاماده‌كردنی: ئازاد كوردی و
عه‌لی مونه‌زه‌می
مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورد لێوانلێوه له زولم، زۆرداری، ماڵوێرانی، سه‌ركوت‌و
كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ. زۆربه‌ی ئه‌و كرده‌وانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی داگیركه‌رو
دوژمنانی گه‌لی كورد‌و دوور له هه‌موو یاسا‌و پرنسیپێكی ئه‌خلاقی‌و مرۆڤایه‌تی
له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌مان به‌ڕێوه چوون، له مێژووی 29 ساڵ ده‌سه‌لاتدارێتی رێژیمی
كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، ئێمه شایه‌تی ده‌یان جینایه‌ت‌و كۆمه‌ڵكوژی به‌دژی
گه‌لی كورد له‌م پارچه‌ی كوردستاندا بووین. جینایه‌تگه‌لی وه‌ك قاڕنێ‌و قه‌ڵاتان،
خه‌لیفان‌و ده‌یان نموونه‌ی دیكه.
له‌م نووسراوه‌یه‌دا
چاوخشاندنێك به سه‌ر لایه‌نه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵكوژیی گوندی "گێچێ" ده‌كه‌ین
كه به كه‌می له مێدیاكانی كوردیدا ئاوڕی لـێ دراوه‌ته‌وه:
26 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له رۆژه‌كانی سه‌ره‌تای به‌هاری ساڵی 1362ی هه‌تاوی‌دا،
واته رۆژی 2ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌و ساڵه‌دا، جینایه‌تێكی هۆڤ‌و نامرۆڤانه‌ی دیكه
به‌دژی گه‌لی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی تازه به
ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی خومه‌ینی‌یه‌وه به‌ڕێوه چوو. گوندی گێچێ له ناوچه‌ی
سۆما‌و برادۆستی شاری ورمێ له‌و رۆژه‌دا بوو به ئامانجی هێرشی هێزه كوردكوژه‌كانی
رێژیمی خومه‌ینی. خه‌ڵكی گێچێ جووتیار و ئاژه‌ڵدارن و ناوچه‌كه به‌ته‌واوی
كوێستانییه‌و سروشت و ئاووهه‌وایه‌كی زۆر خۆش و دڵرفێنی هه‌یه. له رۆژهه‌ڵاته‌وه
له‌گه‌ڵ چیای "شێخ بایزیدی به‌ستامی"، له رۆژئاواوه له‌گه‌ڵ ئاواییه‌كانی "گونبه‌د"و
"جلقران"، له باكووره‌وه له‌گه‌ڵ گوندی "باوان" و له باشووریشه‌وه له‌گه‌ڵ
گوندی "هه‌له‌قۆش" جیرانه. له كۆنه‌وه خه‌ڵكی ئه‌م گونده به نیشتمانپه‌روه‌ری،
ئازادیخوزای‌و یه‌كسانی‌خوازی به‌ناوبانگن. به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی كه كۆماری
ئیسلامی ئێران ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر گه‌لانی ئێران‌دا سه‌پاند، زۆر
فیداكارییان له خۆیان نواندووه‌و قوربانی زۆریان له‌م پێناوه‌دا داوه، چه‌ندین
شه‌هیدی پێشكه‌ش به بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به
رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستان كردووه. به ده‌یان جار گونده‌كانی ئه‌و
ناوچه‌یه به‌تایبه‌تی ئاوایی گێچێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ره‌ورووی
هێرشه ئاسمانی‌و به‌ژاهی (زه‌وینی)یه‌كان هاتووه‌و به ده‌یان و سه‌دان
هاووڵاتیی سڤیل، به‌تایبه‌ت ژن و منداڵ شه‌هید و بریندار بوون. هه‌روه‌ها زۆر
زیان و خه‌سار گه‌یشتۆته ئه‌و گوندنشینه هه‌ژار و ده‌ستكورت و كه‌مداهاتانه، كه
به زه‌حمه‌تێكی زۆره‌وه بژێوی ژیانی خۆیان دابین ده‌كه‌ن.
وه‌ك وتمان، گێچی هه‌میشه مه‌ڵبه‌ندێكی پێشمه‌رگه‌دۆست و دێموكراتپه‌روه‌ر
بووه. به‌م هۆیه‌وه به‌رده‌وام كه‌وتۆته به رق‌وكینی ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئازادیكوژی رێژیمی كۆماری ئیسلامی. پاش شه‌ڕی گه‌وره‌و داسه‌پاوی پردی
"جۆهنی"، گوندی گێچی شایه‌تی گه‌وره‌ترین‌و هۆڤانه‌ترین تۆپباران‌و سه‌ركوتی
پاسداره‌كانی ئه‌و رێژیمه بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی سڤیل‌و بێ‌تاوانی ئه‌م گونده‌ی
باكووری كوردستانی ئێران بوو.
سه‌عات نزیكی 4 ـ 5:30ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی 2ی خاكه‌لێوه‌ی 1362ی هه‌تاوی،
سه‌عاتێك به‌رله‌وه‌ی خۆر هه‌ڵبێت، هێزه‌كانی سوپای پاسداران به هاوكاری
هێندێك به‌كرێگیراوی خۆیان له رۆژهه‌ڵاته‌وه‌و له گونده‌كانی شكه‌وتك‌و
سۆفی‌كانوونه‌وه چوونه نێو ئاوایی‌و له سه‌ره‌تادا ماڵی شه‌هید ئه‌حمه‌د
موجه‌ره‌دی كه وه‌ك نه‌خۆشخانه بۆ ده‌رمانكردنی پێشمه‌رگه‌و شۆرشگێرانی
ئازادیخواز كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گیرا، داگیر كرا‌و پاشان ئیدریس موجه‌ره‌دی كه
له‌سه‌ر به‌رماڵ خه‌ریكی خوێندنی نوێژی به‌یانی بوو له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی
به‌ناوی جه‌رگه‌ز، له‌دایك بووی 1341و پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوی حشمه‌ت خیزی، به
بارمته گیران. له‌و كاته‌دا بوو كه شه‌هید سوڵتان سه‌عیدی به هێرشی پاسداران
ئاگادار ده‌بێته‌وه‌و به ده‌نگێكی به‌رزه‌وه بانگی له گوندییه‌كان كرد‌و
خه‌ڵكه‌كه به ده‌نگی ناوبراو هه‌ڵده‌ستن، پاشان شه‌ڕ و ده‌رگیری ده‌ست
پێده‌كات. له ئاكامی شه‌ڕه‌كه‌دا، 13 كه‌س له خه‌ڵكی گوندی گێچێ شه‌هید
ده‌كرێن و له‌پێناو ویست و داوا ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌یان و به‌رگری له شه‌ڕه‌ف
و مانیان بوونه قوربانی سیاسه‌تی سه‌ركوتكه‌رانه‌ی رێژیمی خومه‌ینی.
بێجگه له پێشمه‌رگه‌كان كه له‌به‌رامبه‌ر په‌لاماری هێزه‌كانی پاسدار بۆ
به‌رگری له گیانیان شه‌ڕیان كرد، گوندنشینه‌كانی دیكه هیچ شه‌ڕێكیان نه‌كرد و
هه‌موویان له ماڵه‌كانیان ده‌رهێناو پاشانیش گولله‌باران كران. به‌ڵام خاڵی
سه‌رنجراكێش و تراژیك، چۆنیه‌تیی شه‌هیدكرانی خه‌ڵكی گێچێ به‌ده‌ستی
پاسداره‌كانی رێژیمی جه‌هل و نه‌زانی بوو، پاش ئه‌وه‌یكه چه‌ند كه‌س له
گوندنشینه‌كانی سڤیل‌و بێ‌تاوان به بارمته ده‌گیرێن، به‌بێ لێپرسینه‌وه‌و
ته‌نانه‌ت دادگاییكردن، گولله‌باران ده‌كرێن، كه ئه‌و كرده‌وه‌یه له هه‌موو
یاسا‌و پرنسیپێكی ئه‌خلاقی‌و مرۆڤی به‌دوور بوو و ئه‌و جینایه‌ته‌ی پاسدارانی
رێژیمی كوردكوژی خومه‌ینی وه‌ك یه‌كێك له كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئه‌و رێژیمه
به‌دژی رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد دێته ئه‌ژمارو له كارنامه‌ی پڕ له جینایه‌ت و
مرۆڤكوژی خۆیدا تۆمار كرد. زۆربه‌ی ئه‌و جاش و به‌كێگیراوانه‌ی كه له‌و
كۆمه‌ڵكوژییه‌دا هاوكاری‌و یارمه‌تیی پاسداره‌كانی داگیركه‌ریان كرد،
به‌كرێگیراوانی گاگاری‌و مسته‌فای عه‌مێ (ناسراو به حاجی مستێ)و گۆرسێل بوون
و ده‌ستیان به خوێنی هاووڵاتیانی ئه‌م گونده‌ی كوردستان سوور بوو.
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا بریتین له:
1ـ ئه‌حمه‌د موجه‌ره‌دی، كوڕی محه‌ممه‌د، له‌دایكبووی ساڵی 1284، سڤیل و
جووتیار، خێزاندار و خاوه‌نی 8 منداڵ، چۆنیه‌تیی شه‌هید كردن: به شێوه‌ی
گولله‌باران.
2ـ ره‌زا خه‌لیلی، كوڕی ئیبراهیم، سڤیل و جووتیار، خێزاندار كه خاوه‌نی 8
منداڵ كه به گولله‌باران شه‌هید كرا.
3ـ عه‌بدولره‌حیم مسته‌فایی، كوڕی رۆسته‌م، ساڵی له‌دایكبوون: 1333، سڤیل و
جووتیار، خێزاندار و خاوه‌نی 3 منداڵ، چۆنیه‌تی شه‌هید كردن: ئێعدام به شێوه‌ی
گولله‌باران.
4ـ كه‌ماڵ مسته‌فازاده، كوڕی ئه‌سه‌د، ساڵی له‌دایكبوون: 1337، خوێندكار و
سه‌ڵت، چۆنیه‌تی شه‌هید كردن: ئێعدام به شێوه‌ی گولله‌باران.
5ـ جه‌رگه‌ز موجه‌ره‌دی، كوڕی ئه‌حمه‌د، ساڵی له‌دایكبوون: 1341، خوێندكار‌و
سه‌ڵت، چۆنیه‌تی شه‌هید كردن: ئێعدام به شێوه‌ی گولله‌باران.
6ـ جه‌هانگیر محه‌ممه‌دی، كوڕی عه‌بدوڵڵا، سڤیل‌و جووتیار، خێزاندارو خاوه‌نی 12
منداڵ، چۆنیه‌تیی شه‌هید كردن: ئێعدام به شێوه‌ی گولله‌باران.
7ـ ئه‌سه‌د مسته‌فازاده، كوڕی عیسا، سڤیل و جووتیار، خێزاندار و خاوه‌نی 11
منداڵ، چۆنیه‌تی شه‌هید كردن: ئێعدام به شێوه‌ی گولله‌باران.
8ـ حه‌قی سه‌عیدی، كوڕی عه‌لیره‌زا، ساڵی له‌دایكبوون: 1336، پێشمه‌رگه،
خێزاندارو خاوه‌نی 3 منداڵ چۆنیه‌تیی شه‌هید بوون: شه‌ڕ و ده‌رگیری.
9ـ مه‌حموود حوسێن زاده، كوڕی ره‌زا، ساڵی له‌دایكبوون: 1336، سڤیل‌و جووتیار،
خێزاندارو خاوه‌نی 7 منداڵ، چۆنیه‌تیی شه‌هید بوون: ئێعدام به شێوه‌ی
گولله‌باران.
10ـ سوڵتان سه‌عیدی، كوڕی ئه‌حمه‌د، ساڵی له‌دایك بوون: 1313، پێشمه‌رگه،
خێزاندار و خاوه‌نی 10 منداڵ، چۆنیه‌تیی شه‌هیدبوون: شه‌ڕ و ده‌رگیری.
11ـ ئیدریس موجه‌رره‌دی، كوڕی ئه‌حمه‌د، ساڵی له‌دایك بوون 1325، پێشمه‌رگه،
خێزاندار و خاوه‌نی 6 منداڵ، چۆنیه‌تیی شه‌هیدكردن: له شه‌ڕه‌كه‌دا به‌دیل
گیراو پاشان ئێعدام كرا.
12ـ ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی، كوڕی جاسم، ساڵی له‌دایك بوون: 1333، سڤیل و جووتیار،
خێزاندار و خاوه‌نی 3 منداڵ، چۆنیه‌تیی شه‌هید كردنی: شه‌ڕ و ده‌رگیری.
13ـ محه‌ممه‌د دێرینی، كوڕی عومه‌ر، ساڵی له‌دایك بوون: 1309، پێشمه‌رگه،
خه‌ڵكی گوندی گوله‌گه‌نی، خێزاندار و خاوه‌نی 11 منداڵ، چۆنیه‌تیی
شه‌هیدكردن: ئێعدام به شێوه‌ی گولله‌باران.
بێجگه له شه‌هیدانی ئه‌و كاره‌ساته‌ی كه له سه‌ره‌وه هێمامان پێ كرد،
هێزه‌كانی رێژیم 35 كه‌سی دیكه ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كه‌ن‌و ره‌وانه‌ی زیندانی شاری
ورمێ ده‌كه‌ن‌و به شێوه‌ی توند و هۆڤانه ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن‌و یه‌ك له‌وان
به‌ناوی شه‌كوور ئه‌حمه‌دی، برای شه‌هید ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی ـ پێشمه‌رگه‌ی
PDKI ـ له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا تووشی نه‌خۆشیی ده‌روونی ده‌بێ‌و تا كۆتایی ژیانی
به‌و شێوه‌یه ژیا. له‌نێو 13 شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی گوندی
گێچێ‌دا، شه‌هیدانی نه‌مر: سوڵتان سه‌عیدی، محه‌ممه‌د دێرینی، ئیدریس
موجه‌ره‌دی، حه‌قی سه‌عیدی، ئه‌ندام‌و پێشمه‌رگه‌ی PDKI بوون كه تاوانیان
ته‌نیا خه‌بات‌و به‌رخودان له‌پێناو ماف‌و ویسته ره‌وا‌و دێموكراتیك‌و
پێشێلكراوه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران‌دا بوو. شه‌هیدێكی دیكه‌ی
ئه‌م گونده‌ی كوردستان، شه‌هید جه‌مشید كامران، پێشمه‌رگه‌ی لێهاتووو قاره‌مانی
PDKI بوو كه پاش به‌دیل گیرانی، ساڵی 1368ی هه‌تاوی له زیندانی شاری ورمێ
ئێعدام‌و شه‌هید كرا.
پاش ئه‌و رووداوه دڵته‌زێنه‌ی كۆمه‌ڵكوژی گوندی گێچێ، زۆرجار ئه‌م ئاواییه
كه‌وته به‌ر هێرشی هێلی كوپتێر و توپبارانی پاسداره‌كانی كوردكوژی كۆماری
خومه‌ینی‌و زیان و خه‌ساری ماڵی‌و گیانی زۆر له گوند نشینه‌كان كه‌وت.
له 26هه‌مین ساڵڕۆژی كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی گوندی گێچێ‌دا، یاد و
بیره‌وه‌ریی شه‌هیدو قوربانیانی سه‌ربه‌رزی ئه‌و رووداوه به‌رز راده‌گرین‌و
هه‌موو كات ناو و بیره‌وه‌رییه پڕ له شانازییه‌كانیان له مێژووی خه‌باتی
رزگاریخوازانه‌ی كوردستاندا زیندوو‌و به‌رز ده‌مێنێته‌وه‌و له‌لایه‌كی دیكه‌وه،
ئه‌و رووداوه وه‌ك خاڵێكی ره‌ش‌و تاریك‌و هۆڤانه له كارنامه‌ی پڕ له
جینایه‌ت‌و كوردكوژی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و رۆژێك دێت كه
به‌ِرێوه‌به‌ران‌و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه له به‌رانبه‌ر دادگای
حه‌ق، عه‌داڵه‌ت‌و ئازادی‌دا وه‌ڵامده‌ر ده‌بن. |