|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
گۆڤارێكی مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
شه‌ڕی باڵه‌كانی رێژیم‌و
ئۆپۆزیسیۆنی دێموكراتی ئێران | |
31-03- 1388
باران
له ماوه‌ی پروپاگه‌نده‌و ئاژیتاسیۆنی به‌ناو هه‌ڵبژاردنی خولی ده‌یه‌می سه‌ركۆماری
له ئێران‌دا، كۆمه‌ڵێك هه‌وڵـی نه‌زۆكانه له پێناو شێواندنی بیروڕای كۆمه‌ڵانی
خه‌ڵكی ئێران، به‌تایبه‌ت له ناوه‌نددا هاته‌گۆڕێ كه خه‌ڵك له جیاتی تێكۆشان
له پێناو رووخاندنی ته‌واوه‌تیی رێژیم، ویلایه‌تی فه‌قیه‌و رێبه‌ری عه‌لی
خامنه‌یی به هه‌تاهه‌تایی بزانن‌و خۆیان به باڵێك له باڵه‌كانی رێژیمه‌وه‌و
به پۆستێكی ته‌داروكاتچییه‌وه خه‌ریك بكه‌ن. ئه‌م خۆخه‌ریككردنه، وه‌شاندنی
كۆمه‌ڵێك خه‌سار‌و زه‌بری گشتی‌و ستراتیژیك له په‌یكه‌ری خه‌ڵكی كردۆته
ئامانج. كاتێك ده‌ڵێین خه‌ڵك، مه‌به‌ست خه‌ڵكێكه كه له سه‌رده‌می ئێستادا
گومانكردن له مافه‌كانیان گاڵته‌جاڕییه، له‌كاتێكدا میر‌حوسێن مووسه‌وی، پاسداری
دوێنێ‌و ئیسڵاحته‌ڵه‌بی ئوسوولگه‌رای ئیمڕۆ ئێستایش هه‌ر ماتڵه ئاخوندێك له
حوجره‌یه‌كه‌وه فه‌توا بدا داخوا ئه‌و مافه حه‌ڵاڵه یان حه‌رام. ئه‌مه یه‌كێك
له‌و هه‌وڵه نه‌زۆكانه بووه‌و هه‌یه كه دیسانیش كێشه‌كه ده‌به‌ستنه‌وه به شه‌ڕی
مه‌راجیعی ته‌قلیده‌وه، له كاتێكدا زیاتر له 100 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر‌و له سه‌رده‌می
شۆڕشی مه‌شرووته‌دا، گوتاری سیاسی به هه‌موو دواكه‌وتووبوونیه‌وه، دیسانیش زۆر
له‌مه‌ی ئێستای باڵه‌كانی رێژیم پێشكه‌وتوو بووه. سه‌ركۆمار هیچ كاره‌یه‌و شه‌ڕی
هیچ به خه‌ڵك ده‌كه‌ن‌و كه‌سانێكیش له رووی ئاگادارییه‌وه یان له رووی نه‌زانییه‌وه
دڵیان به‌وه خۆش كردووه كه به‌م شه‌ڕه زێڕینگه‌رییه پاشه‌كشه به كۆماری
ئیسلامی ده‌كه‌ن. دیسانیش ناچار ده‌بین 8 ساڵ ده‌وڵه‌تی خاته‌می وه‌بیر بێنینه‌وه
كه چۆن خاته‌می له مانگه‌كانی كۆتایی كاره‌كه‌یدا، له رێوڕسمی رۆژی
خوێندكار له زانستگای تاران، قامكی له خوێندكاران راست كرده‌وه‌و پێی وتن
بێده‌نگ ده‌بن یان بێده‌نگتان بكه‌م. كابرا هاتووه ده‌ڵـێ نیزام رزگار ده‌كه‌م،
ئه‌و نیزامه‌ی ئه‌و رزگاری ده‌كات مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه نیه كه ئێستا لایه‌نگرانی
ئه‌و كابرایه له خوێن ده‌گه‌وزێنێ. كابرا سی ساڵ بێده‌نگ بووه‌و ئێستا ده‌ڵـێ
بێده‌نگی بیست ساڵه‌ی خۆم شكاندووه، ئه‌ی ده ساڵه‌كه‌ی دیكه‌ی كه به قه‌ولی
خۆی ده‌نگی لێوه‌هاتووه چی كردووه، هه‌ر كوشتن‌و زیندانیكردن‌و ماڵوێرانكردنی
خه‌ڵك نه‌بووه. هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه یه‌كێك له كاندیده دیاریكراوه‌كانی
رێژیم، هه‌موو شانازییه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه له‌و رۆژانه‌یدا كه خه‌ڵكی ئێران‌و
كوردستان درابوونه به‌ر تۆپ‌و تانك‌و كۆمه‌ڵكوژی ده‌كران، ئه‌و له لایه‌ن خومه‌ینییه‌وه
ئیزنی ته‌واوی پێ‌درابوو كه گیرفانی به‌تاڵـی خۆی له به‌یتولـماڵ پڕ بكات.
هه‌ر بۆیه هه‌وڵـی زۆر لایه‌ن له‌م جه‌ریانه‌دا ئه‌وه بووه كه ئۆپۆزیسیۆنی
كۆماری ئیسلامی‌و ئامانجی سه‌ره‌كی كه دێموكراسییه له‌بیر بكرێ‌و خه‌ڵك له‌سه‌ر
چۆنیه‌تی دابه‌زینی یاسای سه‌ركوتكه‌رانه‌و خوێنڕێژانه‌ی رێژیم بخه‌نه گیانی
یه‌كدی. ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی بریتییه له‌و حیزب‌و رێكخراوه سیاسییانه‌ی
گۆڕه‌پانی سیاسی ئێران كه ده‌یانهه‌وێ كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سه‌ر كار
لاببه‌ن‌و له جیاتی ئه‌و سیستمه سه‌ره‌ڕۆ‌و دواكه‌وتووه، سیستمێكی سیاسی دیكه
به‌پێی ئارمان‌و ئامانجه ئینسانی‌یه‌كانی خۆیان له ئێران‌دا دابمه‌زرێنن. له
سیستمێك‌دا كه ئۆپۆزیسیۆنی دێموكراتی ئێران ئامانجیه‌تی، خه‌ڵك سه‌روه‌رن‌و ده‌سه‌ڵات
به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌ش كراوه‌و ره‌وایی خۆی له ده‌نگی خه‌ڵك وه‌رده‌گرێ. ئه‌و
هێزه په‌نگخواردووه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و ئه‌و وزه لاوه‌ی له ئێستای ئێران‌دا
له نێو هه‌موو نه‌ته‌وه‌و چین‌و توێژه‌كاندا به‌دی ده‌كرێ، پێوێسته له پێناو
دواڕۆژێكی راسته‌قینه‌و دێموكراتیكدا وه‌گه‌ڕبخرێ‌و ئیزن نه‌درێ كه‌ڵكی نابه‌جێی
لێوه‌ربگردرێ‌و له سه‌ر شه‌ڕی ره‌فسه‌نجانی‌و ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد كه هه‌ردووكیان
تاوانباری نێوده‌وڵه‌تین، به‌فیڕۆ بچێ.
ئه‌ركی سه‌رشانی ئۆپۆزیسیۆنی دێموكراتی ئێران له هه‌ر كاتێك قورستره‌و یه‌كگرتوویی‌و
یه‌كده‌نگی ئۆپۆزیسیۆن، وزه‌به‌خشی خه‌باتی بنچینه‌یی‌و مزگێنیده‌ری دواڕۆژی
گه‌ش‌و هیوابه‌خشه.
رۆژنامه‌ی كوردستان ژماره ـ 511 |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |