|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
خه‌باتی كورد به‌واده‌و به‌ڵێنی
درۆ به‌لاڕێدا ناچێ | |
31-03- 1388
میترا
له‌سه‌رده‌می كه‌فوكوڵی پڕوپاگه‌نده‌ی شانۆگه‌ریی هه‌ڵبژاردندا، هه‌ندێك قسه‌وباس
هاتنه ئاراوه كه له‌دوای نیشتنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌فوكوڵ‌و ئه‌و بڕگه‌ی ئاژیتاسیۆن‌و
پڕوپاگه‌ندانه، پێویست به‌هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر كردن‌و بیركردنه‌وه‌یه‌كی دروست ده‌كا‌و
شیته‌ڵكاریی لایه‌نه‌كانی ئه‌و باسه پێویسته تاكوو له‌م قۆناخه‌ی كه تێیداین
باشتر تێبگه‌ین.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی باسه‌كه‌مانه، ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌و واده‌و به‌ڵێنییانه بوون
كه له‌لایه‌ن كاندیداكانی سه‌رۆك كۆمارییه‌وه به‌رامبه‌ر به‌مافی نه‌ته‌وه‌كان
له‌ئێران‌و یان به‌وته‌ی ئه‌وان "پرسی قه‌ومییه‌ته‌كان" هاته ئاراوه‌و له‌و پێوه‌ندییه‌شدا
شوورای فه‌رهه‌نگیی رێژیم بڕیارێكی په‌سند كرد كه زمانی "اقوام" له‌زانستگادا
له2 واحێدی "ئیختیاری"دا بوترێته‌وه.
ئه‌و باسانه‌ی ئه‌و كاندیدایانه‌و ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌زگایه‌كی رێژیم، لایه‌نی
به‌هێزیان ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی سه‌رده‌می به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و
له‌راستیدا مه‌به‌ستی سه‌ره‌كییان، درۆكردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بوو كه گه‌ر به‌وردی به‌و
باسانه‌و به‌و بڕیاره‌دا بچینه‌وه، بێ‌نێوه‌رۆكییانمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ كه له‌درێژه‌ی
باسه‌كه‌ماندا ده‌چینه سه‌ر هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و چه‌واشه‌كاریه
بێ نێوه‌رۆكانه، به‌ڵام له‌پێشدا پێویسته هه‌ڵوێسته‌یه‌ك له‌سه‌ر خودی هاتنه‌به‌رباسی
بابه‌تێكی له‌وچه‌شنه‌و جۆره دانپێدانانێكی رێژیم به‌بوونی "پرسی ئه‌قوام" بكه‌ین.
له‌سه‌ره‌تای به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵات‌و له‌راستیدا به‌تاڵانبردنی ده‌سكه‌وته‌كانی
شۆڕش له‌لایه‌ن تاقمێكی كۆنه‌په‌رستی سه‌ر به‌خومه‌ینییه‌وه، نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌شێوه‌یه‌كی
ئاشتیخوازانه، ویست‌و داواكانی كه ساڵانێكی دوور‌و درێژ بوون بنپێ خرابوون‌و
هه‌مه جۆره سه‌ركوتێكی به‌دژ به‌ڕێوه برابوو، هێنایه به‌رباس‌و به‌دوای
رووخانی رێژیمی ملهۆڕی پاشایه‌تی، نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك باقی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران خوازیاری ئازادی‌و دادپه‌روه‌ری بوو، به‌ڵام داواكاریی ئاشتیخوازانه‌ی كورد
به‌ئاگر‌و ئاسن‌و به‌فه‌رمانی جه‌هاد وه‌ڵام درایه‌وه‌و له‌و ساڵانه‌وه كه
رێژیمی خومه‌ینی هێرشێكی به‌رفراوانی بۆ سه‌ر كوردستان كرد‌و ته‌واوی كوردستانی
میلیتاریزه كرد، تاكوو ئێستا هه‌رده‌م باسی له‌ئوممه‌تی واحیده‌ی ئیسلامی كردوه‌و
له‌سیاسه‌ته‌كانی‌دا، له‌قسه‌و پڕوپاگه‌نده‌و له‌ته‌بلیغاته‌كانی رێژیم‌دا باس له‌یه‌كبوونی
ئوومه‌تی ئیسلامی‌و حاشاكردن له‌بوونی كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ئێران كراوه.
به‌درێژایی 30 ساڵ حاشاكردن له‌بوون‌و مافی نه‌ته‌وه‌كان له‌ئێران‌و به‌تایبه‌تی
حاشا كردن له‌كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد، ئه‌م نه‌ته‌وه ئازادیخوازه، به‌شێوه‌ی
جۆربه‌جۆر‌و به‌ده‌ربڕینی جۆراوجۆر، خۆی له‌سیاسه‌تی فاشیستی‌و سه‌ركوتكارانه‌ی
رێژیم جیا كردۆته‌وه‌و له‌هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا بوونی خۆی سه‌لماندووه‌و قه‌ت له‌خه‌باتی
ئازادیخوازانه‌و مافویستانه، دانه‌بڕاوه.
30 ساڵ خه‌باتی هه‌مه لایه‌نه‌ی كورد به‌دژی كۆماری ئیسلامی‌و له‌بیرنه‌كردنی
ماف‌و داواكارییه‌كانی، كۆماری ئیسلامیی ناچار كردووه كه دان به‌بوونی وه‌ها
كێشه‌یه‌كدا بنێ، ئه‌ڵبه‌ت به‌شێوازی چه‌واشه‌كارانه‌ی خۆی‌و به‌مه‌به‌ستی كورت
كردنه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی‌و به‌رته‌سككردنه‌وه‌یان له‌چه‌ند خاڵی بێ‌نێوه‌رۆكدا.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی‌دا‌و به‌هاتنه ئارای زۆر گۆڕانی سیاسی‌و ئاڵوگۆڕی
هاوسه‌نگییه سیاسی‌و دیپلۆماتیك‌و ستراتێژیكه‌كان، كۆماری ئیسلامی له‌به‌رده‌م هه‌ڵكشان‌و
به‌گوڕِتربوونی داواكاری‌و مافویستی نه‌ته‌وه‌ی كورددا قه‌راری گرتووه.
رووخانی بلووكی سۆڤیه‌تی، رووخانی رێژیمی سه‌ددام، چه‌سپانی فیدراڵی له‌سیستمی
سیاسی عێراقدا، هاتنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌و زۆر گۆڕانی سیاسی به‌دوای
ئه‌و هاتنه‌دا‌و هه‌روه‌ها گه‌شه‌كردنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌هه‌موو به‌شه‌كانی
كوردستان‌و په‌ره‌گرتنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ـ دێموكراتیك له‌كوردستانی ئێران‌و
به‌جه‌ماوه‌ریتربوونی ئه‌و خه‌باته كه ده‌توانین له‌داخرانی دوكان‌و بازاڕه‌كانی
شاره‌كانی كوردستان له‌بۆنه‌ی ره‌نگاوره‌نگ‌و به‌تایبه‌ت له‌یادی رێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یی،
دوكتور قاسملوودا به‌روونی ببینین، هه‌موو ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ن كه كۆماری ئیسلامی
به‌ناچاری ده‌بێ بیانبێنێ.
له‌ماوه‌ی رابردوودا، ناوه‌ندێكی سه‌ر به‌یه‌كێك له‌ده‌زگاكانی رێژیم، به‌ناوی
ناوه‌ندی خوێندنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیستراتێژیك، راپۆرتێكی بۆ ئه‌و ده‌زگایه
ئاماده كردبوو كه ئه‌و راپۆرته بڵاوكرایه‌وه‌و كه‌وته ده‌ست خه‌ڵك. له‌و
راپۆرته‌دا هه‌رچه‌ند زۆر زانیاریی هه‌ڵه‌ی تێدا باس كراوه‌و هه‌وڵ دراوه ته‌نانه‌ت
له‌زانیارییه‌كانیشدا چه‌واشه‌كاری بكرێ، به‌ڵام به‌ناچاری دانی به‌بوونی كێشه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی له‌كوردستاندا ناوه‌و دانی به‌وه‌دا ناوه كه كێشكه‌كه له‌وه گه‌وره‌تر‌و
په‌ره‌گرتووتر بووه كه رێژیم بتوانێ به‌زه‌برو زه‌نگ سه‌ركوتی بكا‌و بێ‌ده‌نگی
بكا. هه‌رچه‌ند له‌م راپۆرته‌و له‌سیاسه‌تی رێژیم‌دا كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌پرسی
قه‌وم‌و قه‌ومگه‌رایی ناو ده‌به‌ن‌و له‌راستیدا ده‌یانه‌وێ چكۆله‌ی بكه‌نه‌وه‌و
سووكایه‌تیی پێ بكه‌ن.
له‌به‌شێك له‌م راپۆرته‌دا له‌لاپه‌ڕه‌ی 24دا هاتووه:
"... ئاڵوگۆڕه نێوخۆیی‌یه‌كانی روو له‌حه‌وزه‌ی قه‌ومگه‌رایی كوردی له‌ئێران
له‌ره‌هه‌ند، شێوه‌و ئامرازه‌كانی خه‌باتگێڕی، ئه‌ده‌بیاتی زاڵ، شێوازی خه‌بات،
رێبه‌رانی بزاڤ، میكانیزمه‌كانی پێوه‌ندی‌و ... بوونه‌ته هۆی ئه‌وه كه قه‌وم
گه‌رایی به‌شێوازێكی جیدییی له‌كۆمه‌ڵگای كوردستانی ئێران‌دا دووباره به‌رهه‌م
بێته‌وه‌و په‌ره بگرێ."
له‌به‌شی كۆتایی ئه‌م راپۆرته‌دا، پێشنیاری هه‌ڵسوكه‌وت كردن له‌گه‌ڵ دیارده‌ی
به‌وته‌ی ئه‌وان "قه‌وم گه‌رایی" ده‌كا‌و چه‌ندین رێكاری كرده‌یی ده‌خاته به‌رده‌م
رێژیم‌و نیزامی كۆماری ئیسلامی.
هه‌موو ئه‌و باسه‌و رێكاره‌كانی، جێگای لـێ‌وردبوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی
تایبه‌تن تا سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی له‌ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانه‌وه ده‌ربكه‌ون،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای باسی ئه‌م بابه‌ته‌یه، به‌شێكی ئه‌و رێكارانه‌یه،
كه له‌گه‌ڵ پڕوپاگه‌نده‌كانی سه‌رده‌می شانۆگه‌ریی هه‌ڵبژاردنه‌كان دێته‌وه.
له‌به‌شێكی رێكاره‌كان له‌ئاستی ناوچه كوردنشینه‌كان ده‌ڵێ:
"1ـ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ره‌وته فیكری‌و سیاسییه‌كان له‌ناوچه كوردنشینه‌كانی
ئێران‌و ..."
مه‌به‌ست له‌م پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی كه دوایه‌ش ده‌ڕواته سه‌ر شێوازی پڕكردنه‌وه
كه له‌لایه‌ن مامۆستایانی زانكۆ‌و هونه‌رمه‌ند‌و نووسه‌رانی به‌قه‌ول ئه‌وان
نیشتمانپه‌روه‌ره‌وه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هێژموونی‌و گوتاری سیاسییه كه له‌لایه‌ن
هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان كه دژ به‌رێژیم خه‌بات ده‌كه‌ن، ده‌بێ بشكێندرێ‌و
كه‌سان‌و ره‌وتی سه‌ر به‌رێژیم به‌ناوی گوتاری نوێ‌و فه‌رهه‌نگییه‌وه، له‌ناوچه
كوردنشینه‌كان پڕوپاگه‌نده بكه‌ن‌و جێگای ئه‌و هێزه سیاسییانه بگرنه‌وه‌و بیری
سیاسی له‌كوردستان بكه‌وێته ژێر ده‌ست‌و كونترۆڵی رێژیم.
له‌خاڵێكی دیكه‌دا پێشنیار ده‌كا:
"3ـ پێش‌گرتن به‌وه‌ی زانستگاكانی كوردستان خۆجێی‌و بوومی بكرێنه‌وه"
كه له‌راستیدا مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه خوێندكارانی كورد له‌سه‌رتاسه‌ری ئێران بڵاوه‌یان
پێ بكرێ بۆ ئه‌وه ده‌ره‌تانی خۆڕێكخستنیان پێ نه‌درێ‌و هه‌روه‌ها له‌شوێنه‌كانی
دیكه‌وه خوێندكار بۆ زانستگاكانی كوردستان بنێردرێ بۆ ئه‌وه‌ی بیركردنه‌وه‌و
كولتووری كوردی له‌زانستگاكانی كوردستان وه په‌راوێز بخرێن.
له‌خاڵێكی گرینگی ئه‌و رێكارانه‌دا له‌لاپه‌ڕه‌ی 29 ده‌ڵێ:
"په‌ره‌دان به‌حیزبایه‌تی‌و كێشه‌ی جیناحی له‌ناوچه كوردنشینه‌كان به‌مه‌به‌ستی
راكێشانی سه‌رنجی خه‌ڵك له‌بابه‌ته ناوچه‌یی‌و قه‌ومی‌یه‌كانه‌وه به‌ره‌و باس‌و
بابه‌تی گشتیی وڵات".
ئه‌مه ئه‌و باس‌و خاڵه گرینگه‌یه كه ده‌توانین له‌چوارچێوه‌یدا هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌م
دواییانه‌ی كاندیداكانی تێدا شرۆڤه بكه‌ین‌و بزانین كه كاندیداكانی ده‌ست
بژێركراوی رێژیمی كۆماری ئیسلامی بۆچی به‌چه‌ند قسه‌و خاڵی بێ‌نێوه‌رۆك باس له"ئه‌قوام"
ده‌كه‌ن. له‌راستیدا ئه‌و شه‌ڕه زێڕنگه‌ڕییه كه ئه‌و كاندیدایانه وه‌ڕێیان خست‌و
یه‌ك دوو به‌یانییه‌ی بێ نێوه‌رۆك درا‌و بڕیارێكی شوورای فه‌رهه‌نگیی رێژیمیش
درا، بۆ راكێشانی سه‌رنجی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان‌و به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی كورد
بوو بۆ نێو ململانێی بانده‌كانی رێژیم‌و هێزو توانای مافویستانه‌و ئازادیخوازنه‌ی
كورد له‌كاناڵی شه‌ڕی جیناحی‌و باندی، تاڵانكه‌ران‌و تاوانبارانی رێژیم‌دا خاڵی
بكه‌نه‌وه. له‌و چوارچێوه‌و له‌درێژه‌ی ئه‌وه سیاسه‌ته گشتیی‌یه‌دا كه رێژیم
ده‌یهه‌وێ سه‌رنجی خه‌ڵك له‌داواكاریی نه‌ته‌وه‌یی‌و خۆجێی‌یه‌وه به‌ره‌و ناوه‌ندی
ده‌سه‌ڵات رابكێشێ، به‌دڵنیایی‌یه‌وه هه‌ر له‌و چه‌ند رۆژه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن
كۆتایی نایه‌و سیناریۆی دیكه‌و شانۆگه‌ریی دیكه‌یان به‌ده‌سته‌وه ده‌بێ‌و
پیلانی دیكه داده‌ڕێژن بۆ ئه‌وه به‌قه‌ولی خۆیان كورد‌و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه به‌ده‌سه‌ڵات‌و
به‌ناوه‌نده‌وه ببه‌ستنه‌وه‌و داوی دیكه له‌ئارادا ده‌بێ تا به‌ڕواڵه‌تێكی ره‌نگ
كرا‌و، به‌سه‌ره داوێكه‌وه خه‌ڵكی كورد به‌مۆره‌یه‌ك‌و باندێكی رێژیمه‌وه ببه‌ستنه‌وه.
به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و هێزه سیاسییه‌كانی نێو گۆڕه‌پانی خه‌بات وشیارتر له‌وه‌ن
كه رێگا به‌و چه‌واشه‌كاری‌و پیلانگێڕییانه بده‌ن.
له‌كۆتایی‌دا بۆ ده‌ركه‌وتنی بێ‌نێوه‌رۆكیی ئه‌و جۆره پیلان‌و به‌رنامانه‌ی رێژیم
كه له‌داهاتووشدا به‌ڕێوه ده‌برێن، لێكدانه‌وه‌یه‌كی خێرای دوو به‌یانیه‌ی
كاندیداكان‌و بڕیاره‌كه‌ی شوورای فه‌رهه‌نگیی رێژیم ده‌كه‌ین. یه‌كێك له‌و به‌یانییه‌گه‌له،
به‌یانیه‌ی كه‌ڕووبی بوو كه تۆزێك روونتر له‌وی دیكه باسی له‌پرسی قه‌ومه‌كان
كردبوو‌و ئه‌و واده درۆینانه دابووی، چه‌ند خاڵی گرینگی باس ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م له‌به‌شی دواكه‌وتوویی ئابووریی "ناوچه قه‌ومی‌یه‌كاندا" به‌ڵێنی دابوو
كه "به‌شی ئه‌وان له‌ده‌سه‌ڵات‌و سامان‌و به‌شداربوونیان له‌مافی سیاسی، ئابووری،
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگییان به‌پێی به‌هره‌كانیان‌و نیازه‌كانیان ده‌درێ".
یانی ئه‌وه‌كه ده‌بێ ئه‌وان به‌هره‌و ئێستعدادی ئه‌وه‌یان هه‌بێ تا مافی سیاسی،
ئابووری، فه‌رهه‌نگی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییان!! بدرێ‌و ئه‌و به‌هره‌و ئێستعداده‌ش ده‌بێ
كه‌ڕووبی هه‌ڵی سه‌نگێنێ!
دووهه‌م: به‌رامبه‌ر به‌و ماده‌گه‌له له‌یاسای بنه‌ڕه‌تیی كۆماری ئیسلامی‌دا كه
به‌تۆزقاڵێك باسی له"ئه‌قوامی" تێدا كراوه‌و به‌قه‌ولی كه‌ڕووبی "موعه‌ته‌ل"
ماونه‌ته‌وه ده‌ڵێ هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دا كه كۆسپه‌كانی سه‌ر رێگای به‌نده‌كان
لا ببا!! قه‌ول نادا كه جێبه‌جێ‌یان ده‌كا‌و ئیمكانات‌و هه‌زینه‌ی جێبه‌جێ كردنه‌كه‌یان
دابین ده‌كا، به‌ڵكوو ته‌نیا هه‌وڵ ده‌دا كه كۆسپه‌كان لا ببا‌و گه‌ر لا نه‌برا ده‌ڵێ
ده‌یانناسێنم به‌خه‌ڵك‌و دادگای عه‌دڵی ئیلاهی!!
سێهه‌م:
له‌به‌شێكی دیكه‌دا بۆ مۆره‌كانی سه‌ر به‌رێژیم له‌نێو كورددا كه تا ئێستا سه‌ریان
بێ‌كڵاو ماوه‌ته‌وه، كه‌ڕووبی قه‌ولی ئه‌وه ده‌دا: "كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌زه‌رفییه‌تی
هێزه شایسته‌و به‌ئه‌زموونه‌كانی ئه‌قوام".
چواره‌م: له‌به‌شێكی دیكه‌دا به‌رامبه‌ر به‌خوێندن‌و نووسین به‌زمانی زگماكی، نه‌ك
ئه‌وه قبووڵ ناكا، به‌ڵكوو ته‌نیا قه‌ول ده‌دا كه كۆسپه‌كانی سه‌ر رێگای كه‌ڵك
وه‌رگرتن! له‌زمانی ئه‌قوام له‌چاپه‌مه‌نی‌و راگه‌یه‌نه گشتییه‌كان‌و وانه وتنه‌وه
به‌و زمانانه له‌زانستگادا لا ببا.
پێنجه‌م: له‌سه‌ر خوێندنی كوردی له‌زانستگاكان ده‌ڵێ كۆسپه‌كانی خوێندنی
خوێندكارانی كورد له‌زانستگاكانی دیكه‌ی ئێران هه‌ڵ ده‌گرێ! وێكچوونێكی زۆر له‌نێوان
ئه‌م به‌نده‌و راپۆرته ئاماژه پێكراوه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هه‌یه!
له‌به‌یانیه‌كه‌ی مووسه‌ویشدا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌رته‌سك تر له‌به‌یانیه‌كه‌ی
كه‌ڕووبی چه‌ند خاڵێكی گشتی‌و بێ واتا هاتووه كه هه‌وڵێكی زۆریش دراوه له‌چوارچێوه
ئه‌ده‌بیاتی كۆماری ئیسلامی‌و ویلایه‌تی فه‌یهی‌دا دابڕێژرێ. گرینگ‌ترین شت به‌لای
مووسه‌وییه‌وه كێشه‌ی مه‌زهه‌بییه‌و له‌به‌یانییه‌كه‌ش دا بۆ رێكار ته‌نیا ده‌ڵێ
ده‌بێ باوه‌ڕبه"ته‌نوعی قه‌ومی" بێنین!!
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و شێوه پڕوپاگه‌ندانه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و شانۆگه‌رییه‌دا،
شوورای به‌رزی فه‌رهه‌نگیی رێژیمیش بڕیارێكی دا‌و له‌وێدا په‌سند كراوه كه زمانی
"ئه‌قوام"، ئازه‌ری، كوردی، به‌لووچی‌و توركمه‌نی" له‌زانستگادا بوترێته‌وه.
شێوه‌ی وتنه‌وه‌كه‌شی ئه‌وه‌نده به‌رته‌سك كردۆته‌وه كه ته‌نیا گاڵته پێكردنه‌و
هیچی دیكه. له‌و بڕیاره‌و به‌ڕێوه‌بردنه‌كه‌یدا ده‌ڵێ له‌زانستگاكان له‌و رشته
ده‌رسییانه‌ی زمان‌و ئه‌ده‌بیاتی فارسی‌دا، 2 واحێدی ئێختیاری بۆ زمانی ئه‌قوام
دابنرێ. یانێ ده‌ڵێ خوێندكاری رشته‌یه‌كی ئه‌ده‌بیاتی فارسی چوار ساڵ به‌هه‌موو
كه‌لێنه‌كانی زمانی فارسی شاره‌زابوو‌و به‌ته‌واویی به‌سه‌ری‌دا زاڵ بوو، ده‌توانێ
به‌شێوه‌ی دڵخواز ده‌رسێكی 2 واحێدی كه ته‌نیا بۆ یه‌ك تێرمی خوێندن‌و ئه‌ویش له‌حه‌وتوودا
یه‌ك كاتژمێر بخوێنێ. هه‌مووی ئه‌وه‌ش به‌دڵخوازه‌و گه‌ر وه‌ك چه‌ند ساڵ پێش
تاقی كرایه‌وه له‌هه‌ر زانستگایه‌كدا‌و بۆ هه‌ر ترمێك‌و بۆ هه‌ر وانه‌یه‌كی
دڵخواز ئه‌گه‌ر رێژه‌ی خوازیاران نه‌گا به‌راده‌ی پێویست ئه‌و وانه‌یه حه‌زف ده‌كرێ!
هه‌روه‌ك چه‌ند ساڵ پێش له‌زانستگای ئازادی كوردستان هه‌مان شتیان په‌سند كردبوو
حه‌زفیان كرد.
به‌م شێوه ده‌گه‌ین به‌و ئاكامه‌ی كه رێژیمی كۆماری ئیسلامی به‌باڵه جیاواز‌و
بانده جیاوازه‌كانییه‌وه، ئێستا كه دوای چه‌ندین ساڵ سه‌ركوت‌و تاوان‌و كوشتار‌و
ماڵوێرانی، ده‌نگی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و به‌تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی كوردیان پێ نه‌خنكێندراوه،
له‌ژێر ته‌وژمی سیاسه‌تی جیهانی‌و ناوچه‌یی‌و نێوخۆیی‌و له‌به‌ر په‌ره‌گرتنی خه‌باتی
هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له‌ئێران، هه‌وڵی كونترۆڵ، كه‌م كردنه‌وه‌و به‌لاڕێدابردنی
ویسته‌كانی نه‌ته‌وه مافخوراوه‌كان ده‌ده‌ن. ئه‌و ئه‌زموونه‌ش نزیك به30 ساڵ له‌وه
پێش تاقی كرایه‌وه، ئه‌وكات كه دوای هێرشی ماڵوێرانكه‌ری سوپای خومه‌ینی بۆ
سه‌ر كوردستان‌و به‌رخۆدانی قاره‌مانانه‌ی كورد، خومه‌ینی به‌ناچار داوای ئاگربه‌سی
كرد‌و خه‌ریكی خۆ ته‌یار كردنه‌وه بۆ هێرش بۆ سه‌ر كوردستان بوو. له‌و كاته‌شدا
بۆ به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی داخوازه‌كانی كورد‌و به‌لاڕێدابردنی، هه‌وڵێكی له‌و چه‌شنه‌ی
درایه‌وه‌و به‌داخه‌وه تاقمێكی حه‌وت كه‌سی له‌حیزبی دێموكرات جیابوونه‌وه‌و
هه‌ندێك لایه‌نی دیكه‌ش فریویان خوارد‌و وێكڕا چوونه باوه‌شی كۆماری ئیسلامی، به‌ڵام
نه‌ته‌وه‌ی كورد به‌رخۆدان‌و خه‌باتی خۆی درێژه پێ دا‌و ئه‌و تاقمه‌و لایه‌نه‌كانی
فریوخواردوی كۆماری ئیسلامی دوای ماوه‌یه‌كی كورت كه‌وتنه به‌ر په‌لاماری
رێژیم‌و به‌شێكیان رێگای جاشایه‌تی‌و خیانه‌تیان به‌گه‌ل هه‌ڵبژارد‌و كه‌سانێكی
دیكه‌شیان بێ‌ده‌نگ كران‌و مێژوو هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی له‌سه‌ر ئه‌وان كرد‌و رێژیمیش
هه‌موو واده‌و به‌ڵێنی‌یه‌كانی وه‌ژێرپێ خست.
ئێستاش دوای سی ساڵ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد، سه‌ربه‌رزانه‌و به‌شانازییه‌وه
درێژه به‌و ره‌وته رزگاریخوازانه‌و ئازادیخوازانه ده‌دا‌و به‌هیچ پیلانێكی
كۆماری ئیسلامی به‌لاڕێدا ناچێ.
رۆژنامه‌ی كوردستان ژماره ـ 511 |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |