|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
هه‌ڵبژاردنی ئێران | |
31-03- 1388
وه‌رگێڕان: یووسف فه‌قیهی |
 | |
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی له‌ئێراندا‌و راگه‌یاندنی
ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌و ده‌رئه‌نجامی
پاش ئه‌و راگه‌یاندنه، شاره گه‌وره‌كانی ئێران به‌تایبه‌ت پایته‌خی ئه‌و وڵاته‌ی
گرته‌وه‌و كه‌وته ژێر سه‌رنجی زۆربه‌ی رۆژنامه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا. رۆژنامه ئه‌مریكاییه‌كان
گرینگیه‌كی تایبه‌تیان به‌و رووداوه دا‌و هه‌ركامیان لایه‌نێكی ئه‌و بابه‌ته‌یان
خسته ژێر سه‌رنجی خۆیانه‌وه. هه‌ڵبه‌ت به‌شی زۆربه‌ی راپۆرت‌و هه‌واڵه‌كانیان
تایبه‌ت بوو به‌و كرده‌وه دڕندانه‌ی كه هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رێژیم به‌رانبه‌ر
به‌خه‌ڵك ئه‌نجامیان داوه. رۆژنامه‌ی شیكاگۆ تریبون هه‌ڵوێستی دوو سه‌ناتۆری ئه‌مریكایی
له‌و پێوه‌ندیه‌دا خستبووه به‌ر باس. سه‌ناتۆر مه‌ك كه‌ین رۆژی سێشه‌ممه 16
ژوئێنی 2006 رایگه‌یاند كه ئوباما سه‌باره‌ت به‌و كێشه‌یه‌ی كه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك
كۆماری له‌ئێراندا هاتوه‌ته ئاراوه به‌ڕاده‌ی پێویست هه‌ڵوێستی توندی نه‌گرتووه.
مه‌ك كه‌ین كه له‌ململانێی ساڵی پێشوویی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌به‌رانبه‌ر
ئوبامادا شكستی خوارد له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ستكاری‌و
گه‌نده‌ڵیه كه له‌هه‌ڵبژاردندا كراوه‌و بێبه‌شكردنی خه‌ڵكی ئێران له‌مافه‌كانیان
پێویسته ڕاشكاوانه قسه بكرێ.
ئوباما رۆژی دوشه‌ممه زۆر به‌ئیحتیاته‌وه سه‌باره‌ت به‌و رووداوه قسه‌ی كرد‌و
نیگه‌رانی خۆی له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌ربڕی‌و رایگه‌یاند كه ده‌بێ ده‌نگی ئێرانییه‌كان
له‌هه‌ڵبژاردندا له‌به‌ر چاو بگیرێ. به‌ڵام مه‌ك كه‌ین كه له‌گه‌ڵ كاناڵی "NBC"
قسه‌ی كرد، وتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان پێویسته پشتیوانی له‌خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران
بكا له‌به‌رانبه‌ر رێژیمی چه‌وسێنه‌ر‌و سه‌ركوتكه‌ردا‌و ئه‌وان نابێ بۆ چوار ساڵی
دیكه بكه‌ونه ژێر سه‌ركوته‌كانی محمود ئه‌حمه‌دی نیژاد‌و ئاخونده رادیكاڵه‌كانه‌وه.
پێشتر سه‌ناتۆر "ریچارد لوگار" ئه‌ندامی كومیته‌ی پێوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نایش
رایگه‌یاندبوو كه ئه‌و پێیوایه بۆ ئه‌مریكا باش نیه له‌وه زیاتر خۆی تیكه‌ڵ به‌و
بابه‌ته بكا. ناوبراو كه له‌گه‌ڵ كاناڵی "CBS" قسه‌ی ده‌كرد، وتی بێگومان ئه‌گه‌ر
ئه‌مریكا زیاتر خۆی له‌و مه‌سه‌له‌یه وه‌ربدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی مشت‌و
مڕه‌كانی هه‌ڵبژاردن، رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی زیاتر هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی
به‌ستراو ئه‌و كێشه‌یه كۆتایی پێ‌بێنن.
حكوومه‌تی ئوباما به‌گرینگیه‌وه سه‌رنج ئه‌داته رووداوه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه،
به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك له‌ده‌ربڕینی بۆچوونه‌كانی له‌وباره‌وه بێده‌نگه.
رۆژێك پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته له‌شیكاگۆ تریبوندا، ئوباما جارێكی دیكه‌ی
له‌و پێوه‌ندیه‌دا قسه‌ی كرد كه نیگه‌رانی زیاتری به‌رانبه‌ر به‌رووداوه‌كانی
نێوخۆی ئێران نیشاندا‌و وتی كاتێك نیگه‌رانی من زیاتر بوو كه بینیم به‌رانبه‌ر به‌و
كه‌سانه‌ی خۆپیشاندانی ئارام به‌رێوه ده‌بن به‌چ شێوه‌یه‌ك توند‌و تیژیان له‌گه‌ڵدا
ده‌كرێ.
رۆژنامه‌ی كوردستان ژماره ـ 511 |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |