|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
ئۆباما له‌قاهیره، لێدوانێك بۆ
ئاشته‌وایی | |
31-03- 1388
سه‌لام ئیسماعیل پوور
رۆژی پێنج شه‌ممه 14ی جۆزه‌ردانی 88، قاهیره پێته‌ختی له‌مێژینه‌ی میسر،
میوانداری باراك ئۆباما سه‌ركۆماری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو. ئۆباما
له‌و سه‌ردانه‌دا له‌زانكۆی قاهیره لێدوانێكی مێژوویی به‌رانبه‌ر به‌جیهانی
ئیسلام پێشكه‌ش كرد كه ئیستراتیژیی داهاتووی ده‌وڵه‌تی |
 | |
ئه‌مریكای له‌وڵاتانی ئیسلامی‌دا دیاری كرد. سه‌ره‌تای لێدوانه‌كه‌ی ئۆباما بۆ
پێداهه‌ڵگوتن‌و دڵدانه‌وه‌ی موسڵمانان ته‌رخان كرابوو، به‌جۆرێك كه ناوبراو به‌زمانی
عه‌ره‌بی سڵاوی له‌خه‌ڵك كرد‌و له‌نێوئاخنی قسه‌كانیدا تا كۆتایی لێدوانه‌كه چه‌ند
جار به‌خوێندنه‌وه‌ی رسته‌گه‌لێك له‌قورئان‌و ده‌قه ئایینییه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك
تلموود‌و ئینجیل، باسی له‌ئاشتیخواز بوونی ئیسلام‌و ئایینه‌كانی دیكه كرد‌و ته‌نانه‌ت
هۆكاری بارگرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا‌و جیهانی ئیسلامی گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌ر
پێشێلكردنی مافه‌كان‌و ده‌رفه‌ته‌كانی موسوڵمانان له‌لایه‌ن رۆژئاواوه له‌سه‌رده‌می
ئیستعمار‌و هه‌روه‌ها شه‌ڕی سارد دا. هه‌روه‌ها به‌باسكردن له‌خزمه‌ته‌كانی
جیهانی ئیسلام به‌زانست‌و شارستانیه‌ت‌و رۆڵی موسڵمانان له‌پێشكه‌وتنی ئه‌مریكا‌و
ناوهێنانی "مه‌راكێش" وه‌ك یه‌كه‌م ناسێنه‌ری فه‌رمیی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا،
پێداگربوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌ك سه‌ركۆماری ئه‌مریكا به‌ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت
به‌ره‌نگاری وێناگه‌لی چه‌قبه‌ستووی رۆژئاواییه‌كان له‌مه‌ڕ چییه‌تی ئیسلام بێته‌وه‌و
گوتی: له‌به‌رانبه‌ریشدا موسڵمانانیش ده‌بێ بزانن ئه‌مریكاش له‌چوارچێوه‌ی نه‌گۆڕی
ئیمپراتوورییه‌كی سه‌ره‌ڕۆدا جێ ناگرێت‌و جیهانی ئیسلام ده‌بێ ئاڵوگۆڕێك به‌سه‌ر
وێناگه‌لی دێرینی خۆی له‌ئه‌مریكا بهێنێت، به‌مجۆره ئۆباما رایگه‌یاند كه به‌پێچه‌وانه‌ی
بۆچوونی زاڵ به‌سه‌ر رۆژئاوادا، ئه‌و پێی وایه ده‌بێ جیاوازی دابنرێت له‌نێوان
ئیسلام‌و رادیكاڵیزمی توندوتیژدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه موسوڵمانان له‌زۆر شوێندا
توانیویانه رۆڵێكی كارا له‌بنیاتنانی شارستانیه‌ت‌و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی‌دا
بگێڕن‌و ئه‌وه‌ش به‌ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی كاولكارییه‌كانی بناژۆخوازانی ئایینی له‌سه‌رتاسه‌ری
جیهاندایه‌و دنیا ده‌بێ به‌باشی له‌و راستییه تێبگات. لێڕوانینه‌كانی سیاسه‌تی
ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌جیهانی ئیسلام، به‌پێی لێدوانه‌كه‌ی ئۆباما له7
ته‌وه‌ری به‌ڕواڵه‌ت جیاواز‌و له‌راستیدا پێكه‌وه گرێدراودا خۆیان ده‌نواند، كه
بریتی بوون له:
1ـ رادیكاڵیزمی توندوتیژ: له‌و به‌شه‌دا ئۆباما رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا هیچ كات
له‌گه‌ڵ ئیسلامدا به‌شه‌ڕ نه‌هاتووه‌و نایه‌ت، به‌ڵام به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ل
توندئاژۆكان بۆ پارێزگاری له‌ته‌ناهیی خۆی به‌ڕه‌وا ده‌زانێت. هه‌روه‌ها پێی وابوو
كه راگرتنی هێزی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌وڵاتانی وه‌ك ئه‌فغانستان‌و عێراقدا له‌باری
سیاسی‌و ئابوورییه‌وه تێچووی زۆر هه‌ڵده‌گرێ‌و له‌ئه‌گه‌ری نه‌بوونی هێزه‌كانی
ئه‌لقاعیده‌و تاڵیبان له‌ئه‌فغانستان‌و پاكستان‌دا ئه‌مریكا ئاماده‌یه هێزه‌كانی
خۆی پاشه‌كشه پێ بكات. به‌ڵام تا كاتی ده‌سته‌به‌ربوونی ئه‌و ئامانجه، وێڕای
تێچووی زۆری سیاسی‌و ئابووری، ئه‌مریكا خۆی به‌ده‌روه‌ست ده‌زانێت هێزه‌كانی خۆی
له‌و شوێنانه‌دا راگرێ. هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌و له‌ماوه‌ی 5 ساڵی داهاتوودا، هه‌ر
ساڵه‌و میلیاردێك‌و 500 میلیۆن دۆلار بۆ یارمه‌تیدان به‌پاكستان ته‌رخان ده‌كرێ كه
رێگه‌وبان‌و ژێرخانی بازرگانی‌و قوتابخانه‌و نه‌خۆشخانه چێ بكات. هه‌روه‌ها
زیاتر له‌دوو میلیارد‌و 800 میلیۆن دۆلار یارمه‌تی به‌ئه‌فغانستان ده‌درێت تاكوو ئه‌و
وڵاته بتوانێ به‌سه‌ر كێشه ئابوورییه‌كاندا زاڵ بێ‌و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌هاووڵاتییان
بكات. سه‌باره‌ت به‌عێراق، ئۆباما پێی وابوو، رووداوه‌كانی ئه‌م وڵاته به‌ئه‌مریكای
سه‌لماندووه كه زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌كاندا پێویستی به‌دیپلۆماسی‌و كۆده‌نگیی
جیهانی هه‌یه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌فغانستان، شه‌ڕی عێراق له‌گه‌ڵ كێشه‌ی ره‌وایی
نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌ره‌وڕوو بووه‌و هه‌ر بۆیه بڕیار ده‌دات تیپه جه‌نگییه‌كانی
ئه‌مریكا تا كۆتایی ئاگۆستی ئه‌مساڵ شاره‌كان چۆڵ بكه‌ن‌و ته‌واوی هێزه‌كانی ئه‌و
وڵاته تا كۆتایی ساڵی 2012 عێراق به‌جێ‌بهێڵن.
ئۆباما به‌ڵێنی دا به‌كارهێنانی ئه‌شكه‌نجه له‌ئه‌مریكادا قه‌ده‌غه بكرێت‌و
زیندانی گوانتانامۆ دابخرێت، به‌ڵام ئه‌مریكا وێڕای رێزدانان بۆ سه‌روه‌ریی وڵاته‌كان
پارێزگاری له‌ته‌ناهیی خۆی بكات‌و له‌و پرۆسه‌یه‌شدا به‌مه‌به‌ستی ته‌ریكخستنه‌وه‌ی
توندڕه‌وه‌كان، وڵاتانی ئیسلامی له‌گه‌ڵ خۆی هاوئاهه‌نگ‌و هاوڕێ بكات.
2ـ كێشه‌ی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و فه‌له‌ستینییه‌كان: له‌و پێوه‌ندییه‌دا
ئۆباما وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندیی ئه‌مریكا به‌پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ
ئیسرائیل، نكۆڵی‌كردن له‌هۆڵۆكاست‌و هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر گۆی
زه‌ویی، به‌هه‌ڵوێستێكی بێ‌بنه‌ما، نه‌زانكارانه‌و قیزه‌ون هه‌ڵسه‌نگاند كه
دیاره رووی ئه‌و جۆره قسانه‌ی له‌ئه‌حمه‌دی نژاد‌و رێژیمی كۆماری ئیسلامی
بوو. هاوكات باسی له‌ره‌نج‌و ئازاری 60 ساڵه‌ی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین كرد‌و هاوسۆزی‌و
ده‌روه‌ستیی ئه‌مریكای به‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی پێشكه‌وتوو بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان
ده‌ربڕی‌و بوونی دوو وڵاتی ئیسرائیل‌و فه‌له‌ستینی به‌قازانجی هه‌ردوو لایه‌ن‌و
ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاش زانی كه پێشتر له‌چوارچێوه‌ی "نه‌خشه‌ی رێگا"دا باسی
لێكردووه. له‌و راستایه‌دا داوای له‌فه‌له‌ستینییه‌كان كرد كه توانای خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ
بۆ بنیاتنانی وڵاته‌كه‌یان‌و ده‌ست له‌توندوتیژی هه‌ڵگرن‌و داوای له‌حه‌ماس كرد
دان به‌رێككه‌وتنه پێشووه‌كاندا بنێت‌و بوونی ئیسرائیل به‌فه‌رمی بناسێت.
ئیسرائیلیش ده‌بێت دروستكردنی گونده‌كان رابگرێت‌و یارمه‌تیی فه‌له‌ستینییه‌كان
بدات بۆ پێشكه‌وتن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌بوونی هه‌لی ژیانی پێشكه‌وتوو و قه‌یرانی
مرۆیی له‌غه‌ززه‌و كه‌ناری رۆژئاوایی، كێشه‌خوڵقێن ده‌بێت بۆ سه‌ر ته‌ناهیی
ئیسرائیل.
3ـ مافی خاوه‌ندارێتیی وزه‌ی ناوكیی‌و ئه‌ركه پێوه‌ندیداره‌كانی: له‌پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌دا به‌كورتی باس له‌سه‌ر بێ‌متمانه‌یی نێوان ئه‌مریكا‌و
رێژیمی ئێران كرا‌و پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داگیرایه‌وه كه هیچ وڵاتێك مافی ئه‌وه‌ی
نیه پێش به‌كه‌ڵكوه‌رگرتنی وڵاتانی دیكه له‌وزه‌ی ناوكی بگرێت، به‌ڵام هه‌ر
وڵاتێك‌و له‌وانه‌ش ئێران ده‌بێ به‌رپرسایه‌تییه‌كانی خۆی له‌و پێوه‌ندییه‌دا وه‌ئه‌ستۆ
بگرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا ته‌نیا باسی به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكا له‌گۆڕێدا
نیه، به‌ڵكوو پێش‌گرتن له‌كێبه‌ركێی چه‌كدارییه كه ده‌توانێ ته‌واوی ناوچه‌كه
داگیر بكات‌و ناوچه‌و جیهان به‌ره‌و دۆخێكی مه‌ترسیدار ببات.
4ـ دێموكراسی: ئۆباما وێڕای ده‌ربڕینی پابه‌ندبوونی خۆی به‌دێموكراسی، به‌ئاماژه
پێدان به‌شه‌ڕی عێراق رایگه‌یاند هیچ وڵاتێك ناتوانێ‌و نابێت سیستمێكی ده‌سه‌ڵاتداری
به‌سه‌ر وڵاتێكی دیكه‌دا بسه‌پێنێت. به‌ڵام له‌هه‌مان حاڵ‌دا ده‌روه‌ستیی خۆی به‌دێموكراسی‌و
مافی كه‌مینه‌كان نیشان دا.
5ـ گه‌شه‌ی ئابووری: له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئۆباما به‌نموونه هێنانه‌وه‌ی له‌ئه‌ندونێزی‌و
دووبه‌ی‌و هه‌روه‌ها ژاپۆن‌و كۆریای باشوور، ناكۆكیی نێوان نه‌ریته‌كان‌و گه‌شه‌ی
كۆمه‌ڵگای به‌شتێكی بێ‌بنه‌ما زانی‌و وڵاتانی ئیسلامیی هان دا بۆ ده‌ربازبوون
له‌ئابووریی به‌سراوه به‌نه‌وت. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا باسی له‌هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا
بۆ پێشخستنی په‌روه‌رده‌و ته‌ندرووستی له‌جیهاندا كرد، كه به‌ستێنه‌كانی
پێكهاتنی توندئاژۆیی‌و دواكه‌توویی له‌نێو ده‌بات.
6ـ مافی ژنان: ئۆباما له‌م پێوه‌ندییه‌دا كۆمه‌ڵێك باسی نوێی هێنایه ئاراوه وه‌ك
ئه‌وه‌ی كه: "من هاوڕا نیم له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌رۆژئاوادا پێیان وایه
ژنی "محجبه" له‌به‌شێك له‌مافه‌كانی خۆی بێبه‌شه". ئه‌و پێی وابوو خه‌باتی
ژنان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان خه‌باتێكی جیهانییه‌و پێوه‌ندیی به‌ئیسلامه‌وه
نیه. بۆیه ده‌بینین له‌ئه‌مریكاشدا ئه‌و خه‌باته هه‌یه‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه
له‌زۆر وڵاتی ئیسلامی‌دا وه‌ك توركیه‌و پاكستان‌و ئه‌ندونێزی ژنان توانیویانه
باڵاترین ئاسته‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر كه‌ن.
7ـ ئازادیی ئایین: له‌م پێوه‌ندییه‌شدا ئۆباما رێزی له‌ئیسلام وه‌ك ئایینێك بۆ
پێكه‌وه‌ژیان گرت‌و ره‌خنه‌ی له‌و موسوڵمانانه گرت كه باوه‌ڕه جیاوازه‌كانیان
پێ قبووڵ ناكرێت. له‌م راستایه‌شدا به‌ڵێنی هێندێك ئازادیی له‌به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه
ئایینییه‌كاندا بۆ موسڵمانانی ئه‌مریكا دا. هه‌روه‌ها پێشوازیی كرد له‌گه‌ڵاڵه‌ی
مه‌له‌ك عه‌بدوڵڵا بۆ وتووێژی نێوان ئایینه‌كان‌و گه‌ڵاڵه‌ی توركیه بۆ یه‌كگرتنی
شارستانیه‌ته‌كان.
رۆژنامه‌ی كوردستان ژماره ـ 511 |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |